❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داوایەكی سەیری تەڵاق!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 11:49:18

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

داوایەكی سەیری تەڵاق!!

داوایەكی سەیری تەڵاق!!
لەنێو فایلەكانی دادگاوە
كە نۆرەی كێشەی ژمارە(1044)، هات، پاسەوانەكەی بەر دەرگای دادگا بانگی كرد:
(هەڵكەوت عەزیز و سۆزان فەرەج) بێنە ژوورەوە، هەردووكیان بەدەنگ بانگەوازی پاسەوانەكەی دادگا چوون و رێگەیان درا بچنە ژوورەوە،(هەڵكەوت) چونكە داواكار بوو لەلای راستی دادوەر و(سۆزان) یش لەلای چەپی راوەستا، دادوەرەكە رووی دەمی لە(هەڵكەوت)كرد و پێی گوت: گوێت لە وتەكانت بێ بۆت دەخوێنینەوە كە لەناو داواكەتدا نووسراوە ، ئینجا پرسیارت لێدەكەین: لە داواكەشدا نووسیووتە: من ماوەی سێ ساڵە هاوسەرم(سۆزان فەرەج) م، هێناوە و لەسەرینی هاوسەرێتیمانەوە هیچ منداڵێكمان نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ یەك ناگونجێین و ژیانمان تاڵە، بۆیە داوا لە دادگا دەكەم كە بڕیار دەربكات، بە جیابوونەوەمان لە یەكتر و كۆتایی هاتن بە ژیان و پەیوەندی هاوسەرێتیمان...
كە دادوەر ناوەڕۆكی داواكەی خوێندەوە داوای لە(هەڵكەوت)كرد كە هۆی نە گونجانیان باس بكات، ئەویش لە وەڵامدا گوتی: گەورەم من و ئەو ئافرەتە سێ ساڵە هاوسەری یەكترین، لەم ماوەیەدا ژیانمان زۆر ناخۆش و نا ئاسوودە بووە، ژنەكەم لەگەڵم رێك نەبووە، یا باشتر وایە بڵێم من خۆم لەگەڵی رێك و باش نەبووم، من كەسێكی توڕە و تۆسن بووم، هەمیشە جنێوم پێداوە و قسەی ناشیرین و ناڕێكم پێگوتووە، تكایە جەنابی دادوەر پێویست ناكات چیتری لەسەری بڕۆم، من و ئەو ژنە لەگەڵ یەك هەڵناكەین و تەواو.
پێویست بە ڵێكۆڵینەوە و لێپێچانەوە ناكات، خۆم بە ئارەزووی خۆم دەمەوێ كۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرێتیمان بێنین، چی لەسەرمە دەیدەمێ و چیش لەسەر ئەوە بمداتێ و بڕایەوە ....
لێرەدا(سۆزان) خۆی پێنەگیراو یەكسەر بە قسەهات و قسەی مێردەكەی بڕی و گوتی: گەورەم ئەوەی ئەم پیاوە دەیڵێت هیچیان راست نین، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵم خراپ نەبووە و تا ئێستا یەك جنێویشی پێنەداوم، بە پێچەوانەوە زۆریش رێزی لێگرتووم و زۆریش خۆشی ویستووم، نازانم بۆ ماڵ لە خۆی و لە منیش تێكدەدات...
كە(سۆزان) ئەو قسانەی كرد، دادوەر هەڵوەستەیەكی كردو و وردتر و قوڵتر سەرنجی خستە سەر ئەم داوایە و بڕیاریدا لە هۆیەكانی پشت داواكە بكۆڵێتەوە و بزانێ كابرای داواكار چ هۆكار و پاڵنەرێكی هەیە كە هەندێ شت لەسەرخۆی دەكاتە ماڵ و دژ بە خۆیەتی و ژنەكەشی ئەو قسانە رەتدەكاتەوە و بەرگری لێدەكات.... دادوەر خەریكبوو دادبینیەكە دوابخات بۆ رۆژێكی تر، كابرای داواكار بە دادوەری گوت: ئەگەر بڕیار بە جیابوونەوەیان نەكات ئەوا لەبەردەم دادگا ژنەكەی سێ بەسێ تەڵاق دەدات ، بەڵام دادوەر داوای لێكرد سەبر بگرێت و پەلە لە بڕیاردان و هەڵوێستی نا بەرپرسیارانە نەكات و ئەو مەسەلەیە كاریگەری خراپی لە پاش خۆی بەجێ دەهێڵێ.. پاشان داواكەی رەوانەی لای توێژەری كۆمەڵایەتی كرد بۆ ئەوەی هەوڵی زانینی هۆیەكانی ئەو كێشەیە بدات ، بڕیاردرا تا ئەو كاتی داواكە دوابخرێت..
