❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پورتوگال بناسه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-08 12:08:38

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

پورتوگال بناسه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1274597bea.jpg
ئالای پرتوكال
پورتوگال یان وڵاتی‌ پرته‌قاڵ

زمانی‌ سه‌ره‌كی‌: پورتوگالی‌.
پایته‌خت: له‌شبۆنه‌.
گه‌وره‌ترین شار: لشبۆنه‌.
ڕووبه‌ر: (92،391 ) كم2.
ژماره‌ی‌ دانیشتوان: (10،566،212 ) كه‌س له‌سه‌رژمێری‌ (2005)دا.
*جوگرافیا:
ولاَتێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ قاره‌ی‌ ئه‌وروپاو هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا له‌خۆرهه‌لاَت‌و باكوور، سنوره‌كانی‌ تری‌ ده‌كه‌وێَته‌ سه‌ر زه‌ریایی‌ ئه‌تڵه‌سی‌.
(پرتوگال) ده‌كه‌وێته‌ نیوه‌ دورگه‌ی‌ (ئیبرییا) ڕووباری‌ (تییۆ = تیخۆ) ئه‌و ولاَته‌ ده‌كاته‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌شی‌ باكووری‌ كه‌ به‌رزی‌‌و نزمی‌ زه‌ویه‌كه‌ی‌ ئاست به‌رزه‌و ئاوهه‌واكه‌ی‌ ساردوشێدار كردووه‌، چه‌ندین ده‌شتی‌ هه‌یه‌و به‌شی‌ باشووری‌ سروشتێكی‌ ته‌خت‌و لیتاییه‌‌و ئاو‌و هه‌واكه‌ی‌ گه‌رمتره‌و بارانیشی‌ كه‌متره‌، گرنگترین ڕووباره‌كانی‌ تری‌ (ئه‌لدوور، مینهو، گوادیانا‌و موندیگۆ) یه‌ كه‌ هه‌موویان له‌خاكی‌ ئیسپانیاوه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن جگه‌ له‌ڕووباری‌ (موندیگو) كه‌ له‌ڕیزه‌ چیایی‌ (ئه‌ستریلا)دا هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌ به‌رزترین ڕیزه‌چیای‌ پرتوگاله‌، به‌رزترین لوتكه‌ چیاش لوتكه‌ی‌ (بیكۆ) یه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (2351)م كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوورگه‌كانی‌ (ئه‌زوه‌ر)ی‌ پورتوگالی‌، ئه‌م دوورگه‌و دوورگه‌ی‌ (مادیرا) ده‌كه‌ونه‌ (زه‌ریای‌ ئه‌تڵه‌سی‌)یه‌وه‌ كه‌ چالاكی‌ ده‌ماری‌ گڕكانه‌ ئاگرینه‌كان چالاكه‌كانی‌ پێدا تێده‌په‌رێت، واته‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هێڵی‌ گركانی‌.
پرتوگال به‌یه‌كێك به‌گه‌رمترین ولاَتانی‌ ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ تێكڕای‌ له‌هاویندا ده‌گاته‌ (30) پله‌، له‌باكووری ده‌گاته‌ (13) پله‌و له‌باشووریش (18) پله‌یه‌و به‌ده‌گمه‌ن پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌(5) پله‌ی‌ سه‌دی‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، له‌دوورگه‌كانی‌ (ئه‌زه‌وه‌ر‌و مادیرا)ش كه‌ش و هه‌وا به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌شه‌بای‌ هه‌یه‌‌و بارانی‌ زۆره‌.
* دانیشتوان:
دانیشتووانی‌ پرتوگال ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی‌ زمانیان‌و ئاینیان زۆر له‌یه‌كتری‌ نزیكه‌، هه‌رچه‌نده‌ بنچینه‌ی‌ پرتوگالییه‌كان جیاوازه‌، به‌لاَم به‌زۆری‌ له‌نیوه‌ دوورگه‌ی‌ (ئیبریا)وئه‌وانی‌ تر له‌حه‌وزی‌ ده‌ریایی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هاتوون، كاریگه‌ری‌ ئه‌فریقا له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ئه‌وروپا گرنگترو زیاتره‌، زۆربه‌ی‌ زۆری‌ پرتوگالیه‌كان ڕوویان كردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَتی‌ خۆیان بۆ باشتركردنی‌ بواری‌ ئابووریان، زۆرینه‌ی‌ پرتوگالییه‌كان كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ (600) هه‌زار كه‌س كه‌ له‌فه‌ره‌نسادا ده‌ژین، ئه‌و بێگانانه‌شی‌ كه‌ هاتوونه‌ ئه‌و ولاَته‌ له‌(كینیا، به‌رازیل و ئه‌نگۆلا) وه‌ هاتوون، چونكه‌ پێشتر له‌لایه‌ن پرتوگاله‌وه‌ داگیر كرابوون.
* زمان:
زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ زمانی‌ پرتوگالی‌ ده‌دوێن كه‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ڕۆمانیه‌كان‌و به‌شێكی‌ تریان به‌زمانی‌ (ئه‌ستوری‌) ده‌دوێن كه‌ ده‌وڵه‌ت دانی‌ به‌و زمانه‌ش ناوه‌و به‌كارده‌هێنرێت.
* ئایین :
زۆربه‌ی‌ پرتووگالیه‌كان شوێنكه‌وتووی‌ (كلێسای‌ كاسۆلیك )ن.
* جه‌ژن‌و پشووه‌كان:
پشووی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌م ولاَته‌دا جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینیه‌ (1 ی‌ كانونی‌ دووه‌م) ، ڕۆژی‌ زیندوو بوونه‌وه‌ی‌ مه‌سیح(فصح)، جه‌ژنی‌ سه‌ربه‌ستی‌ وئازادی‌ له‌ (25) نیسان و، جه‌ژنی‌ 1 ئایار ڕۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاران، ڕۆژی‌ پرتوگال له‌ 10 حوزه‌یران‌و جه‌ژنی‌ نزیك بوونه‌وه‌، جه‌ژنی‌ هه‌ڵكێشانی‌ مریه‌م ، جه‌ژنی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ (5تشرینی‌ یه‌كه‌م)، جه‌ژنی‌ هه‌موو خواناسان (1تشرینی‌ دووه‌م )، ڕۆژی‌ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ 1 كانوونی‌ دووه‌م، جه‌ژنی‌ په‌تی‌ بێپیسی‌ له‌ 8 كانوونی‌ یه‌كه‌م، شه‌و و جه‌ژنی‌ له‌دایك بوونی‌ مه‌زنی‌‌و شكۆمه‌ندی‌ له‌ (25-26) كانوونی‌ دووه‌م.
* مێژوو:
ناولێنانی‌ ئه‌و ولاَته‌ به‌پرتوگال بۆ عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌باشوورو خۆرهه‌لاَتی‌ ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو نیشته‌جێ ببوون، سه‌ره‌تایی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئیسلامی‌ له‌و ناوچه‌ییه‌ی‌ ئه‌وروپا پیشانده‌دات، عه‌ره‌ب ناوچه‌كانی‌ ڕۆژئاوایان به‌پرتوگال ناو بردووه‌، چونكه‌ پرته‌قالی‌ زۆر بووه‌و پێش 300 ساڵ عه‌ره‌به‌كان به‌ ولاَتی‌ پرته‌قاڵ ناساندوویانه‌، هه‌ر ئه‌م ناولێنانه‌ی‌ عه‌ره‌به‌كان وایكردووه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ جوگرافیه‌ كۆنه‌كان به‌ (وڵاتی‌ پرته‌قاڵ‌)بناسرێت، كه‌ كه‌شتیوانه‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ ئه‌و ناوچانه‌ (باشوورو خۆرهه‌لاَتی‌ ئیسپانیا)به‌كاریان هێناوه‌ له‌كاتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیسلامیدا.
* ڕامیاری‌:
ڕژێمی‌ ڕامیاری‌ پرتوگال له‌شۆڕشی‌(مێخه‌ك) به‌سیستمی‌ په‌رله‌مانی‌ دیموكراسی‌ شاد بوو له‌ساڵی‌ (1974) گرنگترین پێكهاته‌كانی‌ ئه‌مانه‌ن:
*سه‌رۆك كۆمار
*په‌رله‌مان
*ڕژێمی‌ دادوه‌ری‌
*سه‌رۆك وه‌زیران
سه‌ركۆمار هه‌موو پێنج ساڵ جارێك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و ئه‌ویش ده‌ستنیشانی‌ وه‌زیره‌كان ده‌كات به‌پێی‌ ڕێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانیش كه‌ ژماره‌یان (230) كه‌سه‌ هه‌موو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كرێت ، ده‌سه‌لاَتی‌ دادوه‌ری‌ به‌رزترین ده‌سه‌لاَته‌ له‌و ولاَته‌داو دادگای‌ ده‌ستوریش هه‌لده‌ستێت به‌پێداچوونه‌وه‌ی‌ یاسا ده‌رچووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ به‌ندی‌ ده‌ستوری‌ بن.
گرنگترین پارته‌ سیاسیه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
• سۆسیالیسته‌كان.
• دیموكراته‌ كۆمه‌لاَتیه‌كان.
• پارتی‌ گه‌ل.
سیاسه‌تی‌ رامیاری‌ ده‌ره‌وه‌:
پرتوگال یه‌كێكه‌ له‌و ولاَتانه‌ی‌ كه‌ له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادایه‌، پرتوگال په‌یوه‌ندیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ داگیرگه‌كانی‌ (مستعمرات)ی‌ پێشووی‌ له‌ئه‌مریكاو ئاسیاو ئه‌فریقا بۆ نموونه‌ (به‌رازیل ومۆزه‌مبیق ) كێشه‌ی‌ كۆچبه‌ره‌ نایاسایه‌كان‌و كێشه‌ی‌ ڕاوكردنی‌ ماسی‌ له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیه‌تی‌ له‌به‌رده‌م باشتركردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ
مه‌غریب، هه‌روه‌ها گرفتی‌ سنوردیاریكردنیشی‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ‌ گه‌وره‌كه‌یدا هه‌یه‌ كه‌ ئیسپانیایه
پرتوگال له‌سه‌ر نه‌خشه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f534877720.jpg
دابه‌شكردنی‌ كارگێڕی‌‌و گه‌وره‌ترین شاره‌كانی‌:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ پرتوگال ڕووبه‌رێكی‌ بچووكی‌ هه‌یه‌، به‌ده‌ر له‌وه‌ خاوه‌ن ڕژێمێكی‌ كارگێڕی‌ ئاڵۆزه‌ له‌هه‌ندێك كاروبار، (5) ناوچه‌ی‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ (18) هه‌رێم، دوو ناوچه‌ی‌ به‌ئۆتۆنۆمی‌ شاد بوون، (28 ) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تریشی‌ هه‌یه‌ له‌دابه‌شكردنی‌ بواری‌ كارگێڕیدا، (300) فه‌رمانگه‌و نزیكه‌ی‌ (4200) شاره‌وانییشی‌ هه‌یه‌، پورتوگالیه‌كان به‌نیازبوون چاكسازی‌ له‌سیستمی‌ كارگێریاندا بكه‌ن له‌م سالاَنه‌ی‌ دوایدا.
*گرنگترین شاره‌كانی‌ پرتوگال‌و سه‌رژمێریان به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ ساڵ(2001):-
1) لشبۆنه‌، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ (546،477)كه‌سه‌.
2) بورتۆ، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(263،131) كه‌سه‌.
3) براگا، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(112،089)كه‌سه‌.
4) كویمبرا، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(106،800)كه‌سه‌.
5) ئیفورا، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(56،525)كه‌سه‌.
6) لامیگۆ، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(28،081)كه‌سه‌.
7) سیلفیس ، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(33،830)كه‌سه‌.
8) فیزوی ، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌(93،502)كه‌سه‌.
* ئابوری‌‌و ژێرخانی‌ ئابووری‌:
ئابوری‌ پرتوگال گۆڕانكاری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ساڵی‌ 1986 چووه‌ ڕیزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، له‌پێشتر ئابووریه‌كی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌بوو، ئیستاش ئابوریه‌كی‌ هه‌مه‌ جۆرو هه‌مه‌چه‌شنی‌ هه‌یه‌، ساڵی‌ (1998) چووه‌ناو ناوچه‌ی‌ (یۆرۆ)، یۆرۆ بوو به‌دراوی‌ ئاڵوگۆری‌ ئه‌و وڵاته‌، سه‌ره‌تای‌ (2002)ش گه‌شه‌كردنی‌ ئابووریه‌كه‌ی‌ تێكڕا گه‌یشته‌ (3%)، له‌م سالاَنه‌ی‌ دوایشدا پرتوگالی‌ گۆڕی‌ بۆ بازاڕێكی‌ به‌ڵێنده‌رو به‌ئومێدله‌ ئه‌وروپا، به‌لاَم قه‌رزی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ت له‌سنوور لایداو (3%)ی‌ تێپه‌راند، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سزای‌ له‌پورتوگال كرد، چونكه‌ ئه‌مه‌ پێشلكردنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئیمزاكراوه‌كان بوو، هه‌روه‌ك چۆن پرتوگال پێویستی‌ به‌چاكسازی‌ ڕژێمی‌ ئابووری‌ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ولاَت بتوانێت بوه‌ستێت به‌رامبه‌ر به‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ ولاَتانی‌ خۆرهه‌لاَتی‌ ئه‌وروپا بۆ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ساڵی‌ (2004) كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌رمایه‌ گوزاری‌ ده‌ره‌كی‌ پورتوگال له‌نێوان ئیسپانیاو به‌ریتانیا دابوو كه‌ ئه‌وانه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن بوون له‌م ولاَته‌دا، به‌رهه‌می‌ ئیسپانی‌ له‌هه‌موویان زیاتر ده‌گاته‌ ئه‌و ولاَته‌ هاورده‌ ده‌كرێت‌و دواتر ئه‌ڵمانی‌، ئیتاڵی‌و فه‌ره‌نسایش زۆرترین به‌رهه‌می‌ ئه‌و ولاَته‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پرتوگال خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی‌ كانزایی‌ گرنگه‌ وه‌ك: (خه‌ڵوز، مس‌و ته‌نه‌كه‌) له‌گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی‌ ته‌لی‌ (ته‌نگستن)ی‌ گڵۆپ‌و (یۆرانیۆم) ده‌ژمێردرێت له‌جیهاندا، كه‌رتی‌ كشتوكاڵ ڕێژه‌ی‌ 5% ئابووری‌ پێك دێنێت، 15% كرێی‌ پاره‌ی‌ پرتوگال خراوه‌ته‌ گه‌ڕو له‌به‌ر ئه‌وه‌و هۆكاری‌ تر پرتوگال به‌یه‌كێك له‌كه‌مته‌رخه‌مترین ولاَتانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا ده‌ژمێردرێت، یه‌كێك له‌خراپترین كاره‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵی‌‌و خۆراكی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات، به‌هۆی‌ بوونی‌ داری‌ ته‌په‌دۆر زۆرترین ته‌په‌دۆری‌ جیهان له‌و ولاَته‌ به‌رهه‌م دێت، هه‌روه‌ها پرتوگال خاوه‌ن بڕێكی‌ زۆره‌ له‌داری‌ چواله‌و داری‌ (ئوكالیبتۆس) كه‌ له‌پیشه‌سازی‌ ده‌رگای‌ ته‌خته‌ به‌كاردێت، ڕاوكردنی‌ ماسی‌ له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیراوه‌ و كه‌رتی‌ گه‌شت و گوزاریش ڕێژه‌ی‌ 8% ده‌سكه‌وتی‌ بۆ ئه‌م ولاَته‌ی‌ ده‌سته‌ به‌ركردووه‌و له‌هه‌موو كه‌رته‌كانی‌ تر گه‌شه‌ی‌ زۆرتر به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ كه‌ له‌ولاَتانی‌ به‌ریتانیا‌و ئیسپانیا خه‌ڵكی‌ بۆ ئه‌م ولاَته‌ گه‌شت ده‌كه‌ن.
