❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرۆكه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵاندا***به شى ى دووه م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-01 18:49:06

mdrek84
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-21
په‌یامه‌كان: 32
WindowsXPMSIE

بیرۆكه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵاندا***به شى ى دووه م

به‌شى دووه‌م : په‌رستش (عیباده‌ت)


11- فێرى پێنج پایه‌كه‌ى ئیسلامى بكه‌، (واته‌: شایه‌توومان و نوێژكردن و زه‌كاتدان و رِۆژووگرتن و حه‌ج كردن) .
12- رِاى بهێنه‌ له‌سه‌ر نوێژكردن ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مروا أبناءكم بالصلاة لسبع، واضربوهم عليها لعشر " واته‌ : فه‌رمان بكه‌ن به‌ منداڵه‌كانتان به‌ نوێژكردن له‌ ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیه‌وه‌، وه‌ له‌ ده‌ ساڵیدا لێیان بده‌ن له‌ سه‌رى (به‌ڵام لێدانێكى سوك بێت نه‌ك برینداركه‌ر) .
13- هاورِێیه‌تى بكه‌ له‌رِۆیشتن بۆ مزگه‌وت، و فێرى بكه‌ چۆن ده‌ست نوێژ بگرێت .
14- فێرى ئادابى مزگه‌وت، و رِێز لێگرتنى مزگه‌وت، و پیرۆزى مزگه‌وتى بكه‌ .
15- رِاى بهێنه‌ له‌سه‌ر رِۆژوو گرتن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى گه‌وره‌ بووندا ئاسان بێت له‌سه‌رى .
16- هانى بده‌ له‌سه‌ر له‌به‌ركردنى قورئان و فه‌رموده‌ و زیكره‌ رِاست(صه‌حیح)ه‌كان به‌پێی توانا.
17- له‌كاتى پێشكه‌وتنى له‌ له‌به‌ركردندا خه‌ڵاتى بكه‌، ئیبراهیمى كورِى ئه‌دهه‌م فه‌رمویه‌تى: باوكم پێى ووتم: كورِه‌كه‌م به‌دواى فه‌رموده‌دا بگه‌رِێ و فێرى ببه‌، هه‌ر كاتێك فه‌رموده‌یه‌كت بیست و له‌به‌رت كرد درهه‌مێكت بۆ هه‌یه‌، ئیبراهیم ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ستم كرد به‌ داواكردن و فێربونى فه‌رمووده‌.
18- منداڵه‌كه‌ت بێزار و هیلاك مه‌كه‌ به‌ زۆر له‌به‌ركردن، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ وه‌كو سزایه‌ك تێنه‌گات، و واى لێبێت رِقى له‌له‌به‌ركردنى قورئان بێت .
19- بزانه‌ كه‌ تۆ پێشه‌نگیت بۆ منداڵه‌كانت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌مبه‌ڵی و به‌ قورسى په‌رستش ئه‌نجام بده‌یت و پشت گوێی بخه‌یت، ئه‌وا منداڵه‌كانیشت پێت كاریگه‌ر ده‌بن و ئه‌وانیش قورسى ده‌نوێنن له‌ عیباده‌ت و له‌وانه‌یه‌ لێشى هه‌ڵ بێن و ئه‌نجامى نه‌ده‌ن .
20- منداڵه‌كه‌ت رِابهێنه‌ له‌سه‌ر ێه‌ده‌قه‌كردن و به‌خشین، ئه‌ویش به‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێك جار چاكه‌ بكه‌یت و ئه‌و بت بینێت، یان شتى بده‌یتێ بۆئه‌وه‌ى بیبه‌خشێت به‌هه‌ژار و سواڵكه‌ر، و له‌وه‌ش چاكتر ئه‌وه‌یه‌ هانى بده‌یت له‌وماڵه‌ تایبه‌تیه‌ى خۆى ببه‌خشێت كه‌ پاشه‌كه‌وتى كردووه‌ .

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f69b10c29c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net