.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









په‌شیمانم
پێشه‌کی
ژیان پره له کۆمه‌ڵیک ئازار‌و ناسۆری و مه‌ینه‌تی ،به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و که‌سانه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن که به‌ره‌نگاری و ململانێ ده‌که‌ن له گه‌ڵ ژیان دا ، من به‌باشم زانی له رێگای ئه‌م چیر‌ۆکه‌وه لایه‌نێک له لایه‌نه تاڵه‌کانی خانه‌واده‌یه‌ک و کچێک باس بکه‌م که له‌سه‌ر زاری خۆی هه‌موو ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی ژیانی خۆی زۆر به‌کورتی بۆم گێرایه‌وه ، داواشی لێم کرد که بیبورم چونکه نه‌یتوانی هه‌موو وه‌ک خۆی بگێرێته‌وه له ترسی ژیانی خۆی ،
بۆیه منیش به‌باشم زانی ئه‌م رووداوه بکه‌مه کورته چیرۆکێک و بیخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر ،تاکو هه‌موو لایه‌ک له ئازاروو ئاهی دایکی ئه‌م کچه بگه‌ن .ده‌مه‌وێت ئه‌و راستیه بخه‌مه روو که له‌ش فرۆشی ئافره‌تانمان له‌یه‌ک شتێک سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌ویش نه‌بوونی و نه‌داریه ، که وه‌کو کۆیله‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنرێن بۆ پرکردنه‌وه‌ی حه‌زه گڵاوه‌کانی که‌سانی نه‌فس نزم ..
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌مه رووداوێکی راسته‌قینه‌یه و به‌ڵام ناوه‌کانی خوازراون هیوادارم بتوانم کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌م کرداره نا مرۆڤانه‌یه ئاگادار بکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ رێزم ..
من که ناوم ( T) له شاری هه‌ولێر له دایک بوومه له ساڵی (1986) ، ئه‌وکات باوکم له حیزبی به‌عس کار به‌ده‌ست بوو بۆیه له‌دوای راپه‌رین و ساڵی (1991) به ناچاری به‌ره‌و شاری موصل رامان کرد ، له‌وێ له خانوویه‌کی حکومی ژیانێکی زۆر خۆش مان به‌سه‌ر ده‌برد ، من کچه گه‌وره بووم و له‌گه‌ڵ برایه‌ک و خوشکێکی بچووکم هه‌بوو ، پاش تێپه‌ر بوونی ساڵێک باوکم تووشی نه‌خۆشیه‌کی کووشنده هات و پاشان مرد ، دوای مردنی باوکم نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی ئێمه ده‌ستی پێ‌کرد ، به‌ڵام من ته‌مه‌نم ئه‌وکات (7ساڵ )بوو ته‌واو له و گۆرانکاریانه تێنه‌ده‌گه‌یشتم که به‌سه‌ر خێزانه‌که‌م دا ده‌هات ، ته‌نها مردنی باوکم هه‌رگیز له یاد ناچێت ،،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌مان بێ سه‌رپه‌رشتی مایه‌وه بۆیه تا ساڵی ( 1995 ) گه‌راینه‌وه شاری هه‌ولێر سه‌ره‌تا ژیانمان زۆر خراپ بوو له خانووه کۆنێک دا به کرێیه‌کی که‌م نیشته جێ بووین ، من درێژه‌م به خوێندن دایه‌وه دایکشم بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان ناچار بوو به خزمه‌تکاری خه‌ڵک ،من کاره‌که‌ی دایکم به دڵ نه‌بوو به‌ڵام که ته‌ماشای حاڵی خۆمان ده‌کرد ناچار بووم قبوڵی بکه‌م ،کاتێک چوومه دواناوه‌ندی به هۆی جوانیه‌که‌مه‌وه بوومه مایه‌ی سه‌رنجی گه‌نجان و له‌گه‌ڵ کورێکی رێک دا ئاشنا بووم به‌ناوی (K) و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان دروست کرد رۆژ به رۆژ تا ده‌هات په‌یوه‌ندیه‌که‌مان پته‌ورت ده‌بوو زۆر بروام پێ هه‌بوو بوو به هه‌موو که‌سم ،
به‌ڵام رۆژێک پیاوێکی خانه‌دان و به‌ته‌مه‌ن که (55) ساڵ بوو هاته رێگام و وازی لێم نه‌هێنا گووتی من مامه‌تم نامناسیته‌وه ؟؟!! منیش گووتم من مامه‌م نیه لاچۆ تا حه‌یاتم نه‌بردووه له‌و قسانه‌دا بووم له‌گه‌ڵ پیاوێکی تر دا په‌لکێشمیان کرده ناو سه‌یاره‌وه چه‌ند فیزاحم کرد فایده‌ی نه‌بوو ،بردمیه خانوویه‌ک سه‌رخۆشی کردم پێده‌چوو حه‌پ و شتی پێم دابێت ،،،، به‌ڵام ئاخ ئاخ هه‌زار ئاخ ئه‌و نامه‌رده منی کردبوو به ژن کاتێک به ئاگا هاتمه‌وه من کچێنیم له ده‌ست دابوو و به مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆی گه‌یشتبوو !!
