❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فــرمێـســــکـی گــــوڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 14:32:25

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

فــرمێـســــکـی گــــوڵ

کاتێك ڕۆح مۆسیقایه‌که‌ و

دڵیش ئانیشك ده‌خاته‌ ژێر سه‌ری هیوا

ده‌رون هێمن باڵ لێك ده‌داو

ده‌فڕێ بۆ جیهانی جوانی

کارای ئیشی فه‌نتازی خوا

شیعر چی بنوسێته‌وه‌

گوێ له‌ کام هۆزان شل بکا و

مه‌ستی نه‌کا ..!

سپێده‌ی کام ڕۆژ تۆمارکا

وێنه‌ی کام جوانی وه‌سف کا

به‌ چی ده‌گا ..

چی تۆمارکا ..!

دڵۆپه‌ی ژین ده‌ڕژێته‌ ده‌ریای ستاتیکا

ڕۆح به‌ ئاسمانه‌وه‌ هه‌ودای شه‌پۆل ده‌دا

باڵی په‌خشانی نیگایه‌ و

خۆر نم .. نم ، تیشك ده‌ڵێته‌وه‌

سمفۆنیای هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌

ئاوازی گیانی مرۆڤ ده‌با

میوه‌ی ته‌ڕ و بڕی خوانه‌ و

ئاماده‌ی مژینی تامه‌

مژ له‌ چی ده‌ی ..؟!

تام له‌ چی که‌ی ؟!

هه‌مووی یه‌ك پارچه‌ جوانی یه‌ و

ده‌رسی له‌زه‌ت ده‌ڵێته‌وه‌ ..!

گوڵ .. گوڵ نیگا له‌ به‌هاری ژیان بگره‌

چۆن که‌روێشکه‌ به‌ ڕوانینی شه‌ماڵ ده‌کا

( سه‌ر ) سه‌رسام و

ده‌ریاش بۆ لمی که‌ناری

شه‌پۆلی مۆسیقا ده‌دا

هیوا چڵ .. چڵ ده‌سته‌ ده‌کاو

بۆ دیاری ته‌مه‌نی ده‌با ..!


ئیتر بۆ پاڵه‌وانی ( خـــه‌م )

گه‌روو گڕ و جه‌سته‌ شل و

یاڵ بژ و ڕوخسار تاڵ نه‌بێ

که‌ له‌م هه‌موو جوانیه‌دا

ئه‌و بێ به‌ش و بێ دیاری و بێ جه‌ژن بێ ..؟!

ده‌نگت بابێ

گه‌رووم تینووی کانی ده‌نگته‌ و

ڕێبواری بیابانێکه‌ .. ئاو لێ بڕاو

ده‌روون وشك و

ڕۆحیش سووتاو

عاشقان ، له‌ دووری یاریان

ته‌نها دڵیانه‌ قوڵ ده‌دا

ده‌روێشان ، له‌ دووری شێخیان

ته‌نها حاڵێك ده‌یانگرێ

قوتابی له‌ عیشق مامۆستا

ته‌نها یادی ده‌رسی ده‌کا

ساڵ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی

شانازی به‌ به‌هار ده‌کا

من له‌ هه‌موو ژیانمدا

گیانم وه‌سفی جوانیت ده‌کا

ده‌نگم ده‌نگی هه‌نگاوانت .. ده‌ڵێته‌وه‌

ئه‌لبومی ڕۆژژمێره‌که‌م

په‌ڕه‌ .. په‌ڕه‌ .. ده‌کرێته‌وه‌

وێنه‌ی یاده‌وه‌ریه‌کانت

به‌ نیگا .. ده‌کشێته‌وه‌ ..!

ئه‌ی ڕۆحی ئه‌وینی به‌رزم

توخوا به‌ عیشق مه‌م سوتێنه‌

هه‌ناسه‌ت سوارکه‌ سه‌ر یاڵی ئه‌سپی دڵم

با ئاوزنگی گه‌شتێکی نوێ

ده‌ست پێ بکا

بزانه‌ ڕۆحم بۆ کوێ ده‌فڕێ و

کام ده‌ربه‌ند ده‌پشکنێ ؟!

قۆڵ کردن به‌ قۆڵی هه‌ورا گاڵته‌ نی یه‌

ئه‌و بێوه‌فا .. زوو داده‌کا

به‌رزی بۆ ئه‌و تاسه‌ر نی یه‌و

نزمیش نشینگای خۆى نی یه‌

تۆیش له‌ نێو ئه‌رز و ئاسماندا

له‌گه‌ڵ کێدا پیاسه‌ ده‌که‌ی ؟!

به‌بێ جاده‌ و به‌بێ به‌رماڵ

به‌ره‌و کام لا نوێژ ده‌که‌ی ؟!

له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌با هاوڕێ ی و

په‌یمان به‌ستنی برایی .. شۆخی نی یه‌

تا جارێك بۆ لات هه‌ڵده‌کات

سه‌د جار ماڵت وێران ده‌کات

گێژه‌ڵوکه‌ی چاو کوێر ده‌کا

تووڕه‌ بوونی ده‌واری دڵ

هه‌ڵده‌پێچێ و لوولی ده‌کات .. !

له‌گه‌ڵ مانگدا شه‌ونشینی

کاری بێ نه‌وایان نی یه‌

جارێ ده‌روون فراوانه‌ و

ده‌تکاته‌ عاشقی ده‌ریا

شه‌پۆلت ژین سه‌رسام ده‌کا ..

جارێ ده‌مه‌ داسی تیژه ‌و

گه‌نمی دڵ دروێنه‌ ده‌کا

جارێ یارێکی عه‌یاره ‌و

سێ چوار شه‌و خۆی په‌نا ده‌دا

تۆ هه‌ر مه‌گه‌ر شه‌رابی فیراق نۆش که‌یت و

جگه‌ره‌ی ته‌نیایی بکێشێ !