سێ فرۆكه‌ خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (لشبونه‌، بورتو‌و فارۆ)كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای‌ فرۆكه‌وانی‌ ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تیدا كارده‌كه‌ن، كۆمپانیای‌ نیشتیمانی‌ فرۆكه‌وانی‌ تاب(tab)ه‌، تۆڕی‌ ڕێگه‌وبان له‌م سالاَنه‌ی‌ دوایدا باشتر بووه‌و باج و به‌ند خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنانی‌ ڕێگا خێراكان بۆ چاككردنه‌وه‌وپاره‌داركردنی‌ ئه‌و كه‌رته‌ له‌كاتی‌ تێكچوونیدا، هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ده‌وری‌ لشبۆنه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌و هه‌روه‌ها هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ له‌گه‌ڵ شاره‌ گه‌وره‌كانی‌ ئیسپانیاو فه‌ره‌نسادا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌و هێڵانه‌ پورتوگالی‌ به‌سنوری‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ستۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسپانیاو پاشانیش به‌پاریس، پاسه‌كان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ گواستنه‌وه‌ن له‌و وڵاته‌دا، چونكه‌ كرێی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رزانه‌و ئاسانه‌.
* ڕۆشنبیری‌‌و فێركردن:
ڕۆشنبیری‌ پرتوگال یه‌كێكه‌ له‌ڕه‌سه‌نترین ڕۆشنبیری‌ ئه‌وروپا، پرتوگال به‌ناو بانگه‌ به‌ته‌لارسازی‌‌و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌یه‌كانی‌‌و وێَژه‌كه‌ی‌، تا هه‌ندێجار ناو ده‌برێت به‌ولاَتی‌ شاعیران له‌به‌ر زۆری‌ شاعیره‌كانی‌، به‌ناو بانگترینیشیان بریتین له‌( لویس دی‌ كاموس ، فرناندو بیساو، سوفیا ئه‌ندرسن ، ئه‌نتۆنیۆ لۆبۆ ئه‌نتۆس‌و خوسیه‌ ساراماگۆ) كه‌ ناوبانگه‌كه‌یان جیهانییه‌، مۆسیقای‌ فادۆ كه‌ مۆسیقایه‌كی‌ میلییه‌ له‌هه‌موو مۆسیقاكانی‌ تر باوتره‌، جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌و ئازارو خۆشی‌ خۆشه‌ویستی ده‌گرێته‌خۆ، كه‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مۆسیقای‌ كه‌شتیوانی‌ كۆن‌و مۆسیقای‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌فریقی.
سه‌باره‌ت به‌ فێركردنیش حكومه‌ت هه‌وڵێكی‌ زۆریان نه‌داوه‌ به‌باشتركردنی‌ سیستمی‌ فێركردن له‌پرتوگال ته‌نها (10%) دانیشتووانی‌ ولاَت له‌سه‌روو 30 ساڵیه‌وه‌ بڕوانامه‌ی‌ بكالۆریۆسیان هه‌یه‌ واته‌ بروانامه‌ی‌ زانكۆیان هه‌یه‌، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش پێش هاتنی‌ ولاَتانی‌ تر( وڵاتانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌وروپا) بۆ ناو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كه‌مترین ڕێژه‌ی‌ خوێنده‌واری‌ بوو، ڕێژه‌ی‌ نه‌خوێنده‌واری‌ له‌پورتوگال ده‌گاته‌ (15%) كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ له‌ئه‌وروپا.
سیسته‌می‌ فێركردن له‌پرتوگال پێك دێت له‌:
• 4 ساڵ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌(بنه‌ره‌تی‌) .
• 3 ساڵ خوێندنی‌ دواناوه‌ندی‌ .
• 5 ساڵ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌.
خوێندن به‌زۆره‌ ملێ‌و ناچاریه‌‌و ئه‌و 9 ساڵی‌ پێشوو به‌خۆڕاییه‌ .
دوو سیسته‌ی‌ سه‌ره‌كیش هه‌یه‌ بۆ فێركردنی‌ زانكۆیی‌:
• زانكۆكان.
• كۆلێژه‌كانی‌ راهێنان‌و جێبه‌جێكردن .
خوێندنی‌ زانكۆ به‌خۆڕایی‌ نیه‌و تێكڕای‌ باج و تێچوونی‌ خوێندن له‌و ولاَته‌ ده‌گاته‌ (850) یۆرۆ له‌ سالێكدا بۆ هه‌ر كه‌سێك.

وه‌رگێڕانی‌: هه‌مزه‌ ڕه‌سول

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-08 13:17:55

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: پورتوگال بناسه‌

جوانه‌ ده‌ستت خۆش

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net