❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گریان و فرمێسك .. بزه‌ خه‌نده‌ و پێکه‌نین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-28 08:12:18

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

گریان و فرمێسك .. بزه‌ خه‌نده‌ و پێکه‌نین

گریان و فرمێسك .. بزه‌ خه‌نده‌ و پێکه‌نین

مه‌حمود برزنجی


دوو دیارده‌ی سایکۆلوجی جیاواز له‌لای مرۆڤ هه‌ر یه‌ك و تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌، که‌ سه‌یری سروشت بکه‌ین زۆر شتی تێدا ده‌بینرێ، به‌ڵام وادیاره‌ به‌ڵانسێك له‌م سروشته‌ هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ نهێنیه‌کانی سروشت زۆره‌و تاکو ئێستا مرۆڤ نه‌یتوانیوه‌ پێی بگات،
سروشت به‌ شه‌و و به‌ڕۆژ به‌ تاریکی و ڕوناکی، مانگ و خۆر، زه‌وی و ئاسمان، ئاو و ئاگر، ساردی و گه‌رمایی، خۆشی و ناخۆشی .. هتد
زۆر که‌س گریان و فرمێسك به‌ ناخۆشێ داده‌نێ، بزه‌ و پێکه‌نین به‌ خۆشی ….!!!! وه‌ك به‌شی یه‌که‌م پیم خۆشه‌ بچینه‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌ گه‌وره‌ و فراوانه‌ . به‌ڵکو بتوانین شتێکی که‌می لێوه‌ باسکه‌ین . فرمێسك ئه‌و ئاوه‌ بێ ڕه‌نگه‌ی وه‌كو دڵۆپه‌یه‌ك له‌ چاوانه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ خواره‌وه‌ . ئه‌ڵێی مرواریه‌ له‌سه‌ر گۆنای مرۆڤ بریسکه‌ ده‌دا، هه‌ندێك ئه‌ڵێن فرمێسك چه‌کێکی مه‌کوژی ژنانه‌یه‌ …!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ژن، که‌ تووشی ناخۆشیه‌ك یان ته‌نگانه‌یه‌ك ده‌بێت هه‌ر زوو به‌ زوو فرمێسك و گریانی پێوه‌ دیاره‌ . بۆیه‌ ژن به‌ مرۆڤێکی لاواز و دڵسۆز و ناسك ده‌بینرێت و داده‌نێن ..!! به‌ڵام له‌ لایه‌کی دیه‌وه‌، پیناسه‌ی فرمێسك به‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ ئارامی و خاهشتی به‌ مرۆڤ و چاو ده‌به‌خشێ ..!! به‌ڵێ فرمێسك له‌ بێ هۆده‌یی نه‌بووه‌، یان بۆ جوانکاری دروست نه‌کراوه‌، به‌ڵکو فرمێسك نیشانه‌ی زۆر شتی مرۆڤایه‌تی پیشان ده‌دا، وه‌ك له‌ ته‌نگانه‌ییدا، خه‌مباری و ئێش و نائارامی. ! هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ خۆشیدا ..!!
ئایا گریان دیدارێکی شووره‌ییه‌ ؟ نه‌خێر گریان هه‌ر له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌، به‌كو له‌ پێش پێکه‌نینیشه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ مرۆڤ که‌ له‌ دایك ده‌بێ و یه‌که‌م جار چاوی به‌ دونیا هه‌ڵدێنێ به‌گریان ده‌ست پێ ده‌کا، دیاره‌ ئه‌م دیارده‌ سایکۆلوجیه‌، له‌ ناو مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێوه‌ په‌یوه‌دی به‌هه‌ستی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێکدا .
دیاره‌ به‌گشتی ‌هیچ جۆره‌ لاوازیه‌ك یان بێ هێزی مرۆڤ پیشان نادا، هیچ کاتێك گریان شه‌رمی ناوێ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زانایان ئامۆژگاری ده‌که‌ن، به‌ ده‌ربڕینی ناخۆشیه‌کان له‌ دڵه‌وه‌ به‌گریان بێ باشتره‌، فرمێسك چاو ده‌شوا و خاوێنی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێتو گریان به‌فرمێسك ده‌رنه‌بڕدرێت مرۆڤ گیروده‌ی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت، وه‌ك نه‌خۆشێ ده‌روونی و خه‌مۆکی،پێست، گه‌ده‌زێ و ڕیخۆڵه‌ و ئازار گه‌یشتن به‌ قۆڵۆن . بۆیه‌ ده‌بێ گریان به‌لامانه‌وه‌ ئاسایی بێت ..!!!! پێویست ناکا مرۆڤ شه‌رم کا، هه‌ندێ کۆمه‌ڵگه‌ هه‌ن گریان له‌لایان ده‌گمه‌نه‌ یان که‌مه‌، بۆ نمونه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی له‌ سه‌رژمێرێکدا ده‌ڵێن ڕێژه‌ی 8% که‌سه‌کان ده‌گرین، ئه‌ویش به‌هۆی زۆرینه‌ی خۆشه‌ویستی و زاڵ بوون به‌سه‌ر ناخۆشیه‌کاندا، هه‌میشه‌ فرمێسك تایبه‌تمه‌ندی به‌ ناخۆشیه‌کانه‌وه‌ نیه‌، جار به‌جار هه‌ندێك فرمێسك هه‌یه‌، پێی ده‌ڵێن فرمێسکی خۆشی، ئه‌و چاوانه‌ی فرمێسكی که‌م بێ زوو ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌بێتوه‌، زانای ئه‌مه‌ریکی (ولیم فری ) ئه‌ڵێ فرمێسك ڕژان واته‌ ده‌ردانی مادده‌ ژه‌هراویه‌کان، له‌ کاتی ته‌نگانه‌ یان هه‌ڵچونی مرۆڤدا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شاردنه‌وه‌ی گریان و به‌نکردنی فرمێسك گیانی مرۆڤ توشی ژه‌هراوی بوون (تسمم) ده‌بێت . ئه‌گه‌ر بێت و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك (تحلیل) له‌سه‌ر فرمێسك بکه‌ین، دیاره‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ پێکهاته‌کانی فرمێسکدا ده‌بینین : ئوکسجین، سۆدێوم، پوتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، ئه‌مۆنیا، ئازۆت، ڤیتامین ب12، ڤیتامین ج، ترش، ئاسن، مس، زینك، مه‌نگه‌نیز، کلورین، فسفۆر، بیکاربۆنات، ترشه‌ڵۆكی بۆلیك، ئه‌نزیمات، 60 جۆر پڕوتینات، (98-99%) ئاو، نامه‌وێ زۆر باسی ئه‌م دیارده‌یه‌ بکه‌م .
به‌ڵام پێم خۆش بوو به‌م چه‌ند ووشانه‌ باسی گریان و فرمێسك بکه‌م .
پێچه‌وانه‌ی گریان پێکه‌نینه، جوانترین ووشه‌ی سه‌ر زمانه‌، به‌هێزترین چه‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌ ..!!! خۆی له‌ خۆیه‌وه‌ خۆشی و ڕوشنایی و جوانی به‌ سیمای مرۆڤ ده‌به‌خشێ، پێکه‌نین هه‌ست کردنێکه‌ به‌ ئارامی، ئه‌گه‌ر له‌ قوڵایی ناخی دڵدا بێته‌ ده‌رێ .. بۆیه‌ به‌ دیارده‌یکی سایکۆلۆجی پێشکه‌وتووی هاوچه‌رخ ده‌ژمێرێ، بۆ چاكسازی خودی مرۆڤ و دابین کردنی بڵانسێکی بنه‌ڕه‌تی له‌شی مرۆڤ و به‌فاکته‌ری چاره‌سه‌رکردنی نائارامی و هه‌رسی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ .. بزه‌ خه‌نده‌، له‌ پێکه‌نین گرنگ تر و گران تره‌، چونکه‌ بزه‌ و خه‌نده‌ دیارده‌یکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشی مرۆڤه‌، هه‌ندێ له‌ زانایان ئه‌ڵێن پێکه‌نین له‌گه‌ڵ قاقای پێکه‌نینی نائاسایی په‌یوه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی به‌ مه‌یمونه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی بزه‌ و خه‌نده‌وه‌، ئه‌ڵێن‌ ئه‌وانه‌ی پێده‌که‌نن که‌سانێکی ئارامن دڵ خاوێنن، مرۆڤێکن له‌ته‌ندروستیه‌کی چاك ده‌ژین، دیاره‌ پێکه‌نین ئه‌م به‌هرانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشی :
1_ پێکه‌نین و بزه‌ خه‌نده گه‌شه‌ به‌ مێشك و خه‌یاڵی مرۆڤ ده‌به‌خشێ .
2_ پێکه‌نین په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاورێ و کۆمه‌ لگه‌دا بته‌وده‌کات .
3_ پێکه‌نین . ئامرازێکه‌ بۆپێشکه‌وتن و به‌هێز کردنی توانای مرۆڤ، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ .
4_ پێکه‌نین چه‌کێکی بی زیانه‌ بۆ مرۆڤ، دژ به‌ توندو تیژی و توره‌یی و نه‌خۆشی خه‌مۆکی .
5_ پێکه‌نین کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌و خۆی له‌سه‌ر ئامێری مێشك‌ هه‌یه‌ .
6_ پێکه‌نین گه‌شه‌ به‌ زیاد بوونی خوێن ده‌کات .
7_ پێکه‌نین گه‌شه‌ به‌ ئامرازی به‌رگری مرۆڤ له‌ نه‌خۆشیه‌کان ده‌دا .
8_ پێکه‌نین گه‌شه‌ و جوانی به‌ روخساری (ده‌موچاوی) مرۆڤ ده‌به‌خشێ .
9_ پێکه‌نین په‌یوه‌ندی له‌نێوان خیزان و کۆمه‌ڵگه‌ دروست ده‌کا .
10_ پێکه‌نین یارمه‌تی خاوێن راگرتنی سیکسی ده‌دا له‌ ڕوداوه‌ نێگه‌تیڤه‌کان .
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر و قووڵ تره‌، به‌ڵام من پێم وا باشبوو که‌ به‌م چه‌ند ووشییه‌ ده‌رباره‌ی بدوێم، هه‌ڵبه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه‌ چه‌ند نامیلکه‌ و گۆڤارێکی بیانی تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستیم خوێندۆته‌وه‌، پێم باش بوو که‌ به‌ کوردی و به‌ کورتی بیخه‌مه‌ به‌ر چاوی خوێنه‌رانی . هیوادارم سوودێکی به‌خشیبێت به‌خوێنه‌ری به‌ڕێز .

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-28 11:33:13

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: گریان و فرمێسك .. بزه‌ خه‌نده‌ و پێکه‌نین

ده‌ست hanw گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌. بابه‌ته‌که‌ له‌ سه‌ره‌تا باسی گریان ده‌کات که‌ هه‌ندێ جار له‌ خۆشیا ده‌گرین ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ خۆشییه‌ کی گه‌وره‌یه‌. هه‌ندێ جارش له‌ کاتی ناخۆشیا پێده‌که‌نین ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌ حاڵه‌تێکی سه‌رسامین یان چاره‌ نادۆزینه‌وه‌ بۆ کێشه‌کانمان یان هه‌واڵێکی چاره‌وڕوان نه‌کراوی کتوپڕمان وه‌رگرت . هیوادارم هه‌میشه‌ لێو به‌ خه‌نده‌ بیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net