❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-04 16:06:35

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟

سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟
ئێمە کۆمپیوتەر وەک ووشەیەک بەکاردەهێنن لە بەرامبەر ئامێرێکدا و بیرمان بەلاى ئەو پڕۆگرامانەدا ناچێت کە هاوکارى ئەمە دەکات بۆ کار پێکردنى ، بەڵام خۆى لە ڕاستیدا کۆمپیوتەر ئەگەر پۆلێنى بکەین تەنها ئەو ئامێرە ناگرێتەوە و ئەو پارچانە ناگرێتەوە کە کۆمپیوتەریان پێک هێناوە، بەڵکو دەتوانین پۆلێنى بکەین بۆ چەند بەشێکى تریش لەگەڵ ئەم پارچانەدا، چونکە هیچ کام لەمانە ناتوانن بێ ئەوى تر کار بکەن، کۆمپیوتەر تەنها کۆمپیوتەرى تاکە کەسیش ناگرێتەوە، بەڵکو زۆر ئامێرى تریش دەتوانین بە کۆمپیوتەرى دابنێن، هەر ئامێرێک و سیستەمێک لە [CPU، Memory ، (Input/Output) device]پێک هاتبوو و وە لە لایەن پڕۆگرامێکەوە کە بتوانێن ببێتە لێپسراو هەڵسوڕێنى پڕۆسەکان ئەوا پێى دەووترێت کۆمپیوتەر. نموونەشمان جگە لە کۆمپیوتەرى تاکەکەسى زۆرە وەک ئەو مۆبایلە مۆدێل نوێیانەى کە تواناى تۆمارکردنى داتایان هەیە و مامەڵەى لەگەڵ دەکەن، هەروەها ئەو سەتەلایت ڕسیڤەرانەى کە لە ماڵەوە بەکارى دەهێنین. هەر چەندە بابەتەکشمان زیاتر لەسەر کۆمپوتەر بە شێوەیەکى گشتى دەدوێت بەڵام هەموویان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە و دەبێت بۆ لێکۆڵێنەوەى هەر یەکەیان زانیاریشمان لە بارەى ئەوانەى تریشەوە هەبێت. بەگشتى هەموو کۆمپیوتەر سیستەمێک دەتوانین پۆلێن بکەین بۆ ئەم بەشانە، بەڵام لە پێش پۆلێن کردنەکەدا پێویستە ئەوە بوترێت کە ئێمە Software وەک بەشێکى سەرەکى دادەنێن، بەڵام لەبەر گرنگى لقەکانى کۆمپیوتەر سۆفت وێر ئێمە هەر دوو بەشەکەى بە بەشێکى سەرەکى دادەنێن، بەتایبەتى لە کۆمپیوتەرى تاکەکەسی Personal Computer کە لە زۆربەى کاتدا بە PC دەینوێنین. یەکەم :Hardware دووەم: Operating system software سێیەم: Application Software چوارەم: User یەکەم: Hardware "بەشە ڕەقەکان": لاى هەموومان ئاشکرایە کە دەستەواژەى Hardeware لە بەرامبەر گشت پارچە ڕەقەکان و کارەباییەکان و ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنرێت، ئەم پارچانە بە تەواوکردن و یارمەتى یەکترى لەگەڵSoftware دا دەتوانن کارى خۆیان بکەن، گشت پارچەکانى ئەم بەشە کارو فەرمانى خۆى هەیە، بەتایبەتى دەتوانین دابەشیان بەکەین بۆ ئەم بەشە سەرەکییانە: /A CPU : گرنگترین بەشە لە کۆمپیوتەردا و بە بڕبڕەى پشتى کۆمپیوتەر دادەنرێت و بەگرنگترین پارچەى کۆمپیوتەر دادەنرێت و دەست دەگرێت بەسەر هەموو پڕۆسە و کارەکانى کۆمپیوتەردا، لە ئایندەیەکى نزیکدا هەر لە بەشى (فێربوون و زانیاری) یەوە بابەتێکى تەواو لەسەر (CPU) بڵاودەکەینەوە. /B Memroy: دیارە ئێمە لێرەدا مەبەستمان لە میمۆرى RAM & ROM ە، هەر چەند کاتێک گوێمان لە ووشەى میمۆرى دەبێت بیرمان بە لاى Hard disk دا دەچێت، بەڵام ئەمە بە پارچەیەکى ناسەرەکی دادەنرێت و تەنها بۆ تۆمارکردنى داتا بەکاردێت. Random Access Memory واتە ڕام تەنها داتاى لەسەر سەیڤ دەکرێت بۆ ماوەیەکى کورت و لە دواى بڕانى تەزووى کارەبا داتاکانى نامێنێت لەسەرى، بەڵام Read Only Memory وەک هەر لە ناوەکەیەوە دیارە بەس دەتوانین داتا بخوێنینەوە لە سەرى ، ناتوانین هیچ داتاییەکى لەسەر تۆمار بکەین، وە بە بڕانى تەزوى کارەبا هیچ کاریگەرییەکى نابێت لە سەرى. (Input/Output) device] /C:ئەمیش ئەو پارچانە دەگرێتەوە کە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە داتا داغڵ بکەیت یان وەرى بگرین و بیکەیت بە بەرجستە و ببینرێت، وەک Keyboard، Mouse، Monitor، Printer و زۆر شتى تر، هەربۆیە بە بەستەرى نێوان کۆمپیوتەر و user دادەنرێت. دووەم: Operating System Software: بەشێکى سەرەکى یە لە software، دەتوانین بڵێن لووتکەى جیهانى پڕۆگرامسازییە، چونکە زۆربەى فەرمانەکانى تێدا بەکاردێت ، ئەمەش لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکى تر دەگۆڕێت، نموونەشمان زۆرە وەک ِِWindow و ئەو OSانەى بۆ بەڕێوەبردنى مۆبایلەکان بەکاردێت.... زۆر تریش. OS گرنگى خۆى هەیە ئەویش ئەویش بەهۆى بوونى Compiler تێیدا، کە دەتوانێت گشت فەرمانەکان و زانیارییەکان بگۆڕێت بۆ زمانى کۆمپیوتەر Machine code ئەویش بەهاوکارى لەگەڵ CPU ، یاخود گۆڕینەکە بە پێچەوانەوە بێت. OS بەستەرەوەى نێوان (Software ،Hardware) دادەنرێت، هەموو فەرمانەکانى کۆمپیوتەر لە هەر شوێنێکدا بێت و لە هەر پڕۆگرامێکدا بێت، دەگەڕێتەوە بۆ لاى ئەو تاوەکو جێ بە جێ ى بکات، هەر بۆیە بە سیستەمى بەڕێوەبردن و پڕۆسەکان ناو دەبرێت. ناتوانین OS بە یەک پڕۆگرام ناوبەرین، چونکە پێکهاتەیەکى ئاڵۆزى هەیە، بە تایبەتى ئەوانەى ئێستا، کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتن وفراوان بووندایە، ئێستا بڵاوترین OS کە زۆربەى کۆمپیوتەرە کەسیەکانى داگیر کردبێت Windowsە، وە تازەترین ڤێرژنیشى Vista یە، زۆربەى پڕۆگرامە ئاساییەکان کە خەڵکى لە کارى ڕۆژانەیاندا بەکار دەهێنن بۆ ئەم OSە دروست دەکرێت. سێیەم Application Software:ئەم جۆرەى ترى Software ژمارەیان زۆر زۆر ترە لە OS، چونکە زۆربەیان پڕۆگرامى سادە ترن لە OS و بچووکترن و بە یارمەتى OS کار دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا بەکارهێنانێکى زۆریان هەیە و پڕۆگرامى زۆر دەگرێتەوە ، زۆربەى کارى ڕۆژانەشمان هەر بە هۆى ئەمانەوە دەڕوات بەڕێوە، نموونەى ئەم پڕۆگرامانەش Microsoft Word ، Adobe photoshop و هەموو ئەو پڕۆگرامانەى تریش کە بەکاریان دەهێنین ڕۆژانە. بەڵام لێرەدا هەرفەرمانێک بدەین ئەوا هەر دەگەڕێتەوە بۆ OS تاوەکو لە ڕێگەى compiler بیگۆڕێت بۆ زمانى کۆمپیوتەر. چوارەم User: هەموو ئەو پارچانە و پڕۆگرامانەى کە لە سەرەوە باسمان کرد بە فەرمانى user دەجوڵێنەوە و وەک کۆنڕۆڵێکە بۆ کۆمپیوتەر، بەڵام user مرۆڤ ناگرێتەوە بەتەنها، بەڵکو زۆر شتى تریش هەیە کە دەتوانن ببنە user، چونکە زۆر پڕۆگرام هەیە کە لە ڕیگەى user ەوە فەرمانیان پێ ناکرێت. 


مالپه‌ری جیۆلایڤ

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-10 11:44:03

بێوار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-30
په‌یامه‌كان: 97
WindowsXPMSIE7

Re: سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌  به‌سوده‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
راسته عاشق  تامردن  برينه كه ى ساريز نابيت

به لام حه يفا عاشق دواى ته مه نيك بى وه فا بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-10 14:57:38

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟

ده‌ستت خۆشبێت کاكه‌ حسێن هه‌ربژیت..

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-28 13:49:26

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: سیستمی کۆمپیوته‌رچییه‌؟

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net