.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یه‌كه‌م قوربانی جیابوونه‌وه، منداڵه
بێگومان جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد ته‌نیا برینێك بۆ هاوسه‌رێتی نییه، به‌ڵكو قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌و مندالهیه كه بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و یاریه هه‌ڵه‌یه كه پێشتر دایك و باوكێك به بێ ئاگایی ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه كێشه‌ی جیابونه‌وه له هه‌موو ولاتانی دونیا بونی هه‌یه، به‌لام له وڵاتانی دواكه‌وتوو ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی و به‌رپرسیارێتی دایك و باوك و حكومه‌ت بو چاره‌نوسی ئه‌و منداڵه زۆرتر ڕه‌چاو ده‌كرێت.
كاتێك كه منداڵ له دایك ده‌بێت و یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی گه له‌گه‌لیا دروستده‌بێت بێ گومان دایك و باوكه، هه‌روه‌ها ئه‌و باوك و دایكه هه‌مان هه‌ست و سوزیان له هه‌مبه‌ر منداله‌كه هه‌یه ئه‌و كاته ئه‌و منداله نامه‌یه‌ك له خێزانه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گرێ كه هه‌ستده‌كا خوشهویستییهكێ ته‌واوی پێدراوه و پارێزراوه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی دابینكراوه، به‌ڵام جیابونه‌وه‌ی دایك و باوك وه‌ك لافاوێك هه‌موو ئه‌و خه‌ونه پاكانه‌ی منداڵه‌كه ده‌سڕێته‌وه و ته‌مه‌نی ڕێگه نادات بگات به‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژهیانپێدرا، جیابونه‌وه‌ی دایك و باوك بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا توزێك بیر له داهاتووی ئه‌م جیابونه‌وه‌یه بكه‌نه‌وه، گه‌ره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر منداڵ.
منداڵ له‌لای خۆی بیر ده‌كاته‌وه ئێستا كێ به‌خێوم ده‌كات؟ له كوێ بژیم؟ ڕاڕایی و دڵهڕاوهكێ، بێ متمانه‌یی و ترس لای منداڵ دروستده‌كات.
جیابونهوی وا هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌ر چاویان تاریكدهكا، بیریان ده‌چێ كه دایك و باوكن، به‌ڵام ده‌بێ دایك و باوك زۆر به وشیاری به‌رامبه‌ر به‌م جیابونه‌وه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن و بیریان نه‌چێ كه ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌خوڵقێنێت له ژیانی منداڵه‌كانیان.
شاره‌زایان بۆ دوای جیابونه‌وه‌ی دایك و باوك سه‌باره‌ت به چونێتی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل منداڵ 7 خاڵیان پێشنیاز كردووه
1_ده‌بێ منداڵه‌كه بزانێ كه خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و و دایك و باوكی كۆتایی نه‌هاتووه و ده‌بێ هه‌موو كات وا بیربكاته‌وه كه به‌رده‌وام دایك و باوكی ئه‌وی به ته‌نیا جێنه‌هێشتوه و به بیری بهێنیته‌وه كه دایك و باوكایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به باشترین شێوه ده‌ڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام دوای ئه‌و منداڵه له‌م خه‌یاڵانه په‌شیمان مه‌كه‌نه‌وه تا له داهاتوودا كاریگه‌ریی نه‌كاته سه‌ر ژیانی.
2_هیچ كات وشه‌یه‌كی وا به‌رامبه‌ر به منداڵ به‌كارمه‌هێنه كه هۆكاری جیابوونهوهكهتان بوون، بوَ وێنه مه‌ڵێن (به‌هۆی تۆوه ئێمه جیابوینه‌وه) و مه‌هێڵن ئه‌م ئه‌ركه قورسه بكه‌وێته سه‌ر شانی منداڵه‌كانتان.
3_منداڵه‌كه‌ت تێ بگه‌یه‌نه كه چیدی 2 ماڵی ده‌بێ و هه‌م ماڵی دایكی و هه‌م ماڵی باوكی و ده‌توانێ له هه‌ردووكیان بژێت، قه‌ت وشه‌ی سه‌ردان به‌كارمه‌هێنن.
4_منداڵه‌كه‌ت تێ بگه‌یه‌نه كه جیابوونه‌وه هه‌ستیاره و گۆڕانكارییه‌كان هه‌موو كات ئاسان نین، به‌ڵام تێی بگه‌یه‌نه هه‌موو شتێك به باشیی كۆتایی دێت واته وزه و ئومێدی پێ ببه‌خشه
_5_ڕاستگۆبه به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت، هیچ كات به وشه‌ی ئاشتبوونه‌وه و دووربوونه‌وه و هتد..... ئه‌و وشانه‌ی كه دڵی خوشدهكات، مهیخهڵهتێنه.
6_هیچ كات منداڵه‌كه‌ت به وشه‌ی وازت لێ ئه‌هێنم هه‌ڕه‌شه‌ی لێ مه‌كه، چونكه بارودۆخه‌كه هه‌ر چونێكبێ به‌رده‌وام منداڵ پێویستی به هه‌ست و خوشهویستیتانه و كه تۆ وا بڵێی ده‌ترسی ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ترس لای منداڵ دروستده‌كات.
7_هه‌موو كات خۆشه‌ویستیت پیشانی منداڵه‌كه‌ت بده، زوو زوو ماچی بكه، له باوه‌شتا دایبنیشێنه و له‌كاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا باوه‌شی پیابكه، تاكو هه‌ست بكا له خۆشه‌ویستی دایك و باوك بێَبهشنهكراوه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه