.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














[وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ]
چوار گروپی لارِێ بوو له
رِێگای رِاستی ئیسلامه‌تی
(خه‌وارج و شیعه و مورجیئه و موعته‌زیله)
له مێژووی موسڵماناندا
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : ((والذي نفسُ مُحمَّدٍ بيده لتفترقنَّ أمتـي على ثلاث وسبعين فرقة ، واحدةٌ في الـجنَّة وثنتان وسبعون فـي النار ، قيل : يا رسول الله مَنْ هو ؟ قال : الـجماعة)) ، وفـي روايةٍ أخرى قال (صلى الله عليه وسلم) : ((ما أنا عليه اليوم وأصحابـي)).
ئاماده‌كردنی
مامۆستا : محمد عبد الرحمن لطيف
(بكالوريوس في العلوم الشرعية والدراسات الإسلامية / جامعة دهوك)
بسم الله الرحمن الرحيم
پێشه‌كی :
سه‌ره‌تا پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان (مێژووی ئیسلام) و (مێژووی موسڵمانان)دا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر دووچاری چه‌واشه‌كردن نه‌بێته‌وه له‌م بواره‌دا :
مێژووی ئیسلام : مێژوویه‌كی پرشنگداره و لاپه‌رِه‌كانی سپین و كه‌لێن و خاڵی تاریكیان تێدا نابینرێت بۆ كه‌سێك كه به چاوی ئینێاف و بابه‌تیانه‌وه برِوانێته ئه‌و لاپه‌رِانه و توێژینه‌وه‌یان تێدا بكات ، كه ئه‌ویش بریتىیه له رِۆژانی دابه‌زینی سرووش بۆ پێغه‌مبه‌ر (محمد صلى الله عليه وسلم) و پیاده و په‌یرِه‌و كردنی له ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی پێغمبه‌رایه‌تیدا و پاشان له سه‌رده‌می هه‌ر چوار (خوله‌فای رِاشیدین)دا ، كه مێژوویه‌كی پرِ له گۆرِانكاری باش و به ده‌ست هێنانی چاكسازی هه‌مه لایه‌ن و سه‌روه‌ریه بۆ هه‌ڵگرانی ئاینی ئیسلام به‌رِاستی .
مێژووی موسڵمانان : كه مێژوویه‌كی تێكه‌ڵه به چه‌ندین لاپه‌رِه‌ی سپی و هه‌ندێك لاپه‌رِه‌ی رِه‌ش و كه‌لێن و خاڵی لاواز و لارِێ بوون له ئیسلامی رِاسته‌قینه و دادپه‌روه‌ری و پیاده و په‌یرِه‌و كردنی له لایه‌ن موسڵمانانی نه‌زان و به‌رژه‌وه‌ند چییه‌وه كه بووه‌ته مایه‌ی لاوازی و جێی تانه‌وته‌شه‌ری ناحه‌زانی ئیسلام و موسڵمانانی رِاست و رِه‌سه‌ن .
له‌م رِوانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین : هه‌ڵگرانی ئاینی ئیسلام به‌رِاستی له نێو ئوممه‌تی ئیسلامدا كه بریتین له یه‌ك كروپ به ناوی (ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه)وه به دێژای مێژوو به شێوازێكی توندوتۆلڕ و رِاست و رِه‌سه‌ن ده‌ستیان گرتووه به ئاینی ئیسلامه‌وه و پیاده و په‌یرِه‌ویان كردووه وه‌ك خۆی به بێ زیاد و كه‌م له هه‌موو بواره‌كاندا .
به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ندین گروپی سه‌رلێشێواو و گومرِا به هۆی نه‌زانین و شوێنكه‌وتنی هه‌واوئاره‌زووی چه‌ندین مرۆڤی گومرِاكاره‌وه له رِاسته رِێی ئیسلام لارِێ بوون و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و په‌یامه حه‌قه بوون كه پێغه‌مبه‌ر (محمد صلى الله عليه وسلم) هێناویه‌تی و هاوه‌ڵانی له‌سه‌ری رِۆیشتوون ، ئه‌مانه‌ش بریتین له چه‌ندین تاقم و گروپی جیاواز كه له مێژووی موسڵماناندا سه‌ریان هه‌ڵداوه و هه‌میشه مایه‌ی نه‌هامه‌تی و لاوازی و گرفت بوونه بۆ موسڵمانان به گشتی .
خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانی كردووه به شوێنكه‌وتنی رِێگای رِاست و له هه‌مان كاتیش‌دا موسڵمانانی وریا و ئاگادار كردووه‌ته‌وه له لادان و لارِى بوون له‌و رِێگایه وه‌ك فه‌رموویه‌تی : [وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] [سورة الأنعام : 153] .
واته : ئه‌مه رِێگاى رِاستى منه و بیگرنه به‌ر و شوێنى بكه‌ون ، وه شوێنى رِێچكه و رِێبازه‌كانى تر مه‌كه‌ون چونكه له رِێگاى خواى گه‌وره لاتان ده‌دات و پارچه پارچه‌تان ده‌كات و جیاوازى ده‌خاته نێوانتانه‌وه ، به‌م شته خواى گه‌وره ئامۆژگارى كردوون به‌ڵكو خۆتان بپارێزن و له خوا بترسن .
وه ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له فه‌رمووده‌كه‌ى (ابن مسعـود رضي الله عنه)دا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی : (خـطَّ لنا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) خطاً بيده ثُـمَّ قال : ((هذا سبيل الله)) ثمَّ خط خُـطوطـاً عن يـمينه وشـمالـهِ ثُـمَّ قال: ((هذه سُـبُـلٌ مُتَفَـرِّقَـة ، على كُـلِّ سَبيلٍ منـها شَـيـطانٌ يـدعو إلـيـه)) ثُمَّ قرأ : [وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ] أخرجه أحمد : (1/ 43 و 465) والطيالسـي رقم : (244) ، وحسنهُ الألبانـي فـي (مشكاة الـمصابيح) : (1/59).
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) به ده‌ستى هێڵێكى كێشا و پاشان فه‌رمووى (ئه‌مه رِێگاكه‌ى خوایه) ، پاشان به لاى رِاست و چه‌پى ئه‌و هێڵه‌دا چه‌ند هێڵكى تر‌ى كێشا و پاشان فه‌رمووى : (ئه‌مه‌ش رِێچكه و رِێبازى په‌رته‌وازه‌كارن) ، هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له سه‌ره بانگه‌وازى بۆ ده‌كات ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌ووه : [وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ] .
وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) رِاشكاوانه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌وا ئوممه‌تی ئیسلام و موسڵمانان ده‌بن به(73) به‌ش و گروپه‌وه و (72)یان به هۆی گومرِابوونیان و لارِێ بوونیان له رِیگای رِاسته‌وه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه به‌ڵام یه‌ك به‌ش و گروب له نێو موسڵماناندا رِزگاریان ده‌بێت و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به هۆی لانه‌دانیان له رِێگای رِاست و ده‌ست گرتنیان به به‌رنامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌كانیه‌وه :
عن عوف بن مالك (رضي الله عنه) قال : قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : ((والذي نفسُ مُحمَّدٍ بيده لتفترقنَّ أمتـي على ثلاث وسبعين فرقة ، واحدةٌ في الـجنَّة وثنتان وسبعون فـي النار ، قيل : يا رسول الله مَنْ هو ؟ قال : الـجماعة)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (3992) ، وسلسلة الأحاديث الصحيحة للألبانـي رقم : (1492) .
وفـي روايةٍ أخرى قال (صلى الله عليه وسلم) : ((ما أنا عليه اليوم وأصحابـي)) رواه الطبرانـي فـي (المعجم الصغير) رقم : (724) و (المعجم الأوسط) رقم : (4886) والـحاكم فـي (الـمستدرك) رقم : (444) وغيرهما ، وحسنه الشيخ علي الـحلبي في (الأربعون حديثاً فـي الدعوة والدعاة) ص : (14-15) ، وانظر : صحيح سنن الترمذي رقم : (2641) .
واته : سوێند به‌و خوایه‌ى كه گیانى (مُحمَّد)ى (صلى الله عليه وسلم) به ده‌سته به دڵنیایى یه‌وه ئومه‌ته‌كه‌م دابه‌ش ده‌بێت بۆ حه‌فتاوسێ تاقم و فیرقه ، یه‌كێكیان له به‌هه‌شت دایه و حه‌فتاودووى له دۆزه‌خ دایه ، ووترا : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كێن ئه‌و كۆمه‌ڵه رِزگار بووه ؟
فه‌رمووى : (كۆمه‌ڵى موسڵمانانه) ، له رِیوایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تی :
(ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه كه ئه‌مرِۆ من و هاوه‌ڵانمی له سه‌ره) .
دوای ئه‌م پێشه‌كى یه كورته ئێستا دێمه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه مه‌بسته ئه‌ویش بریتىیه له توێژینه‌وه‌یه‌كی كورت سه‌باره‌ت به چوار گروپی گومرِا له‌و (72) گروپه‌ی كه له رِێگای رِاستی ئیسلامه‌تی لایان داوه و بوونه به چوار گروپی دیار و جێی باس له مێژووی موسڵماناندا كه بریتین له (خه‌وارج و شیعه و مورجیئه و موعته‌زیله) :
1 ـ خه‌وارج :
پێناسه‌ی خه‌وارج : ئه‌وانه‌ن كه‌وا موسڵمانان ته‌كفیر ده‌كه‌ن (به كافریان داده‌نێن) به ئه‌نجامدانی تاوانه گه‌وره‌كان و ده‌رده‌چنه سه‌ر كاربه‌ده‌ستان و له رِیزی موسڵمانان ده‌رِۆنه ده‌ره‌وه .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : كاتێك هه‌ردوو كۆمه‌ڵی موسڵمانان له جه‌نگی (صفين)دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ردوو ێه‌حابی (أبو موسى الأشعري) له لایه‌ن (علی)ه‌وه و (عمرو بن العاص)یش له لایه‌ن (معاویه)ه‌وه بكه‌ن به دادوه‌ر له نێوانیاندا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له نێو سوپاكه‌ی (علی)دا به‌رهه‌ڵستی ئه‌م كاره‌یان كرد و وتیان نابێت مرۆڤـ بكرێت به دادگه‌ر له بواره شه‌رعیه‌كاندا و به هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه برِیاری (كافر بوون)یان دا به‌سه‌ر (علي ومعاوية) و هه‌ردوو دادوه‌ر (أبو موسى وعمرو بن العاص) و ئه‌وانه‌ش كه رِازی بوون به برِیاری هه‌ردووكیان ، وه له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا له ریزی موسڵمانان ده‌رچوونه ده‌ره‌وه و خۆیان جیا كرده‌وه و له 10ی / 10 ی / ساڵی 37) كۆچی‌دا په‌یمانیان دا به (عبد الله بن وهب الراسبی) و كردیان به پێشه‌وا و كاربه‌ده‌ستی خۆیان .
سه‌ركرده‌كانی خه‌وارجه‌كانی كۆن بریتین له : (عبد الله بن وهب الراسبي ، والأشعث بن قيس الكندي ، وعبد الله بن الكوا‌ء ، وحرقوص بن زهير "ذو الثدية" ، وعروة بن جرير ، ويزيد بن عاصم) .
نازناوه‌كانی خه‌وارج : خه‌وارجه‌كان به چه‌ندین ناو و نازناو ناسراون له‌وانه :
1 ـ الـخوارج : ناو نراون به‌مه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌سفی كردوون به‌وه‌ی كه‌وا (يَخرجون على حين فرقة بين الـمسلمين) ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چنه سه‌ر كاربه‌دستان و كۆمه‌ڵی موسڵمانان به بیروباوه‌رِ و چه‌كه‌وه .
2 ـ الـمُحكِّمه : چونكه له (علی) و كۆمه‌ڵی موسڵمانان جیابوونه‌وه به هۆی بابه‌تی (التحكیم)ه‌وه .
3 ـ الـحروریه : چونكه كاتێك خۆیان جیاكرده‌وه له (علی) و كۆمه‌ڵی موسڵمانان ده‌رچون بۆ جێگایه‌ك كه پێی ده‌وترێت (حَروراء) له نزیك شاری كوفه له عێراق .
4 ـ الشُّراه : چونكه بۆچونیان وا بوو كه خۆیان فرۆشتووه به خوا .
5 ـ الـمارقه : چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌سفی كردوون به‌وه‌ی كه‌وا (يَمرقون من الدين) واته : له دین ده‌چنه ده‌ره‌وه .
6 ـ الـمُكفِّره (التكفیریون) : چونكه موسڵمانان به كافر ده‌زانن به هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه گه‌وره‌كانه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌س پێچه‌وانه‌یان بكات به كافری ده‌زانن .
گروپه‌كانی خه‌وارج : خه‌وارجه‌كانی كۆن به هۆی جیاوازی و ناكۆكی نێوانیانه‌وه پارچه‌پارچه بوون بۆ چوار كروپی گه‌وری جیاواز له‌یه‌كتر كه بریتین له(1 / الأزارقة ، 2 / الصفرية ، 3 / النجدات ، ئه‌م سێ گروپه‌یان نه‌ماون ، 4 / الإباضية ، ئه‌م گروپه‌یان هه‌تا رِۆژگاری ئیستا ماون و له وڵاتی سه‌ڵته‌نه‌ی عوماندا هه‌ن) .
خه‌وارجه‌كان و گۆرِانكاری هاتن به‌سه‌ر بیرورِاكانیان : خه‌وارجه‌كانی كۆن زیاتر له دوو بابه‌تدا گومرِا و لارِێبوو بوون ، به‌ڵام له پاش سه‌رهه‌ڵدانی گروپه‌كانی (الـجهمية والـمعتزلة ثُم الأشاعرة والـماتريدية)دا ئه‌وانیش تووشی ده‌رد و گرفته‌كانی ئه‌م گروپانه بوون و له بابه‌ته‌كانی (الأسماء والصفات ، والقول في القرآ‌ن ، والقدر) تێكه‌وتن و لایاندا .
سیفه‌ته‌كانیان : خه‌وارجه‌كانی كۆن و ئێستایش چه‌ندین سیفه‌تیان به‌سه‌ردا زاڵه له‌وانه : (به كافر زانینی خه‌ڵك به تاوانی گه‌وره ئه‌نجامدان ، ده‌رچوون و شۆرِش گێرِان و كوشتار كردن ، زۆر قورئان خوێندن به بێ تێگه‌یشتن له واتای ئایه‌ته‌كان ، پشتگوێ خستنی فه‌رمووده‌كان ، نه‌گه‌رِانه‌وه بۆ لای زانایان ، كه‌م ته‌مه‌نی و بێ ئه‌زموونی ، په‌له كردن له برِیار دان ، تووندرِه‌وی و هه‌ڵچوون ، ... هتد) .
شۆرِشی خه‌وارج به‌رده‌وامه : عن ابن عمر (رضي الله عنه) قال : سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول : ((ينشأُ نشءٌ يقرؤون القرآ‌ن لا يـجاوز تراقيهم ، كلما خرج فَـرْقٌ قُطِعَ حتـى يـخرج في أعراضهم الدجال)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2455) (باب : استمرار خروج الـخوارج)] ، وقال الإمام الألبانـي : (قوله : أعراضهم جـمعُ عَرْض بفتح وسكون بـمعنـى الـجيش العظيم) [السلسلة : (5 / 582)] .
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : كه‌سانێكی تازه پێگه‌یشتو دروست ده‌بن كه قورئان ده‌خوێنن و له قورِگیان تێپه‌رِ نابێت (واته : لـێی تێ ناگه‌ن) ، هه‌ر كاتێك به‌شێكیان لـێ ده‌ركه‌وێت بنه‌برِ ده‌كرێت تاوه‌كو ده‌ججال له نێو مۆڵگه و حه‌شارگه و سوپا گه‌وره‌كانی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت .
بوونی خه‌وارج له‌م سه‌رده‌مه‌دا : سه‌ره‌رِای هه‌بوونی گروپی (الإباضية) كه یه‌كێكه له گروپه كۆنه‌كانی خه‌وارج كه تاوه‌كو ئێستایش ماون و زیاتر له وڵاتی (سلطنة عُمان)دا جێگیرن ، به‌ڵام هه‌ڵگرانی بیرورِاكانی خه‌وراج سه‌رله‌نوێ له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا بوونیان هه‌یه وه‌ك گروپه‌كانی : (الـهجرة والتكفير ، التكفيريون ، ومعظم الـحركات الـجهادية) كه زیاتر له وڵاتی میسر و جه‌زائیر و ئه‌فغانستان و بریتانیادا هه‌ن و چالاكن .
2 ـ شیعه :
وشه‌ی (شیعه) له زمانی عه‌ره‌بیدا واته : (شوێنكه‌وته و پشتیوان و دۆست) .
به‌ڵام له زاراوه‌دا : بۆ گروپێكی ئاینی لاده‌ر له رِێگای رِاستی ئیسلامه‌تی به‌كارهێنراوه كه خۆیان داده‌نێن به (شوێنكه‌وته و پشتیوان و دۆست)ی عه‌لی و بنه‌ماڵه و نه‌وه‌كانی!
پێناسه‌ی شیعه : ئه‌وانه‌ن كه‌وا خۆیان داده‌نێن به (شوێنكه‌وته و پشتیوان و دۆست)ی عه‌لی و بنه‌ماڵه و نه‌وه‌كانی ، وه باوه‌رِیان وایه : ده‌بوایه عه‌لی و نه‌وه‌كانی پێشه‌وا و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ببوونایه به ده‌ق و وه‌سێت ، وه نابێت كاربه‌ده‌ستێتی (الإمامة والـخِلافة) له نه‌وه‌كانی عه‌لی بچێته ده‌ره‌وه ، وه ئه‌گه‌ر شتی وا روویدا ئه‌وا به سته‌م ده‌بێت یان به هۆی ئاشكرانه‌كردنی هه‌ڵوێستی خۆیانه‌وه‌یه ، وه بابه‌تی (الإمامة) به پایه‌یه‌ك له پایه‌كانی ئاین ده‌زانن و باوه‌رِیان به‌وه‌یه كه ده‌بێت بێ به‌ری بوویت له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و شوێنه‌كه‌وته‌كانیان .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شیعه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌وا (عبد الله بن سبأ)ی جووله‌كه له كۆتایی خیلافه‌تی (عثمان)دا موسڵمانی بوونی خۆی رِاگه‌یاند و پاشان ده‌ستی دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرِوپاگنده و هه‌ندێك بیروباوه‌رِی پووچه‌ڵی وه‌ك : (عه‌لی شایسته‌تره به پێشه‌وایه‌تی ، عه‌لی وه‌صى پێغه‌مبه‌ره ...) هتد ، ئه‌نجا وورده وورده خه‌ڵكانێكی نه‌خۆش و كینه له دڵ و دوژمنی ئیسلام له ده‌وری كۆبوونه‌وه و رِۆژ به رِۆژ گه‌شه‌یان ده‌كرد تاوه‌كو له سه‌رده‌می خیلافه‌تی (عه‌لی)دا گروپێك په‌یدا بوو به ناوی (السبئية / سه‌به‌ئیه‌كان) ، ئه‌نجا دوا به دوای كوشتنی (عه‌لی) و (حسین) ئه‌م گروپه زیاتر گه‌شه‌ی كرد و بوون به گروپێك به ناوی (الشيعة الإمامية الأثنـى العشرية) .
نازناوه‌كانی شیعه : وشه‌ی (شیعه) ئه‌گه‌ر به رِه‌هایی به‌كارهێنرا ئه‌وا مه‌به‌ست پێی گروپی (شیعه‌ی دوانزه ئیمامی جه‌عفه‌ری)ه چونكه ئه‌م گروپه زیاتر جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی (الإمامة) بۆیه به (ئیمامیه)ش ناسراون ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئێمه دوانزه ئیمامام هه‌یه بۆیه به دوانزه ئیمامیش ناسراون ، وه دیارترین كه‌سایه‌تیان له پاش (عه‌لی) و (حسین) (جعفر الصادق)ه بۆیه به (جه‌عفه‌ری)ش ناسراون .
هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه به (الرافضة)ش ناو ده‌برێن چونكه خیلافه‌تی (أبو بكر وعمر وعثمان رضي الله عنهم) رِه‌د ده‌كه‌نه‌وه و باوه‌رِیان پێیان نیه .
دوانزه ئیمامه‌كه‌ی شیعه :
1 ـ علي بن أبي طالب (رضي الله عنه) ، كنيته أبو الـحسن ، ويلقبونه بالـمرتضى ، ولد سنة (23) قبل الـهجرة ، وقُتِلَ غدراً بالكوفة سنة (40) هـ .
2 ـ الـحسن بن علي بن أبي طالب (رضي الله عنهما) ، ويلقبونه بالـمجتبـى ، ولد سنة (2) هـ ، وتُوفي سنة (50) هـ .
3 ـ الـحسين بن علي بن أبي طالب (رضي الله عنهما) ، ويلقبونه بالشهيد ، ولد سنة (3) هـ ، واستُشهِدَ سنة (61) هـ .
4 ـ علي بن الـحسين بن علي بن أبي طالب ، ويلقبونه بالسَّجَاد وزين العابدين ، ولد سنة (38) هـ ، وتُوفي سنة (95) هـ .
5 ـ محمد الباقر بن علي بن الـحسين ، ويلقبونه بالباقر ، ولد سنة (57) هـ ، وتُوفي سنة (114) هـ .
6 ـ جعفر الصادق بن محمد بن علي بن الـحسين ، ويلقبونه بالصادق ، ولد سنة (83) هـ ، وتُوفي سنة (148) هـ .
7 ـ موسى الكاظم بن جعفر بن محمد ، ويلقبونه بالكاظم ، ولد سنة (128) هـ ، وتُوفي سنة (183) هـ .
8 ـ علي الرضا بن موسى الكاظم بن جعفر الصادق ، ويلقبونه بالرضى ، ولد سنة (148) هـ ، وتُوفي سنة (203) هـ .
9 ـ محمد الـجواد بن علي الرضا ، ويلقبونه بالـتقي ، ولد سنة (195) هـ ، وتُوفي سنة (220) هـ .
10 ـ علي الـهادي بن محمد الـجواد ، ويلقبونه بالـنقي وبالـهادي ، ولد سنة (212) هـ ، وتُوفي سنة (254) هـ .
11 ـ الـحسن العسكري بن علي الـهادي ، ويلقبونه بالزكي وبالعسكري ، ولد سنة (232) هـ ، وتُوفي سنة (260) هـ .
12 ـ محمدالـمهدي بن الـحسن العسكري ، ويلقبونه بالـمهدي الـمنتظر وبالـحجة القائم ، ولد سنة (256) هـ ، ويقولون هو حي لـحد الآن دخل سرداباً في دار أبيه بمدينة (سُرَّ مَنْ رأى) حينما كان عمره أربع أو خمس أو ثـمانـي سنوات ، وهم ينتظرون خروجه !!!
گروپه‌كانی شیعه : شیعه‌كان دابه‌شن بوون به‌سه‌ر چه‌ندین گروپی جیاوازدا كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن :(الرافضة ، الزيدية ، العلوية ، السبئية ، النصيرية ، الإسماعيلية ...) .
بیروباوه‌رِه‌كانی شیعه : شیعه‌كان باوه‌رِیان به سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نیه ، وه باوه‌رِیان وایه كه هه‌موو ێه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دینی ئیسلام هه‌ڵگه‌رِاونه‌ته‌وه به (أبو بكر وعمر وعثمان)یشه‌وه (رضي الله عنهم) جگه له چواریان نه‌بێت ، وه باوه‌رِیان وایه كه دوانزه ئیمامه‌كانیان له غه‌یب ده‌زانن و هه‌موو شتێكیان به ده‌سته و ده‌بێت گۆرِه‌كانیان بپه‌رسترێت و هاوریان تێ بكرێت و ته‌وافیان به ده‌وردا بكرێت ، وه باوه‌رِیان به زه‌واجی موتعه هه‌یه كه بریتیى له ماره كردنی ئافره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌رامبه‌ر به برِێك پاره ، وه له رِۆژێكدا سێ جار نوێژ ده‌كه‌ن به شێوازێكی تایبه‌ت ، وه ئه‌وان له جیاتی زه‌كات باوه‌رِیان به پێنج یه‌ك هه‌یه ، وه رِۆژووگرتنیان جیاوازه له هه‌موو موسڵمانان له سه‌ره‌تا و كۆتایی مانگدا و له كاتی به‌ربانگیشدا ، وه حه‌جی ته‌واوی ئه‌وان له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فه .
شوێنی بوونیان : شیعه‌كان زیاتر له (ئیران و عێراق و پاكستان و لوبنان)دا هه‌ن ، وه هه‌ندێكیشیان له (به‌حرێن و أفغانستان و توركیا)دا هه‌ن ، به‌ڵام شیعه (زه‌یدیه‌كان) له (یه‌مه‌ن) دا هه‌ن .
3 ـ مورجیئه :
پێناسه‌ی مورجیئه : ئه‌و گروپه‌ن كه‌وا له بواری (ئیمان)دا تێ كه‌وتون و لارِێ بوون ، چونكه ده‌ڵێن : ئیمان بریتى یه له ناسین و به‌رِاستزانینی دڵ و دانپێدانانی زمان به بێ كردوه‌ی ئه‌ندامه‌كان و ده‌ڵێن ئیمان زیاد و كه‌م ناكات .
به‌ڵام به لای (ئه‌هلی و سوننه و جه‌ماعه)وه ئیمان بریتىیه له (أعتقادٌ بالـجَنان ، وإقرارٌ باللسان ، وعملٌ بالـجوارح والأركان ، يزيد بطاعة الرحمن ، وينقص بطاعة الشيطان) .
واته : ئیمان بریتى یه له باوه‌رِی دڵ و دانپێنانی زمان و كرداری ئه‌ندامه‌كان ، به گوێرِایه‌ڵی خوا زیاد ده‌كات و به گوێرِایه‌ڵی شه‌یتان كه‌م ده‌كات .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : گروپی مورجیئه له نێوان ساڵانی (73) و (83)ی كۆچی‌دا په‌یدا بوون .
قه‌تاده ده‌ڵێت : (بیدعه‌ی إرجاء له پاش شكستی ابن الأشعث سه‌ریهه‌ڵدا) كه ئه‌ویش له ساڵی (83)ی كۆچی‌دا رِوویداوه .
سه‌ركرده‌كانی مورجیئه‌كانی كۆن بریتین له : (ذر بن عبد الله الـمرهبي توفي قبل سنة (99) هـ ، وحماد بن أبي سليمان توفي سنة (120) هـ ، عمرو بن مرة الـمرادي توفي سنة (116) هـ) .
گروپه‌كانی مورجیئه : مورجیئه‌كانیش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر سێ گروپی سه‌ره‌كیدا كه بریتین له :
1 ـ مرجئة الـجهمية (مرجئة الغلاة) : كه ده‌ڵێن : ئیمان بریتى یه له ته‌نها ناسین (الإيـمان هو الـمعرفة) ، وه یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌م بۆچوونه‌ی لێوه بیسترابێت (الـجهم بن صفوان)ه كه له ساڵی (128)ی كۆچی‌دا كوژراوه ، به بۆچوونی ئه‌مانه شه‌یتان و فیرعونیش ئیماندارن !!!
2 ـ مرجئة الكرامية : كه ده‌ڵێن : ئیمان بریتى یه له ته‌نها وته و دانپێدانانی زمان (الإيـمان هو الإقرار بالسان) ، وه یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌م بۆچوونه‌ی لێوه بیسترابێت (ابن كرَّام)ه كه له ساڵی (255)ی كۆچی‌دا مردووه ، به بۆچوونی ئه‌مانه دوورِووه‌كانیش (الـمنافقون) ئیماندارن !!!
3 ـ مرجئة الفقهاء : كه ده‌ڵێن : ئیمان بریتى یه له ته‌نها ناسین و به‌رِاستزانینی دڵ و وته و دانپێدانانی زمان به بێ كرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه