❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-08 21:11:42

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

چۆن شه‌یتان بگریێنین ؟
الحمد لله، الواحد الأحد، الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوًا أحد، والصلاة والسلام على نبينا محمد الذي أرسله ربه كافة للناس بشيرًا ونذيرًا، وداعيًا إلى الله بإذنه وسراجًا منيرًا، وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهديه إلى يوم الدين،
وبعد:


ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

پێغه‌مبه‌ری ئه‌کڕه‌م ((صلى الله عليه وسلم)) پێی ڕاگه‌یاندوین له‌کاتی سوجده‌ بردندا شه‌یتان ده‌ست ده‌کات به‌ گریان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ که‌ ابو هریرة بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی سه‌روه‌رمان ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت إِذَا قَرَأَ ابْنُ آدَمَ السَّجْدَةَ فَسَجَدَ اعْتَزَلَ الشَّيْطَانُ يَبْكِي يَقُولُ يَا وَيْلَهُ وَفِي رِوَايَةِ أَبِي كُرَيْبٍ يَا وَيْلِي أُمِرَ ابْنُ آدَمَ بِالسُّجُودِ فَسَجَدَ فَلَهُ الْجَنَّةُ وَأُمِرْتُ بِالسُّجُود فَأَبَيْتُ فَلِيَ النَّارُ أخرجه الإمام مسلم في صحيح
واتا : ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئاده‌م ئایه‌ته‌کانی سوجده‌ی خوێند و کڕنۆشی برد شه‌یتان گۆشه‌گیر ده‌بێت و ده‌گریێت ده‌‌ڵێت‌ هاوارو ئاهو ناڵه‌ وه‌(أَبِي كُرَيْبٍ) ‌به‌وشێوه‌یه‌ش گێڕاویه‌تیه‌وه‌ هاوارو ئاهو ناڵه‌ بۆخۆم نه‌وه‌ی ئاده‌م فه‌رمانی کڕنۆشی پێکرا کڕنۆشی برد به‌هه‌شتی بۆهه‌یه‌ وه‌ من فه‌رمانی کڕنۆش بردنم پێ کرا نه‌م برد دۆزه‌خم بۆهه‌یه‌.

ئینجا له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی سه‌روه‌رمان ده‌چینه‌ خزمه‌ت قورئانی پیرۆزه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند سوجده‌ی تێدایه‌.
له‌ {فقه السنة }دا باس له‌و فه‌رموده‌یه ‌ده‌کات که‌ عمرو بن العاص (به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت) له‌ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت ( أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أقرأه خمس عشرة سجدة في القرآن...) رواه أبو داود وابن ماجة والحاكم والدار قطني وحسنه المنذري والنووي
واتا : پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) پانزه‌ کرنۆشی بۆخوێندومه‌ته‌وه‌ له‌ قورئان ( پیشانیداوم )....

ئینجا کرنۆشه‌کان ئه‌مانه‌ن له‌ قورئانی پیرۆزدا :

1-  إن الذين عند ربك لا يستكبرون عن عبادته ويسبحونه وله يسجدون  (الأعراف/206 ) .
2- ولله يسجد من في السماوات والأرض طوعاً وكرهاً وظلالهم بالغدو والآصال . ( الرعد/15) .
3- ولله يسجد ما في السماوات وما في الأرض من دابة والملائكة وهم لا يستكبرون  (النحل/49) .
4-  قل آمنوا به أو لا تؤمنوا إن الذين أوتوا العلم من قبله إذا يتلى عليهم يخرون للأذقان سجدا  (الإسراء/107 ) .
5-  إذ تتلى عليهم آيات الرحمن خروا سجداً وبكياً ( مريم/58 ) .
6-  ألم تر أن الله يسجد له من في السماوات ومن في الأرض والشمس والقمر والنجوم والجبال والشجر والدواب وكثير من الناس وكثير حق عليه العذاب ومن يهن الله فما له من مكرم إن الله يفعل ما يشاء (الحج/18 ) .
7- يا أيها الذين آمنوا اركعوا واسجدوا واعبدوا ربكم وافعلوا الخير لعلكم تفلحون (الحج/77 )
8- وإذا قيل لهم اسجدوا للرحمن قالوا وما الرحمن أنسجد لما تأمرنا وزداهم نفوراً  ( الفرقان/60 ) .
9-  ألا يسجدوا لله الذي يخرج الخبء في السماوات والأرض ويعلم ما تخفون وما تعلنون (النمل/25 ) .
10- إنما يؤمن بآياتنا الذين إذا ذكروا بها خروا سجداً وسبحوا بحمد ربهم وهم لا يستكبرون (السجدة/15 ) .
11- وظن داود أنما فتناه فاستغفر ربه وخر راكعاً وأناب  (ص/24) .
12- ومن آياته الليل والنهار والشمس والقمر لا تسجدوا للشمس ولا للقمر واسجدوا لله الذي خلقهن إن كنتم إياه تعبدون (فصلت/37) .
13- فاسجدوا لله واعبدوا  (النجم/63) .
14- وإذا قرء عليهم القرآن لا يسجدون  (الانشقاق/21 ) .
15- كلا لا تطعه واسجد واقترب (العلق/19 ) .

وادیاره‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ باسی له‌سه‌ر کراوه‌ له‌ نێو زانایاندا بۆ نمونه‌ له‌ په‌رتوکی {تمام المنة } لاپه‌ڕه‌ (269)شێخ ئه‌لبانی(به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت) ده‌فه‌رمووێت ( كلا ليس بحسن ) نه‌خێر ئه‌و فه‌رمووده‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ پله‌ی ( حسن ) .
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (عبد الحق) وه‌ (ابن القطان) که‌ دوو زانای فه‌رموده‌ ناسن ئه‌م فه‌رمووده‌یان‌ به‌لاواز دانا‌وه‌ ،
وه‌ (عبد الله بن منين) له‌ گێڕه‌وه‌کانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ‌، نه‌ناسراوه‌ واتا (مجهول)ه‌
وه‌هه‌روها‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ ڕێگه‌ی (حارث بن سعيد العتقي) گه‌یشتووه،‌ ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ جگه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هیچ فه‌رمووده‌ی تری نیه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) گێڕابێتیه‌وه‌ ،
به‌ڵام له‌کۆتایی دا ده‌فه‌رمووێت کڕنۆشه‌کانی( السجدة ) ناویان هاتووه‌ دروستن (إلا سجدة الحج الثانية فلم يوجد ما يشهد لها من السنة والاتفاق) ته‌نها کڕنۆشی دووه‌م نه‌بێت له‌ سوڕه‌تی (الحج )دا به‌ڵگه‌ نه‌له‌ فه‌رموده‌دا و نه‌له‌ یه‌ک ده‌نگی زانایاندا پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌ .
ئه‌م شوێن کڕنۆشه‌یه‌ که‌ بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایاندا يا أيها الذين آمنوا اركعوا واسجدوا واعبدوا ربكم وافعلوا الخير لعلكم تفلحون (الحج/77 )
ئینجا ده‌بێت قورئان خوێن بین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌ر ئه‌م کرنۆشانه‌ ڕابگه‌ین نه‌وه‌ک قورئان ته‌نها بۆ به‌ره‌که‌ت هه‌ڵمان واسیبێت به‌ دیواری ماڵه‌وه‌، یان بۆ ژێر سه‌ری ئافره‌تێک که‌ مناڵی ده‌بێت، له‌ ترسی شه‌وه‌ یان دایکه‌ شه‌شه‌ .

ئینجا لێره‌ به‌ پێویستی ده‌زانم چه‌ند حوکمێکی کڕنۆشی قورئان خوێندن (سجدة التلاوة )بخه‌مه‌ به‌ر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست به‌ هیوای سود لێ وه‌رگرتن و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ .

چه‌ند حوکمێکی‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن

ئایا‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن(سجود التلاوة ) چه‌ند کڕنۆشه‌ یه‌ک یان دووان؟
کڕنۆشی قورئان خوێندن ته‌نها یه‌ک کڕنۆشه‌ موسوڵمان ئه‌و کات ئه‌م کڕنۆشه‌ ئه‌نجام ده‌دات که‌ گه‌یشت به‌ ئایه‌تێک له‌و ئایه‌تانه‌ی کڕنۆشی تیایه .
ئایا‌ کڕنۆش بردن له‌ کاتی گه‌یشتن به‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی ئاماژه‌مان بۆی کرد واجبه‌ یان سوننه‌ته ؟
وه‌ڵام : (أن سجود التلاوة ليس بواجب لكنه سنة مؤكدة ) کڕنۆش بردنی قورئان خوێندن واجب نیه‌ به‌ڵکو سونه‌تێکی (مؤكدة)یه‌ .

ئایا‌ ده‌کرێت ئه‌م جۆره‌ کڕنۆشه‌ له‌ کاته‌کانی (النهي)دا بکرێت ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ ده‌کرێت بۆ قورئان خوێن له‌ کاتی خوێندنی قورئان و گه‌یشتنی به‌و ئایه‌تانه‌ی کڕنۆشی تێدایه‌ بچێته‌ کڕنۆش ئه‌گه‌ر له‌ کاته‌کانی(النهي)شدا بێت .

کاته‌کانی( النهي ) پێنج کاتن :
1 - دوای نوێژی به‌یانی .
2 – دوای نوێژی ئێواران ( العصر).
3 – سه‌ره‌تای خۆر ده‌رکه‌وتن تا به‌رزایی ڕمێک نزیکه‌ی بیست چرکه‌یه‌ک ده‌کات.
4 – پێش خۆر ئاوا بوون به‌ نزیکه‌ی بیست چرکه‌یه‌ک تا خۆر ئاوا ده‌بێت .
5 – پێش بانگی نیوه‌ڕۆ به‌ نزیکه‌ی ده‌ چرکه‌ کاتێ ‌ئاستی خۆر‌ ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی زه‌وی .

ئایا کڕنۆشی قورئان خوێندن چۆن ده‌کرێت ؟
وه‌ڵام : چۆنیه‌تی کڕنۆشی قورئان خوێندن هه‌روه‌ک چۆنیه‌تی کڕنۆشی نوێژ کردن وایه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ گه‌یشت به‌ ئایه‌تی کڕنۆش ته‌کبیر (الله اکبر)ده‌کات وه‌ ده‌چێته‌ کڕنۆش .

ئایا‌ له‌ کڕنۆشی قورئان خوێندندا ده‌بێت مرۆڤ بڵێت چی؟

وه‌ڵام : ده‌ڵێیت (سبحان ربي الأعلى)سێ جار وه‌ ده‌توانێت ئه‌م ویرده‌ش بڵێیت (سبحانك اللهم ربنا وبحمدك اللهم اغفر لي)وه‌هه‌روه‌ها (اللهم لك سجدت وبك أمنت وعليك توكلت سجد وجهي لله الذي خلقه وصوره وشق سمعه وبصره اللهم اكتب بها أجراً وحط عني بها وزرا واجعلها لي عندك ذخرا وتقبلها مني كما تقبلت من عبدك داود) وه‌ ده‌توانیت هه‌رسێ ویرده‌که‌ به‌یه‌که‌وه‌ بکه‌یت وه‌ ویردی تریش .


ئایا‌ جیاوازی کرنۆش له‌ نێو نوێژدا له‌گه‌ڵ کرنۆشێک که‌ له‌ ده‌روه‌ی نوێژدا چیه‌؟

وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژدابوویت ته‌کبیر ده‌که‌یت( الله اکبر) بۆ کڕنۆش به‌ڵام بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ ته‌کبیر ناکه‌یت( الله اکبر) وه‌ سه‌لام ناده‌یته‌وه‌،
وه‌ئه‌گه‌ر له‌ نێو نوێژدا بویت و ویستت کڕنۆشی قورئان خوێندن به‌ریت له‌و ‌کاته‌دا ده‌بێت( الله اکبر)بکه‌یت بۆ کڕنۆش وه‌ ( الله اکبر) بکه‌یت بۆ له‌ کڕنۆش هه‌ڵسانه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ی باسی چۆنیه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ریان بۆ کردووین( صلى الله عليه وسلم ) به‌و شێوه‌یه‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌ن (إنه كان يكبر كلما خفض وكلما رفع)له‌کاتی نوێژکردندا سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی له‌هه‌ر داچه‌مانه‌وه‌یه‌ک( الله اکبر)ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌یه‌کیش.


ئایا‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک گه‌یشت به‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن و‌ کڕنۆشی نه‌برد تاوان بار ده‌بێت ؟

وه‌ڵام : له‌ڕاستیدا تاوان بار نابێت چونکه‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن سوننه‌ته‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیکات ئه‌وه‌ خێره‌ومه‌ند ده‌بێت،
ئه‌گه‌رنا به‌تاوان بۆی نانوسرێت چونکه‌ له‌ (صحيح البخاري)دا هاتووه‌ پێشه‌وای بڕواداران ئیمامی (عمر) ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ کاتی وتاری هه‌ینی دا گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی که‌ کڕنۆشی تیایه‌ (آية سجدة)له‌ میمبه‌ر هاته‌ خواره‌وه‌ و کڕنۆشی برد و دووباره‌ چوه‌وه‌ سه‌ر میمبه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ وتاره‌که‌یه‌وه‌‌،

بۆ جاری دواتر له‌ وتاری هه‌ینیدا گه‌یشت به‌ ئایه‌تی کڕنۆش‌ (آية سجدة) که‌چی ئه‌م جاره‌یان کڕنۆشی نه‌بردوو فه‌رمووی (إن الله لم يفرض علينا السجود إلا أن نشاء) خوای په‌روه‌ردگار کڕنۆشی به‌سه‌ر ئێمه‌دا واجب نه‌کردووه‌ ( مه‌به‌ستی کڕنۆشی قورئان خوێندنه‌ (سجود التلاوة) مه‌گه‌ر به‌ویستی خۆمان نه‌بیت .

ئایا‌ پێویست به‌بوونی ده‌ست نوێژ ده‌کات بۆ کڕنۆشی قورئان خوێندن (سجود التلاوة) ؟
وه‌ڵام : ئه‌م بابه‌ته‌ بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایاندا هه‌یانه‌ ده‌فه‌رموون (إنه لابد أن يكون على طهارة)ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی کڕنۆش ده‌بات ده‌ست نوێژی هه‌بێت، وه‌زانایانی تر هه‌ن ده‌فه‌رموون پێویست به‌ده‌ست نوێژ ناکات ، وه‌ (ابن عمر)ره‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت کڕنۆشی ده‌برد به‌بێ ده‌ست نوێژ، به‌ڵام شێخ(ابن عثيمين) خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رمووێت (الذي أراه أن الأحوط ألا يسجد إلا وهو طاهر) وا ده‌بینم چاکتر ئه‌وه‌یه‌ بۆ کڕنۆش بردن ده‌ستنوێژی هه‌بیت .

ئایا مه‌رجه‌ ئه‌و که‌سه‌ی کڕنۆشی قورئان خوێندن ده‌بات ده‌بێت ده‌ست نوێژی هه‌بێت و ڕوو له‌ قیبله‌ بکات؟

وه‌ڵام : لای زۆرێک له‌ زانایان مه‌رجه‌ ده‌بێت ده‌ست نوێژی هه‌بیت ئه‌وه‌ی کڕنۆش ده‌بات چونکه‌ ئه‌م زانایانه‌ پێیان وایه‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن له‌ نوێژه‌وه‌یه‌ وه‌ یه‌که‌ک له‌ مه‌رجه‌کانی نوێژ ده‌بێت ڕوه‌و قیبله‌ بێت خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت ومن حيث خرجت فولِ وجهك شطر المسجد الحرام البقر149
‌له‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ ده‌رچوویته‌ ده‌ره‌وه‌ (له‌ هه‌ركوێ بوویت له‌ ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز،
وه‌ بۆچوونی تری زانایان کڕنۆشی قورئان خوێندن سه‌ر به‌نوێژه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵکو به‌ندایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌نوێژه‌وه‌ نیه‌ مه‌رج نیه‌ که‌سی کڕنۆشبه‌ر ده‌ست نوێژی هه‌بێت و ڕووی له‌ قیبله‌ بێت،
چونکه‌ پێغه‌مبه‌ر خوا ((صلى الله عليه وسلم)) له‌ نێو هه‌واڵه‌کانیدا قورئانی ده‌خوێند که‌ ده‌گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی که‌ کڕنۆشی تێدایه‌ ده‌چووه‌ کڕنۆش و یاوه‌ره‌کانیشی به‌ هه‌مان شێوه‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئه‌کڕه‌م ((صلى الله عليه وسلم)) نه‌یده‌فه‌رموو که‌سێک ده‌ست نوێژی نه‌بیت با کڕنۆش نه‌بات،
به‌ڵام چاکتر ئه‌وه‌یه‌ بۆ کڕنۆش بردن ده‌ستنوێژی هه‌بیت و ڕووی له‌ قیبله‌ بێت .


ئایا‌ ده‌کرێت کڕنۆشی قورئان خوێندن ته‌نها به‌ سه‌ردانه‌واندن بێت؟
مرۆڤ ده‌بێت کڕنۆش به‌رێت له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ ده‌بێت حه‌وت ئه‌ندامی ده‌ستنیشان کراو به‌زه‌وی بکه‌وێت ( نێو چه‌وان و لووت ، هه‌ردوو به‌ره‌ ده‌ست ،هه‌ردوو ئه‌ژنۆ ، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ره‌ په‌نجه‌کانی پا ) به‌و شێوه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌((صلى الله عليه وسلم)) پێمان گه‌یشتووه‌ وه‌ک هه‌واڵه‌کانی ده‌فه‌رموون ( أمرنا أن نسجد على سبعة أعظم الجبهة وأشار بيده إلى أنفه والكفين والركبتين واطراف القدمين ) ،
کڕنۆش بردن ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت ئه‌وا دروست نیه‌و ناکرێت ته‌نها مه‌گه‌ر که‌سێک نه‌ساغ بێت نه‌توانێت به‌و شێوه‌یه‌ کڕنۆش به‌رێت،
ئه‌وکه‌سه‌ی که‌نه‌ساغ بێت ته‌نها به‌ سه‌ردانه‌واندن کڕنۆشه‌که‌ ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر بخاته‌ سه‌ر زه‌وی ،
وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سه‌فه‌ردا بێت له‌ سه‌ر پشتی گوێ درێژه‌وه‌ یان له‌ ناو ئۆتۆمبێلدا یا فڕۆکه‌ ، ئه‌گه‌ر قورئانی خوێند گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی کڕنۆشی تیایه‌ ئه‌گه‌ر ویستی کڕنۆش به‌رێت ته‌نها به‌ سه‌ردانه‌واندن ده‌توانێت،
وه‌ ئه‌گه‌ر کۆچه‌ر نه‌بوو واته‌ نیشته‌جێ ‌بوو ده‌بێت کڕنۆش له‌ سه‌ر زه‌وی به‌رێت ئه‌گه‌رنا کڕنۆشه‌که‌ی نادروسته‌ لێی قه‌بوول ناکرێت چونکه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ره‌ درودی خوای له‌سه‌ر بێت .

ئایا کڕنۆشی قورئان خوێندن دوو سه‌لامی تییایه‌ واته‌ به‌لای ڕاست و چه‌پ ده‌بێت سه‌لام بده‌ینه‌وه‌ له‌ دوای ته‌واو بوون له‌ کڕنۆشدا، یان ته‌نها به‌لای ڕاست سه‌لام ده‌ده‌ینه‌وه‌؟
وه‌ڵام : شێخ (ابن عثيمين)ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت زانایان هه‌ن ده‌فه‌رموون ته‌کبیرێکی تیایه‌ و له‌ گه‌ڵ سه‌لامدانه‌وه‌ی لای ڕاست، وه‌ هه‌یانه‌ ده‌فه‌رموون نه‌ ته‌کبیری( الله اکبر) تیایه‌ وه‌ نه‌ سه‌لام دانه‌وه‌ ،
وه‌ به‌لای منه‌وه‌ (من السنة أنه ليس فيه إلا تكبيرة واحدة عند السجود) واسوننه‌ته‌ ته‌نها یه‌ک ته‌کبیری( الله اکبر)تییا بێت له‌کاتی کڕنۆش بردندا ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هاتوه‌ وه‌ بێ سه‌لامدانه‌و ( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقرأ علينا لقرآن، فإذا مر بالسجدة كبر وسجد وسجدنا ) أخرجه أحمد2/17، والبخاري 2/33،34 ، ومسلم 1/405 برقم575
وه‌ له‌کاتی هه‌ڵسانه‌وه له‌ کڕنۆش ‌دا نه‌ ( الله اکبر) وه‌ نه‌ سه‌لام دانه‌وه‌ی تییایه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ناو نوێژدا بێت .


