.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یانەی بەرشلۆنە لێدانێكی كوشندەی ئاراستەی یانە ركابەرە سەرەكییەكەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو كرد و هەنگاوێكی گرنگ لەنازناوی ئەم وەرزە نزیكبۆوە كە لەوەتەی ساڵی 2006ەوە لێی دابڕاوە، دوای ئەوەی ئەنجامی یاری كلاسیكۆی ژمارە(206(ی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاكردەوە لەسەر یاریگای پاشایەتی )سانتیاگۆ برنابیۆ بە ئەنجامی 2-6گۆڵ(لە میانی قۆنای 34ی خولی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ. گۆڵەكانی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن هەردوو گۆڵكاری بەتوانا تیری هێنری 2گۆڵ لە خولەكەكانی 17و 57و ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی 2گۆڵ 35و 74، كارلۆس پیۆل خولەكی 20و جیرار پیكێ لە خولەكی 83. گۆڵەكانی ریال مەدریدیش لەلایەن ئەرژەنتینی هیگوین 13و سێرجیۆ رامۆس 55تۆماركران. ئەمەش خراپترین دۆڕاندن بوو بۆ ریال مەدرید لەسەر یاریگاو بەرامبەر جەماوەرەكەی لەدوای 18ی كانوونی دووەمی 1931كاتێك بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بە 6-0 لە قۆناغی حەوتەم بوو. بەڵام خراپترین دۆڕانی ریال مەدرید لەناوەوەو دەرەوەی یاریگای خۆی لە 5ئازاری 1930بوو بەرامبەر بە ئیسپانیۆل كاتێكە بە ئەنجامی 8-1گۆڵ دۆڕا لە قۆناغی 24دا. ئەم یارییەش دواین هەل بوو بۆ یانەی پاشایەتی بۆ ئەوەی بتوانێت ركابەرییەكان بەهێزتر بكات و یارییەكە بباتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ركابەری لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ بكات، بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەكی چاوەڕاننەكراو ئەنجامەكەی لەدەستدا. هەروەكو ناڕەزاییەك لەلایەن جەماوەر بۆ ئەو ئەنجامە بەر لە 15خولەك لەكۆتاییهاتنی یارییەكە جەماوەر یاریگای بەجێهێشت.


لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى كيان

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
