.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










چۆن خشوع يان مل كهچيت زياد ده‌كه‌يت له‌كاتى نوێژ كردن دا؟؟
به‌ناوى خواى گه‌وره و ميهره‌بان....
سوپاس و ستايش بۆ خواى گه‌وره كه ته‌مه‌نى دام بۆ وه‌رگێڕانى ئه‌م بابه‌ته، وه دروود و سه‌لام له پێشه‌واى مرۆڤايه‌تى پێغه‌مبه‌رمان (محمد – صلی الله علیه وسلم) و هاوهڵانى و شوێنکه‌وتوانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م ئاينه پيرۆزه ده‌ده‌ن تا ڕۆژى دوايى....
بۆزياد كردن و گه‌شه‌كردنى مل كه‌چى بۆ خواى گه‌وره له كاتي نوێژ كردن‌دا پێويسته ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه بكرێت پشتيوان به خواى گه‌وره....
• زيادكردنى خشوعت بۆ خواى گه‌وره بكه‌ره ئامانجێكى ڕوون و دياريكراوى گشتى بۆ هه‌موو ساڵێك ، وه هێماى بۆ دابنێ، ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه‌ى که ده‌گريت ئه‌گه‌ر مل كه‌چ بيت بيكهره ئامانجێكى دياريكراو بۆ ئه‌وساڵه‌ى ئێستا تيايداى، بۆ نموونه ( ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێ جارێك له نوێژدا بگريم).
• ئه‌وه بزانه خشوع له دڵدايه ، دڵيش ماسولكهيه پێويسته ڕاهێنانى پێ بكه‌ی تا گه‌وره ببێت و به‌هێز بێت، تهوهقوعى ئه‌وه مه‌كه كه له شه‌و ڕۆژێك دا خشوعت بۆ دروست ببێت. به‌ڵكو ئه‌و كاره پێويستى به ڕاهێنانى به‌رده‌وام هه‌يه تا ماسولكه‌ى دڵ له‌سه‌ر خشوع ڕابێت.
• يادى خواى گه‌وره بكه هه‌موو ڕۆژێك له سه‌عاتێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌موو خولهكێكيش دا بێت.... ئه‌و كه‌سه‌ى دڵى له يادى خواى گه‌وره بێ ئاگا بێت به‌درێژايى ڕۆژ زۆر گرانه بتوانێت يهكسهر تووشى خشوع بێت له نوێژدا.... بۆيه يادى خواى گه‌وره بكه له ڕۆژه‌كانت دا بۆ ئاماده باشى بۆ خشوع.
• بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ست نوێژ بگره و داوا له خواى گه‌وره بكه له‌كاتى ده‌ستنوێژگرتن دا كه دڵت خاوێن بكاته‌وه وه‌ك چۆن لاشهتى پاك كردووه‌ته‌وه و داوابكه دڵێكى خاشعت پێ ببه‌خشێت.
• باش‌ترين جۆرى ميسك به‌كاربهێنه دواى ده‌ست نوێژ.... چونكه بۆنى خۆش يارمه‌تی ده‌رت ده‌بێت بۆ خشوع.
• دواى بانگ دان بۆ نوێژ ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و مزگه‌وت بكه‌وه‌ره ڕێ ( هه‌رچه‌نده باشتر وايه پێش بانگ له مزگه‌وت ئاماده بيت). به‌ڵام به نسبه‌ت ئافره‌تانه‌وه پێويسته نوێژه‌كه‌ى به‌بێ دواخستن و له كاتى خۆي‌دا بكات، باش وايه شوێنێك له ماڵه‌كه‌يدا تايبه‌ت بكات بۆ نوێژ كردن و په‌رستشه‌كانى به‌شێوه‌يه‌كى ئارام و له‌سه‌ر خۆ.
• كاتێك پێڵاوه‌كانت له كاتى چوونه ژووره‌وه‌ت بۆ مزگه‌وت دادهكهنيت،واهه‌ست بكه كه هه‌موو دونيات له دڵت داكه‌ندووه و دوعاى چوونه مزگه‌وت بخوێنه.
• پێش ئه‌وه‌ى نوێژه فهرزهكهت بكه‌يت دوو ڕه‌كات سووننهت بكه و دوعا بكه كه خواى گه‌وره نوێژ بكاته نوورى چاوت و ڕزقى خشوعت پێ ببه‌خشێ.
• له كاتى ئيقامهدا له‌گه‌ڵ بانگبێژه‌كه دا ئه‌وه‌ى ده‌يڵێت بيڵێرهوه و دوعا بكه خواى گه‌وره كه وه‌ستانت له خزمه‌تي دا باش بكات.
• دواى ته‌كبير كردن (الله أكبر) واته دوای نوێژ دابه‌ستن وا هه‌ست بكه دونيا و ئه‌وه‌ى تێيدايه فڕێ ده‌ده‌يت، وه هه‌وڵ بده وا هه‌ست بكه‌يت كه ئه‌وه دواهه‌مين نوێژه دهيكهيت له ژيانت دا ( واته وا خۆت دابنێ له‌وانه‌يه بمريت و نوێژێكى تر نه‌كه‌يت).
• جووڵه‌ت هێواش بكه‌ره‌وه له نوێژدا و به خێرايى ئايه‌ته‌كان مه‌خوێنه‌وه. (واته ئه‌و هه‌ڵسان و دانيشتنانه به هۆى كڕنوش و ڕكوعهوه كه له‌سه‌رى ڕاهاتوويت كه‌مى بكه‌ره‌وه ته‌نانه‌ت بۆ خوێندنى ئايهتهكانيش).
• له كاتى كڕنوش (سوجده) بردن دا بير له په‌يوه‌نديت له‌گه‌ڵ زه‌وى بكه‌ره‌وه، له‌و دروست بوويت و هه‌ر بۆ ئه‌ويش دهگهڕێيتهوه.
• هه‌موو ئه‌و دوعا و ووته جۆراو جۆرانه‌ى له نوێژدا هه‌يه فێر ببه و بيانزانه هه‌تا زاڵ بيت به‌سه‌ر بێزارى و ئه‌و ڕۆتينهى كه به‌رده‌واميت تيايدا.
• دواى نوێژه‌كه‌ت سێ جار بڵێ (استغفر الله) واته داواى لێ‌خۆش بوون بكه :
يه‌كه‌ميان : بۆ كهمتهرخهميت له كردنى نوێژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته تۆ بيكه‌يت.
دووه‌ميان: بۆ كهمتهرخهميت له سوپاس و ستايش كردنى خواى گه‌وره كه ماوه‌ى ئه‌وه‌ى دايت نوێژه‌كه‌ت بكه‌يت.
سێههميان: بۆ هه‌موو ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ى پێى ههڵدهسيت.
دڵنيات ده‌كه‌مه‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ستى به جێ به‌جێ كردنى ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه جياوازييه‌كى گه‌وره له نوێژه‌كانت دا ده‌بينيت له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌ك يان كه‌متر پشتيوان به خواى گه‌وره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پێويسته به نيه‌تێكى پاك و دڵسۆزيهكى ته‌واو هه‌بێت له‌كردنى نوێژه‌كانت و هه‌موو عيبادهتهكانت كه ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بێت. له كۆتاييدا ده‌ڵێم:
خوايه گيان دڵێكى خاشع و زمانێكى پاراو به يادكردنت و زانستێكى به‌سوودمان پێ ببهخشيت....اللهم امين.
وه‌رگێڕان: سام هه‌ورامى
سام هه‌ورامى
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
