❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاوانبارێكی بە ئەزموون دەكەوێتە تەڵەی پۆلیسەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 11:47:27

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

تاوانبارێكی بە ئەزموون دەكەوێتە تەڵەی پۆلیسەوە

تاوانبارێكی بە ئەزموون دەكەوێتە تەڵەی پۆلیسەوە
لەنێو فایلەكانی دادگاوە
تەڵەكەبازییەكی سەیر
سێ جار و چوارجار و زیاتر دزی كردن، (فەیسەڵ)ی وایلێكردبوو تاوانبارێكی بەئەزموونی لێ دەربچێت، بۆیە كە چووبووە سەر ماڵی مام (سوارە)ی دەوڵەمەند و تەنیا، بەهرەی لە ئەزموونەكانی پێشتری وەرگرتبوو، بێ ئەوەی خۆی شێلوبكات، لە دەرگاكەی دا و بانگی مام (سوارە)ی كرد و وەك كەسێك كە لەمێژە دەیناسێت خۆی رەپێش كرد(بەم ئێوارە درەنگە ئەو لە دەرگادانە چییە؟) ئەوە ئەو قسەیەبوو كە مام(سوارە) لەدڵی خۆیدا كردی و دەرگاكەی كردەوە.
فەرمووی لەو كەسە كرد كە لە دەرگاكەی دابوو، كەسێكی گەنج و نیمچە رەشتاڵەی لاواز، بەڵام بە سەروسیمای رادیاربوو، كە كەسێكی لات و نابەرپرسیار دیاربوو، كوڕە رەشتاڵەكە خۆی پێناساند و پێ گوت: ببورە مام سوارە بەم ئێوارە درەنگەوە جاڕسم كردی، بەڵام چی بكەم لەبەر ئەوەی ئەمانەتێكم پێیە هەردەبوو ئەمڕۆكە پێشت راگەیەنم، من و كوڕەكەت (فاروق) پێكەوە لە دەرەوەی وڵاتین و لەیەك شاردا دەژین، پێش ئەوەی بێمەوە گوتی: كە چوویتەوە سەرێك لە باوكم بدە و بڕۆ ماڵمان و بای ئەوەندە زێڕ بكڕە و پارەكەشی لێوەرگرە، پاشان بەخۆم دێمەوە پارەكەی دەدەمەوە، من كە هاتمەوە زۆر بەپەلە بووم، بۆیە (فاروق) فریای ئەوە نەكەوت پارەی ئەو زێڕانەم بدات، من خۆم لێرە كڕیومە، دیارە بەتەمایە ژن بێنێت.. كە ئەو قسانەی كرد، مام (سوارە) دەرفەتی پێنەدا قسەكانی تری تەواو بكات و پێی گوت: دەوەرە ژوورێ كوڕم وەرە ژوورێ، یاخوا بەخێربێی، بەڕاستی هەر وامزانیوە (فاروق) خۆی هاتۆتەوە.
ئەدی باشە بۆچی خۆی نەهاتەوە، بۆ بەخۆی لێرە زێڕەكانی نەكڕی و ئەو زەحمەتەی بە بەرتۆدا؟ (فەیسەڵ) گوتی: وەڵڵا مام (سوارە) راستییەكەی بە تەمابوو، بەخۆی پێش منیش بێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڤیزەكەی درەنگ كەوت، بۆیە دواكەوت، ئەوجا ئەمن و ئەو چ جیاوازییەكمان هەیە و حساب كە منیش كوڕی تۆم، گرنگ ئەوەیە ئەمانەتەكەم لەگەڵ خۆم هێناوە... ئەو لەبەر ئەو پەلەپەلییە دەرفەتی ئەوەی نەبوو بچێتە بانك و پارەی خۆی راكێشێ داوای لەمن كرد بای دوو دەفتەر دۆلار زێڕی عەیار بیست ویەك بكڕم و لەگەڵ خۆم بیهێنم و بیدەمە دەست جەنابت و گوتیشی پارەكەی لە بابم وەربگرە و ئەوەش وەسڵەكانیەتی.
مام (سوارە) كە چاوی بە وەسڵەكان كەوت ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و لە دڵی خۆیدا گوتی: تۆ وەرە بزانە بەو تەمەنە گەنجییەوە ئەوەندە ساغڵەم و راست وراستگۆبی، هەی سەد رەحمەت لەو شیرەی كە پێتدراوە مرۆڤ، ئینجا سەیرێكی وەسڵەكانی كرد دیتی هەمووی بە وردی نووسراوە و مسقاڵ و عەیار و جۆری زێڕەكە و نرخەكەی زۆر بە روونی و بە جوانی تێیدا دیاریكراوە و ئیمزای خاوەن دوكانەكەش واتە زێڕینگەرەكە و ختمیشی لەسەرە (فەیسەڵ)یش كە دیتی وا بە دەموچاوێكی گەشەوە بێ ئەوەی بای گەردێكیش گومان بكات سەیری نووسینەكانی سەر وەسڵەكە دەكات دڵی خۆش بوو، مام (سوارە) سەیری ژمارەی مۆبایلەكەشی كرد كە لەسەر وەسڵەكە نووسرابوو.
دەستی دایە مۆبایلەكەی خۆی و بە (فەیسەڵ)ی گوت: ئەوە ژمارە مۆبایلەكەشی لەسەرە، با تەلەفۆنێكی بۆ بكەم و سوپاسگوزاری بكەم كە ئەم پارچە زێڕە باشانەی داونەتێ.. راستییەكەی مام (سوارە) هەم بۆ ئەوەی بوو بەیەكجارەكی و بەرەهایی لە زێڕەكان و وەسڵەكەش دڵنیا بێت هەمیش سوپاسی بكات، بەڵام كە ژمارەكەی لێیدا تەلەفۆنەكە داخرابوو، مام(سوارە) ئاوڕێكی لە (فەیسەڵ) دایەوە و ویستی قسەیەك بكات، بەڵام (فەیسەڵ) زوو لێ هاتە دەست و گوتی: مام (سوارە) راستییەكەی ئەو زێڕینگەرە ئەمڕۆ تازییەی هەیە و باوكی ئەمری خودای كردووە، من دوێنێ پێش نیوەڕۆ ئەم زێڕانەم لێ كڕی، جاكە مامەڵەكەمان تەواو بوو، من زێڕەكانم لێی وەرگرت و پارەكەشم دایێ، خەریك بوو دەڕۆیشتم، زەنگی مۆبایلی بۆهات و قسەیەكی كرد و رەنگ ورووی شێوا و شپرزە بوو، ئەوانەی لەوێ بوون، هەستیان بەم شێوانە كرد و گوتیان كاكە چی بووە واتێكچووی؟ گوتی: لەماڵەوە هەواڵیان پێدام كە بچمەوە باوكم مردووە، خەڵكەكەی ئەوێش دەستییان كرد بە ناردنی رەحمەت و دڵنەوایی كردنی كاكی زێڕینگەر، جا بەخۆی رۆیشت و بە شاگردەكەشی گوت: كڕیارەكان بەڕێ بكە و پاشان دوكانەكە دابخە، بەخوا نازانم تازەییەكەشی لە كوێیە دەنا دەچوومە تازییەكەش.. مام (سوارە) تۆزێك راما و ئەوجا بە (فەیسەڵ)ی گوت: بریا مزگەوتەكەت پێ بزانیبایە، پێكەوە دەچووینە مزگەوت بۆ فاتیحە خوێندن.
پاش هەندێك دەمودووی تر مام (سوارە) داوای روخسەتی لە (فەیسەڵ) كرد و چووە ژوورێكی تر، هێندەی پێنەچوو بەخۆ وبەدوو دەفتەر دۆلار هاتەوە و گەلەك منەتباری (فەیسەڵ) بوو و پارەكەشی لەمست نا، كە (فەیسەڵ) پارەكەی لەمست نرا لەخۆشیان خەریكبوو باڵ بگرێت، بەهەر شێوەیەك بێت داوای رووخسەتی لە مام (سوارە) كرد و خواحافیزی لێكرد و لێیدا دەرچوو.
دووبارەكردنەوەی هەمان سیناریۆ
ئەمانە هەموو قسەی ئەو ئەفسەرە بەڕێزە بوو، كە بەرپرسی لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵ(فەیسەڵ) بوو و رووداوەكەی سەرلەبەر بۆگێڕاینەوە، لەمەڕ تەڵەكەبازییەكانی تری (فەیسەڵ) و چۆنیەتی دەستگیركردنی، ئەفسەرەكە درێژە بە گێڕانەوەكەی دا و گوتی: راستییەكەی (فەیسەڵ) ساختەچی و تەڵەكەبازێكی وریابوو، بۆیە چەندین كەسی تری لە خشتە بردبوو، رۆژێك دەچێتە لای مامۆستایەكی ئینگلیزی و كۆمەڵێك پرسیاری لێدەكات و داوای لێدەكات بۆی بكاتە ئینگلیزی و فێریشی بكات كە چۆن بیانخوێنێتەوە و لە بەریان بكات.
قسەكانیشی وەكو ئەمانە بوون، ئەرێ تۆ ئێستا لەكوێی و چی دەكەی ئایا ئێستاش هەر لەلەندەن دادەنیشی، كاروكاسبیت چۆنە و... ئینجا لە شێوەی پرسیار و وەڵام رێكی خستبوو ولەگەڵ برادەرێكی رێككەوتبوو كە هەردووكیان لەبەری بكەن و بە ئینگلیزی بە مۆبایل قسەلەگەڵ یەك بكەن، برادەرەكەشی گوتبووی ئەوانەت بۆچییە؟ ئەویش گوتبوی كەگوایە لە پێش كچێك قسە دەكات و بۆ ئەوەی تا تۆزێك خۆی لەبەردەم هەڵكێشی و پێی گوتبوو كە كچەكەم دیت زەنگت بۆ لێدەدەم و من بە ئینگلیزی پرسیارت لێدەكەم و تۆش بە ئینگلیزی وەڵامم بدەوە، جا سەرەتا هەندێك پێكەوە پرۆڤەیان كردبوو تا چاك لەبەریان كردبوو، بەڵام برادەركەی نەیدەزانی (فەیسەڵ) مەبەستی چییە، ئەوە بوو دەچێتە نووسینگەیەكی پارەگۆڕینەوە و كۆمپانیای گەشتوگوزار و لەوێ زەنگەكە لێدەدات و بە زمانی ئینگلیزی ئەو چەند رستەیەیان كە لەبەركردبوو قسەیان پێكرد و پاشان چووە لای خەزنەدارەكە و پێی گوت: كاكە ئەوە براكەم بوو لە بەریتانیایە، وا پاوەندم بۆ دەنێرێ و نزیكەی(10)هەزار پاوەند دەبێت و تۆ بزانە ئەوەندە بەدۆلار دەكاتە چەند؟ ئەویش بۆی حیساب دەكات و دەڵێ ئەوەندە دۆلارەیە، جا پێی دەڵێ دە كاكە پارەكەم بدەرێ و تەلەفۆن بۆ براكەم دەكەم بۆ نووسینگەكەتان تەحویل بكات، ئەویش بێ سێ ودوو پارەكەی دەداتێ دووبارە سیناریۆی تەلەفۆنەكە دەست پێدەكاتەوە و كابراش چاوەڕێی تەلەفۆنی براكەی دەكات تا بڵێ وا ناردم و نووسینگەكەشیان هەواڵیان پێبدات كە وەریانگرت.
دوای پێنج خولەك داوا لە كابرای خەزنەدار دەكات كە ئیزنی بدات بچێتە ئاودەست ئەویش ئیزنی دەدا و لەو دەمەش خەزنەدارەكە بەشتێك خەریك دەبێ و ئاگای لە (فەیسلەڵ) نامێنێ،(فەیسەڵ)یش كە بەتیلەی چاو وەك بازێك كە چاوی لەسەر نێچیرەكەی بێ، چاوی دەخاتە سەر جوڵە و ئاگای خەزنەدارەكە و كە دەرفەت وەردەگرێ یەكسەر تێی دەتەقێنێ و لە نووسینگەكە دەردەپەڕێ و لە چاو تروكانێكدا ون دەبێت.
دەستگیركردن
كەمام (سوارە) بەیانی دوای تەلەفۆنكردنی لەگەڵ كوڕەكەی بۆی دەردەكەوێت لە خشتەبراوە، یەكسەر دەچێتە بنكەی پۆلیس و داوای یاسایی تۆمار دەكات، نووسینگەكەش بە هەمان شێوە، بەڵام سەبارەت بە چۆنیەتی دەستگیركردنی (فەیسەڵ) ئەفسەرەكە بەم شێوەیەی باسی دەكات و دەڵێ:(فەیسەڵ) بەهۆی ئەوی دەیویست هەمان شت لە كۆمپانیایەكی تر دووبارە بكاتەوە خاوەنی كۆمپانیاكە گومانی لێدەكات و بێ ئەوەی (فەیسەڵ) پێی بزانێ ئاگاداری پۆلیس دەكاتەوە و ئەوانیش دێن و دەستگیری دەكەن.
بەرێكەوتیش دەردەكەوێ كە ئەو هەواڵی ساختەكارییەی كە لە دژی كەسێكی نەناسراو تۆماركراوە لەگەڵ كردەوەكەی (فەیسەڵ) لێك نزیكن، ئەو رێپدراوەی كە خەریكی لێكۆڵینەوە بوو داوام لێكرد بە وردی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكات با لێكۆڵینەوە (10) كاتژمێریش بخایەنێ، رێپێدراوەكە كابرایەكی زۆر بە ئەزموون بوو، هەروەها (فەیسەڵ)یش تەڵەكەبازێكی بە ئەزموون بوو، بەڵام بەهەرحاڵ پاش(3)كاتژمێر بە قسەهێنان و پرسیار لێكردن، رێپێدراوەكە هاتە لام گوتی: گەورەم زۆر گومانم لێی هەیە بەڵام هیچ بەڵگەیەكمان لەدژی نییە و زمانیشی هەڵناخلیسكێ، گوتم: بڕۆ لە ژوورێكی تەنیا بەندی بكە و تا نیوەڕۆش دەرگای لێمەكەوە و پێی بڵێ كە خۆی دانی پێدابنێ باشترە، نەوەكو بە زەبری لێدان تاوانەكانی پێ بدركێنین، ئینجا داوام كرد كە ئەو دۆسییەم بۆ بێنن كە سكاڵا لە دژی كەسێكی نەناسراو تۆمار كراوە و سەیری ناو و ناونیشان و ژمارە مۆبایلی كابرای سكاڵاكارم كرد و یەكسەر، پەیوەندیم پێوەكرد كە بێتە بنكەی پۆلیس، كە هات گوتم: ئەگەر ئەو كەسەی كە فێڵی لێكردووی ببینی دەیناسییەوە گوتی: ئەرێ وەڵڵا هەند چاك دەیناسمەوە وەكو چاوی خۆم بێ وایە، بەبێ دوودڵی و گومان دەیناسم، كاكە نیو كاتژمێر زیاتر قسەی لەگەڵ كردم و ئەو وەسڵەشی داومەتێ، بانگی رێپێدراوی لێكۆڵینەوەم كرد و گوتم: ئەو پیاوە ببە ژوورێكی تر و لەپشت پەنجەرەی ژوورەكە و ئەو گومانلێكراوەش بهێنە دەرەوە و بیهێنە لای من و ئەو پیاوەش لە ژوورەكە با بە نهێنی سەیری بكات و پاشان بیبەوە ژوورەكە و دەرگای لەسەر داخە، رێپێدراوەكە وایكرد و كابرا چاك ناسییەوە و بە رێپدراوەكەی گوت: ئەرێ وەڵڵا ئەوە خۆیەتی دوو دەفتەری بە فێڵ لێساندووم، گەڕاندمانەوە ژووری خۆی، تەلەفۆنم بۆ ئەو ژمارەیە كرد لەسەر وەسڵەكەی بوو گوایە خاوەن دوكانی زێڕینگەرەكەیە، كەچی وەڵام نەبوو، ناردم بە شوێنی كابرای زێڕینگەر و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت، وەسڵەكە و ئیمزا و ختمەكەش هی ئەو نییە و تەزویر كراوە، هەموو ئەو بەڵگانەم كۆكردەوە و ئامادەم كردن و بانگی كابرای تەڵەكەبازم كرد و گوتم: بۆ دواجار پێت دەڵێم چیت كردووە باسی بكە، گوتی: هیچم نەكردووە و ئەوانەش كە دەیڵێی هیچی راست نین و من هیچیانم نەكردووە: گوتم: باشە بڕۆن با ئەو پیاوە بێت كە ناوی مام (سوارە)یە، كە (فەیسەڵ) چاوی پێكەوت رەنگی گۆڕا و لێوی لەرزی و ورەی بەردان ئیتر منیش دامنیشاند و داوای چایەكم بۆكرد و پەرداخێك ئاویشم دایە دەست و قوڕگی تەڕكرد، دوای یەك دوو خولەك گوتی: ئامادەم هەرچیم كردووە دانی پێدانێم.

Gulan

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net