.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ڕاهێنانی مناڵه‌که‌ت له‌سه‌ر پارێزگاری کردنی نوێژ
بێ گومان زۆربه‌ى دایكان و باوكان بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵه‌كانیان پابه‌ند بن به دین و رِهوشتهوه،یه‌كێك له‌و بوارانه كه به‌گرنگترین داده‌نرێت نوێژه، كه لهرِێیهوه ده‌توانیت منداڵه‌كه‌ت به پابه‌ند بوون و هانابردن بۆ خواى گه‌وره له‌هه‌موو كات و ساتێكى پێویست دا كه پێیدا تێدهپهرِن رِابهێنیت.
لێره‌دا ئاماژه به پێنج هه‌نگاو ده‌كه‌ین له رِێیهوه منداڵه‌كه‌ت رِادههێنیت له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به نوێژه‌وه:-
1- به‌كارهێنانى هه‌ندێ چیرۆك و رِووداوى ته‌مسیلى كه منداڵه‌كه‌ت هان بدات بۆ نوێژكردن.
2- به‌كارهێنانى هه‌ندێ دروشم كه یارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت ئه‌دات وه‌ك:
- پارێزگارى له یادى خواى گه‌وره هه‌میشه.
- ئاگادارى گوێرِایهڵى خواى گه‌وره به به ووته و به كردار.
- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌هه‌ر كارێك خواى گه‌وره تورِه ده‌كات.
3- پێویسته منداڵ هه‌میشه دایك و باوكى ببینێت كه بهههستهوهن بۆ نوێژه‌كانیان،بۆنمونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه داواى رِوخسهت بۆ خه‌وتن پێش نوێژى عیشا بكات، پێویسته باوكى به‌بێ بیركردنه‌وه پێى بڵێت كه نوێژه‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئینجا پێكه‌وه ده‌خه‌وین، ئه‌وه ده‌بێته هانده‌رێك بۆى،ئه‌و هاندانه‌ش وا له‌و منداڵه ده‌كات هه‌میشه هه‌ستی بۆ كردنى نوێژه‌كانى زیندوو بێت.
4- ئه‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان نوێژه‌كان و ژماردن یان خشته‌ى لێكدان بۆ منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت، بۆ نمونه: ده‌ڵێى پیاوێك دوو رِهكعات نوێژى كرد پاشان نوێژى نیوهرِۆى كرد كه چوار رِهكاته،ئایا چه‌ند رِهكات نوێژى كردووه؟ به‌و شێوه‌یه یان ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو، ده‌ڵێى پیاوێك نێوان ماڵى خۆى و مزگه‌وته‌كه‌ى 500 مه‌تره،هه‌ر هه‌نگاوێكى 40 سانتیمه‌تر دهبرِێت،كه‌واته چه‌ند هه‌نگاو ده‌نێت تا ده‌گاته مزگه‌وت؟ وه ئه‌گه‌ر بزانى خواى گه‌وره بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك 10 چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت،ئه‌ى كه‌وایه بۆ هه‌موو ههنگاوهكهكانى چه‌ند چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
5- ئه‌كرێت شریتى ڤیدیۆ و كاسێت به‌كار بهێنرێت كه چۆنێتى فێربوونى ده‌ست نوێژ و نوێژكردنى تێدایه،یان هه‌ر هۆكارێك كه ده‌بێته هانده‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ت
islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ك ئافه‌رینت كه‌م ده‌ستت خۆشبیت تینهخان

له‌سه‌ر هێڵ نییه