.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









پۆڵێك مێرووله‌ی مێینه دۆزراونه‌ته‌وه به‌بێ نێر زیاد ده‌كه‌ن
PNA- له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور، زاناكان چه‌ند پۆلێك له مێرووله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌بێ نێره زیاد ده‌بن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ره‌كانی زانكۆی (ئه‌ریزۆنیا)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كی هێڵی ناوه‌ڕاست له نێوان ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور پۆلێكی مێرووله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و پۆله له جۆره‌كانی دیكه‌ی مێرووله و زینده‌وه‌ره‌كان جیاوازن، چونكه ئه‌و جۆره مێروولانه ته‌نیا ره‌گه‌زی مێیان تێدایه، بێ نێرن و كه‌چی به رێگه‌ی دانانی گه‌را زیاد ده‌بن.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، زاناكان ئه‌و جۆره مێرووله‌یان ناو ناوه (میكرۆسیبۆروس سمیسی)، كه له رێگه‌ی كۆپی له شای مێرووله‌كانه‌وه زیاد ده‌بن، ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ زیاد بوونیان.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر (ئان هیمڵی) كه سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه بووه، وتویه‌تی: ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه جۆره پۆلێكی مێرووله بدۆزرێته‌وه، كه پێویستیان به ره‌گه‌زی نێر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها هیمڵی ئاماژه‌یداوه، نه‌بوونی مێرووله‌ی نێر له‌م پۆله مێرووله‌یه، هیچ كارێكی نه‌گه‌تیڤی نه‌كردۆته سه‌ر كار و زیادبوونیان.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-25 05:34:20)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سبحان الله
ده‌ستت خۆش بێت ،، هه‌ر شاد بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
