❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیواره‌کانی یولیوس قه‌یسه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ده‌روونیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 05:43:58

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

دیواره‌کانی یولیوس قه‌یسه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ده‌روونیت

دیواره‌کانی یولیوس قه‌یسه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ده‌روونیت

‌ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان



كات 52 ساڵ پێش مه‌سیح له‌ (ئالیسیا) له‌ فه‌ره‌نسای ئێستا.

یولیوس قه‌یسه‌ری ڕۆم له‌ ناڕه‌حه‌تترین باردا خۆی ئه‌بینیه‌وه‌ که‌ له‌ پێش و دواوه‌ دوژمنه‌کانیان ته‌وقی خۆی و سه‌ربازه‌کانیان کردبوو. سه‌ربازه‌کانی یولیوس به‌ژماره‌ زۆرتریش بوون، به‌ڵام نیگه‌رانی و ترس له‌دڵیاندا هه‌تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو.

یولیوس هه‌وڵی ده‌دا ئارامی ناوه‌وه‌ی تێك نه‌چێت، هه‌ر بۆیه‌ بیرۆکه‌یه‌کی بۆهات و فه‌رمانیدا که‌ له‌ پێش و دواوه‌ی سه‌ربازه‌کانی دوو دیواری به‌هێز دروست بکات. له‌ ناو ئه‌و دوو دیواره‌دا یولیوس و سه‌ربازه‌کانی ئاڵا ی ڕۆمیان بڵند ڕاگرت و نه‌یان ‌هێست نزم ببێته‌وه، هه‌ر چه‌نده‌ دوژمنه‌کانیان ده‌یان ویست دیواره‌کانیان تێکبشکێنن و بروخێنن.

پاش 90 ڕۆژ له‌و جه‌نگه‌ خه‌سته‌دا بۆ تێکدانی ئه‌و دیوارانه‌ دوژمنانی ڕۆم هیچیان پێنه‌کرا و ڕۆمه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی یولیوسی قه‌یسه‌ر سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش به‌هۆی دروستکردنی ئه‌و دیوارانه‌وه‌ بوو. ئه‌و شه‌ڕه‌ کۆتای هینا به‌ ڤێرسینگێتوریسکس، وه‌ یولیوس قه‌یسه‌ری بووه‌ که‌سێکی پیرۆز.

لێره‌دا تێکه‌ڵبونێك و په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دروستکردنی دیواره‌کان به‌هۆی هاندان و بیرۆکه‌که‌ی یولیوس خۆی و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و خۆشی له ناو جه‌رگه‌ی چه‌نگه‌که‌دا بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه‌ بۆ کردنی کارو ئامانجه‌کانی.

ژیانیش هه‌ر وه‌ك ئه‌م چه‌نگه‌ی یولیوسی قه‌یسه‌ر وایه.

تۆش پێویستت به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌رگرییه‌کی ده‌ره‌کی به‌هێز دروست بکه‌یت بۆ ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تۆدا ڕوو ده‌ده‌ن. بۆ نمونه‌ کاتێك خه‌ڵك بڕوات پێناکات، یان ئه‌و شتانه‌ی که‌ تۆ ئه‌ته‌وێن به‌دڵی تۆ نابێت. هه‌ربۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی باره‌کاندا تۆ پێویستت به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ باشتر ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌مو ناڕه‌حه‌تیه‌ ده‌ره‌کیانه‌ ببیته‌وه.

له‌ دوایشدا تۆ پێویستت به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌رگریه‌ك بۆ ناوه‌وه‌ی خۆت بنیات بنێیت. هه‌ندێجار خۆت گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆت ئه‌بیت، که‌ له‌ تواناکنی خۆت به‌گومان ئه‌بیت. فشاری ده‌روونیت هه‌ر ئه‌وه‌ نابێت که‌ تۆ کاروبارت زۆره‌و فریایان ناکه‌ویت، به‌ڵکو بیرکردنه‌وه‌کانت به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌بێت بیان که‌یت زیاترت گرژ ئه‌کات.

زۆربه‌ی جار کێشه‌ی هاندان له‌ ناوه‌وه‌تدایه. کامانه‌ن گه‌وه‌ترین دوژمنه‌کانت؟

ئایا دوژمنه‌کانت ده‌ره‌کین یان له‌ ناوه‌وه‌تدان که‌ بونه‌ته‌ هۆی ڕێگریت بۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که‌ تۆ ئه‌ته‌وێت نه‌بێت؟

ئاگاداربه‌ له‌ دزینی کیفه‌ی پاره‌که‌ت، به‌ڵام ئاگاداریشبه‌ له‌و دزانه‌ی که‌ به‌دوای ئه‌و په‌یمانانه‌وه‌ن که‌ تۆ به‌خۆتت داوه!

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-01 22:41:42

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: دیواره‌کانی یولیوس قه‌یسه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ده‌روونیت

dast xosh barez bo aw babata jwana 
sarkawtw bit  azizm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net