.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تایبەتمەندییەكانی میوەی خۆخ
میوەی خۆخ لەسەرەتادا لە وڵاتی چینەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەو پاشان چووەتە ئەوروپا و لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە
خۆخ بەهۆی ئەوەی كە میوەیەكی تەڕ و ئاودارە، بەتەواوی هەرس دەبێت، ئەو مادە شەكرییە تێیدایە گەدە بەبێ گرفت وەری دەگرێ، بۆیە بۆ هەرسكردنی خواردن زۆر بەسوودە.
خۆخ میوەیەكە كە زۆربەی ڤیتامینەكانی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە، وەك ڤێتامینەكانی (B1-B2-C-A)ی. ڤیتامینەكان بەچڕی لە پێستی خۆخدا كۆبوونەتەوە، بۆیە پێویستە خۆخ بە پێستەوە بخورێت، بەڵام ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویستە میوەی خۆخ نەخۆن، كەچی ئەوانەی نیازیان هەیە كە كێشیان دابەزێنن پێویستە خۆخ بخۆن، چونكە وزەی زۆر كەمی تێدایە. ئەوانەی كە نەخۆشی گورچیلە و یا روماتیسیان هەیە پێویستە خۆخ بخۆن چونكە خۆخ میزهێنەرە و خوێن پاڵاوتە دەكات.
خۆخ كە پاك بكرێ بۆ جوانكردنی پێست باشە، ئەو ئافرەتانەی كە حەز دەكەن پێستیان جوان بێت، پێویستە بە ئاوی خۆخ دەموچاویان بشۆن و ماوەیەك ئەو ئاوە لەسەر روخساریان بمێنێتەوە. خونچەی داری خۆخ ئەگەر وەك چا لێبندرێ، بۆ ئارامكردنەوەی ژانی دەمار زۆر باشە، شەربەتی گوڵی خۆخ، بۆ كۆخە زۆر باشە و سینگ خاوێن دەكاتەوە. 
Gulan

لهسهر هێڵ نییه