ئاشكرابوونی هۆیەكانی ناكۆكییەكە و ئاكامی دوایینی
كە لە هۆڵی دادگا هاتنە دەرەوە(سۆزان) لەگەڵ كەسوكاری چوونە گۆشەیەك و(سۆزان) بە باوكی گوت: بابە بێ سوودە لەگەڵ(هەڵكەوت) بڕیاری خۆی داوە و وازیش لە داواكەی ناهێنێ... تەنانەت خەریكبوو توڕەبێ و لەبەردەم دادوەر تەڵاقم بدات، بەڵام بەوەی باش بووكە دادوەرەكە هێمنی كردەوە و هەندێ قسەی لەگەڵ كرد و پەشیمانی كردەوە.
بەڵام وابزانم ئەوەندە سەبر ناگرێت تا دادگا دەگاتە بڕیاردان،
بابە بێ سوودە لەگەڵ هەڵكەوت. باوكیشی هەندێك دڵنەوایی كرد و گوتی: كچم وام پێ باشە پارێزەرێك بگرین و رێنماییمان بكات باشترە...
ئەوەبوو چوونە لای پارێزەر(س) و مەسەلەكەیان بە وردی تێگەیاند، پارێزەرەكە لەبەر ئەوەی ئافرەت بوو، بۆیە داوای لە كەسوكاری(سۆزان) كرد كە بەجێیان بهێڵین و بە تەنیا هەندێ قسەی لەگەڵدا بكات، ئەوەبوو پارێزەرەكە پێی گوت: تۆ دەڵێی مێردەكەم لەگەڵم زۆر باش بووە، هیچ لێینەداوم و یەك قسەی ناشیرینیشی پێنەگوتووم، حەزیش ناكەی تەڵاقت بدات، پێم ناڵێی ئەو سووربوونەی مێردەكەت چییە؟ حەتمەن تۆ نهێنییەكەی دەزانی، جا تكام وایە مەسەلەكەم بە جوانی و بە تەواوەتی پێ بڵێی تا بتوانم هەوڵبدەم پیاوەكەت رازی بكەم و پەشیمانی بكەمەوە،(سۆزان) رەنگێكی هێناو رەنگێكی برد، زۆر دوو دڵ بوو باسی مەسەلەكە بكات یان نە....، دوو دڵ بوو لەوەی كە ئایا دروستە نهێنیەكەی پێی بڵێ، بە پارێزەرەكەی گوت: بەمەرجێ پێت دەڵێم، باوكم پێی نەزانێ، ئەویش گوتی باشە، چووە بن گوێی و هەندێ شتی چڕپاندە گوێی و دەمێك راوەستا و دیسان بە چڕپە هەندێ قسەی تری بۆ كرد و پارێزەرەكەش سەری بۆ دەلەقاند، ئیتر پارێزەرەكە زانی مەسەلە چییە و ئەو پیاوە بۆ وا دەكات، لەگەڵ(سۆزان) رێككەوتن هەموو هەوڵێكی خۆی بخاتە گەڕ تا كابرا لە داواكەی پەشیمان بكاتەوە و ئەو ژن و مێردە بگەڕێنەوە باوەشی یەكتر، بەڵام هەندێ رێنمایشی دا كەلای توێژەری كۆمەڵایەتی چی بڵێ و چی نەڵێت.. رۆژی دادبینی دووەم دەستیپێكرد، بەڵام پێش دادبینیەكە دادوەر راپۆرتی توێژەری كۆمەڵایەتی خوێندەوە كە تیایدا هاتبوو، كێشەی ئەو ژن و مێردە ناكۆكی و ناخۆشی نێوانیان نییە، بەڵكو كێشەیەكی تایبەتییە و لای پیاوەكەیە، بەڵام بێ ئەوەی ئێمە بەو شتە بگەین و بزانین چییە، چونكە كابرای داواكار بە هیچ شێوەیەك ئامادەنەبوو بیدركێنێ، بۆیە پێشنیار دەكەین ئەگەر دادگا هەوڵبدات هۆی هەڵوێستی داواكار بزانێ بەڵكو چاكبیبنەوە ، چونكە وا پێدەچێ هەردووكیان یەكتریان خۆش بووێت، بەڵام پیاوەكە گرفتێكی دەروونی هەبێت... ئینجا دادبینیەكە دەستیپێكرد، دادوەر بە وردی سەیری رووخساری كابرای دەكرد و و دیقەتی رووخساری دەدا بەڵكو بتوانێ لە شێوەی قسەكردن و گرژی و خاوی ماسوولكەكانی دەمووچاوی، ناخی بخوێنێتەوە و شتێك هەڵكڕێنێ، پرسیاری لە كابرای داواكار(هەڵكەوت)كرد، كە ئەمجارە چی پێیە، ئەویش سوور بوو لەسەر داواكەی پێشتری و قسەكانی پێشتری دووبارە كردەوە، ئینجا