.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









جگه له ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز، سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا له ئارادایه
PNA- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا وڵاتانی جیهان له هه‌وڵی چاره‌سه‌رو بنبرِكردنی ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازدان، به‌ڵام بوونی سه‌رهه‌ڵدانی جۆره ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌كی دیكه بۆته جێی مه‌ترسی.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی رایانگه‌یاندووه، زاناكان پێشبینی بوونی ڤایرۆسێكی دیكه ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه له داهاتوودا به هه‌مان شێوه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده و به‌راز هه‌رِه‌شه بێت بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئه‌ویش ئه‌نفله‌وه‌نزای ئه‌سپه.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه ئێستا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان تاوه‌كو ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، بۆیه چه‌ند نموونه‌یه‌كی له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌پشكێنرێت، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كان ئاماژه‌یانداوه، ره‌نگه له داهاتوودا چه‌ند ڤایرۆسێكی دیكه‌مان بۆ ئاشكرا بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نفله‌وه‌نزای (به‌راز)یش كه بۆته هه‌رِه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزایه ئه‌نجامدرابوو، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، كه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له گروپی B ئه‌نفله‌وه‌نزایه، ئه‌م گروپه‌ش به مه‌ترسیدارترین گروپ ناسراوه، چونكه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و خێرا خۆی گه‌شه ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
