❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان له‌ كام پیاوانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-11 06:41:58

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان له‌ كام پیاوانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه‌

ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان له‌ كام پیاوانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه

ژن ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ ماندوه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ توانیویه‌تی‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ خۆراگرو به‌ توانا به‌رگه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌ بگرێت كه‌ رۆژانه‌ ڕوبه‌رووی‌ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌  ژنان به‌ گشتی‌ له‌ ژێر فشاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ هاوسه‌ركانن  كه‌ هه‌ندێ‌ كات ئه‌و داواكاریانه‌ له‌ ڕاده‌ ده‌چێته‌ ده‌روه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌ نیگه‌رانیه‌كی‌ زۆر بكات له‌ كاتی‌ جێبه‌جێكردنیدا ، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ ژنان ده‌كرێنه‌ دار ده‌ستێك و تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆریش به‌ ناچاری‌ قبوڵی‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ‌ له‌ ژنانیش  ئه‌و داواكاریانه‌ ڕه‌تده‌كانه‌وه‌ و خۆیان لێیان به‌ دورده‌گرن ، ئه‌م هۆكارانه‌ش وا له‌ ژنان ده‌كات كه‌ پێشوه‌خت كۆمه‌لێك له‌و داواكاریه‌كانه‌ له‌ به‌ر چاو بگرن .
به‌لاَم ئایا ئه‌و پیاوانه‌ كامانه‌ن كه‌ ژنان خۆیان به‌دورده‌گرن لێیان؟
--- ئه‌و پیاوانه‌ی‌ داواكاری‌ زۆر ئاراسته‌ی‌ ژناكانیان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ بێزاربوونی‌ هاوسه‌ره‌وكانیان و له‌ داواكارییه‌كانیان هه‌ڵدێن  چونكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌  ئاماده‌نیه‌ ئه‌و داوایانه‌ قبوڵ بكات ، بۆ نمونه‌ (هێنانه‌وه‌ی‌ هاوڕێ‌ و دۆستی‌ خۆی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هۆی‌ كاركردنه‌وه‌ ده‌یناسێت و له‌ كاتی‌ ناوه‌خت و دره‌نگدا ده‌یهێنێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ به‌و داوایه‌نه‌ ڕازی‌ نه‌بێت ئه‌مه‌ش وا له‌ ژنان ده‌كات خۆیان له‌و جۆره‌ پیاوانه‌ به‌ دوربگرن .
--- ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ متمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ نین پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان له‌ گه‌ڵ ببه‌سترێت چونكه‌ له‌ زۆر روه‌وه‌ هه‌ڵه‌شه‌ن و توانای‌ ئه‌وه‌یان نیه‌ ماڵ و منداڵ به‌رێوه‌به‌رن .
--- پیاوێك كه‌ هه‌ڵس و كه‌وتی‌ ناشرین بێت و ببێته‌ مایه‌ی‌ بێزاربوونی‌ خه‌ڵك و شكاندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ و رێزنه‌گرتنی‌ خۆی‌ ئینجا ده‌وروبه‌ر.
--- پیاوانی‌ لوت به‌رزو خۆ به‌زلزان ئه‌مه‌ش جۆرێكی‌ تری‌ ئه‌و پیاوانه‌ن كه‌ ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان دورده‌خه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌ هه‌موو كۆڕو كۆمه‌ڵێكدا خۆده‌رخه‌رن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌میشه‌ له‌ خۆیان گه‌وره‌تر نه‌بێت و بالاَ ده‌ست نه‌بێت  .
--- جۆرێكی‌ دیكه‌ هه‌ن كه‌ ژنان خۆیان به‌ دورده‌گرن ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه‌ ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین و گوێ‌ به‌ خێزان و ماڵ و منداڵیان ناده‌ن ئه‌مه‌ش به‌ گشتی‌ وا له‌ ژنان ده‌كات دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌و جۆره‌ پیاوانه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین و خۆشی  خێزانه‌كانیان پشتگوێ‌ ده‌خه‌ن .
---- ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ زوو كه‌سایه‌تی‌ خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌ك پیاوانی‌ سه‌ربه‌ده‌ره‌وه‌ و پیاوانی‌ ئاژاوه‌گێر و كێشه‌دروستكه‌ر و ...هتد.
--- جۆرێكی‌ ترله‌ پیاوان خێزانه‌كانیان له‌ به‌رچاوی‌ هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌شكێنن و به‌ شێوازێكی‌ ناشرین هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ نیشاندانی‌ هێزو ده‌سه‌لاَتی‌ خۆیه‌تی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیكاته‌ كۆیله‌ی‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گوێ‌ به‌ هه‌ستی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر بدات .
--- پیاوانی‌ كردار نه‌گۆر ئه‌وانه‌ی‌  كه‌له‌ڕه‌قن و له‌ سه‌ر قسه‌و ڕه‌فتاری‌ خۆیان سورن ، ئه‌مه‌ش جۆرێكن له‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان به‌ دور ده‌گرن چونكه‌ كه‌له‌ ره‌ق و نه‌گۆڕن و له‌ سه‌ر قسه‌وقسه‌ڵۆكی‌ خۆیان به‌رده‌وامن.
--- پیاوانی‌ دوروو قسه‌ گێره‌وه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ پیاوانه‌ی‌  كه‌ ژنان خۆیان دوورده‌خه‌نه‌وه‌ لێان به‌وه‌ی‌ كه‌سانێكن خاوه‌نی‌ قسه‌یه‌كی‌ راست و دروستنین.
--- جۆرێكی‌ تر له‌ پیاوان هه‌یه‌ كه‌ ژنان به‌گشتی‌ خۆیان دورده‌خه‌نه‌وه‌ لێیان ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ كاسب كارنین واته‌ سه‌رگه‌رمی‌ گه‌ران نین به‌دوای‌ كاردا چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ كه‌شێكدا ده‌ژین هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆیان ناكه‌ن.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-11 07:31:19

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان له‌ كام پیاوانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه‌

Dastt xosh bet hanw gian babateke zor baswda ba etr pyaw am shtana bzanet bo away tarke bkat nazanm chon dlyan yat awa halswkawt bkan lagal zhna bas lam jora pyawana kamn zor net sarkawtw bet azizm

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-28 11:38:48

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: ژنان به‌ گشتی‌ خۆیان له‌ كام پیاوانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه‌

ده سته كانت خؤش هاورى كيان بابه تيكى زؤر جوانت هه لبزاردوه

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net