❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بخوێنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-02 19:32:37

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

له‌باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بخوێنه‌وه‌

دوا به‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌، چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ته‌نگی به‌ وڵاتانی دنیا هه‌ڵچنیوه‌، بۆیه‌ به‌ باشمانزانی له‌ رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌، باسێك له‌ باره‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز پێشكه‌شتان بكه‌ین.

نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز:
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دووچاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ به‌رازه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت، كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌ نێو له‌شی به‌رازه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و جۆری (H1N1) به‌ربڵاوترین جۆری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه‌ كه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ رێگه‌ی پرژه‌ و تێكه‌ڵابوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆ له‌ نێوان به‌رازه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌رازه‌ تووشبووه‌كه‌ ناتوانرێت بپارێزرێت.

گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ:
ئه‌م ڤایرۆسه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رازێكی تووشبوه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ به‌رازه‌كانی دیكه‌، دواتر بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی دیكه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورِمانه‌، ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ رابردوودا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڵاونه‌بۆته‌وه‌.

هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی به‌راز له‌ ئێستادا:
تاوه‌كو ئێستا زاناكان هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، كه‌ تووشبووان له‌ ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رازه‌ تووشبووه‌كان تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوونه‌ته‌وه‌، بۆ نمونه‌، جوتیاره‌ تووشبووه‌كان به‌م نه‌خۆشیه‌، له‌ ئه‌نجامی تێكه‌ڵاوبوونی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌رازه‌كان تووشبوون.


نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز:
نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌ هه‌مان شێوه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاساییه‌، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ كه‌سی تووشبوو، تووشی خه‌وبردنه‌وه‌، ته‌مه‌ڵی، ئاره‌زووی خواردنی نامێنێت، كۆكه‌، خوێن تێزان له‌ گه‌روو، دڵ تێكه‌ڵ هاتن، سكچوون و ئاوهاتنه‌ خواره‌وه‌ به‌ لووتیدا ده‌بێته‌وه‌.

چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌:
گواستنه‌وه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای كوشنده‌یه‌، كه‌ كه‌سێك نزیك كه‌سێكی دیكه‌ بككه‌وێته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ نێوانیان له‌ رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه‌ ده‌گوزارێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی ده‌ستلێدانیش بۆ نمونه‌ ده‌ستلێدان له‌ لووت و ده‌م و چاو ، ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسانه‌ كێشه‌ن:
زانایان هه‌میشه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی تازه‌ ده‌ترسن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه‌ و دواتریش بۆ مرۆڤ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسانه‌ به‌ خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كارێكی زه‌حمه‌ته‌ و ناتوانرێت به‌ خێرایی پێشی لێ بگیرێت.

ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كوشنده‌یه‌:
ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كرداری هه‌ناسه‌دان له‌ كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ لاواز ده‌كات، تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی ده‌كاته‌وه‌، ره‌نگه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست بدات.

تۆمار كردنی ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ له‌ رابردوو:
ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسایی ساڵانه‌ ژیانی 250 تاوه‌كو 500 كه‌س ده‌كاته‌ قوربانی، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ كه‌ پێشتر تۆماركراوه‌ به‌و شێوه‌ به‌ربڵاوه‌ی ئێستا نه‌بووه‌، بۆ نمونه‌:
له‌ نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2009 ته‌نیا 12 حاڵه‌تی تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه‌، به‌ڵام هیچیان نه‌مردوون.
ساڵی 2007 چه‌ند هه‌واڵێك ئاماژه‌یانداوه‌ له‌ ئیسپانیا چه‌ند حاڵه‌تێك تۆماركراوه‌.
ساڵی 1988 ئافره‌تێكی سكپرِی ئه‌مه‌ریكایی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك گیان له‌ ده‌ستداوه‌.

200 حاڵه‌تیش له‌ ساڵی 1976 راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ رابردوو:
ساڵی 1968 ڤایرۆسێك به‌ناوی ڤایرۆسی (ئه‌نفله‌وه‌نزای هۆنگ كۆنگ) بڵاوبۆوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌سی له‌ سه‌رتاپای جیهان كرده‌ قوربانی، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 1918 ئه‌نفه‌له‌وه‌نزایه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی بڵاوبۆوه‌ و  ژیانی 100 ملیۆن كه‌سی كردۆته‌ قوربانی.

چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی به‌راز:
تاوه‌كو ئێستا زاناكان كوتانێكی دژ به‌م ڤایرۆسه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه‌، تاوه‌كو ئێستا كوتانێك دژ به‌م ڤایرۆسه‌ نیه‌، كه‌ بتوانێت له‌ ناوی ببات.

هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نفله‌وه‌نزای كوشنده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتان دوو جۆره‌ ده‌رمان به‌كارده‌هێنن، ئه‌وانیش: یه‌كه‌میان (ئه‌دمانتادین و ریمانتادین)، دووه‌میان (ئۆسیلتامیفیر و زانامیفیر).

به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی بۆ پاراستن له‌ میكرۆب و سه‌رجه‌م ڤایرۆسه‌كان هه‌ندێك كرداری رۆژانه‌ هه‌یه‌، وه‌ك شوشتنی ده‌ست به‌ به‌رده‌وامی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشبوون، خاڵێكی دیكه‌ ده‌ست نه‌دان له‌و شتانه‌ كه‌ ڤایرۆساوی بوون.

په‌یامنێر...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-02 21:35:03

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: له‌باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بخوێنه‌وه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بیت مامه‌ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌ی رۆژ که‌ به‌راستی خه‌ریکه‌ ده‌بیته‌ کاره‌ساتیکی زۆر گه‌وره‌ له‌ دونیا دا

هیوادارم که‌ کوردستانی خۆمان لی به‌دوور بیت  و هه‌رچی موسڵمانه‌ تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌بیت و وه‌ له‌ هه‌موو دونیاش دوور بکه‌ویته‌وه‌ که‌سی تر به‌م ڤایرۆسه‌ ترسناکه‌ نه‌مریت

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-03 19:16:18

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بخوێنه‌وه‌

زۆر سوپاسته‌که‌م گیانه‌که‌م....ئامین خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ ئیشه‌لا....

ده‌ستی تۆش خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net