.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئەفسانەی هۆڵەندی یوهان كرۆیف رەخنەی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و راهێنەرەكەی خواندی رامۆس گرت و رایگەیاند كە ئامانجیان تەنها بردنەوەیە بێ ئەوەی یاری جوان نمایش بكەن و گوتی: بەداخەوە ئامانجی راهێنەر تەنها بردنەوەی خاڵەكانی یارییەكانیانە، ئەمەش لە بەرژەوەندی جەماوەری ریال مەدرید نییە، چونكە هیچ تام و چێژێك لە یارییەكانی یانەكەیان وەرناگرن. هەروەها كرۆیف ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە جەماوەر هەموو كاتێ چاوەڕێی ئاست و ئەنجامی باش لە یانەكەی خۆی دەكات، لەبەر ئەوە پێویستە خواندی رامۆسی راهێنەر وێنەی تیپەكەی خۆی جوانبكاتەوە بە پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرزو بەهێز. كرۆیف لەدرێژەی قسەكانیدا گوتیشی ئەوەی ئێستا ریال پێشكەشی دەكات شتێكی باشە كەخاڵەكان بەدەست دێنێت، بەڵام وابزانم جەماوەر تەنها گۆڵ و خاڵیان ناوێت و چاوەڕێی ئاستی جوانیشن، بەڵگەی راستی قسەكانم ئەو شكستە گەورەیە بوو بەرامبەر بەرشلۆنە لەمیانی خولی ناوخۆی یانەكانی ئیسپانیادا، كە شەوی شەممەی رابردوو ئەنجامیدا. 
یاریگا
لهسهر هێڵ نییه








با بروا يؤهان كييه

لهسهر هێڵ نییه