ئه‌گه‌ر ئیمام چوو بۆ کڕنۆشی قورئان خوێندن له‌ ناو نوێژدا من شوێن ئیمام نه‌که‌وتم نوێژه‌که‌م دروسته یاخود نا‌؟
ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئیمامه‌وه‌ن شوێن ئیمام که‌ون له‌ نوێژدا چونکه‌ پێشه‌وای سه‌روه‌رمان وا ئه‌مرمان پێده‌کات ده‌فه‌رمووێت (إنما جعل الإمام ليؤتم به فإذا كبر فكبروا وإذا ركع فأركعوا وإذا سجد فاسجدوا) البخاري: الصلاة، باب 18
ئیمام بۆ یه‌ دانراوه‌ که‌ شوێنکه‌وته‌ی بکه‌ین ئینجا ئه‌گه‌ر ئیمام ووتی( الله اکبر) ئێوه‌شی( الله اکبر) بکه‌ن وه‌ ئه‌گه‌ر چوو بۆ ڕکوع ئێوه‌ش بچن بۆ ڕکوع وه‌ ئه‌گه‌ر چوو بۆ کڕنۆش بردن ئێوه‌ش کڕنۆش به‌رن.

ئینجا ئه‌گه‌ر ئیمام له‌ ناو نوێژدا چوو بۆ کڕنۆشی قورئان خوێندن ده‌بێت شوێن ئیمام بکه‌ویت و کڕنۆش ئه‌نجامدان واجب ده‌بیت ‌،
وه‌ئه‌گه‌ر شوێن ئیمام نه‌که‌وتیت له‌م کڕنۆشه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست (عمدا) ئه‌وا واجبێکت نه‌کرد به‌ئه‌نقه‌ست نوێژه‌که‌ت به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ،
وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بوو به‌ڵکو بێ ئاگابوویت له‌م کڕنۆشه‌ وه‌ک‌ ئه‌وه‌ی دوور بویت له‌ ئیمام نه‌تزانی ئیمام چۆته‌ ئه‌و کڕنۆشه‌وه‌ نوێژه‌که‌ت دروسته (بعيدا لم يسمع إمامه فإن صلاته صحيحه) هه‌رچه‌نده‌ دواتر بزانیش که‌ شوێن ئیمام نه‌که‌وتیت .

ئایه‌ ده‌بێت ئافره‌ت قژی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت له‌ کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ کڕنۆشه‌ ؟
وه‌ڵام : ده‌کرێت ئافره‌ت کڕنۆشی قورئان خوێندن به‌رێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌چکی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت(لأن سجود التلاوة ليس له حكم الصلاة) له‌به‌ر ئه‌وه‌ کڕنۆشی قورئان خوێندن حوکمی وه‌کو نوێژ نیه‌،
به‌ڵک و ملکه‌چیه‌ بۆ خوا و نزیک بوونه‌وه‌یه‌تی وه‌کو زیکر و ویرده‌کانی تر ،
به‌ڵام چاکتر وایه‌ له‌چکی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت.

ئه‌گه‌ر یه‌کێک گوێ له‌ قورئانی پیرۆز ڕابگرێت له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگایه‌که‌وه‌ وه‌ک ته‌له‌فۆن یاخود ته‌سجیلێکه‌وه‌ .... و گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی کڕنۆشی تیایه‌ ده‌بێت کڕنۆش به‌رێت ؟
گوێ گر نابێت کڕنۆش به‌رێت تا خوێنه‌ر(القارئ) کڕنۆش نه‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) له‌وکاته‌ی (زيد بن ثابت )ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت سوڕه‌تی (النجم ) بۆ‌ ده‌خوێند گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی که‌ کڕنۆشی تییایه‌ ئینجا (زيد بن ثابت ) کڕنۆشی نه‌برد پێغه‌مبه‌ریش( صلى الله عليه وسلم ) به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌چووه‌ کڕنۆشه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کڕنۆشی قورئان خوێندن واجب نیه‌ و هه‌روه‌ها گوێ گر له‌ قورئانی پیرۆز ناچێته‌ کڕنۆش بردنه‌وه‌ تا خوێنه‌ری قورئان نه‌چێته‌ کڕنۆش .

ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک : له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا شێخ (ابن عثيمين)ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ فه‌تواکانی (نور على الدرب )دا به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی داوه‌ته‌وه‌ .


چه‌ند سوودێکی تری کڕنۆش به‌ گشتی

پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رمووێت أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَسَاجِد فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ أخرجه مسلم 1/350 ، رقم 482
واتا : نزیکترین کات به‌نده ‌له‌خوا، ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ له‌ کڕنۆشدایه‌ له‌و کاته‌ زۆر بپاڕێنه‌وه‌. وه‌ (الإمام النووي ) له‌ واتای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت (مَعْنَاهُ أَقْرَب مَا يَكُون مِنْ رَحْمَةِ رَبّه وَفَضْلِه ) نزیکترین کاتی به‌نده‌یه‌ له‌ ڕه‌حم وبه‌زه‌یی خواو به‌خششی.

وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی ده‌فه‌رمووێت إنك لن تسجد لله سجدة إلا رفعك الله بها درجة وحط عنك بها خطيئة رواه مسلم
واته‌: هه‌ر کڕنۆشێک که‌ ده‌یبه‌یت بۆ خوا پله‌یه‌ک له‌ خوا نزیک ده‌بیته‌وه‌ و گوناهێکت لێ که‌م ده‌بێته‌وه‌ .

له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تردا هاتووه‌ له‌ (ربيعة بن كعب الأسلمي خادم رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم ومن أهل الصفة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُم قال آتي النبي صلى الله عليه وسلم بوضوئه وحاجته فقال له النبي صلى الله عليه وسلم: سلني يا ربيعة ! قال: قلت يا رسول الله: أسألك مرافقتك في الجنة، قال: أَوَ غير ذلك؟ قال: قلت: هو ذاك، قال: فأعني على نفسك بكثرة السجود ) رَوَاهُ مُسْلِمٌ
ڕوبه‌یعه‌ی کوڕی که‌عبی ئه‌سله‌می که‌ خزمه‌تکاری پێغه‌مبه‌ر بووه‌ و له‌و که‌سانه‌ بوه‌ که‌ (أهل الصفة )یان پێ ده‌وترا( نزیکه‌ی هه‌شتا یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ر ده‌بوون ده‌ست کورت بوون هیچیان نه‌بوو به‌خێری خه‌ڵک ده‌ژیان له‌ گۆشه‌یه‌کی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بیت ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد له‌و که‌سانه‌ بوون که‌ له‌ مه‌ککه‌ شاروه‌ده‌ر نرابوون و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان ده‌ست به‌سه‌ر داگیرابوو ) ره‌زامه‌ندی خوایان له‌سه‌ر بێت، ده‌فه‌رمووێت سه‌قاوی به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر بووم ئاوم بۆ ده‌ست نوێژه‌که‌ی و پێداویستی ده‌هێنا ، له‌ پاداشتی ئه‌و کاره‌م پێغه‌مبه‌ری ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی داوای پادا‌شت بکه‌ ، ڕوبه‌یعه‌ ده‌فه‌رمووێت له‌ وه‌ڵامدا گوتم داوام وایه‌ هاوده‌میت بکه‌م له‌ به‌هه‌شتدا ،
پێغه‌مبه‌ری((صلى الله عليه وسلم)) خوا فه‌رمووی : له‌وه‌ زیاتر چی ترت داوایه‌؟ ڕوبه‌یعه‌ ده‌فه‌رمووێت ووتم: هه‌ر ئه‌و داوایه‌م هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئینجا ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) فه‌رمووی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌ر شه‌فاعه‌تی من بکه‌ویت زۆر کڕنۆش ببه‌ .

له‌کۆتایی دا داوامان وایه‌ له‌ خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان شوێن که‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رمان بخات له‌دونیادا و وه‌به‌ر شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌رمان خات له‌ دوا ڕۆژ، ئامین .

نسأل الله تعالى أن ينفع به، وهو من وراء القصد، وهو يهدي السبيل

کوڕی پاک

sc islam dost

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-09 23:22:13

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

dast xosh tina gull  barasty zor zor baswd bw
azizm  dastakant xosh bet baqwrban

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-10 04:39:26

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم  بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-10 11:57:55

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت شه‌یتان بگریێنیت ؟

zor supas hawreyan dasti ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net