.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




بیروباوه‌رِ
1- منداڵه‌كه‌ت فێرى وشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ى كه ئه‌م وشه‌یه داخوازى ده‌كات، كه ئه‌ویش بریتیه له‌عیباده‌ت نه‌كردن بۆ جگه له(الله) وه به‌ته‌نها په‌رستنى(الله)0
2- فێرى ئه‌وه‌ى بكه كه خواى گه‌وره له‌م دونیایه‌دا ئێمه‌ى بۆ عیباده‌ت (یه‌كتاپه‌رستى) درووست كردووه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت :(وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (وشه‌ى عیباده‌ت)ى بۆ رِوون بكه‌ره‌وه (به‌مانا فراوانه‌كه‌ى).
3- زۆر مه‌یترسێنه به ئاگر و سزا و تورِه‌یى خواى گه‌وره تاوه‌كو یادكردن و ناوهێنانى خوا له‌زه‌ینى منداڵه‌كه‌دا په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌و شێوه ترسناكانه‌وه .
4- واى لێبكه كه‌زیاتر خواى خۆش بوێت چونكه ته‌نها ئه‌و درووستى كردووین و رِزقى داوین و خواردن و خوارنه‌وه و پۆشاكى پێداوین و كردووینى به موسڵمان .
5- وریاى بكه‌ره‌وه له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌و تاوان له‌كاتى ته‌نیاییدا چونكه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا خوا ده‌یبینێت .
6- ئه‌و رِستانه زۆر بڵێ كه یادكردن و ناوهێنانى خوایان تێدایه وه‌كو(بسم الله) له‌كاتى خواردن و خواردنه‌وه و چوونه ژووره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه، وه (الحمد لله) له‌كاتى ته‌واوكردنى خواردندا، وه (سبحان الله) له‌كاتى سه‌ر سورِماندا و ...هتد .
7- خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌دڵى منداڵه‌كه‌تدا برِوێنه ئه‌ویش به‌باسكردنى سیفه‌ته جوانه‌كانى و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك چیرۆك له‌ژیانى و سه‌ڵاواتدان له‌سه‌رى هه‌ركاتێك ناوى هێنرا .
8- بیروباوه‌رِى (قه‌زا و قه‌ده‌ر) له زه‌ینیدا جێگیر بكه، و پێی بڵێ: كه ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێت بووه و ده‌بێت، وه ئه‌وه‌شى خوا نه‌یه‌وێت نه‌بووه و نابێت .
9- منداڵه‌كه‌ت فێرى شه‌ش پایه‌كه‌ى بیر‌و باوه‌رِ بكه (واته : باوه‌رِهێنان به خوا و فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رِۆژى دوایى و قه‌زاوقه‌ده‌ر) .
10- هه‌ندێك پرسیارى لێبكه كه په‌یوه‌ست بن به بیروباوه‌رِه‌وه وه‌كو: په‌روه‌ردگارت كێیه؟ ئاینت چییه؟ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت كێ یه؟ بۆچى خوا دروستى كردووین؟ كێ رِزق و رِۆزیمان ده‌دات و خواردن و خواردنه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێت و شیفاى نه‌خۆشیه‌كانمان ده‌دات؟ به‌ش و جۆره‌كانى یه‌كتاپه‌رستى چین؟ هاوه‌ڵ برِیاردان (شیرك) و بێباوه‌رِى (كوفر) و دوو رِوویی (نفاق) چین؟ چاره‌نووسى هه‌ریه‌ك له هاوه‌ڵ برِیارده‌ر (مشرك) و بێباوه‌رِ (كافر) و دوورِوو (منافق) چییه؟ وه چه‌ندین پرسیارى تریش، پاشان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌زانى یان به‌هه‌ڵه وه‌ڵامى دایه‌وه، تۆ به‌شێوه‌یه‌كى رِاست و دروست پێى بڵێ .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
