.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خۆزگه‌م به خۆیان
خۆزگه منیش داره مه‌یتێک ده‌بووم له ئه‌نفالانه
تاکو پووره خونچه‌ی جه‌رگ سووتاو به‌ده‌نگه پر سۆکهی
لای لایه‌کی بۆم بووتایه
خاڵه حاجیش به ده‌سته له‌رزۆکه‌که‌ی فرمێسکێکی
چاوه‌روانی بۆم بسریایه
خۆ هیچ نه‌بێت ده‌بوومه میوانێکی تازه هاتووی
دووره ووڵاتی کردستانهکهم
یاخود ( ئه‌و ) له چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌م جلکه ره‌شه‌که‌ی
ره‌ش تر ده‌کرد
له جێگای دڵێکی پر له سۆزم کۆڵێک ئێسکی به‌جێماوی
ده‌می سه‌گه ره‌شه‌کانی بۆن ده‌کرد ...
خۆزگه من پێناسه‌ی پێنج هه‌زار شه‌هید ده‌بووم
تۆش ده‌بوویته ههڵبجهکهم و باوه‌شی گه‌رمت
بۆم ده‌کرده‌وه
خۆزگه من هه‌ناسه‌ی قورگێکی له سێ‌و خنکاو ده‌بووم
تاکو تۆش بۆ دوا هه‌ناسه‌م ده‌بوویته پاکترین
ئۆکسجین بۆم
به‌ڵام هیچ کامێک له‌م خۆزگانه‌م نایه‌نه دی
ته‌نها و ته‌نها ده‌بێت بۆ دهزینهوهی موژده به‌خشی ئاهی دڵم
فرمێسکی چاوه‌روانی له چاوه‌کانم ووشک بکه‌م.
.........ساماڵ..........
له‌سه‌ر هێڵ نییه