❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌فره‌ یان ته‌فره‌.........!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-29 18:00:54

kirkuk
ناچالاک کراوه‌
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-07
دواترین سه‌ردان: 2010-02-17
په‌یامه‌كان: 319
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

سه‌فره‌ یان ته‌فره‌.........!!!

سه‌فره‌ یان ته‌فره‌

موسڵمانینه‌ ئه‌وه‌ به‌هاره‌
ده‌شت ڕازاوه‌یه‌ گوڵ وگوڵزاره‌

ئه‌وهه‌موو گوڵ ودره‌خت وگیایه‌
نیعمه‌ت وتوانا وقودره‌تی خوایه‌

گشت ساڵی له‌نۆی ئه‌ی ڕوێنێته‌وه‌
مردوه‌ دیسان ئه‌ی ژێنێته‌وه‌

ئه‌و گیایه‌ نه‌رمه‌ بێ نێزه‌و نه‌شته‌ر
له‌و زه‌ویه‌ ره‌قه‌ ئه‌یهێنێته‌ ده‌ر

ئه‌مه‌شه‌ هێزو قودره‌تی ئه‌وێ
بۆئێمه‌ په‌ندو عیبره‌تی ئه‌وێ

خودا ئیشاره‌ی داوه‌ له‌قورئان
ڕۆژی قیامه‌ت ئێمه‌ ش وه‌ك ئه‌وان

چۆن ئه‌ژێنه‌وه‌ له‌خاك دێنه‌ ده‌ر
ئێمه‌ش هه‌ر ئاوها ڕوحمان دێته‌ده‌ر

كه‌وابو سه‌فره‌ شتێكی چاكه‌
به‌هاران كه‌ش وهه‌واكه‌ی پاكه‌

به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی عیبره‌ت وه‌رگرین
هه‌رچه‌نێ بژین هه‌ر ئه‌بێ بمرین

نه‌ك ڕژی جومعه‌تۆ موسڵمانی
نوێژی جومعه‌شت بخه‌یته‌ بانی

هه‌ركه‌س ئیهمالی ئه‌گه‌ر بنوێنی
سێ نوێژی جومعه‌ی گه‌ر بفه‌وتێنی

مۆری مونافیق له‌دڵی ئه‌درێ
له‌ده‌فته‌ر نیفاق ناوی ئه‌نوسرێ

بۆخۆت مونافیق ئه‌كه‌ی بۆ سه‌فره‌
خۆت ڕوڕه‌ش ئه‌كه‌ی له‌لای خوای گه‌وره‌

یان سه‌فره‌ كردن كه‌ی وه‌ها بوه‌
ئیسلامكه‌ی ئاوا بۆ سه‌فره‌ چووه‌

بڕوی له‌و ده‌شته‌ خۆت سه‌رخۆش بكه‌ی
بۆ بێ شه‌رعییه‌ت ڕیگه‌ خۆش بكه‌ی

نازانن ئه‌وه‌ی كه‌ ئاره‌ق بخوا
ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر نه‌عله‌تی خووا

خوا له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ریئه‌كا
توشی هه‌زاران زه‌ره‌ری ئه‌كا

هه‌واڵه‌ی ناخی سه‌قه‌ری ئه‌كا
له‌خۆشی به‌هه‌شت بێبه‌ریئه‌كا

یان سه‌یره‌ ئه‌وه‌ی كه‌موسوڵمانبێ
سه‌فره‌ كردنی چۆپی كێشان بێ

دینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ی وایه‌
ئه‌م كردارانه‌ی كه‌ی لا ڕه‌وایه‌

كچ وكور ده‌ستیان تێكه‌ڵ یه‌كئه‌كه‌ن
به‌هۆی سه‌فره‌وه‌ ڕه‌ش به‌ڵه‌ك ئه‌كه‌ن

موسوڵمانینه‌ ئه‌مه‌ پیلانه‌
به‌ خۆت نازانی فێڵی شه‌یتانه‌

نوێژی جومعه‌ت چو ئه‌وا له‌پێشا
عاره‌قیشت خوارد چۆپیشت كێشا

به‌خێریت گوایه‌ كه‌سه‌یرانت كرد
بۆ یه‌ك سه‌فره‌یه‌ك سێ تاوانت كرد

بێ ئه‌وه‌ی كه‌وا بزانی به‌خۆت
سێ تاوان گه‌وره‌ت خستۆته‌ ئه‌ستۆت

بیری لێبكه‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌فره‌یه‌
یان شه‌یتان پێتی كردوه‌و ته‌فره‌یه‌

ئه‌یه‌وێ ئێمه‌ش به‌رێ بۆ لای خۆی
چۆن ته‌وقی نه‌عله‌ت چوه‌ته‌ ئه‌ستۆی

هه‌وڵ ئه‌دا ئێمه‌ش بخه‌ڵه‌تێنێ
خودای گه‌وره‌مان لێ بڕه‌نجێنێ

ئێمه‌ش باواز له‌م سه‌یرانه‌ بێنین
بۆڕۆژێ سه‌فره‌ خوا نه‌ڕه‌نجێنین

بافێرتان بكه‌م سه‌فره‌ی موسوڵمان
ئه‌بێ چۆن بچێ بۆ سه‌فره‌و سه‌یران

ئه‌بێ ده‌ربچی له‌گه‌ڵ حه‌ڵاڵ خۆت
له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م و ماڵ ومنداڵ خۆت

دنیشی له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیایه‌
بیر بكه‌یته‌وه‌ له‌ ئه‌و خودایه‌

داوی خه‌یاڵتی بۆبنه‌یته‌وه‌
بیر له‌ گه‌وره‌ی خوا بكه‌یته‌وه‌

بڵی ئه‌م هه‌مو دره‌خت وگیایه‌
ئه‌م زه‌وی وئاو وكێو وچیایه‌

ئه‌م ئاسمانه‌ی كه‌ دروست كراوه‌
به‌بێ كۆڵه‌و ده‌نگه‌ وه‌ستاوه‌

ئه‌م مانگ وخۆره‌ به‌بێ مه‌كێنه‌
تیشك ئه‌هاوێژن بۆ ئه‌م زه‌مینه‌

نه‌گازیان ئه‌ۆێ نه‌به‌نزین ئه‌خۆن
كات خۆیان دێن وكات خۆیان ئه‌ڕۆن

ته‌نها چركه‌یه‌ك به‌دوا ناكه‌ون
له‌هه‌مو ژینیان خوله‌ك ناخه‌ون

نه‌ڕه‌شی ئه‌گرن پاك بكرێنه‌وه‌
نه‌هه‌ركیز ئه‌شكێن چاك بكرێنه‌وه‌

ئه‌مه‌ش قودره‌ت وهێزی ێزدانه‌
ئائه‌مه‌ سه‌فره‌ی موسڵمانانه‌


  سه رجاوه
سه كوي كانياوي كركوك
شعري :مطيع جه باري

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-066a636624.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-29 20:39:12

بێوار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-30
په‌یامه‌كان: 97
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌فره‌ یان ته‌فره‌.........!!!

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
راسته عاشق  تامردن  برينه كه ى ساريز نابيت

به لام حه يفا عاشق دواى ته مه نيك بى وه فا بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-30 10:44:05

كجه كه ر كوكي
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: كه ركوكه كه م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-05
دواترین سه‌ردان: 2012-03-19
په‌یامه‌كان: 380
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌فره‌ یان ته‌فره‌.........!!!

ده ست خؤش زؤر جوانه سه ر كه و تو بيت

Kurdzhin
There is somebody in the world. Diferent from the rest. The sweetest person I know. That is why I love you so.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-30 18:18:18

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: سه‌فره‌ یان ته‌فره‌.........!!!

ده ست خؤش زؤر جوانه سه ر كه و تو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net