له‌گه‌ڵ خۆردا ئاوێته‌ بوون

دۆستی نی یه‌

دانیشتن و گفتوگۆی وی

مێزی نی یه‌ ..

نزیك بوونه‌وه‌ له‌ گیانی .. سووتاندنه‌

چون هه‌ناسه‌ی گیانی ئه‌و

ده‌تکاته‌ په‌پووله‌ی شه‌معی و

به‌یه‌که‌م ژووان ، ئاگر ده‌گری ..!

له‌گه‌ڵ ئاگر ئاوێزان بوون

ده‌ست له‌ ملانی ئه‌وین نی یه‌

له‌گه‌ڵ ژیله‌مۆدا نووستن

حه‌سانه‌وه‌ی هه‌ر تیا نی یه‌

گه‌شتیش له‌گه‌ڵ غه‌ریبیدا

سه‌یران نی یه‌

له‌گه‌ڵ چنار باڵا کردن

به‌رزی نی یه‌

ئه‌و ده‌مرێت و

ده‌کرێته‌ کاریته‌ی هه‌یوان

ئه‌ی تۆ چی ده‌که‌یته‌ سه‌رین ؟!

کاتێ ئه‌و نووست ، له‌ بنمیچی دیوانێکا

له‌گه‌ڵ کێدا ده‌نگی ته‌سبیحی خه‌وانت

دانه‌ .. دانه‌ ده‌ژمێریت و

ڕازی بێ داری شه‌وانت ده‌گێڕییه‌وه‌ ..!!

ئه‌گه‌ر ڕوبار له‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانیه‌وه‌

به‌ جۆگه‌دا ڕانه‌بوورێ

ئه‌ی به‌ کوێدا گوزه‌ر بکا ؟!

ئه‌گه‌ر چیا به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵنه‌کشێ

ئه‌ی به‌ره‌و کوێ باڵا بکا ؟!

ئه‌گه‌ر ڕۆژیش ، تیشکی زێڕین

په‌خش نه‌کات

ئه‌ی شه‌پۆلی پرشنگه‌که‌ی چی لێ بکات ؟!

گه‌ر مرۆڤیش له‌ بیبانی ژیانیدا

له‌ زاری کانیاوێکی ساز

تینوویه‌تی خۆی نه‌شکێنێ

ئه‌ی چی ئاودێری گیانی کا ..

ئه‌ی ڕوو له‌کام ده‌ربه‌ندی ڕۆژگار بکات ..

کام سه‌رچاوه‌ی ڕزگاری ئه‌و قوتار ده‌کات ؟!!

ئه‌ی خوایه‌ گیان

له‌سه‌ر ئه‌رز و له‌ نێو ئاسمان

چاو بۆ چ دۆستێك بگێڕم

کام هه‌ڵۆ ده‌مکاته‌ سه‌ر پشت

عیشقم بۆ لای تۆ ده‌هێنێ

ڕوو به‌ده‌ربه‌ند ی میهری تۆ .. ده‌داته‌ باڵ

ڕۆحم ده‌کاته‌ مۆمێك و له‌ عیشقی تۆ دا

ده‌سوتێ

گیانم ده‌کاته‌ مێرگێك و

میهری تۆی تیا شین ده‌بێ

دڵم ده‌کاته‌ چاویلکه‌و

دێڕ .. دێڕ

کیتابت .. ده‌خوێنێ ؟!

ئه‌وا من دێم

هه‌نگاو ڕووه‌و باره‌گای به‌رزی تۆ ده‌نێم

گیانم له‌ هاوه‌ڵی خه‌مم

ڕه‌جم ده‌که‌م

له‌عه‌ره‌فاتی ته‌مه‌نما

حه‌جی گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌که‌م

چاوی شیعرم به‌ کێوی طورت ده‌ڕێژم

حه‌جه‌رولئه‌سوه‌د ماچ ده‌که‌م

کورسی چامه‌م جێ ده‌هێڵم

سه‌فاو مه‌ڕوای

عیشق و میهره‌بانیت ده‌که‌م

له‌ مزگه‌وتی گه‌نجیه‌تیم دا

نوێژی ته‌وبه‌ داده‌به‌ستم .. !

ئه‌ی خالقم :

تك .. تك ده‌تکێمه‌ دامێنی

ئه‌م دوا په‌ڕه‌و ئه‌م دوا به‌یته‌م

له‌ میحرابی لێخۆشبوونتا

دوا ڕه‌کاتی چامه ده‌کا‌

له‌گه‌ڵ سوپاسدا شۆڕشی قه‌سیده‌یه‌ك

به‌رپا ده‌کا

دوا دڵــۆپــه ‌ی فـرمـێـســـکی گــوڵ

داوای ئـــیـــمـزای وه‌رگـرتـنـی له‌ تـــــۆ ده‌کــــا .. !








دیوانی شاسواری

مامۆستا عادل شاسواری

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-30 16:04:35

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE

Re: فــرمێـســــکـی گــــوڵ

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-30 16:57:52

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: فــرمێـســــکـی گــــوڵ

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-05 10:10:58

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: فــرمێـســــکـی گــــوڵ

dast xosh bet her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-05 11:51:53

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: فــرمێـســــکـی گــــوڵ

ده‌ستت خۆش بێت خوا قوه‌تت بدات که‌ ئه‌م هه‌مووه‌ت نوسی
دووباره‌ ده‌ستت خۆ\ش بێت  به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-05 12:18:17

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: فــرمێـســــکـی گــــوڵ

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئيوةش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net