❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كلاسیكۆ شه‌ڕی‌ مردن‌و ژیان له‌ ئیسپانیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-01 17:14:56

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

كلاسیكۆ شه‌ڕی‌ مردن‌و ژیان له‌ ئیسپانیا

سبه‌ی‌ شه‌وی له‌ وڵاتی‌ ئیسپانیاو له‌ لوتكه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 34، یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یارییه‌كی‌ چاره‌نوس سازدا رووبه‌ڕووی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێته‌وه‌.
رائول كه‌ كاپتنی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی‌ ئه‌م یاریه‌ ده‌دات‌و ده‌ڵێت "باش ده‌زانین بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م یارییه‌ چه‌نده‌ گرنگه‌ بۆمان".
له‌لایه‌ی‌ تره‌وه‌ خواندی‌ رامۆسی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید كه‌ له‌و ساته‌ی‌ بووه‌ به‌راهێنه‌ر یانه‌كه‌ له‌ كۆی‌ 19 یاری‌ 17 یاری‌ بردوه‌ته‌وه‌، زۆر خۆشحاڵه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاریان رۆبنی‌ هۆڵه‌ندی‌ بۆ پێكهاته‌كه‌ی‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ه‌ مه‌ترسیی‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ لێده‌كرا.
رافائێل ڤان ده‌رڤارت كه‌ یاریكه‌رێكی‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید‌و هۆڵه‌ندایه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م یاریه‌ش وه‌ك زۆربه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ تر له‌سه‌ر كورسی‌ یه‌ده‌گ دابنیشێت، له‌باره‌ی‌ ئه‌م یاریه‌وه‌ ده‌ڵێت "گه‌ر ئه‌م یاریه‌ ببه‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر شه‌لۆنه‌، ئه‌وا ئه‌م تیپه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌ شێتانه‌ توڕه‌ ده‌بێت".
به‌ڵام گۆتی‌ یاریكه‌ری‌ هێڵی‌ ناتوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ ناتوانێت له‌م یاریه‌دا به‌شداری‌ بكات.
یانه‌ی‌ ریاڵ‌و به‌رشه‌لۆنه‌ ئێستا هه‌ردوو له‌سه‌ر به‌ردنه‌وه‌ی‌ سه‌رو ریزبه‌ندی‌ خولی‌ ئیسپانیی‌ شه‌ڕیانه‌، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ 82 خاڵی‌ هه‌یه‌و یه‌كه‌مه‌ ریاڵ یش 78ی‌ هه‌یه‌و دووه‌مه‌، بردنه‌وه‌ی‌ یاری‌ كلاسیكۆ له‌لایه‌ن یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ باری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ قورس ده‌كات‌و وه‌ك دووساڵ پێش ئێستا له‌ دوای‌ جیاوازییه‌وكی‌ زۆره‌وه‌ ریاڵ نازناوه‌كه‌ی‌ لێ ده‌ڕفێنێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌م یارییه‌ بباته‌وه‌، ئه‌وا هه‌لی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ئاسان ده‌بێت له‌به‌رده‌مێدا كه‌ دوو وه‌زه‌ چاوه‌ڕێیه‌تی‌.
پیی‌ پیی‌ گواردیۆلای‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌به‌رده‌م دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌دایه‌ له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا، پێشتر له‌یاری‌ یاریگای‌ خۆی‌ له‌نیوه‌ی‌ كۆتایی‌ یانه‌پاڵه‌وانه‌كان، له‌گه‌ڵ چێڵسی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ستا به‌بێ‌ گۆڵ، هه‌ر له‌و یاریه‌دا ماركوێزی‌ مه‌كسیكی‌ له‌هێڵی‌ به‌رگری‌ یانه‌كه‌ی‌ توشی‌ پێكان بوو، كه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت سیلڤینیۆ له‌گه‌ڵ ئه‌بیداڵی‌ فه‌رنسی‌ له‌ هێڵی‌ به‌گری‌.
ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ له‌سه‌ر كلاسیكۆ بریتیه‌ له‌كاتی‌ ئه‌م یاریه‌ كه‌ كاتژمێر 9ی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌ناوبژیوانێتی‌ ئه‌له‌برتۆ ئه‌ندیانۆ میلیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و یاریه‌كه‌ش له‌یاریگای‌ سانتیاگۆ به‌رنابیۆیه‌ له‌ شاری‌ مه‌درید كه‌یاریگای‌ ریاڵ مه‌درید، یاری‌ رۆیشتنیش له‌یاریگای‌ كامپ نۆ بوو له‌به‌رشه‌لۆنه‌ (2ـ0) له‌سوودی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایی‌ هات.

http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/clasico.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-01 21:09:32

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: كلاسیكۆ شه‌ڕی‌ مردن‌و ژیان له‌ ئیسپانیا

ئيشه لا ريال ئه باته وه بلين ئامينننننننننننننننننننننننن

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-02 10:04:15

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: كلاسیكۆ شه‌ڕی‌ مردن‌و ژیان له‌ ئیسپانیا

هههههههههههههههههههه
وه‌لله‌ به‌ڕێز برواناكه‌م كه‌س به‌ دوعایی خراپ بلی ئامین
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت به‌ڕێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net