.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نه‌خۆشیی ئه‌نتراكس
نه‌خۆشیی ئه‌نتراكس چییه‌و به چ جۆره نه‌خۆشییه‌ك ده‌وترێت ئه‌نتراكس ؟ ئه‌نتراكس نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی جێگیره‌وه به‌هۆی به‌كتریایه‌كه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه له ناو خاك و خۆڵدا ده‌ژی پتر له چل ساڵ ده‌توانێت بمێنیته‌وه. ئه‌نتراكس توشی ئاژه‌ڵی ماڵی و كێویش ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی گه‌رمیان و كوێستانیان پێده‌كرێت ، به‌كتریای نه‌خۆشی ئه‌نتراكس ناوی (باسیلهس ئه‌نتراكس)ه كه توانای دروستكردنی ژه‌هرێكی هه‌یه پێی ده‌وترێت (ئهنترا تۆپسین)كه به چه‌ند رێگایه‌ك ده‌گوێزێته‌وه بۆ مرۆڤ ، گه‌ر خێرا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی تووشبووه‌كه.
نه‌خۆشیی ئه‌نتراكس له ئاژهلێكهوه یاخود له مرۆڤێكه‌وه بۆ یه‌كێكی كه ناگوێزرێته‌وه ، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ڵگری سپێرمی نه‌خۆشییه‌كه تووش ده‌بێت . ئه‌گه‌ر پێش وه‌خت پێی نه‌زانرا و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌كرا ئه‌وا ئاژه‌له‌كه یاخود مرۆڤه تووشبووه‌كه ده‌كوژێت و پێویسته دواتر لاشه‌كانیان بسوتێنرێت و له ژێر خاكدا بشاردرێته‌وه بۆ به‌رگریكرن له بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
جۆره‌كانی نه‌خۆشیی ئه‌نتراكس
نه‌خۆشی ئه‌نتراكس به عه‌ره‌بی (جه‌مره خهبسهی) پێده‌وترێت و به كوردی پێی ده‌وترێت نه‌خۆشیی سپڵ.
ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆری هه‌یه جۆری یه‌كه‌میان به سه‌رووی توند ده‌ناسرێت واته
(ACUT FROM PER) ئه‌م جۆره‌یان زۆر كاریگه‌ره‌و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵی تووش بوو نه‌كرێت له ماوه‌ی ته‌نها دوو كات ژمێردا ده‌ی كوژێت.
جۆری دووه‌میشیان جۆری توندی پێدهوتێت واته (ACO FROM) كه‌مێك له‌وه‌ی پێش‌و هێواش تره‌و له‌ماوه‌ی 48 كات ژمێردا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئاژه‌ڵه كه نه‌كرا ئنجا ده‌ی كوژێت.
جۆری یه‌كه‌میان سه‌روو تونده بۆ سه‌ر مرۆڤ كاریگهرو مه‌ترسیداره‌و كه‌سی تووش بوو ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو رۆژدا چاره‌سه‌ری گونجای بۆ نه‌كرا ئه‌وا گیان له ده‌ست ده‌دات به‌هۆی قورسیی نه‌خۆشییه‌كه‌وه .
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نتراكس
ئاژه‌ڵی تووش بوو به نه‌خۆشی ئه‌نتراكس، پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و له له‌وه‌ر ده‌كه‌وێت و بێهێز ده‌بێت و تووشی سكچونێكی خوێناوی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه ئاوس بوو ئه‌وا به‌ره‌كه‌ی له بار ده‌چێت . ئاژه‌ڵی شیرده‌ریش شیره‌كه‌ی كه‌م دهبێَتهوه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كراو پێی نه‌زانرا ئه‌وا زوو مردار ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كاتی مردار بونهوهیهدا خوێنێكی ره‌ش له سه‌رجه‌م كونه‌كانی له شییه‌وه دێته ده‌ره‌وه ئه‌م خوێنه‌ش نیشانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نامه‌یه‌ت ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی زۆر دیاری تووشبونی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه به نه‌خۆشی ئه‌نتراكس و بوونی ئه‌و به‌كتریایه له له شیدا .
