.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی گۆشت برژاندن و كوپی قاوه
PNA- كۆمه‌ڵێك لاوی ئوردنی له‌م مانگه‌دا، گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی گۆشت برژاندن و دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوپی قاوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێك لاوی ئوردنی به مه‌به‌ستی ناو تۆماركردن له كتێبی (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ بۆ برژاندنی گۆشت و دروستكردنی كوپی قاوه سازده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه (شادی پاشا) رێكخه‌ری چالاكیه‌كه وتویه‌تی: له رۆژی 15 ئه‌م مانگه به هاوكاری یانه‌ی (جه‌بیهه)ی تایبه‌ت به لاوان له (عوممان)ی پایته‌خت، گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی گۆشت برژاندن سازده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌شدا گه‌وره‌ترین كۆپی قاوه دروست ده‌كه‌ین.
پاشا روونیكردۆته‌وه، له‌و ئاهه‌نگه‌دا 3 هه‌زار كیلۆگرام له گۆشتی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان بۆ برژاندن ئاماده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كوپی قاوه‌ش ئاماده ده‌كه‌ین، كه رووبه‌ری كوپه‌كه 6 هه‌زار و 500 مه‌تری چوارگۆشه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه، دوا ژماره له ئاهه‌نگی گۆشت برژاندن له جیهاندا كه تا ئێستا تۆماركراوه، ئاهه‌نگێكی گۆشت برژاندن بوو، كه له باشووری ئه‌فه‌ریقیا له كانوونی دووه‌می ساڵی 2008 سازكراو، تێیدا هه‌زارو 72 كیلۆگرام گۆشتی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كانی تێدا برژێنرا، هه‌روه‌ها له ساڵی 2007 دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش گه‌وره‌ترین كوپی قاوه ئاماده كرا، كه 4 هه‌زار لیتر قاوه‌ی گرتبوو.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه