❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ميهرەبانی (میهرەبان) منداڵێك لەسەرگەردانی رزگار دەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-09 05:48:50

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ميهرەبانی (میهرەبان) منداڵێك لەسەرگەردانی رزگار دەكات

ميهرەبانی (میهرەبان) منداڵێك لەسەرگەردانی رزگار دەكات
روانینی مرۆڤ بۆ دەستەبەركردنی ئایندەی خۆی بەردەوام روانینەكانی رەهەندی جیاواز لەخۆدەگرن، بەتایبەت دروستكردنی پێگەیەك بۆ ئاسودەبوونی، ئەو پێگەیەش بۆ رەگەزی مێ سەخترە بەتایبەت لەكۆمەڵگەی كوردیدا، بێگومان ئەمەش لەبێ متمانەیی و ترسەوە دروست دەبێت. لەرێكەوتنێكدا ئەگەر ئەو دوو رەگەزە یەكتر بناسن،رەگەزی مێ قورستر وەریدەگرێت تا رەگەزی نێر.لەچارەنوسی ژیانی (میهرەبان)دا دەبینین كە رێكەوت بۆ ئەم رێكەوتێكی باش بووە بەڵام چارەنوسی ژیان چەندین نهێنی لەخۆیدا حەشار دابوو وەك خۆی بۆمان باس دەكات، هەمیشە ئافرەت لەگێڕانەوەی ژیانیدا وردتر باس دەكات ئارەزووش دەكات بە نهێنی ژیان كەسانی دەوروبەریش زیاتر ئاشنا بێ، ئەمەش لەروانگەی دەروونناسییەوە بەكارێكی پۆزەتیڤ دادەنرێت، میهرەبان دەڵێت:
ناسینی من و رزگار دەتوانم بڵێم ناسینێكی رێكەوت و لەهەمان كاتدا خۆشەویستیش بووە، لەبەرئەوەی من فەرمانبەربووم لەیەكێك لەفەرمانگەكان و رۆژانە نەمدەتوانی لەكاتی دیاریكراودا لەفەرمانگەكەمان ئامادەبم، ئەمە تەنها كێشەی من نەبوو، زۆربەی كچە فەرمانبەرەكانی تر هەمان گرفتیان هەبوو، رۆژێك لە فەرمانگە دانیشت بووین بیرمان لەوە دەكردەوە كە تەكسییەك بگرین بۆ هاتووچۆكردنی خۆمان، بۆ ئەمەش بڕیارماندا هەریەك لەلای خۆیەوە هەوڵبدات شۆفێرێكی باش و رێكوپێك پەیدا بكات. پاش تێپەڕبوونی دوو رۆژ بەسەر ئەم مەسەلەیەدا (تریفە)ی هاوڕێمان شۆفێرێكی تەكسی كە رۆژانە لەنزیك ماڵی خۆیانەوە دەوەستا پەیداكردوو پێی گووتین كە كەسێكی باشی دۆزیوەتەوە و دەتوانێت هاتووچۆمان پێ بكات و هەموو رۆژێك لەكاتی دیاری كراودا بمانگەیەنێتە فەرمانگەو بەهەمان شێوەش لەكاتی تەواوبوونی دەوامدا بمانباتەوە بۆ ماڵەوە.
تریفە پێی گوتین بۆ كارئاسانی هاتوچۆكردنمان بەیانیان لەپێش هەمووماندا (رزگار) دەچێت بەشوێنی (میهرەبان)داو دواتر دێت بەشوێن ئێمەدا. بۆ رۆژی یەكەم كاتژمێر(8:00) بوو كە (رزگار) هات بەشوێنمدا و چووین بۆ دەوام. ئەم هاتووچۆیە بەردەوام بوو رۆژانە لەدوای هەموویان من دەگەیشتمە ماڵەوە ئەم حاڵەتەش رێكەوتێكی باش بوو بۆئەوەی زیاتر فرسەت بە من و رزگار بدات تا زیاتر بەیەكەوە قسە بكەین و یەكتر بناسین. رزگار رۆژانە چەندین پرسیاری تایبەتی لێدەكردم تا زیاتر لێم نزیك بێتەوە، منیش نكۆڵی لەوە ناكەم كە رزگارم بەدڵ نەبووبێت و حەزم نەكردبێت لەیەكتر نزیك ببینەوە، لەزۆركاتدا من خۆم حەزم دەكرد زیاتر قسە بكەین بەیەكەوە، چونكە رزگار كورێكی جوان بوو، تا بڵێی سەرنج راكێش بوو هەر ئەمە وایلێكردم حەزبكەم ئەگەر داوام لێ بكات پەسەندی بكەم، تەواو خۆشەویستی رزگار لەلام دروست ببوو تەنانەت حەزم دەكرد رۆژانی هەینی و شەممە دەوام هەبێت، تا رۆژی یەك شەممە دەچوومەوە بۆ دەوام تەواو بیرم دەكرد.
***رزگار رۆژێك ئەوەی دركاند كە بەنیازە بێتە داوام و پێی گووتم (شۆخان) نیازی كارێكی لەو چەشنەم هەیە نازانم بۆچوونی تۆ چۆن دەبێت؟ منیش زۆرم پێم خۆش بوو گووتم بزانم چۆن دەبێت باپرس و رایەكی ماڵەوە وەربگرم دواتر وەڵامت دەدەمەوە. كاتێك ئەم پرسەم لای ماڵەوە باس كرد بەتایبەت دایكم، هیچ كامیان وەڵامی ئەرێیان نەدامەوە گووتیان تۆخۆت دەزانی كوڕی مامت بەنیازی كارێكی لەو جۆرەیە ئیتر تۆ چۆن بڕیاری هاوسەرگیریت لەگەڵ كەسێكی تر داوە؟ لەكاتێكدا كە زانیم نەبراكانم و نەخوشك و نەدایكم بە باوكم ناڵێن، بۆیە خۆم ناچاربووم پێی بڵێم! باوكم گووتی میهرەبان كچم ئەو كوڕە باش دەناسیت و كێیە؟ منیش روونكردنەوەی تەواوم پێدا، ئەوەی چاوەڕێم نەدەكرد ئەوەبوو باوكم بڵێ باشە كچم ئێمەش پرسیاری تەواوەتیت بۆ دەكەین و دواتر وەڵامیان دەدەینەوە. دوای پرسیاركردن و راوێژكردنی خۆمان بۆمان دەركەوت بنەماڵەی (رزگار) بنەماڵەیەكی خانەدان و رێكوپێكن و رازی بووین بەم هاوسەرگیرییە. هەرچەندە دەترسام باوكم پەشیمان بێتەوە، چونكە كوڕە مامەكەم زۆر هاتوچۆی دەكردین، راستە برازای باوكم بوو بەڵام هیچ بەدڵی نەبوو، كوڕێكی عاقڵ و كاسب نەبوو، بەهەرحاڵ دوای داواكردن و بڕاندنەوەی ئەو مەسەلەیە لەلایەن ماڵی ئێمەو رزگارەوە، پرۆسەكەمان پێكهێناو و چوینە ماڵ و حاڵی خۆمانەوە.
دوای تێپەربوونی (3) ساڵ
دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر هاوسەرگیرییەكەماندا رۆژێك من و رزگار گرفتێكمان نەبوو تا شایەنی ئەوە بێ باسی بكەم، هەتا بڵێی ژیانمان خۆش بوو، هیچ كارێكمان بەبێ پرس و رای یەكتر ئەنجام نەداوە، هاوڕێكانم هەمیشە پێیان دەگوتین خۆزگەم بەژیانتان بەراستی نمونەی خێزانی بەختەوەرن. رزگار ماڵی پورێكی لەشاری هەڵەبجە دەژیان هەمیشە دەچوین بۆ ماڵیان، كوڕی پووری ژنی هێنا و ئێمەشیان بۆ ئاهەنگەكەی بانگهێشت كرد، كاتێك خۆمان ئامادەكردو چوین بۆ شاری هەڵەبجە بەداخەوە لەرێگەدا بەهۆی خێرایی لێخوڕینی رزگارەوە ئۆتۆمبێلەكەی لەرێگەدا بۆ كۆنترۆڵ نەكراو وەرگەڕا. لەو وەرگەڕانەدا بارودۆخی تەندروستیم زۆر خراپ بوو، قاچێكم شكاو دواتریش توشی فەقەرات بووم تا ئێستاش هەر بەو دەردەوە دەناڵێنم.
بێوەفایی رزگار
لەو وەرگەڕانەدا رزگار سەلامەتربوو لەمن، تەنها سەری برینداربوو، بەڵام من و كچەكەم وەزعمان خراپ بوو، پاش ماوەیەك كچەكەم و رزگار چاك بوونەوە، بەڵام فەقەراتم ئازاری زۆری پێگەیشتبوو. بێگومان بەهیچ شێوەیەك نەمدەتوانی كاروباری ماڵ بكەم و خزمەتی ماڵ و مێردی خۆم وەك پێویست بكەم هەتا دوو سێ مانگیش هەر ماڵی باوكم و خەسوم ئیشی ماڵیان بۆ دەكردم، بەڵام دواتر ئەوانیش كەمتر دەهاتن، چونكە ماڵیان نزیك نەبوو لە ئێمەوە، بەهەرحاڵ ناچاربووم داوای خانەنشینی بكەم، لەدائیرەكەم و بەهۆی خراپی تەندروستیمەوە لیژنەی پزیشكی بڕیاریان بۆ دام. رزگار زۆر هاوكاری دەكردم و كاری ناوماڵی بۆ جێبەجێ دەكردم .كاتێك ماڵی پوری رزگار زانییان وەزعم ئەوەندە خراپە پوری رزگار گووتبووی كچەكەی خۆمان دەنێرین بۆ ماڵتان بۆ یارمەتیدانی میهرەبان تا كارەكانی بۆ بكات، من ئاگاداری ئەو مەسەلەیە نەبووم تا رۆژێك زانیم(سروە) هات بۆ ماڵمان و پێی گووتم كە هاتووە بۆئەوەی ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە هاریكاریم بكات تاچاك دەبیتەوە. سروە بۆماوەی (4)چوار مانگ لەماڵمان بوو دوای ئەوە، رۆژێك خەسووم پێی گووتم رۆڵە تۆ كەی چاك دەبیتەوە؟ ناكرێت كچێكی ئەوا گەنج و جوان لەماڵتان بێت و ئیشتان بۆ بكات، دكتۆر هیچی پێنەوتوویت ؟منیش گووتم نەوەڵا هیچی پێنەگتووم. بەرزگارم گووت كە بچین لەلای ماڵی باوكم یان خەسوم خانوویەك بگرین و بۆئەوەی سروە برواتەوە، چونكە ناكرێت ئەو كچە هەر لێرە بێت. سەرەتا رزگار ئەمەی بەدڵ نەبوو، بەڵام من بێ ئاگام كە رزگار لەژێرەوە هەموو كارێكی جێبەجێ كردووە، دڵی نەشكاندم لەنزیك ماڵی باوكمەوە خانووی بۆ گرتم، تا رۆژێك رزگار گووتی شۆخان میهرەبانی كۆمپانیایەك پێی گووتووم بۆكاری شۆفێری بەڵام پێویست دەكات شەوانە بمێنمەوە چونكە پرۆژەكانیان لەدەرەوەی شارە، خۆت دەزانی بژێوی ژیان سەختەو فریاناكەوین. لەم كارەی رزگار گومانێكم كرد بەڵام هەرزوو پەشیمان بوومەوە . گووتم چۆنت پێ باشە وابكە.
بێگومان بەبێ ئاگایی من رزگار سروەی مارەكردبوو، بەبێئەوەی ماڵی باوكیشم بزانن رۆژێك چووبوون بۆ هەڵەبجەو هەموو كارێكیان تەواو كردبوو، تەنانەت درۆی لەگەڵ مندا كردبوو هەرلەسلێمانی بوو هیچ كارێكی تری نەگرتبوو بەڵام شەوانە دەچوو بۆلای سروەو دوو سێ رۆژ جارێك سەردانی ئێمەی دەكرد، بەم رەفتارەی رزگار من هەستم بەشتێك كردبوو بەڵام باوەڕم نەدەكرد.
ئاشكرابوونی رزگار
نیوەڕۆ بوو خەریكی نان خواردن بووین، لەوكاتەدا لەدەرگادرا رزگار چوو دەرگا بكاتەوە، لەهەمان كاتدا زەنگی مۆبایلەكەی رزگار لێیدا، بەكچەكەمم گووت ئەو مۆبایلەم بداتێ سەیرم كرد لەسەر مۆبایلەكەی نوسرابوو سرووە بەلامەوە سەیر بوو لەوكاتەدا رزگار هاتە ژوورەوە و مۆبایلكەی لێوەرگرتم و رۆیشتە دەرەوە و قسەی لەگەڵدا كرد، من هیچم پێ نەگوت و بێدەنگ بووم. لەدوای نان خواردن رزگار گووتی كەمێك دەخەوم، پاش ماوەیەك نامەیەكی بۆهات هەرچۆنێك بێت هەستام و سەیری مۆبایلەكەم كرد بینیم سروەیە نامەی بۆ ناردووە و تێدا نوسیویەتی( زوو وەرەوە ئیشم پێتە) بەڕاستی تووشی شۆك بووم یەكسەر هاوارم كردو رزگارم خەبەركردەوە گووتم رزگار ئەم نامەیە چیە؟ یەعنی چی سروە ئیشی پێتە؟ رزگار زۆر بەهێمنی پێی گووتم خۆت بێ عەقڵ مەكە من و سروە ژن و مێردو هاوسەری یەكترین!!!
دوابڕیار
دوای ئەوەی رزگار بەراشكاوی بە میهرەبانی گووت ژنێكی تری هێناوە و لەگەڵ كەسێكی تردا دەژی، میهرەبان بڕیارێكی كتوپر دەدات ئەویش جیابوونەوەیە بەڵام وەك میهرەبان دەڵێت ((ئەم مەسەلەیەم گەیاندە ماڵی باوكم و خەسوم ئەوانیش پشتگیری منیان كرد، بەڵام زیاتر داكۆكیان لەسەر ئەوە كردەوە لەو بڕیارە پەشیمان ببمەوە لەبەرئەوەی تەندروستیم باش نییە و، هەروەها لەبەر كچەكەشم بۆئەوەی سەرگەردان نەبێت، ناچاربووم وەك هەموو ژنێكی تری ئەم كۆمەڵگەیە لەبەر قسەی خەڵك و منداڵەكەم لەبریارەكەم پەشیمان ببمەوە))، رزگار بەڵێنی ئەوەی پێدام هیچ جیاوازییەك لەنێوانماندا نەكات و بیانووی ژنهێنانی بۆئەوەی گەڕاندەوە تەندروسیتی من خراپە و ناتوانم وەك پێویست ئیشی ماڵ بكەم، دانی بەوەشدانا چۆن بیری لەوە كردۆتەوە سروە داوا بكات، ئەو ماوەیەی لەماڵماندا بووە بۆی روون بۆتەوە كە كچێكی چۆنە لەرووی ئاكارەوە و دەتوانێت ببێتە تەواوكەری ژیانی بەبێئەوەی گوێ بداتە ئەو خۆشەویستییەی لەنێوانماندا هەبوو، بەڵام هەموو بەڵێنەكانی رزگار تەنها لەو ساتەدا جێبەجێكران كە بەمنی دا لەدوایدا بەوشێوەیە نەبوو.
خاتوو( كەژاڵ عبدالقادر)ی توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت: خۆڕاگری میهرەبان و هاوشێوەی میهرەبان لەمەسەلەیەكی ئاوەدا كارێكی ئاسان نییە بەتایبەت لەرووداوێكدا توشی ئەو حاڵەتە بووە، ئەمە ئاماژەكردنێكە بۆ راگرتنی سۆزی دایكایەتی میهرەبان بۆ منداڵەكەی و كەسوكاری خۆی و هاوسەرەكەی لەكاتێكدا وەفای هاوسەرەكەی بەو شێوەیە بووە، كە بۆی باس كردین، من هەمیشە دەڵێم ئافەرین بۆ ئەو ئافرەتەی بەو شێوە رەفتار دەكات، ئەگەر پێشتر بۆچوونی میهرەبانی وەربگرتایە لەوانەیە بەشێوەیەكی تر مەسەلەكە رووی بدایە، بەڵام لەبەرئەوەی بەنهێنی ئەم كارەی ئەنجامی داوە من پێموایە سەركەوتوو نابێت. بێگومان كۆمەڵگەش لەئاستێكی جیاوازتردا سەیری ئەمجۆرە مرۆڤانە دەكات و لەپلەیەكی تردا ئەژماریان دەكات.


Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net