زۆر گریام زۆر هاوارم کرد گووتی هیچ دادت نادات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بۆ پاراستی شه‌ره‌فت له قسه‌م ده‌ر نه‌چیت و برێک پاره‌ی بۆم هه‌واداو ده‌ری کردمه ده‌ره‌وه کات ده‌مه‌و مه‌غریب بوو به په‌له ته‌کسیه‌کم گرتوو به‌ره‌و ماڵ چووم ، باش بوو دایکم هێشتا له کار کردن نه‌هاتبۆوه،ته‌نها رێگا چاره‌م شاردنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه بوو له دایکم و له (k ) به‌ڵام ئه‌و پیاوه تاده‌هات حه‌زه‌کانی زیادی ده‌کرد تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی منی وه‌ک و به‌نده ده‌فرۆشته هاورێیان و که‌سانی وه‌ک خۆی به کاتژمێر پاره‌ی به من په‌یدا ده‌کرد و حه‌پی منداڵ نه‌بوونی پێم ده‌دا تاکو حه‌یام نه‌چیت.... شاردنه‌وه‌ی ئه‌م نهێنیه له دایکم چه‌ند مانگێکی خایاند و پێم گووت تاکو بزانێت حاڵی کچه‌که‌ی چۆنه !!!!!
به‌هۆی ئه‌و پارانه‌ی له ریگای له‌ش فرۆشیه‌وه ده‌ستم ده‌که‌وت حاڵمان که‌مێک باشتر بوو !! به‌ڵام ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م ئاه ئاه نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌مه‌ی پێ بڵێم !! دوای سێ ساڵ گووتی دێمه داوات ! ده‌ستم به گریان کردوو هاوارم کرد گووتم تکایه من به‌که‌ڵکی تۆ نه‌ماووم ، ئیتر باسه‌که‌م بۆی گێراوه ، ده‌ستی به گریان کردوو و پێی گووتم ئاماده‌م ئه‌م نهێنیه جه‌رگ بره‌ت له نێو ده‌ریا بنێم به‌س به‌مه‌رجێک واز له‌م کارانه بهێنیت و هه‌ولێریش جێ ده‌هێڵین ، به‌ڵام هه‌ره‌شه‌یان لێم کرد که دایک و خوشکه‌که‌شم به هه‌مان دردی من به‌رن بۆیه به ناچاری وازم له خۆری ژیانم و خۆشه‌ویسترین که‌سم هێناو به دوای حه‌زه گڵاوه‌کانی ئه‌وان دا که‌وتم .
رۆژگار تا ده‌هات ژیانی منی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌برد هه‌روه‌ها تا ده‌هات حه‌زه‌کانیان زیادی ده‌کرد ، بۆیه به‌ناچاری خۆم له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تیه‌کانی رۆژگاردا راهێنا ، ئێستا که ته‌مه‌نم ( 23 ) ساڵه و به‌رده‌وامم له له‌ش فرۆشی و یه‌کێکم له و له‌ش فرۆشانه‌ی که ده‌ستی که‌سی ئاسایی ناکه‌وم جگه له که‌سانی خاوه‌ن پله‌و بازرگانه‌کانی له‌ش نه‌بێت به‌ڵام من هه‌میشه چاوه‌روانی مه‌رگ ده‌که‌م ،چونکه ته‌نها مه‌رگ له له‌شفرۆشی رزگارم ده‌کات ....
نووسه‌ر : ساماڵ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







barasty rwdaweky naxosh bw awana bardasm bkawn la tezabyan haldakeshm


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet hiwam sarkwtnta......iLiaN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



Zor supas bo ewa hawreian. Bmburn dl gran dabn ba xwendnawai,balam mabesti sarakim nishan dany am ruwa nashrinay komelgaia u wshyar krdnaway xushkana.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خؤش هاورى كيان به سه ر هاتيكى دل ته زينه به راستى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت به‌سه‌رهاتێکی ناخۆش بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده ست خؤش بيت كركوك كيان به راستى به راستى رووداويكى زؤرناخؤشه.زؤر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هاورێ ، به‌ڕاستی چیرۆکێکی خۆش بوو ، خواکه‌سانی نه‌فس نزم له‌ناو به‌رێت و سه‌ر شۆڕیان کات ، یاخا که‌س شتی ای لێبه‌سه‌ر نه‌یه‌ت..
هه‌رسه‌رکه‌وتو بیت وشاد بیت...


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه