.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له‌م راپۆرته‌دا له باره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له هه‌رێمی كوردستان بخوێنه‌وه
PNA - له ساڵی رابردوودا له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، 20 كه‌س به‌هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گیانیان له ده‌ستداوه، وێڕای ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شی تووشبوونی رێژه‌یه‌كی زیاتر به‌م نه‌خۆشیه له‌مساڵدا زیاتر بووه.

كورته ناساندنێكی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
پسپۆری نه‌شته‌گه‌ری گشتی دكتۆره (نه‌رمین ته‌ها) له لێدوانێكی تایبه‌ت به په‌یامنێر ووتی: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بریتیه له زیادبوونی شانه‌كان، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی له‌ش ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هۆكاری زیادبوونی له ناكاو (كتوپر)، له ئه‌نجامدا گرێیه‌ك دروست ده‌بێت، ئه‌و گرێیه توانای گه‌وره بوون و ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌یه بۆ ده‌وروبه‌ری گرێكه.
وتیشی: هه‌رچه‌نده شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ئافره‌تان ناسراوه، به‌ڵام هه‌ندێك جار و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر پیاوانیش تووشی ده‌بن، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی ئه‌ندامی مه‌مك له ئافره‌تان پێشكه‌وتوتره وه‌ك له پیاوان بۆیه زیاتر تووشی ئافره‌تان ده‌بێت.
هۆكاری تووشبوون
نه‌رمین ته‌ها روونیكرده‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیمان نی‌یه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هۆیه‌كی زانراو و ئاشكرایه، ئه‌ویش هۆكاری بۆماوه‌ییه، واته له دایكان یاخود باوان بۆ وه‌چه‌كانیان به‌هۆی هه‌ندێك له جیناتی بۆماوه‌یی وه‌كو جیناتی شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئه‌مه ناكرێته هۆكارێكی له 100%، چونكه مه‌رج نی‌یه هه‌موو توشبوویێك به‌هۆی سیفه‌تی بۆماوه‌یی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بووبێت، به‌ڵكو ئه‌مه له 5% حاڵه‌ته‌كانه، هۆكاره‌كانی دیكه‌ش كه ناتوانرێت پێی بوترێت هۆكاری توشبوون به‌ڵكو پێی ده‌وترێت هۆكاری ئاماده‌باشی، له‌وانه هۆكاری بوونی مێینه، دووه‌م هۆكار بریتیه له هۆكاری سورِی مانگانه واته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زیاتر سورِی مانگانه ده‌بینن زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ته‌مه‌نێكی زووتر سورِی مانگانه ده‌بینن و زووتریش ده‌وه‌ستێت.

سكپڕی و شیردانی منداڵ رێگرن له تووشبوون
دكتۆره (نه‌رمین ته‌ها) تیشیكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شیردان به منداڵ و سكپڕی، ئافره‌ت له تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له ته‌مه‌نێكی دره‌نگتر له كاتی خۆیدا سك‌پڕ بێت، ئه‌وه هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، وێڕای ئه‌مه‌ش قه‌ڵه‌ویی مه‌ترسی دوو به‌رامبه‌ری له توشبوون به‌و نه‌خۆشیه هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌رزش نه‌كردن و خواردنی چه‌ورییه‌كی زۆر له راده‌به‌ده‌ر ئه‌مانه‌ش مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی لێده‌كرێت.
خۆپاراستن له تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه، دكتۆره (نه‌رمین ته‌ها) وتی: پێویسته ئافره‌ته‌كانمان، ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه بۆ دووربوون له‌و نه‌خۆشییه، بۆ نموونه، له كاتی قه‌ڵه‌ویدا ده‌بێت خۆی لاواز بكات، ئه‌گه‌ر كه‌م شیر ده‌دات ده‌بێت زوو زوو شیر بدات، وێڕای ئه‌مانه‌ش نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌یی و جگه‌ره كاریگه‌ری له سه‌ر تووشبوون هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زوو شووده‌كه‌ن، با بهێڵن زوو منداڵیان ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دوور بن.
پشكنینی مانگانه پێویسته
پسپۆری نه‌شته‌گه‌ری گشتی دكتۆره (نه‌رمین ته‌ها) روونیكرده‌وه، پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئافره‌تێك مانگی جارێك خۆی بپشكنێ، جا چ له لای پزیشك یاخود له ماڵه‌وه بێت، بۆ نمونه هه‌ردوو بن باڵه‌كانی خۆی بپشكنێت له كاتی بوونی هه‌ر گرێیه‌ك سه‌ردانی پزیشك بكات.
ئامۆژگاریشی ئه‌وه بوو،" له سه‌ر تووشبووان پێویسته، پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه په‌ره‌بسه‌نێت سه‌ردانی پزیشك بكات، نه‌ك دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوودابوو، چونكه ئه‌وكات چاره‌سه‌ر ناكرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه دوای چه‌ند مانگێك گیانی له ده‌ست بدات، به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خزم و كه‌سی نزیكیان پێشووتر توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووبن، ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات به‌تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ییان نی‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی بۆماوه‌ییان هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی 40 ساڵی پێویسته هه‌ر 6 مانگ جارێك خۆیان بپشكنن.

چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه دكتۆره نه‌رمین وتی: چاره‌سه‌ری بریتیه له خۆپاراستن له هۆكاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه، ئه‌گه‌ر خۆپاراستنه‌كه بووه هۆی زوو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێكی ته‌واو و گونجاوی بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ر داچوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری زۆرلاواز و ئه‌سته‌م ده‌بێت.
زیاتر ئاماژه‌ی پێدا، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه، به رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌بێت، كه بریتیه له لابردنی ئه‌و گرێیه و بڕێكی باش له چوارده‌وری گرێیه‌كه، یاخود بڕینه‌وه‌ی هه‌موو مه‌مك، ئه‌گه‌ر هاتوو زوو هه‌ست به بوونی گرێ كرا‌و نه‌خۆشه‌كه سه‌ردانی پزیشكی كرد ئه‌وا به ده‌رزی كیمیای، حه‌بی هۆڕمۆنی، لێزه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌م نه‌خۆشیه له كوردستان به تیژی ته‌شه‌نه ده‌كات
له باره‌ی چۆنیه‌تی ته‌شه‌نه‌كرنی نه‌خۆشیه‌كه، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه وتی: له‌م 10 ساڵه‌ی دوایی، به تایبه‌تی له دوو ساڵی رابردوو دا ئه‌م نه‌خۆشیه له هه‌رێمی كوردستان به تیژی ته‌شه‌نه ده‌كات و له زیادبووندایه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش هۆكارێكه بۆ گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغه كۆتاییه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه هه‌ست به بوونی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زوو چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت ، چه‌ند قۆناغێكیان هه‌یه، هه‌یانه ئه‌گه‌ری مردنی بۆ دوای 5 تا 10 تا 15 ساڵی هه‌یه.
هه‌وڵه‌كانی هۆشیاری و ئامۆژگاری
به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئاستی حكومه‌ت و رێكخراوه ناحكومیه‌كان هه‌وڵی زۆر دراوه به تایبه‌تی له باره‌ی هۆشاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان له رۆژی 13 ی1 ی ئه‌مساڵ رێكخراوی ژیان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌ڵسا به سازدانی سیمینارێك له باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له شاری هه‌ولێر، ده‌رباره‌ی كۆنفرانسه‌كه، دكتۆر (سادق) به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م رێكخراوه ئاكامی كۆنفرانسه‌كه‌ی بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) روونكرده‌وه و وتی: له‌و كۆنفرانسه‌دا كه رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له ژنان و ئافره‌تان له ئاست و چینه جۆراو جۆره‌كان ئاماده‌ی بوون ، چۆنیه‌تی خۆ پشكنین و خۆ پاراستن له‌و نه‌خۆشیه باسی لێوه كرا‌و تاوه‌كو ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له شوێنی كاركردنی خۆیاندا به ئافره‌تانی ده‌وروبه‌ری رابگه‌یه‌نن.
له درێژه‌دا وتی: پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌یه، به نیازین به هاوكاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئافره‌تان ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌ویش بریتیه له سازدانی كۆڕ و سمینار له گشت شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئاستی خوێنده‌واریان نزمه، ئامانجیشمان له‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یه خۆپاراستنه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئامارێكی گشتی له باره‌ی ئه‌وانه‌ی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گیانیان له ده‌ستداوه
به‌پێی ئامارێكی به‌شی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه تایبه‌ت به ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) كه‌وتووه، ته‌نها له ساڵی 2008 دا له هه‌ردوو شاری سلێمانی هه‌ولێر زیاتر له هه‌زار و 37 كه‌س به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌یان كردووه، كه له هه‌ولێر 809 كه‌س و له سلێمانی228 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 5 یان له ره‌گه‌زی نێر بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له ساڵی رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، واته هه‌رسێ شاری دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر 20 كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 4 كه‌سیان له هه‌ولێر بوون و له نێوانیاندا ته‌نها یه‌كێكیان له ره‌گه‌زی نێر بووه، هه‌روه‌ها 9 ئافره‌ت له دهۆك و 7 ئافره‌تی دیكه‌ش له سلێمانی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
له ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌دراوه به‌وه‌ی تووشبووان به‌م نه‌خۆشیه له سه‌رووی ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه بوون، هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستی و ئاماره‌كان ئه‌مساڵ (2009) رێژه‌ی توشبووان و مردووان به هۆی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه له كوردستان رووی له زیادبوونه.
PNA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
