.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






که په‌روانه په‌ڕوو باڵی
به گڕی شه‌م هه‌ڵده‌وه‌رێت.
که پیرێکی ماندووی که‌نه‌فت
له ئێلاخی کۆچی ساڵدا جێ ده‌مێنێت .
که گه‌ڵایه‌ک له پایزدا
ماڵ ئاوا له فه‌سڵ داکاو
له دره‌ختێک هه‌ڵ ده‌وه‌رێت .
که کیژێکی به جێماوی ئه‌و گه‌رمیانه
له ئه‌نفاله‌وه ته ئێستا
چاو له‌سه‌ر ڕێ چاوه‌ڕوانه
ده‌زگیرانی ئه‌نفال کراو
جارێکی دی چرپه‌یه‌کی به گوێدا دا .
که منداڵیک له کۆڕه‌ودا
سه‌رماو شه‌خته له دایک و بابی وون ده‌کا .
که جه‌نگ دیسان
هه‌زاران دڵ بێ باکانه
له ژێر پێ ووردوو خاش ده‌کا .
که کانیه‌ک ژه‌هر خوار ده‌که‌ن
له ڕوونی خۆی ته‌ڵخی ده‌که‌ن
که سنه‌و به‌رێکی به‌ژن ڕێک
له‌به‌ر چاوی دارستان ڕووت ده‌که‌نه‌وه .
که دوو عاشق به بێ وویستیان
له‌یه‌کتر دوور ده‌که‌ونه‌وه .
ئه‌و ده‌مانه تۆ ده‌بینم
بۆ مه‌رگی ئه‌و په‌روانه‌یه
لێوان لێوی له سوتان و
بۆ مامه پیره‌ی به جێ ما‌و
هاوڕێی خه‌م و ته‌نیایتی و
بۆ دره‌ختی بێ گه‌ڵاو گوڵ
ئومێدی به‌هاری نوێیت و
بۆ عاشقی چاو له‌سه‌ر ڕێ
له سۆراخی ده‌زگیرانی و
کۆشی ئۆخه‌ی بۆ منداڵی سه‌رما برده‌و
هه‌وری توڕه‌یت دا ئه‌باریت
به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی
کانیاوه‌کان لیخن ده‌که‌ن .
دڵی هه‌موو عاشقه‌کان
له خۆڕا وردوو خاش ده‌که‌ن .
ئه‌و ده‌مانه به‌م چاوانه‌م چاوت ده‌که‌م
له به‌رزیه‌کدا وه‌ستاویت
به‌ده‌نگی به‌رز
دوعاکانت ده‌ڵێیته‌وه
خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!!
به بڕین چێ ئه‌و زمانه‌ی
ژه‌هری له‌ده‌م دێته ده‌رێ
چوار فه‌سڵه ووشکه ساڵیان بێ
ئه‌و ده‌ستانه‌ی
دڵی عاشقان ده‌شکێنێ
خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!!
کۆڕمان یه‌ک خه‌یت، ده‌نگمان یه‌ک خه‌یت
ئازیزانمان بێنه‌وه
خه‌می دڵ و ته‌می چاومان
وه‌ک به‌فر بتوێته‌وه
خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!! خوایه!!!
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
.. . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
.. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
نوسه‌ر : نازانم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه