❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاگاداری منداڵه‌ قه‌ڵه‌وه‌كانتان بن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 07:26:09

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

ئاگاداری منداڵه‌ قه‌ڵه‌وه‌كانتان بن

قه‌ڵه‌وی منداڵان له‌ لای دایك و باوكان شتێك نییه‌، كه‌ گرنگی پێ بدرێت و دایك و باوكان به‌و هیوایه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ كاتییه‌ و كه‌ گه‌وره‌ بوون دێنه‌ سه‌ر باری ئاسایی، به‌ڵام زانایان قه‌ڵه‌وه‌ی منداڵان به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانن و دایك وباوكان له‌ گرفته‌كانی داهاتوو كه‌ رووبه‌رووی منداڵان ده‌بێته‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

قه‌ڵه‌وی ته‌نیا بۆ گه‌وره‌كان كێشه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ بچووكه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، كێشه‌ی منداڵه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان ماوه‌یه‌كه‌ پزیشكه‌كانی به‌خۆوه‌ خه‌ریك كردووه‌، گروپێك له‌ پزیشكه‌ ئوستڕالیاییه‌كان ماوه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان له‌ سه‌رووی رێژه‌ی نۆرماڵه‌ توێژینه‌وه‌ ده‌كه‌ن، راپۆڕتێكیان كه‌ به‌م دوواییانه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌، ده‌ڵێن: " 90% دایك و باوكان كه‌ منداڵه‌كانیان قه‌ڵه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ 5 یا 6 ساڵی، وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن، لاواز ده‌بن، له‌ كاتێكدا كێشه‌كه‌ له‌مه‌ دایه‌".

ئه‌م بڕوایه‌ هه‌ڵه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكان گرنگی به‌ په‌یڕه‌وكردنی رێجیمێكی ته‌ندروست بۆ منداڵه‌ قه‌ڵه‌وه‌كانیان نه‌ده‌ن، هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ چاره‌سه‌ركردنی له‌ داهاتوو كارێكی ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ خانه‌كانی له‌شی ئه‌م منداڵانه‌ له‌ داهاتوو توانایه‌كی زۆریان بۆ وه‌رگرتنی چه‌وری ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ بڕوای ئه‌م پزیشكانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ به‌هره‌ی قه‌ڵه‌وی ناوده‌بردرێت، له‌ ژێر كاریگه‌ری هۆكاری جیاجیادایه‌، و به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕوای خه‌ڵكی هۆكاری قه‌ڵه‌وی، هه‌موو كاتێك بۆماوه‌یی نییه‌.
به‌ بڕوای پزیشكه‌ ئوستڕالییه‌كان باشترین رێگاچاره‌، قه‌بووڵ كردنی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان، ته‌مه‌ڵن، نه‌ك ئه‌وه‌ی بگووترێت (خه‌په‌یه‌)، ئه‌گه‌ر ئه‌م دایك و باوكانه‌ ده‌یانه‌وێ منداڵه‌كانیان له‌ كاتی مێردمنداڵی و لاوێتی تووشی رێجیم كردن نه‌بن و به‌ هۆی رێجیمه‌وه‌ تووشی كه‌می ڤیتامین و پێداویستییه‌كانی تری له‌ش نه‌بن، ده‌بێ گرنگی بده‌ن به‌ جۆری خواردنی منداڵه‌كانیان، خواردنی شیاو و هه‌ندێ جاریش به‌كارهێنانی رێجیم له‌ ژێر چاودێری پزیشك، به‌ تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی منداڵ بكه‌وێته‌ سه‌ر پێ، باشترین كاتی كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌.


pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net