❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤكوژی‌ شاراوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-03 16:03:15

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

مرۆڤكوژی‌ شاراوه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-25a16b2cb7.jpg
له‌دوای جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م له‌ ساڵی 1991 و دوای هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، مقۆمقۆیه‌ك ده‌رباره‌ی یۆرانیۆمی ناچالاك به‌رپابوو. ئه‌م مقۆمقۆیه‌ به‌هۆی جه‌نگی سه‌ر غه‌زه‌وه‌ جارێكی تر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌. ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ پرسیارگه‌لێك له‌ مێشكی خه‌ڵكدا ده‌رباره‌ی زیانی ئه‌م ماده‌یه‌ بێنێته‌ گۆڕێ و به‌ پێویست زانرا تیشكی بخرێته‌سه‌ر.

یۆرانیۆمی خاو له‌ سروشتدا به‌شێوه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوشێوه‌كانی هه‌یه‌ كه‌ یۆرانیۆمی 238، 125 و 234ه‌. به‌ جۆرێك كه‌ رێژه‌ی یۆرانیۆمی 238 له‌ سروشتدا نزیكه‌ی له‌ 99%یه‌، دوای ئه‌و یۆرانیۆمی 235 كه‌ رێژه‌كه‌ی كه‌متر له‌ 1% ده‌بێت له‌ ماده‌ خاوه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی تری كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ و بریتییه‌ له‌ یۆرانیۆمی 234. گرنگترین جۆر له‌م جۆرانه‌ی یۆرانیۆم بریتییه‌ له‌ یۆرانیۆمی 235 كه‌ ده‌وڵه‌تان به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕێن تا له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیاندا له‌ بواری ئاشتیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌شێوه‌ی كاره‌با و هه‌م له‌ بواری جه‌نگدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆم به‌كاری بهێنن. یۆرانیۆم له‌ سروشتدا به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م تێكه‌ڵ به‌ خۆڵ هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، هه‌روه‌ها توانای تیشكدانه‌وه‌ی زۆر لاوازه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار له‌ ته‌ندروستی ناكات، چونكه‌ رێژه‌ی یۆرانیۆمه‌ چالاكه‌كه‌ تیایدا (یۆرانیۆمی 235) وه‌كو وتمان كه‌متر له‌ 1%ی ماده‌ خاوه‌كه‌ی یۆرانیۆم پێكدێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمی خاو بۆ هیچ شتێك گونجاو نییه‌، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تان له‌ رێی پرۆسه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن "پیتاندن" هه‌وڵی پوخته‌كردن و پاڵاوتنی ماده‌ چالاكه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه‌ یۆرانیۆمی "235"ه‌ .
ئه‌م پیتاندنه‌ش به‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی یۆرانیۆمێكه‌ كه‌ زیاتر له‌ یۆرانیۆمی 235 توندتر و خه‌ستتر بێت. چونكه‌ پیتاندنی 12 كیلۆگرام له‌ خاوی یۆرانیۆم یه‌ك كیلۆگرام له‌ یۆرانیۆمی پیتراومان ده‌داتێ كه‌ رێژه‌ی 0% - 5% له‌ یۆرانیۆمی 235ی تێدایه‌، واته‌ پرۆسه‌ی پیتاندن رێژه‌ی خه‌ستی و توندی یۆرانیۆمی 235 له‌ كه‌متر له‌ 1% بۆ 5% به‌رزده‌كاته‌وه‌. دوای پوخته‌كردن یۆرانیۆمه‌ پیتێنراوه‌كه‌ پاشماوه‌ی خاوی یۆرانیۆمه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، توندی ماده‌ چالاكه‌كه‌ "یۆرانیۆمی 235 كه‌ ده‌رهێنانی له‌ پرۆسه‌ی پیتاندن ته‌واو بووه‌"، نزمده‌كاته‌وه‌ و به‌م پاشماوانه‌ش ده‌وترێت یۆرانیۆمی ناچالاك.
یۆرانیۆمی ناچالاك توانای تیشكدانه‌وه‌ی له‌ خاوی یۆرانیۆم كه‌متره‌، چونكه‌ ئه‌و ماده‌ چالاكه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ چالاكی ئاشتی و سه‌ربازیدا سوودی لێده‌بینرێت. ئه‌و پاشماوانه‌ش كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌ جه‌نگی سارددا رۆڵی هه‌بوو، چونكه‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان یۆرانیۆمی ناچالاكیان حه‌شارده‌دا به‌و هیوایه‌ی رۆژێك بێت رێگایه‌ك بۆ پیتاندن و گۆڕینی بۆ ماده‌ییه‌كی چالاك بدۆزنه‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6043637807.jpg
رێگه‌چاره‌یه‌كی‌ تر
به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌وڵه‌تانی یانه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ستیان به‌بێ هیوایی كرد له‌ توانای پیتاندنی، بۆیه‌ كه‌وتنه‌ ژێر په‌ستانی دوودڵی له‌ زیانه‌كانی بۆ سه‌ر ژینگه‌ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی یۆرانیۆمی ناچالاك به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پاراستنی، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تان بیریان له‌ رێگه‌ چاره‌یه‌كی تر كرده‌وه‌ كه‌ سوود له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ بێهاوتا فیزیاوییه‌كانی وه‌رگرن.
یۆرانیۆمی ناچالاك به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌ستی و چڕییه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه‌، قورستره‌ له‌ ئاسن و قوڕقوشم، بۆیه‌ خه‌ستییه‌كه‌ی له‌ روبه‌ری یه‌ك سانتیمه‌تر سێجادا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 20گرام، به‌هۆی باشی ئه‌م سیفه‌ته‌یه‌وه‌ بۆته‌ ماده‌یه‌كی به‌سوود و چۆته‌ بواره‌كانی كاری سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌وه‌. هه‌روه‌ك چۆن به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ توانای به‌رگرتنی ئه‌و تیشكدانه‌وه‌ ئه‌تۆمیانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانی پزیشكی و پیشه‌سازیه‌وه‌ په‌یداده‌بن. له‌به‌رئه‌وه‌ی تیشكدانه‌وه‌ له‌وێوه‌ توانای كونكردن و تێپه‌ڕبوونی نییه‌.
له‌ بواره‌ مه‌ده‌نییه‌كاندا وه‌كو ماده‌یه‌كی قورس له‌ پیشه‌سازی فڕۆكه‌ گه‌وره‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت بۆ راگرتنی قورسایی له‌ سه‌نته‌ری هه‌یكه‌لی فڕۆكه‌كه‌دا به‌ جۆرێك كه‌ بار و سه‌رنشینه‌كان كارنه‌كاته‌ سه‌ر هاوسه‌نگی فڕۆكه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ هاوسه‌نگی فڕۆكه‌كه‌ له‌ ئاسماندا تێكده‌چوو. به‌مه‌ش شوێنی سه‌رنشینه‌كان له‌ كورسی پێشه‌وه‌ ده‌گوازرایه‌وه‌ بۆ كورسی دواوه‌. هه‌روه‌ها له‌ كلینیكه‌كانی تایبه‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی تیشك بۆ رێگرتن له‌ چوونه‌ناوه‌وه‌ی تیشكی x یان تیشكی ئه‌تۆمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شوێنی مه‌به‌ست كه‌ بریتییه‌ له‌ جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌، به‌كاردێت. چونكه‌ چوونه‌ناوه‌وه‌ی تیشك بۆ ناو جه‌سته‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و به‌شه‌، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات. هه‌روه‌كو چۆن یۆرانیۆمی ناچالاك بۆ دیواری ئه‌و بتڵ‌ و به‌رمیلانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ماده‌ی ئه‌تۆمی ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكه‌كانی ده‌ره‌وه‌.

به‌كارهێنانی دوولایه‌نه‌
به‌كارهێنانی له‌ پیشه‌سازی دروستكردنی زرێپۆش و گالیسكه‌ی زرێپۆش، چونكه‌ چینكۆی بۆ دیوار و سه‌قفه‌كانی لێ دروستده‌كرێت و بۆ  پاراستنی له‌ موشه‌ك به‌كارده‌هێنرێت، چونگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ نه‌بوونایه‌ كون ده‌بوو و تێكده‌شكا، چونكه‌ پارچه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ یۆرانیۆمی ناچالاكه‌كه‌ به‌هۆی خه‌ستییه‌ زۆره‌كه‌یه‌وه‌ وایكردووه‌ كه‌ موشه‌كه‌كان نه‌یبڕن و  تێكبشكێن.
به‌كارهێنانی له‌ دروستكردنی موشه‌كێك كه‌ توانای كونكردنی زرێپۆشی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ فیزیاوییه‌كه‌ی خۆی كه‌ (خه‌ستییه‌كه‌ی به‌رزه‌). به‌ڵام لێره‌دا خه‌ستی و چڕی زۆری خێرایی موشه‌كه‌ هاویژراوه‌كه‌ یارمه‌تی ده‌دات. خێرایی به‌رز له‌گه‌ڵ چڕی زۆر توانایه‌كی گه‌وره‌ به‌ موشه‌كه‌كه‌ ده‌به‌خشێت كه‌  به‌ئاسانی یارمه‌تی كونكردنی زرێپۆشه‌كه‌ ده‌دات. به‌ریه‌ككه‌وتنی موشه‌كه‌كه‌ و زرێپۆشه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی توانای جوڵاوه‌ بۆ توانای گه‌رمیی زۆر كه‌ كانزای زرێپۆشه‌كه‌ یان تانكه‌كه‌ ده‌توێنێته‌وه‌ و یه‌كسه‌ر موشه‌كه‌كه‌ كونی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌ ناویدایه‌ له‌ تاقم و چه‌ك و زه‌خیره‌ ده‌سوتێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a48045d01b.jpg
جه‌نگه‌كانی كه‌نداو
له‌ جه‌نگه‌كانی كه‌نداودا یۆرانیۆمی ناچالاك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهێنرا له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1991 و 2003. له‌ ساڵی 2003دا له‌ شاره‌كانی عیراقدا ئه‌و ماده‌ییه‌ به‌كارهاتووه‌ بۆ دروستكردنی زیاتر له‌ هه‌زار تۆن بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی. یۆرانیۆمی ناچالاك دوای نیشتنی له‌سه‌ر زرێپۆش ده‌سوتێت و ده‌گۆڕێت بۆ پریشك و نمه‌ی ئۆكسیدی یۆرانیۆم. ئه‌م پڕیشكانه‌ ژه‌هراوین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵی ده‌مژن له‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ مه‌یدانی جه‌نگدان و ئه‌وانه‌ش كه‌ ژه‌هره‌كه‌ ده‌چێته‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ له‌ رێگای هه‌ناسه‌دان و به‌ركه‌وتنه‌وه‌ یان به‌هۆی خواردنی خواردنێكه‌وه‌ كه‌ به‌و ژه‌هره‌ پیس بووبێت. گورچیله‌، دڵ، جگه‌ر و مێشك له‌ پێشینه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه‌ به‌م ماده‌یه‌ ژه‌هراوی ده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ئاوێته‌ ژه‌هراویه‌ له‌ خوڵدا ده‌مێنێته‌وه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كات.
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین تیشكه‌كانی ده‌گاته‌ ملیۆنان ساڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسووتێت پاشماوه‌ی موشه‌ك و زرێپۆشه‌ خراپبووه‌كانن كه‌ له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌مێننه‌وه‌. چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی تیشكدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م پێكدێنن و ورده‌ ورده‌ پاشماوه‌ی نیشتوویه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی. له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی چاندنی خانه‌ی دوو مشكی تیا به‌كارهاتووه‌ تاقیگه‌كان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان خسته‌ڕوو كه‌ بوونی یۆرانیۆمی ناچالاك هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی خوێن و زه‌ره‌رمه‌نده‌ بۆ كۆئه‌ندامی به‌رگری، كۆئه‌ندامی زاووزێ، كۆئه‌ندامی ده‌مار و پێكهاته‌ی كرۆمۆسۆمی. راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توێژینه‌وه‌كانی بواری نه‌خۆشی و په‌تادرمه‌كان زیادبوونی رێژه‌ی شێواوی ئه‌و منداڵانه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ له‌ كه‌سانێكه‌وه‌ له‌ دایكبوون كه‌ رووبه‌ڕووی تیشكی یۆرانیۆمی ناچالاك بوونه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ژنانیش رێژه‌ی له‌بارچوون و نه‌زۆكی به‌رزونزمی پێوه‌ دیاربووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ له‌دایكبووه‌كان چه‌ندین شێواوی جه‌سته‌ییان هه‌بووه‌ له‌ پێكهاته‌ی ئه‌ندامه‌ هه‌ناوییه‌كانیان وه‌ك دڵ‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی ماوه‌ درێژ له‌سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانی سپێرمی پیاوان یان هێلكه‌ی ژنان دروستی ده‌كات.
به‌ڵام له‌ناو منداڵاندا، ئه‌وا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی دیاری رێژه‌كه‌یان تۆماركردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ رێژه‌ی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی خوێن له‌و ناوچانه‌دا كه‌ رووبه‌ڕووی بۆردومانی زیاتر بوونه‌ته‌وه‌ به‌ بۆمبی یۆرانیۆمی ناچالاك.

ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش توش بوون
زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كان ته‌نها له‌ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌بوون كه‌ جه‌نگیان تێدا به‌رپابووه‌ یان نزیك بوون له‌و ناوچانه‌وه‌، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی ئه‌و زیانانه‌ له‌ناو سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی و بریتانیشدا تۆماركراون و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان گواستراویشه‌ته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا كه‌ ده‌سته‌یه‌كی پزیشكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تیشكدانه‌وه‌ بیلۆلۆجییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یۆرانیۆم كاریگه‌رییه‌كی تێكده‌رانه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار، ئه‌مه‌ش له‌ نزمبوونه‌وه‌ی توانای وردبینی و هه‌ستپێكردندا ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌ناڵه‌كانی راگیه‌اندن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان تاووتوێ كرد كه‌ به‌ نه‌خۆشی جه‌نگی كه‌نداو ناسرابوو و له‌ناو سه‌ربازانی هاوپه‌یماناندا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كی نامۆبوو و به‌هۆی فاكته‌ره‌ سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ هه‌ر به‌ نامۆیی مایه‌وه‌، ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بوونه‌ هۆی دووباره‌ شاردنه‌وه‌ی زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و فۆسفۆره‌ سپییه‌ی كه‌ له‌ بۆردومانی غه‌ززه‌ له‌ كانوونی دووه‌می 2009 به‌رپابوون، تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ پزیشكه‌كان ده‌توانن لایه‌نه‌ شاراوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و به‌ ته‌واوی ئه‌وه‌ بزانن كه‌ روویداوه‌، ئه‌وا ره‌نگه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كان به‌رهه‌می ئه‌و رووداوانه‌یان چنیبێته‌وه‌ و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی رووداوه‌كان نه‌مابن و خۆیان شاردبێته‌وه‌.

DANGwBAS

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net