❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌دریانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی دایک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 14:09:30

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

ئه‌دریانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی دایک

دواین هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به‌ داهاتوی ئه‌دریانۆی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری پێشوی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، باس له‌وه‌ده‌که‌ن ره‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی، یانه‌که‌ی یه‌که‌مجاری.
هه‌فته‌ی رابردو یانه‌ی ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی ئه‌دریانۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌کدا نییه‌، له‌ ئێستاشدا ده‌توانێت ئاره‌زومه‌ندامه‌ بچێته‌ هه‌ر یانه‌یه‌ک که‌ بیه‌وێ.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌کانی به‌ڕازیل ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه‌، په‌یوه‌ندی کردنی ئه‌دریانۆ به‌ یانه‌ی فلامینگۆ ته‌نها کات و ئاشكراکردنی به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ماوه‌و پێشتر له‌سه‌ر هه‌مو شتێک گفتوگۆکراوه‌.
ئاماژه‌شیان کردوه‌ به‌وه‌ی، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو راده‌گه‌یه‌نرێت و 11ی ئایار له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌که‌ی ده‌ست به‌ مه‌شق و راهێنان ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌تای یاریکردنی ئه‌دریانۆ و له‌ لاوێتیدا له‌ یانه‌ی فلامنیگۆوه‌ بو، له‌ ساڵی 2001 چوه‌ ریزه‌کانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان و دواترو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ خواستن یاری بۆ یانه‌کانی پارماو فیورنتینا کردوه‌و له‌ کانونی دوه‌می 2004 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی ئینته‌ر، وه‌رزی رابردوش به‌ خواستن یاری بۆ یانه‌ی ساوپالۆی به‌ڕازیلی کرد.

http://www.sbeiy.com/Img/News/adriano1c4-30-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net