.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەو میوەیەی دەیان سوودی هەیە
هەرمێ میوەیەكی وەرزی هاوینە و پڕاوپڕە لە ڤیتامینەكانی A،E،C هەروەها كانزای دیكەی وەك، كالسیۆم، ئاسن، مانیزیۆم..هتد
ئەو مادە فسفۆرەی كە لە هەرمێدا هەیە هاوسەنگی دەمارەكان رادەگرێ و دەبێتە هۆی ئارامبەخشین بەدەمارەكان. ئەو میوەیە یارمەتی راكێشانی مادەی كالسیۆم دەدات، هەروەها نەخۆشی نەرم بوونی ئێسك بەتایبەتی لە ئافرەتاندا كەم دەكاتەوە و بۆ كۆ ئەندامی هەرس كردن زۆر بەسوودە.
هەرمێ ئارامبەخشە، تاو و كەم دەكات، لابەری تینوییەتیە، ئەوانەی كە بەرۆژن پێویستە بەربانگان هەرمێ بخۆن. هەروەها ئەو میوەیە بۆ سووتانەوەی كۆ ئەندامی میز كردن زۆر بەسوودە، ئەو مادە زیانبەخشانەی لەو كۆ ئەندامە دا كۆبوونەتەوە لا دەبات و بۆ لابردنی بەردی موسڵدان زۆر باشە.
هەرمێ لەگەڵ ئەوەی شیرینە، بەڵام شیرینەكەی هیچ زیانێك بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە ناگەیەنێت، هەرمێ كولسترۆل كەم دەكاتەوە. هەروەها بۆ پاڵاوتنی خوێن و راگرتنی زەختی خوێن باشە. هەرمێ بە ئاسانی هەرس دەكرێ، بەشێك لە هەرمێ كە هەرس ناكرێ و رەقە، بۆ خاوێن كردنەوەی ریخۆڵەكە بەسوودە و گشت مادە زیادەكان لادەبات. هەرمێ بۆ دەرمانی سینگ زۆر بە سوودە، گەر هەندێك تفت بێ بۆ سینگ باشە. پێستی هەرمێ زیاترین ڤیتامینەكانی لەخۆیدا كۆكردوونەتەوە، هەربۆیە هیچ كاتێك هەرمێ سپی مەكەن و بە پێستەوە بیخۆن. هەرمێ بۆ جوانكردنی پێست بە سوودە، لە بەهێزكردنی زەیندا كاریگەری زۆری هەیە. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت...
لهسهر هێڵ نییه







wala shteke basha etr harme axom hhhhhh
dastt xosh bet hanw giiiiiiiiiiiiian

zorm ber akrdn ewa bashn لهسهر هێڵ نییه








dast xosh har sarkawtw bet
لهسهر هێڵ نییه