.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئاسیا له یاری تۆپی پێ دا، له نێو یاریگای زه‌رقا له وڵاتی ئورده‌ن، سه‌ركه‌تنێكی گرنگی تۆمار كرد‌و تۆڵه‌ی خۆی له یانه‌ی موبهڕهی لوبنانی كرده‌وه.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 2ی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، موبهڕه گۆڵێكی یه‌كه‌می تۆماركرد، هه‌ر زوو هه‌ولێر وه‌ڵامی داوه‌یه‌وه، دوو گۆڵی له خوله‌كه‌كانی 4 و 30 له ڕێگه‌ی یاریزانان "موسلیم موباره‌ك" و "ئه‌حمه‌د سه‌لاح" تۆماركرد، كه گۆله‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌لاح به لێدوانی سزا بوو، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌م شێوه‌یه ته‌واو بوو.
له خوله‌كی 72ی گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا، عه‌لی مه‌نسوور گۆلی سێیه‌می بۆ هه‌ولێر تۆمار كرد، هاوكات موبهڕه له خوله‌كی 80دا توانیان گۆلی دووه‌م تۆمار بكه‌ن.
یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه 3 به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی پێ هات و خاڵه‌كانی هه‌ولێر بۆ 8خاڵ به‌رزبۆوه.
جێ ئاماژه‌یه، له یاری چووندا له نێو لوبنان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر هه‌ولێر به یانه‌ی موبهڕه دۆڕابوو.
له لایه‌كی تر، تائێستا یاری عروبه‌ی عومانی و عه‌ره‌بی كوێتی له گێمی یه‌كه‌مدا دایه و یارییه‌كه‌ش تائێستا هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌رن.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئێستا هه‌ولێر به 8 خاڵ له سه‌روی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی 3دایه ، دواتر عروبه‌ی كوێتی 7 خاڵ و موبهڕه 6 خاڵ و عروبه‌ی عومانی 5 خاڵ، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نێوان عروبه‌ی عومانی و عه‌ره‌بی كوێتی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه. 


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