گۆاستنه‌وه‌ی به كتریاكه بۆ مرۆڤ
نه‌خۆشی ئه‌نتراكس به‌چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ ، به‌كتریای ئهنتراكسی پێست له رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی مرۆڤ به ئاژاڵی تووشبوو ده‌گوازرێته‌وه كه ده‌چێته سه‌ر برینێك و له شێوه‌ی گه‌ستنی مێش و مه‌گه‌زدا ده‌رده‌كه‌وێت ، دواتر شوێنه‌كه‌ی ده‌خورێت و پاشان له شێوه‌ی دومهڵێكی ره‌شدا كه خوێنی تێزاوه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌به‌ره هه‌موو له‌شی تووشبووه‌كه ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو زوو پێزانراو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و نه‌خۆشه‌كه له مردن رزگای ده‌بێت.
به‌ڵام جۆی دووه‌میان كه تووشی گه‌ده‌ی مرۆڤ ده‌بێت له رێگه‌ی به‌كتریای ئهنتراكسی گه‌ده‌وه به‌هۆی گۆشتی باش نه‌كوڵاوی ئاژه‌ڵی تووشبوو، یاخود به هۆی شرهكهیهوه دهگوازرێتهو بۆ مرۆڤ، نیشانه‌كانیشی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ئازاره له گه‌ده‌و سكی تووشبووه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو زوو چاره‌سه‌ر كرا ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی كه‌سه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌كتریای ئهنتراكسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ش به‌هۆی هه‌ڵمژینی سپۆری نه‌خۆشییه‌كه‌وه له ئاژاڵی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ ، ئه‌م جۆره‌یان زۆر كوشنده‌یه‌و له سه‌ره‌تادا نیشانه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشیی هه‌ڵامه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت و دواتریش تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌كات و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو رۆژدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا تووشبووه‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات .
رێگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نتراكس
بۆ رێگرتن له‌م نه‌خۆشییه نابێت ئاژه‌ڵی تووش بوو له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی به گه‌شتنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه خاكه‌كه‌ی تووشی به‌كتریاكه ده‌بێت و توانای مانه‌وه‌ی هه‌یه له‌و ژێنگهیهدا بۆ ماوه‌ی چل ساڵێك و هه‌موو ساڵێكیش ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت .
كوتانی ئاژه‌ڵ به ده‌رزی تایبه‌ت له وه‌رزی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دا رێگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌گرێت.
مرۆڤی تووش بوو به نه‌خۆشی ئه‌نتراكس به ده‌رزی پهنسلێن و دۆكسی سایكلین و سایكۆفلۆكساسین چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .
پپَویسته دوای مردار بوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی تووشبوو لاشه‌كانیان بسوتنێنرێن و له ژێرخاكدا بشاردرێنه‌وه‌و خاكه‌كه‌ش به ده‌رمانی تایبه‌ت بپرژێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بگیرێت.
پێویسته ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار بكرێته‌وه له كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسای و مردار بوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێك، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خوێنی ره‌ش له ده‌م و لووت و كۆئه‌ندامی زاوزێی ئاژهلهكهوه هاته‌ده‌ره‌وه‌و نهمهیی كه نیشانه‌ی تووشبوونی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه، ده‌بێت ده‌ست به‌جێ دوای سووتانی لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه بخرێتـه ژێر خاكهوهو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری لێئاگاردار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر له ناوچه‌كه‌دا بۆ رێگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه .
گرنگه بوترێت نه‌خۆشی ئه‌نتراكس ته‌نها تووشی ئاژه‌ڵی ماڵی و مرۆڤ نابێت ، به‌ڵكه تووشی ئاژه‌ڵی كێوی و سه‌گ و پشیله‌ش ده‌بێت و پێویسته خۆبهدووبگرین له‌و جۆره ئاژه‌ڵانه، له كاتی بوونی هه‌ریه‌كێك له‌و نیشانانه له ئاژه‌ڵێكی كێوی یاخود ماڵیدا پێویسته ده‌ست به‌جێ پهرێوهبهرایهتی ڤیته‌نه‌ری لێگار بكرێته‌وه بۆ هه‌ستن به كاری پێویست بۆ رێگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا. 
nawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه