❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌ ته‌نگیان هه‌یه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز زیاتره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 06:18:19

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌ ته‌نگیان هه‌یه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز زیاتره‌

ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌ ته‌نگیان هه‌یه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز زیاتره‌


PNA- شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكایی رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی (ره‌بۆ) بوونه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ كه‌سانی دیكه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازیان له‌سه‌ره‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، دكتۆر (تۆماس كاسایڵ) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری له‌ ئه‌كادیمیایی ئه‌مه‌ریكایی بۆ نه‌خۆشیه‌ هه‌ستیاره‌كان و ره‌بۆ و زانستی دژه‌ به‌رگری، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكردۆته‌وه‌، سه‌رجه‌م ڤایرۆسه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزا، به‌ تایبه‌تی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كرداری هه‌ناسه‌یان كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، وه‌ك نه‌خۆشی ره‌بۆ ئه‌وا به‌ ئاسانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ وه‌رده‌گرن.

كاسایل وتوشیه‌تی: ئامۆژگاریم بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌، كاتێك هه‌ستیان به‌ نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كرد،پێویسته‌ به‌ خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، چونكه‌ پزیشك یه‌كه‌م كه‌سه‌ رێگه‌ی ئامۆژگاریكردنی پێدراوه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی یاخود نه‌خێر.

هه‌روه‌ها كاسایل ئاماژه‌یداوه‌، زوو ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌، كلیلی چاره‌سه‌ریی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌، له‌ كاتێكدا نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز دوای 48 كاتژمێر ده‌رده‌كه‌ون.
جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌ مه‌كسیك و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net