نۆرەی پارێزەری(سۆزان) هات كە قسە بكات و داوای لە دادگا كرد كە بە تەنیا قسە لەگەڵ دادوەر بكات، دادوەر بڕیاری دا كە هەمووان هۆڵەكە چۆڵ بكەن، دادوەر و پارێزەرەكە بە تەنیا مانەوە و پارێزەرەكە بە دادوەری گوت: جەنابی دادوەر بریكاردام حەز ناكات دەستبەرداری مێردی بێت كە لەم داوایەدا داواكارە، هەروەها داواكاریش بەخۆشی خۆی ئەم داوایەی بۆ دادگا بەرز نەكردۆتەوە بەڵكو كێشەكە گرفتێكی تایبەتی هەیە كە داوای جیابوونەوە دەكات، راستییەكەی ئەوەیە نایەوێ زوڵم لە ژنەكەی كە بریكاردارمە بكات... بەراستی دەمەوێ هانا بۆ لیژنەیەكی پزیشكی شارەزا ببەین ، بەڵام بێ ئەوەی داواكار كە پیاوەكەیە هەست بەشەرم و شورەیی بكات، چونكە ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی پزیشكی شارەزای ئەو بوارە بتوانرێت چارەسەربكرێت و لەو گرێیە دەروونییە نەجاتی بدرێت، جا داوا دەكەم دادگای بەڕێز بە تەنیا و لە دانیشتنێكی تایبەتی و نهێنیدا داوا لە داواكار بكات كە پشكنینی بۆ بكرێت و هەوڵی چارەسەری بدات پێش ئەوەی شیرازەی ژیانی هاوسەرێتی خۆی هەڵوەشێنێتەوە، دادوەر قەناعەتی بە قسەكانی پارێزەری (سۆزان) هات و بانگی (هەڵكەوت) كرا و پارێزەری(سۆزان) چووە دەرەوە و دادوەر و (هەڵكەوت) بەتەنیا مانەوە و پێی گوت: كوڕم تۆ لەسەرەتایی تەمەنی لاوێتیت دای مرۆڤ كە كێشەیەكی تەندروستی هەبێ حەتمەن دەچێتە لای پزیشك ، ئەوە هیچ عەیبی تێدا نییەن خۆ زەمانی ئێستا زەمانی چاخی بەردین نییە هەموو شتێ هەر عەیب و عەیب و عەیب بێت.
من لە گرفتەكەی تۆ دەگەم و دەشزانم تۆ ژنەكەی خۆتت خۆش دەوێت و ناشتەوێ غەدری لێبكەی بۆیە داوای جیابوونەوە دەكەی، تاوەكو بۆخۆی مێردێكی تر بكاتەوە و تۆش لە ویژدان ئازاردان رزگارت بێت، من دڵنیام كە تۆ هیچ كێشەیەكی جەستەیت نییە، تۆ لە حاڵەتێكی دەروونی نیگەران دایت و لە بنەەڕتدا كێشەیەكی وات نییە كە چارەسەر نەبێت، بۆیە من بۆ دڵنەوایت و دەركەوتنی راستی قسەكانم رەوانەی لای لیژنەیەكی پسپۆڕت دەكەم و ئەگەر گوتیان نەخۆشی هەیە و پیاوێكی سروشتی نییە من ئەوەی داوات كردووە لە داوانامەكەت وەها بڕیار دەدەم، بەڵام ئەگەر لیژنەكە گوتی: كێشەیەكی وەهای نییە، یان كێشەكەی سادەیە و دەكرێ چارەسەر بكرێت و رایسپارد كە بخرێتە ژێر چارەسەرەوە ئەوسا كە چاك بوویتەوە خۆت قازانج دەكەی كە ماڵت لەخۆت تێكنەدا و بە گوێی دادگات كرد...( هەڵكەوت) بە قۆڵی لە قسەكانی دادوەرەكە راما و سەد پرسیار لە مێشكی دروستبوو، ئایا خۆی بەزاری خۆی، رێك و رەوان راستەوخۆ نهێنییەكە ئاشكرا بكات،.. یان نە.. ؟
نەیدەزانی چ بڵێ ـ دادوەرەكە كە دیتی هەڵكەوت نوقمی بیركردنەوە بووە، تۆزێك دەرفەتی پێدا باشتر بیربكاتەوە، ئینجا پرسیاری لێكردەوە گوتی: ها كوڕم چیت گوت:؟
(هەڵكەوت) گوتی: جەنابی دادوەر چیت لێ بشارمەوە، ئەوەی بۆی چووی زۆر راستە، من بۆیە داوای جیابوونەوە لە ژنەكەم دەكەم بەڕاستی پێم ناخۆشە كە خۆم وەها دەبینم و ئەو ژنەشم وا داناوە و تا ئێستاش هیچی نەگوتووە رۆژێكیش چییە گلەیی و گازادندەی نەكردووە نە لای من نە لای كەس و كاری، من لە وەتەی ژنم هێناوە تا ئێستاش بە زاوا نەبوویمە و نەمتوانییووە بە زاوابم، شەرمیشم كردووە بچمە لای پزیشك و خۆم بپشكنم، خێزانەكەشم هەمیشە دڵنەوایی كردووم و بەشتێكی لاوەكی داناوە و هیچ قسەیەكی واینەدەكرد كە ئازاری دەروونیم بدات و هەمیشە داوای ئارام گرتن و سەبری لێدەكردم، بەڵام بەڕاستی ئیتر لەوزەم نەما، لە دڵی خۆمدا گوتم باشترین رێگە چارەم ئەوەیە ئەو ژنەم ئازاد بكەم و خۆشم لەو دەردی بێ دەرمانەم رزگار بكەم، بۆیە داوای جیابوونەوەم بەرزكردەوە، بەڵام بەڕاستی قسەكانی جەنابت بووێری و جورئەتی دامێ كە خۆم بخەمە بەردەم لیژنەیەكی پزیشكی ، بەڵام داواكەم راناكێشمەوە تا ئەنجامی لیژنەی پشكنینەكە دەزانم، ئەگەر زانیم چاكدەبمەوە ئەوا واز لەم داوایەم دێنم، ئەگەر نا بەردەوام دەبم تا دادگا بڕیاری كۆتایی دەدات... بەڵام داوات لێدەكەم جارێ كەس بەم مەسەلەیە نەزانێ.
بڕیاری لیژنەی پشكنین
دوای ئەوەی بڕیاری رەوانەكردنی بۆ لیژنەی پزیشكی دەرچوو، رۆژوكاتی پشكنین دیاریكراو بێ ئەوەی كەسێك لەلایەنەكانی داوا جگە لە (هەڵكەوت) و پارێزەری(سۆزان) پێی بزانن،(هەڵكەوت) لە رۆژی دیاریكراودا چووە لیژنەی پشكنین، دوای نزیكەی چارەگێك پشكنین و پرسیاركردن لەلایەن پزیشكەكانەوە، گەیشتنە ئەو بڕیارەی كە(هەڵكەوت) بەهۆی ئەزموونێكی ناخۆشەوە كە لە هەرزەكاریدا تووشی بووە، دووچاری پەكەوتنی توانای سێكسی بووە و هۆیەكەشی ئەو ئەزموونە دەروونییە.
پزیشكەكان رایانسپارد كە(هەڵكەوت) بخرێتە ژێر چارەسەری دەروونییەوە، چونكە لە رووی جەستەییەوە هیچ گرفتێكی نییە، ئەوەبوو پێش ئەوەی وادەی دادبینی بێت، هەر رۆژی دواتر بڕیاری لیژنەكە چووە لای پزیشكێكی پسپۆڕ لەگەڵ چوار پێنچ پزیشك دانیشتن بەهۆی چارەسەرییەوە(هەڵكەوت) هەستی كرد كە خەریكە زۆر ئاسایی دەبێتەوە .. زانی ئیتر دەتوانێ كاری ژن و مێردایەتی بكات، بۆیە رۆژێك چووە لای پارێزەرەكەی(سۆزان) و پێی گوت من داواكەم دەكێشمەوە، چونكە حەز دەكەم لەگەڵ ژنەكەم پێك بێمەوە، پارێزەرەكەش پێشنیاری كرد لە نووسینگەكەی ئەو یەكتر بوون، كە گەیشتنە یەكیش تۆزێك رازو گلەییەیان گۆڕییەوەو، دوای نزیكەی كاتژمێرێك دەستی ببینن و هەر لەوێش بڕیاری سەر لە نوێ چوونەوە ناو ژیانی هاوسەرێتی بدات، ئەوەبوو ئەو رۆژەی كە بڕیار بوو یەكترببینن هەردوولا چوونە لای پارێزەرەكە و بەیەك گەیشتن، هەر وەك ئەو پارێزەرە پێمان دەڵێ: ئەو رۆژە هەردووكیان بە دڵ و دەروونێكی پڕ جۆش و خرۆشەوە تامەزرۆی دیتنی یەكتر بوون، كە گەیشتنە یەكیش تۆزێك رازاو گلییەیان گۆڕییەوە و، دوای نزیكەی كاتژمێرێك دەستی یەكدیان گرت و چوونەوە ماڵی خۆیان ئێستا وا ساڵانێكە ئەم كێشەیە كۆتایی پێهاتووە، دوای ساڵێك لە پێكهاتنەوەیان رۆژێكیان(سۆزان) هاتە لام و دووگیان بوو.

Gulan

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net