❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵانی شیره‌ خۆره‌ توانای له‌ یه‌کتر جیاکردنه‌وه‌ی ماده‌ ره‌ق و شله‌کانیان هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-28 23:20:07

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

منداڵانی شیره‌ خۆره‌ توانای له‌ یه‌کتر جیاکردنه‌وه‌ی ماده‌ ره‌ق و شله‌کانیان هه‌یه‌

PNA- له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه‌، منداڵانی شیره‌خۆره‌ زۆر زیره‌كترن له‌وه‌ی كه‌ پێشتر زانراوه‌.

گۆڤاری (زانستی ده‌روونی)ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه‌، توێژه‌ر و زاناكانی زانكۆی (نۆرس وۆسترن)ی ئه‌مه‌ریكایی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌یان له‌سه‌ر ئاستی ژیری و زیره‌كی منداڵانی شیره‌خۆره‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌، منداڵێكی پێنج مانگانی شیره‌خۆره‌ زۆر به‌ ئاسانی و ته‌واوه‌تی توانیویه‌تی جیاوازی له‌ نێوان كوپێك ئاو و پارچه‌یه‌كی شینی هاوشێوه‌ی كوپه‌كه‌ بكات.

له‌ مباره‌یه‌وه‌ خاتوو (سۆزان هسبۆس) توێژه‌ر له‌ زانكۆی (نۆرس وۆسترن)، كه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه‌، روونیكرۆته‌وه‌، منداڵی شیره‌خۆره‌ توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییانه‌ی له‌ نێوان ماده‌ی شل و ره‌قدا هه‌یه‌، پێویستیان به‌ هاوكاری كه‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان پێ بناسێنێت.

هه‌روه‌ها خاتوو سۆزان وتویه‌تی: به‌هۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، منداڵ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێكدا زانیاری كۆده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌راستی ئه‌مه‌ كارێكی  سه‌یره‌.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-75fe4a1aca.jpg

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net