❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كه‌ت بۆ چه‌ند جۆره‌ خواردنێك ناخوات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 12:04:18

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

منداڵه‌كه‌ت بۆ چه‌ند جۆره‌ خواردنێك ناخوات

منداڵه‌كه‌ت بۆ چه‌ند جۆره‌ خواردنێك ناخوات

http://www.awene.com/Wenekan_Awenekan/mnal-11.gif



به‌شێكی‌ زۆری‌ دایكان گیرۆده‌بوون به‌ده‌ست منداڵه‌كانیانه‌وه‌، كاتێك چه‌ند جۆره‌ خواردنێكی‌ دیاریكراو ناخۆن‌و له‌كاتی‌ خواردنی‌ سه‌وزه‌دا بیانوو ده‌گرن، پێت سه‌یر نه‌بێت كه‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ته‌مه‌نی‌ شه‌ش مانگیدا هه‌ندێ‌ خواردنی‌ وه‌ك سپێناخ‌و ماسی‌ ده‌خوات، كه‌چی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ دووساڵیدا وڕك له‌و خواردنانه‌ ده‌گرێت‌و لێی‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، ره‌نگه‌ زۆرجاریش له‌خۆت بپرسیت ئایا هۆكاری‌ ئه‌مه‌ چییه‌. چی‌ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌م ئه‌و خواردنه‌ ته‌ندروستانه‌ بخوات.

زۆربه‌ی‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ده‌رونزانی‌ منداڵ‌ پێیان وایه‌ منداڵان له‌ته‌مه‌نی‌ یه‌ك بۆ دووساڵیداو هه‌ندێ‌ جار دواتریش دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ خواردنه‌ ته‌ندروست‌و پێویسته‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ترسی‌ هه‌یه‌ له‌و جۆره‌ خۆراكه‌ نوێیانه‌ی‌ دێته‌ ژیانیه‌وه‌. هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵ‌ فێری‌ وشه‌ی‌ "نا" ده‌بێت، كاتێك دایكی‌ پێی‌ ده‌ڵێ‌ نان بخۆ یان بنو یان خۆت بشۆ ئه‌و هه‌ر وشه‌ی‌ "نا" به‌كارده‌هێنێ‌.

هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌وردی‌ له‌ده‌ورووبه‌ر تێده‌گات‌و ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و خواردنانه‌ بخوات كه‌ پێشتر تامی‌ كردوون‌و پێی‌ خۆش نییه‌ هیچ شتێكی‌ نوێ‌ بێته‌ ژیانیه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ تووشی‌ ناره‌حه‌تیت بكات، به‌ڵام دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ زۆر گران نییه‌، له‌و حاڵه‌ته‌دا په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌:

ئارامگرتن:

بیانووگرتن له‌خواردن زیاتر له‌ته‌مه‌نی‌ دووساڵییه‌وه‌ لای‌ منداڵ‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌ته‌مه‌نی‌ چوار بۆ حه‌وت ساڵیدا زیاتر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خواردنی‌ چه‌ند جۆرێكی‌ دیاریكراو له‌خواردن، ورده‌ ورده‌ تا ته‌مه‌نی‌ ده‌ ساڵی‌ ئه‌و بیانووانه‌ی‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خواردنه‌كاندا نامێنێت. بۆیه‌ هیچ سودمه‌ند نابیت له‌وه‌ی‌ كاتی‌ نانخواردن بكه‌یته‌ كاتی‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كه‌ت، ته‌نها ئارامبگره‌و لێیگه‌ڕێ‌ تا خۆی‌ فێری‌ خواردنیان ده‌بێت.

وازنه‌هێنان

باشتره‌ دایكان خۆیان نه‌ده‌نه‌ ده‌ست ئاره‌زووی‌ منداڵه‌كانیان‌و رێگه‌یان بده‌ن ته‌نها چه‌ند جۆرێكی‌ دیاریكراو له‌خواردن بخۆ، بۆ نموونه‌ هه‌موو جارێك كه‌ په‌تاته‌ی‌ ده‌ده‌یتێ‌، چه‌ند ده‌نكێ‌ لۆبیای‌ له‌گه‌ڵ‌ دابنێ‌‌و پێی‌ بڵێ ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ بیانخوات، ده‌بینیت ورده‌ ورده‌ فێری‌ خواردنی‌ ده‌بێت.

بامنداڵه‌كه‌ت به‌شداری‌ بكات

هه‌ندێ‌ جار كه‌ ده‌چیته‌ بازاڕ بۆ كڕینی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت حه‌زی‌ لێی‌ نییه‌، بیبه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆتداو پێی‌ بڵێ‌ ده‌ست بدات له‌خواردنه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت پیس نییه‌و ده‌خورێن، دواتر كه‌ خواردنه‌كه‌ دروست ده‌كه‌یت وه‌ك یارییه‌كی‌ لێبكه‌و با منداڵه‌كه‌شت به‌شداربێت له‌دروست كردنیدا.

خواردنه‌كه‌ بڕازێنه‌ره‌وه‌

زۆرێك له‌شاره‌زایان پێیان وایه‌ منداڵ‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌می‌ بخوات، به‌چاوی‌ ده‌خوات، به‌و مانایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌چاو ده‌یبینێ‌ حه‌زی‌ لێده‌كات، بۆیه‌ خواردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بڕازێنه‌ره‌وه‌ كه‌ حه‌زی‌ لێبكات‌و له‌به‌رچاوی‌ نه‌كه‌وێت.

مه‌ترسه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ رۆن

زۆربه‌ی‌ دایكان بۆ ته‌ندروستی‌ منداڵه‌كه‌یان ئه‌و خواردنانه‌یان ده‌ده‌نێ‌ كه‌ رۆنی‌ كه‌م تێدایه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات تاڕاده‌یه‌ك خواردنه‌كه‌ بێتام بێت، به‌ڵام شاره‌زایان رێنمایی‌ دایكان ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ترسن له‌به‌كارهێنانی‌ رۆنی‌ پێویست، چونكه‌ منداڵ‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌هۆی‌ رۆنه‌وه‌ ترسی‌ نه‌خۆشی‌‌و قه‌ڵه‌بوونی‌ نییه‌، به‌مه‌رجێك زیاده‌ڕۆیی‌ تێدا نه‌كرێت.


سەرچاوە : ئاوێنەکان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net