❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژه‌مه‌خۆراكی‌ به‌یانیان وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مندالاَن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-02 06:35:46

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژه‌مه‌خۆراكی‌ به‌یانیان وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مندالاَن

ژه‌مه‌خۆراكی‌ به‌یانیان وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مندالاَن


زۆربه‌ی‌ مندالاَن له‌ به‌یانیادا ته‌مه‌ڵی‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ده‌رنگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن ، ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات دره‌نگ بكه‌ون بۆ قوتابخانه‌،به‌هۆی‌ په‌له‌كردن ‌و نه‌بوونی‌ كاته‌وه‌ باوان وا هه‌ستده‌كه‌ن منداڵ له‌ژه‌مه‌ خواردنی‌ به‌یانیان هه‌ڵدێن .

زۆرینه‌ی‌ ڕاپۆرته‌ ئه‌مریكیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن  له‌نێو هه‌ر 6منداڵێكی‌ پۆلی‌ پێنجه‌می‌ سه‌ره‌تایی‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ژه‌مه‌ خواردنی‌ به‌یانیان هه‌ڵدێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ نێگه‌تیڤ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ منداڵ  .

سستی‌ له‌ چالاكیه‌كانیدا نیشانه‌یه‌ بۆ برسێتی‌ ،ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت له‌تركیز‌و ئاگایی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ ،ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ نانی‌ به‌یانیان ده‌خۆن زیاتر به‌ئاگا‌و چالاكن‌و له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوترن ،هه‌روه‌ها داهێنه‌ر‌و  وریاترن به‌به‌راورد به‌و مندالاَنه‌ی‌ نای‌ به‌یانیان ناخۆن ،توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ له‌ كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌وامی‌ قوتابخانه‌ دواده‌كه‌ن یان ‌و ناڕۆنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ ئه‌وانه‌ن نانخواردنی‌ به‌یانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و نایخۆن  .

* گه‌شه‌ی‌ منداڵ
پشتگویخستنی‌ ژه‌مه‌ خواردنی‌ به‌یانیانی‌ منداڵ مانای‌ به‌فیڕۆدانی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ پێویسته‌ به‌ له‌ش‌و له‌ده‌ستدانی‌ چالاكی‌‌و گه‌شه‌ی‌ منداڵه‌ له‌وڕۆژه‌دا ،بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ وزه‌‌و سه‌رچاوه‌ پرۆتینیه‌كان  له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ باشه‌كانی‌ وه‌ك (ئاسن،كالسیۆم،زینك) كه‌ پێیویستیه‌كی‌ گرنگه‌ بۆپته‌وكردنی‌ ئێسك‌و ترسی‌ ئێسكه‌نه‌رمه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی‌ گه‌وره‌بوونی‌ ته‌مه‌ندا نانی‌ به‌یانیانه‌ .
شاره‌زایانی‌ خۆراك ئامۆژگاری‌ دایكان‌و باوكان ده‌كه‌ن ژه‌مه‌خۆراكی‌ منداڵه‌كانیان هه‌مه‌چه‌شن ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌مادده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ خۆراك بۆ نمونه‌ نانی‌ گه‌نم ،شیر ‌ومیوه‌ ، شۆربای‌ نیسك یان شه‌ربه‌ت .
پسپۆڕان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌دایكان‌و باوكان مندالاَن هانبده‌ن حه‌ز له‌خواردنی‌ نانی‌ به‌یانیان بكه‌ن نه‌ك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن ،بۆ ئاسانكاری‌ دروستبوونی‌ ئه‌و حه‌زه‌ش له‌لای‌ منداڵ پێویسته‌ باوان ڕێگه‌ به‌منداڵه‌كانیان بده‌ن ئه‌و خواردنه‌ی‌ خۆیان دیخوازن هه‌ڵیبژێرن‌و ده‌ستنیشانی‌ بكه‌ن له‌و ڕۆژه‌دا ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت ڕێنمایی‌ بكرێت بۆ سود وه‌رگرتن له‌ڤیتامینات‌و پرۆتینه‌كان .

ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ نانی‌ به‌یانیان ده‌خۆن ڕێژه‌یه‌كی‌ باش له‌ ئاسن وه‌رده‌گرن وه‌ك(كالسیۆم ،فسفۆر،مه‌گنیسیۆم،ڤیتامینات،وه‌ك( ریبوفلافلین)له‌گه‌ڵ ترشی‌ فۆلیك كه‌ هه‌موویان پێویستن بۆ گه‌شه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ نانخواردنی‌ به‌یانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ژه‌مه‌كانی‌ دیكه‌ قه‌ره‌بووی‌ له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و سودانه‌ ناگرێته‌وه‌ .

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-02 21:08:00

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ژه‌مه‌خۆراكی‌ به‌یانیان وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مندالاَن

dast  xosh azizm bo aw babata jwanw  grnga  sarkawtw bit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-05 20:27:33

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: ژه‌مه‌خۆراكی‌ به‌یانیان وزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مندالاَن

ده‌ستت خۆس بێت زۆر به‌ سووده‌ ،، هه‌ر بزیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net