.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئيعجازى قورئان لهقوڵايى دهرياكاندا
ئه‌م كۆباسه ئيعجازى زانستى له بواره‌كانى دهرياناسى دا ده‌خاته روو:
* وه‌صفى ده‌ريا له‌نێوان واقيع و قورئانى پيرۆزدا.
* گروپى چالنجه‌ر و وێستگه‌ى دهرياكان.
* نه‌مانى ره‌نگ له قولآيى دهرياكاندا.
* گڕى ناخى دهرياكان و ئیعجازى فهرموودهيهك.
به‌شى يه‌كه‌م:
قورئانى پيرۆز ووته‌ى خوايه، قورئانى پيرۆز ئه‌و به‌ها ئاسمانيانهى تێدايه كه جه‌وهه‌رى ئاراسته‌كردنيان له‌خۆگرتووه بۆ مرۆڤ كه‌له‌سه‌رى بڕوات ، په‌يڕه‌وى بكات له خود‌و ئاكارى خۆي‌دا ، به‌و جۆره ده‌بێت به مرۆڤێكى هيدايه‌ت دراو‌و خاوه‌نى به‌خته‌وه‌رى دنياو قيامه‌ت، واته: رێبه‌رێكه بۆ كۆنترۆڵ كردنى جوڵه‌ى مرۆڤ له‌ژياندا، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وى يهدا به‌لآم رێگر چى يه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پيرۆزه چه‌ند ئيعجازێكى زانستى تێدا بێت بۆ هه‌موو نه‌وه‌يه‌ك تارۆژى دوايى.
وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (سنريهم أياتنا في الافاق وفي انفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق) واته: به‌ڵگه‌تان پيشان ده‌ده‌ين تا بۆ هه‌موو مرۆڤايه‌تى ده‌ركه‌وێت كه ئه‌م قورئانه به‌حه‌ق نازڵ بووه وه له‌په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه. خشتهيهك هه‌يه كه له ئه‌نجامى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى مرۆڤ و شاره‌زايى سه‌باره‌ت به‌گه‌شت كردن بهدهريادا وه سازدانى وه لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى يهوه به ئاكامى گه‌ياندووه كه ئه‌و خشته‌يه له‌لايه‌ن (U.N)ه‌وه دروست كراوه‌و وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زمانه‌كانى جيهان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كهشتيوانێك به‌كارى بهێنێت له‌و كاته‌دا كهگهشت ده‌كات به‌ناو ده‌ريادا ئه‌و خشته‌يه ئه‌م زانياريانهى تێدايه:
1)هێزى (با).
2)خێراى يه‌كه‌ى.
3)ناوى (با)يه‌كه.
4)حاڵه‌تى ده‌ريا.
5)تێكڕا به‌رزبونه‌وه‌ى شه‌پۆلى ده‌رياكه.
پاش ووردبوونه‌وه له‌و خشته‌يه: كه 12 جۆر (با)ى تێدايه، له‌گه‌ڵ هه‌موو (با)يه‌كدا حاڵه‌تى ده‌ريا ئه‌گۆڕێت، واته: په‌يوه‌ندى يه‌كى راسته‌وخۆ هه‌يه له‌نێوان (با) و حاڵه‌تى دهرياكهدا ، كه وورد ده‌بينه‌وه ئه‌بينين چوار جۆرى سه‌ره‌كى يه:
1)جۆرێكيان ئهتوانين بڵێين هێوره.
2)جۆرێكيان پاڵ بهكهشتى يهوه ده‌نێت به‌شێوه‌يه‌كى رێك و پێك.
3)ده‌بێته رهشهبايهك زه‌ره‌و زيانى ده‌بێت بۆ كه‌شتى يهوانان.
4)كه‌شتى يه‌كه‌و كهشتيهوانان له‌ناو ده‌بات و نگرۆيان ده‌كات.
كه دێينه سه‌ر قورئانى پيرۆز ئه‌بينين ئه‌م چوار جۆره سه‌ره‌كيه باس ده‌كات وه هاوشێوهيى يه‌كى سه‌ير هه‌يه له‌نێوان ئه‌و راستيهو ئه‌و واقعه‌ى كه ده‌ركه‌وتووه بۆ كه‌شتى وانان و پسپۆڕان له‌گه‌ڵ ئايهتهكانى قورئانى پيرۆزدا (ان يشأ يسكن الريح فيظللن رواكد على ظهره) نموونه‌مان هه‌يه: كه‌شتى يه‌كه له‌ناو دهريادايهو ده‌ريا كه هێمنه بايهكه له‌و ئاسته‌دا نى يه كه پاڵ بهكهشتى يه‌كه‌وه بنێت، ياخود ده‌بينين كه ده‌رياكه هێمنه وورده وورده ووروژاندێك پهيا ده‌بێت ئه‌بينين شڵه‌قاندنى ده‌رياكه زۆر روون و ديار دێته به‌رچاو تا ده‌گاته (سه‌رو 28 تا 55 ) گرێيه قورئانى پيرۆز وه‌صفى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات و وه‌صفى حاڵه‌تى ده‌روونى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه دووچارى ئه‌و بارودۆخه ده‌بن ئه‌فه‌رمووێت: (جاءتها ريح عاصف وجائهم الموجُ من كُلِ مكان وظنوا أنهم أحيط به‌م دعوا الله مخلصين لهُ الدين لئن انجيتنا من هذه لنكونن من الشاكرين) ئه‌و حاڵه‌ته كهئيتر رووى ده‌رياكه ده‌شڵه‌قێت به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه بێگومان كهشتيهكهشى نزم ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵيدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ناو كه‌شتى يهكهدان ئاسۆ نابينن له‌هه‌موو لايه‌كه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن گه‌مارۆدراون بهشهپۆلى به‌رزى ئاو شهپۆكانى شه‌پۆل ده‌روون ده‌ورووژێنێ، له‌و كاته‌دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواى گه‌وره‌و ته‌نها له‌خوا ده‌پارێنه‌وه كه خوا رزگاريان بكات له‌و بهڵايهوه وه‌ك ئاشكراشه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌رگيز ده‌رياى نهديوهوه هه‌رگيز روبارێكيش به شارهكهيا نه‌رۆشتووه ، حاڵه‌تێكى تر هه‌يه كهشهپۆلهكان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه وه ئاو له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا دێنن جارى وا هه‌يه زيخ ده‌گوازنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا، ئيتر (با)يه‌كه ئاسايى (سه‌رو 56 ) گرێيه، به عه‌ره‌بى پێى ده‌ڵێن: (زوبعه) پێشى ده‌ڵێن: (اعصار) وه ئه‌مه حاڵه‌تێكى زۆر زۆر ترسناكه ئه‌مه گه‌رده‌لوله (هاريكن) وه قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رمووێت:
(فيرسل عليكم قاصفاً من الريح فيغرقكم بما كفرتم) جا پريشكبارانتان بكات بايه‌كى تێكشكێنه‌ر (كه ئاو‌و زيخ و لمى هه‌ڵگرتبێ) له‌به‌ر ناسوپاسيتان نگرۆتان بكات.
لهئايهتێكى تردا (وإذا غشيهم موجٌ كالظلل دعوا الله مخلصين لهُ الدين) تێبينى بكه‌ن: كاتێك كه شهپۆلێكيان بۆ دێت دايان پۆشێت ئيتر فهوتانديان 100% وه ئه‌گه‌ر به‌ووردى سه‌يرى شه‌پۆلى تێكشكێنه‌ر بكه‌ين ده‌بينين وه‌ك چه‌تر وايه، جارى واهه‌يه وه‌ك سێ چه‌ترى لهسهريهك روو به كه‌شتى يه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه واته: ئه‌وه‌ى سه‌رى سه‌ره‌وه خێراى يه‌كه‌ى زياتره له‌وه‌ى ناوه‌راستى و له‌وه‌ى خواره‌وه ئه‌و يه‌كه‌م جار ده‌كێشێت بهكهشتى يهكهدا كه‌شتى يه‌كه‌و ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ناو كه‌شتى يهكهدان له‌ناو ده‌بات تێبينى ئايه‌ته‌كه‌ش بكه‌ين (موج) تاكه به‌لآم (ظلل) كۆيه ئه‌مه وهصفێكى زۆر وورده له‌قورئانى پيرۆزدا كه بريتى يه له‌حاڵه‌تى (گه‌رده‌لوول) وه بێگومان ئه‌مه‌ش دياردهيهكه زۆر به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات، به‌لآم قورئانى پيرۆز ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، كه خه‌ڵكى باوه‌ڕ به محمد (صلی الله علیه وسلم) بهێنين چونكه وه‌ك ئاشكرايه ئه‌و له‌ژيانيدا ده‌رياى نهبينيووه.
• قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رمووێت: (مرج البحرين يلتقيان، بينهما برزخ لايبغيان) واته: دهريايهك له‌گه‌ڵ دهريايهكى تردا كه ئهگهنهيهك ئاويان تێكه‌ڵ نابێت له‌گه‌ڵ يهكتردا (بينهما برزخ) واته: پهردهيهك له‌نێوانياندا هه‌يه، ئيتر په‌رده‌كه ئاويه ياخود شتى تر گرنگ ئه‌وه‌يه ئاوهكانيان تێكه‌ڵ نابێت، نه‌خشه‌يه‌كى جيهانيمان لهبهردهمدايه هه‌ندێك ناوچه ده‌بينين كاڵ تره هه‌ندێك ناوچه تێره‌و هه‌ندێكى تر تێرتره ئه‌مه له 1873 دا ئه‌م جۆره لێكۆڵينه‌وانه له‌لايه‌ن گروپێك به‌ناوى (چالبنجهر) كه به‌ريتانى بوون ده‌ستى پێ كردوه (رحله چالينجهر) له 1933 ئه‌مريكيه‌كان سه‌دان وێستگه‌ى دهرياييان داناوه بۆ (مسح البحار) وه له 1942دا وه‌ك حه‌قيقه‌تێك ده‌ركه‌وت دهرياكان بريتين له ناوچه ناوچه. هه‌ر ناوچه‌يه‌ك تايبه‌ت مه‌ندى خۆى هه‌يه، پله‌ى گه‌رماكه‌ى جياوازه لهدهوروبهرى، سوێرى يه‌كه‌ى جياوازه لهدهوروبهرى، ئه‌و زيندهوهرانهى كه تيايدا ده‌ژين جياوازن له‌ده‌وروبه‌ر، (بينهما برزخ لايبغيان) ديوارێكى نه‌بينراو له‌و دهريايهدا هه‌يه نايه‌ڵێ دوو ده‌رياكه تێكه‌ڵ ببن، دێين نموونهيهكى نزيك وهردهگرين وه‌ك (جبل طارق) ئه‌مه گه‌رووى طارقه به‌شى لاى راستمان به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه ئه‌وه ده‌رياى ناوه‌راسته‌وه لاى چه‌پيش ئه‌مه ده‌رياى ناوهڕاستهكه ئاوه‌كه دێت ده‌گوێزرێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و گرده‌دا (جبرالتهرهڵ) وه دێته خواره‌وه له‌م لاوه ده‌ڕوات، دێته ناو زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى يهوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه تێكه‌ڵ ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و پهردهيه هه‌يه (بينهما برزخ) نزيكه‌ى (400) مه‌تر له قولآيى دهريادايه، ئايا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) رۆشتۆته ئهوديوو؟! چۆته (400 )مه‌تر قوولآيى يهوه تا بۆ خه‌ڵكى باس بكات!!
ئه‌و ئاوه‌ى تر لاى چه‌پ ئه‌مه زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى يه ئه‌ڕوات به‌ره‌و ده‌رياى ناوه‌ڕاست، به‌بێ تێكه‌ڵ بوون (بينهما برزخ لايبغيان) به‌لآم له‌نێوان روبارێك دهريايهكدا (برزخ) نى يه ئه‌و ئاوه نهتايبهتمهندى روبارى هه‌يه نه تايبه‌تمه‌ندى ده‌ريا به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌يه‌كه ناوچه‌يه‌كى ئاوێزان بووه له‌نێوان روباره‌كه‌و له‌نێوان دهرياكهدا.
له‌ساڵى (1900)دا هه‌ندێ كه‌شتيوانى ئهسكهندهنافى بۆيان ده‌ركه‌وت كه‌وا لهقولآيى ده‌ريادا، شه‌پۆلى گه‌وره‌تر هه‌يه له‌و شه‌پۆلانه‌ى كهلهرووى ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌ون، له‌هه‌مان كاتدا ئاوێكى قوڵ هه‌يه پێى ده‌وترێت (الما‌ء العميق) يا (البحر العميق) ئه‌م ئاوه قوڵه، تاريكه، ساردتره، له ئاوه‌كانى سه‌ره‌وه، هه‌تا بڕۆيته خوارتر تاريك تر ده‌بێت وه ورده وورده ره‌نگه‌كان نامێنێت، بۆ نموونه: ره‌نگى سوور تا ده‌گاته قولآيى 20مه‌تر ئيتر نامێنێت، ره‌نگى پرته‌قاڵى تا (30) مه‌تره دوايى نامێنێت وه ره‌نگى زه‌رد تا 50مه‌تره وه ره‌نگى سه‌وز قوڵ تره تا 100مه‌تره وه ره‌نگى شين تا 200مه‌تره، دواى ئه‌و 200مه‌تره شينيش نامێنێت واته دواى 200 مه‌تر هيچ جۆره ره‌نگێك نامێنێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هيچ زانيارى يه‌كيان نى يه له فيزيادا پێيان ده‌ڵێين: گه‌ر كه‌سێك تهماتهيهكى سوورى به‌ده‌سته‌وه بێت بڕواته ناو ده‌رياوه زياد له 20مه‌تر قوڵ بێته‌وه دواى 20مهترهكه گه‌ر ته‌ماشاى ته‌ماته‌كه بكات به سوور نايبينێت به‌ڵكو به ره‌ش ده‌يبينێت وه ئه‌گه‌ر پرته‌قاڵێكى به‌ده‌سته‌وه بێت دواى 30مه‌تر به ره‌نگى پرته‌قاڵى نايبينێت چونكه دواى 30مه‌تر ره‌نگى پرته‌قاڵه‌كه هه‌ڵده‌مژرێت، دواتر به ره‌ش ده‌يبينێت وه ئه‌گه‌ر سێوێكى زه‌ردى پێ بێت دواى 50مه‌تر به ره‌ش ده‌يبينێت وه ئه‌گه‌ر خهيارێكى پێ بێت دواى 100مه‌تر به‌ره‌ش ده‌يبينێت وه ئه‌گه‌ر پيرۆزهيهكى شينى له‌په‌نجه‌دا بێت ئه‌وا دواى 200مه‌تر پيرۆزه شينهكه به‌هيچ ره‌نگێك نابينێت چونكه ده‌ست و ده‌وربه‌رى هه‌مووى تاريك و ره‌شه.
ئينجا قورئانى پيرۆز كه وه‌صفى ئه‌م حاڵه ده‌كات ئه‌فه‌رموێت:
(أو كظلماتٍ في بحرٍ لجي يغشاهُ موجٌ من فوقهِ موج من فوقه سحاب) ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌يه‌ك له‌ناو هه‌ورێكه‌وه بڕوات، خواره‌وه‌ى بهتاريكى ده‌بينێت (ظلمات)ه گه‌ر بێته ناو ههورهكانيشهوه بێگومان ده‌كه‌وێته نێوان دوو تاريكى يهوه، ئايه‌ته پيرۆزهكه ئه‌فه‌رمووێت: (أو كظلمات في بحر لجي) وه‌ك تاريكى يه‌ك له دهريايهكى قوڵ دا (لجي) واته: قووڵ، له‌و تاريكى يهدا (يغشاهُ موجٌ من فوقه موج) بهشهپۆلێك داپۆشراوه، وه سه‌رو ئه‌و شه‌پۆلێكى تره كه شه‌پۆلى سه‌ر دهرياكهيه وه سه‌رو ئه‌ويش ههورهكهيه باسمان كرد جا كۆتايى ئايه‌ته‌كه ده‌فه‌رمووێت:
(إذا أخرج يده لم يكد يراها) گه‌ر كهسێكيش له‌و قولآييهدا ده‌ستى خۆى ده‌ربهێنێت نايبينێت ووشه‌ى (يكد) يا (كاد) له‌زمانى عه‌ره‌بيدا دوو مانا ده‌به‌خشێت: مانايهكيان (بالكاد) زۆر به‌زه‌حمه‌ت، وهمانايهكى تريان: (مستحيل) ههردووبارهكه تۆماركراوه واته: گه‌ر لهقولآييهكهدا بێت هه‌ندێك شه‌به‌نگ مابێت ئه‌وه به‌زه‌حمه‌ت ده‌بينێت وه‌ئه‌گه‌ر لهقولآييهكى زۆرتردا بێت كه تيشك نه‌مابێ (وه‌ك خوار 200مهترهكه) ئه‌وه هه‌رگيز نايبينێت، ئايا كێ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ى ووت: كه ده‌ريا بريتى يه له دوو جۆر ده‌ريا يه‌كێكيان دهريايهكى قووڵ و تاريك وه گه‌ر ده‌ستى خۆت ده‌ربهێنێت ناى بينيت بێجگه له‌وه‌ى كه ئه‌م قورئانه (تنزيل الكتاب من الله العزيز الحكيم) ده‌رخه‌رى رازى راستى يه بۆ ئه‌و په‌يامبه‌ره (صلی الله علیه وسلم).
به‌شى دووه‌م:
مرۆڤى بێ باوه‌ڕ مرۆڤێكه ئه‌ندێشه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا.. ململانێى هه‌يه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا.. مرۆڤێكى پابه‌ند نى يه.. مرۆڤێكه نازانێ كێ دروستى كردووه.. نازانێ بۆچى هاتۆته سه‌رزه‌وى.. نازانێ ئه‌ركى سه‌رشانى چى يه.. وبۆ كوێ ئه‌ڕوات.. له‌به‌رئه‌وه مرۆڤێكه 1001 كێشه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بۆ نموونه: كه تووشى نه‌خۆشى يه‌كى شه‌كره ده‌بێت، ده‌ست ده‌كات به‌گريان، ده‌ڵێت: بێ به‌شم لهشيرينى، لهيهكێ وايه ئامانجى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ويدا پاقلاوه خواردنه ، كه‌سێكى تر نه‌شته‌رگه‌رى پرۆستات ده‌كات، ده‌ست ده‌كات به‌گريان، چونكه له چێژى زايهندى بێبه‌ش بووه، لهيهكێ وايه پاتكردنهوهى زايهندى ئامانجى ژيانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه خالقى خۆى نه‌ناسێت به‌راستى بهساناترين شت ده‌ڕوخێت و ده‌ست ده‌كات به‌گريان.
ئه‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه‌مان: دواى 240م ئيتر تاريىكى يه‌كى سه‌يره، هيچ شتێك نابينرێت، به‌لآم به‌ئامێرى تايبه‌تى تهكنۆلۆجيايهكى زۆر پێشكه‌وتوو ئه‌گه‌ر بڕۆينه خواره‌وه (وه‌ك زاناكان رۆشتن) به‌ناو ئه‌و تاريكى يهدا هه‌زاران مه‌تر ببڕين تا ده‌گه‌ينه بنى ده‌رياكه، هه‌ندێك شوێن (7كم) هه‌ندێك شوێن (8 كم) هه‌ندێك شوێن 10هه‌زار مه‌تره واته: (10كم)و… زياتريش، گرنگ ئه‌وه‌يه كه ده‌گه‌ينه بنى ده‌رياكه چى ده‌بينين! تروسكاييه‌ك ده‌بينين كه ئهوهبنى دهرياكهيه ئاخۆ ئه‌مه چى بێت له‌ناو ئه‌و تاريكى يهو پاش بڕينى ئه‌و تاريكى يه!؟ پاش هه‌زاران مه‌تر جا ده‌گه‌ينه شوێنێكى له‌و جۆره، تروسكاى يه‌ك ده‌بينين ئه‌گه‌ر زياتر نزيك ببينهوه (بێگومان به‌ئامێر ئه‌گينا ناتوانين بگه‌ينه ئه‌وێ) ئه‌بينين ئه‌و ناوچه‌يه رۆشن ده‌بێته‌وه، رووناك ده‌بێته‌وه، ئه‌بينين ئاگره! ئاگر دێته ده‌رێ له‌بنى دهرياكهوه!
