.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌کارهێنانی له‌یزه‌ر له‌پزیشکی و ته‌کنه‌لۆژیادا
به‌کارهێنانی له‌یزه‌ر له پزیشکی دا:
له‌یزه‌ر له‌بواری پزیشکیدا زۆر سه‌رکه‌وتوانه به‌کارهێنراوه به‌تایبه‌تی له نه‌شته‌رگه‌ریه ئاڵۆزه‌کاندا وه ئه‌نجامی زۆر په‌سه‌ندی هه‌بووه له به‌کارهێنانی له‌ئیش و کاره نۆژداریه ورده‌کانی ناوچاوی ئاده‌میزاددا.
هه‌ندێ جۆری ئه‌و تیشکه له‌یزه‌رانه له پزیشکی دا به‌کارده‌هێنرێت:
١. له‌یزه‌ری دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن : ئه‌م له‌یزه‌ره به ئامێرێکی یه‌کجار تیز داده‌نرێت بۆ برینه‌وه ده‌شتوانرێت بۆ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر به سه‌رکه‌وتوی و بێ ترس به‌کاربهێنرێت هه‌ره‌وه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردی نه‌زۆکی و ئه‌و هه‌وانه‌ش به‌کاربهێنرێت که‌ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان.
به‌هۆی ئه‌م له‌یزه‌ره‌وه ده‌توانرێت شانه زۆر به‌وردیببرێت و لاببرێت به‌خۆرێکی ئه‌وتۆ که نه‌شته‌ری ئاسایی نه‌توانێ بیکات نهێنی به‌کارهێنانی له‌یزه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و توانا زۆره‌ی که‌هه‌یه‌تی بۆلابردنی ئه‌و هه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێک به‌ده‌ورو پشتی بدات.
٢.له‌یزه‌ری نه‌دیمۆم: ئه‌م له‌یزه‌ره بوه ده‌ناسرێت که توانای باڵای هه‌یه بۆ سمین هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو گه‌وره‌کان و وه‌ستانی خوێنبه‌ربون ئه‌م له‌یزه‌ره سه‌رکه‌وتو تر به‌کارهێنراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ورکردنی پیزه‌ڵدان و رێگرتن له‌و لولانه‌ی که بۆی ده‌چن.
٣. له‌یزه‌ری ئارگۆنی ئایۆنی: ئه‌م له‌یزه‌ره توانای به‌یه‌که‌وه نوساندنی برینه قوڵه‌کان و به‌هه‌ڵم کردنی گرێی نایاساییه‌کانی هه‌یه.
٤. له‌یزه‌ری یاقوت: ئه‌م له‌یزه‌ره به‌هۆی ئه‌و پرته له‌یزه‌ره‌ی لێوه‌ی ده‌رده‌چێت توانای به‌یه‌کدا نوسانی برینه که‌م قوڵه‌کانی هه‌یه‌و به‌زۆری له‌نه‌شته‌رگه‌ری چاودا به‌کارده‌هێنرێت.
له‌یزه‌رو تیشکی چاو
له‌یزه‌ری یاقوت و له‌یزه‌ری ئا‌رگۆن له‌بواری پزیشکی چاودا به‌کارده‌هێنرێت، له‌یزه‌ری یاقوت به‌وه ده‌ناسرێت که‌ده‌رچووه له‌یزه‌ره‌که‌ی شێوه پرته‌یه‌و هه‌ر پرته‌یه‌کیش چه‌ند مایکرۆ چرکه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت، ڕێژه هه‌ڵمژینی له‌یزه‌ری ئا‌رگۆن له‌لایه‌ن چاوی ئاده‌یزاده‌وه حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تواناکه‌یه‌تیبۆ هه‌لمژینی تیشک له‌یزه‌ری یاقوت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌یزه‌ری ئا‌رگۆن توانایه‌کی باڵای هه‌یه بۆ پێکه‌وه نوساندنه‌وه‌ی برین و لوله موینه‌کانی خوێن ، وه له‌مبواره‌دا له‌یزه‌ری یاقوت به‌باستر داده‌نرێت بۆ تا قوڵای ٣-٥ مایکرۆمه‌تر.
به‌ڵام له‌برینه که‌متر قوڵه‌کاندا له‌یزه‌ری یاقوت به‌باستر داده‌نرێت بۆچاره‌سه‌رکردن .
ئه‌وکه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌بن ڕێژه‌ی ئۆکسجین له‌جانه‌کانی چاویاندا که‌مده‌بێته‌وه، بۆهاوتاکردنی ئه‌وڕێژه که‌مه چاو بۆریه‌چکه‌ی نوێ دروست ده‌کات وه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی ڕووی چاو دابپۆشرێت له‌و کاته‌دا ئه‌و که‌سانه شت به‌ڵێڵی ده‌بینن، له‌وانه‌یه ئه‌مباره ببێته هۆی تێکچوونی چاو به‌ته‌واوه‌تی، به‌ڵام به‌به‌کارهێنانی تیشکی له‌یزه‌ر ده‌توانین ڕێی گه‌شه‌کردنی ئه‌و بۆریصکانه‌ی بگرێت و چاو بپارێزێت.
کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه