.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







به‌مه‌به‌ستی داوه‌تكردنی سێ یانه گه‌وره‌كه‌ی توركیا (فنهرباخچه و گڵاته سرای و بێشكتاش) بۆ هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی پایه به‌رز له له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و یانه‌ی وه‌رزشی توركمانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
وا بریاره له‌م رۆژانه شاندێكی پایه به‌رز له له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان و یانه‌ی وه‌رزشی توركمانی به مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنی سێ یانه گه‌وره‌كه‌ی توركیا بۆ كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، تاكو چه‌ند یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن، یانه‌كانیش بریتین له یانه‌كانی فنهرباخچه و گڵاته سرای و بێشكتاش.
له‌مباریه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی توركمان (شێردڵ ته‌حسین) و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له لێدوانیكی تایبه‌ت وتی: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، قونسڵی توركیا له شاری موسڵ سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد، له‌م میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا باس له چه‌ند لایه‌نێكی وه‌رزشی كرا، كه تیاییدا داوا له قونسڵی توركیا كرا، یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی توركیا سه‌ردانی كوردستان بكات و یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌جام بدات، كه پاڵه‌وانی 2 خولی رابردووی عێراقه.
هه‌روه‌ها وتی: قونسڵی توركیا په‌یمانی پێداین كه ئاسانكاریمان له‌مباریه‌وه بۆ بكات، بۆیه ئێمه داوایه‌كی فه‌رمیان پێشكه‌ش به یانه‌ی گلاته سرای كرده‌وه، تاكو ئێمه بتوانین سه‌ردانی توركیا بكه‌ین، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشان داوه.
(شێردڵ ته‌حسین) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ توركیا، هه‌ر سێ یانه فنهر باخچه و بێشكتاش و گلاته سرای به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