له‌گه‌ڵ ئاودا له‌ژێر پاڵهپهستۆيهكى گه‌وره‌دا! گه‌رمى ئاوه‌كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به (400 پله‌ى سه‌دى) له وێنه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى زانستى دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاگرو دووكه‌ڵه‌كه‌ى به روونى دياره، ده‌ركه‌وت ئه‌مه ته‌نها له‌يه‌ك شوێندا نى يه به‌ڵكو له‌هه‌زاران شوێنى جيهاندا دۆزراوه‌ته‌وه، له ئه‌مريكاى باشووره‌وه (نه‌خشه‌ى تايبه‌تى) هێڵى ئاگره‌كه دياره كه به هه‌زاران كيلۆمه‌تر ده‌ڕوات له‌ژێر ده‌ريادا، نه‌خشه‌ى جيهان هه‌يه كه (ئاژانسى زانستى) گرتوويهتى گه‌ر باش ووردبينهوه وسهيرى بكه‌ين هێڵى ره‌شى له‌سه‌ر ده‌بينين كه ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه له ژێر دهرياكاندان ئاگر دێته ده‌رێ، له‌وانه:
زه‌رياى هندى گرتۆته‌وه‌و ده‌ڕوات به‌ره‌و زۆر شوێنى تر لهجيهاندا به هه‌زاران كيلۆمه‌تر درێژ ده‌بنه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه كهنداويش وه ده‌ڕۆن به‌ره‌و ده‌رياى عه‌ره‌ب و به‌ره‌و زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى و به‌ره‌و زۆربه‌ى دهرياكانى جيهان تا ده‌گه‌نه زه‌رياى هێمن.
ئه‌و دهريايانه كه هه‌زاران مه‌تر قووڵن ئه‌و ئاگره ناكوژێننهوه!!! ئه‌مه‌ش راستى يه‌كى زانستى يه، زاناكانى رۆژئاوا به‌ئامێرى پێشكه‌وتوو ئهوانهيان دۆزى يهوهو ئه‌و نهخشانهيان دارشت واته: له هه‌زاران شوێندا له‌ژێر دهرياكاندا ئه‌م ئاگره هه‌يه، جا له قورئانى پيرۆزدا خواى گه‌وره سوێند ده‌خوات به بهديهێنراوانى زاتى خۆى وه‌ك: به‌رۆژ.. به‌مانگ.. به‌شه‌و.. بهعهسر.. بهبهرهبهيان.. به به‌يانيان.. بهكهعبهى پيرۆز.. به (بيت المعمور)…. به‌و دروست كراوانهى كه گرنگيان هه‌يه واته: سوێند ده‌خوات به‌شتێك كه بوونى هه‌يه.. له‌ناو ئه‌و شتانه‌ى كه سوێنديان پێ ئه‌خوا (والبحر المسجور)ه سوێند به‌و دهريايانهى كه ده‌سوتێنرێن، به‌و دهريايانهى كه داگيرساون، ئه‌مه ناديارێك بوو له‌لاى ئيمانداران، رازێك بوو له‌لاى تهفسيركاران، تا ئه‌م دۆزينه‌وه زانستى يه رووى دا ئێستا ته‌فسيرى ئه‌م سوێنه ده‌زانين چى يه، ئێستا دێينه سه‌ر (والبحر المسجور) له‌زمانى عه‌ره‌بيدا (سجر) واته: (أوقد وحرق) واته: داگيرساند يا سووتاندى، ووشه‌ى (سيجاره) يا (جگه‌ره) واته: ئه‌و شته‌ى كه ده‌سووتێنرێت لێدهرهێنراوێكه له (سَجَرَ). فه‌رمووده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لاتركب البحر إلا حاجاً أو معتمراً أو غازياً فإن تحت البحر ناراً وتحت النار بحراً)
واته: (له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌بێت مه‌چنه ناو ده‌رياوه، چونكه له‌ژێر ده‌ريادا ئاگر هه‌يه وه له‌ژێر ئاگره‌كه‌دا ده‌ريا هه‌يه) جارێ ئه‌وه ئاگره‌كه دۆزرايه‌وه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئاوه به‌و پاڵهپهستۆيه وه به‌و پله گه‌رمى يه ئه‌گه‌رى ئه‌وه ئه‌دات به ده‌سته‌وه كه دهريايهكيش هه‌بێت له‌ژێر ئه‌و ئاگره‌دا، كاتێك كه سه‌يرى نه‌خشه‌ى جيهان ده‌كه‌ين بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه گۆى زه‌وى ته‌نها ئه‌و توێژانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى نه‌بێت كه‌چه‌ند سه‌د كيلۆمهترێكه ئه‌و هه‌موو بوونه‌وه‌ره له‌سه‌رى ده‌ژى و وشكانى يه له‌گه‌ڵ ژێر دهرياكانيش ئه‌گينا ده‌بينين ئه‌وى تر‌ى بريتى يه له دهريايهك له‌ئاگر، وێنه‌ى تر هه‌يه ئه‌وه‌مان پيشان ده‌دات ئه‌و ئاگره جارى وا هه‌يه شه‌پۆله‌كانى ده‌گاته سه‌ره‌وه، له‌بنى دهرياكهوه ئاگره‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و جارى وا هه‌يه له‌روى دهرياكهوه ده‌رده‌په‌ڕێت گڕو بڵێسه‌كه‌ى و دوكه‌ڵه‌كه‌ى زۆر به‌ئاشكرا ده‌بينرێت، ئه‌م روداوه كه ڕووده‌دات ده‌بێته هۆى دروست بونى شه‌پۆلێكى زۆر ترسناك وه زۆر جار بومهلهرزهيهكى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت وه‌ك 100ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچه‌ى هندستاندا رووى دا ئه‌و شه‌پۆل وگڕه بوو به‌هۆى له‌ناوبردنى (65000 ) كه‌س، ئه‌و شوێنه‌ى كه ئاگره‌كه‌ى لێ هاته ده‌ره‌وه كه‌شتى يه‌كى سه‌ربازى لێ بوو كه پڕبوو له‌سه‌رباز به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى ئه‌و شه‌پۆله بوركانى يهوه ههڵيدا بووه سه‌ر چيايه‌ك ئێستاش شوێنه‌وارى ماوه.
ئه‌مه نموونه‌يه‌كه خواى گه‌وره پيشانمان ده‌دات به‌چاوى خۆمان بيبينين ئه‌مه راستى يه‌كه‌و له سه‌رچاوه‌ى زانستيدا تۆماركراوه، له فليمى سينه‌ماوه وه‌رنه‌گيراوه، هه‌مووى باوه‌ڕ پێكراوه، رۆژێكيش دێت كه هه‌موو دهرياكان و زه‌رياكان به‌و شێوه‌يه ده‌سوتێن وه‌ك قورئان ده‌فه‌رمووێت:
(وإذا البحار سجرت) رۆژێكيش دێت، له رۆژى دواييدا كه هه‌موو دهرياكان وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌يان لێ دێت.
فه‌رمووده‌يه‌كى تر‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌يه كه ده‌فه‌رمووێت: (من ظلم قيد شبرٍ طوقهُ يوم القيامه من سبع ارضين) ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌بستێ زه‌وى داگير بكات (نافه‌رمووێت دوكانێك يان خانوويه‌ك) له‌هه‌ر كه‌سێك به‌ناهه‌ق خواى گه‌وره له‌قيامه‌تدا ده‌يخاته ناو حه‌وت چينى زه‌وى يهوه. ئه‌م حه‌وت چينه زه‌وى يه گه‌مارۆى ده‌دا واته: زه‌وى بريتىيه له حه‌وت چين، زاناكانى رۆژئاوا نهخشهيهكيان كردووه بۆ چينه‌كانى زه‌وى كه به هه‌مان شێوه حه‌وت چين ده‌رچووه.
له‌كۆتاييدا ده‌ڵێين: ئه‌م قورئانه قورئانێكه هه‌موو ووشه‌كانى له‌لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه نازڵ بووه (جل جلاله)و بهئهمينى ئاسمانداو به سه‌ردارى فريشتهكاند
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن tina (2009-05-08 05:01:41)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس ( به راستى به سو‌و ده ) ده سته كانت نه ئيشى , به رده وام بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas kaka 7sam bo payama jwanakat sarfraz bit barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه