.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چۆن له‌ماناى ته‌وبه‌كردن تێده‌گه‌ین
بسم اللله الرحمن الرحیم
إن الحمد لله نحمده ، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا اله الا الله وحده لاشريك له ، وأشهدأن محمدًا عبده ورسوله، أما بعد: چۆن له‌ماناى ته‌وبه‌كردن تێده‌گه‌ین
ته‌وبه :- وشه‌یه‌كه له‌كۆنه‌وه تائێستا مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز به‌كاریان هێناوه ، ته‌وبه‌كردن له‌ئیسلامدا واتایه‌كى زۆر به‌رزو جوانى هه‌یه كه‌ئه‌ویش بریتییه له وازهێنان له‌گوناه و تاوان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌پیشتر ئه‌نجامانداوه .
گواناه و تاوانیش بریتیه له‌هه‌موو ئه‌وكرده‌وانه‌ى كه نه‌فس و شه‌یتان له‌لاى مرۆڤ زۆر جوانى ده‌كه‌ن و مرۆڤ حه‌ز به‌كردنى ده‌كات . به‌ڵام كه‌سى باوه‌رِدار به‌كردنى هه‌ر تاوانێك زۆر له‌سه‌رى په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و زۆر داواى لێ‌خۆش بوون له‌خواى گه‌وره ده‌كات و زۆر پێى بێتاقه‌ت و خه‌فه‌ت بار ده‌بێت كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ى ته‌واوى ئیمانه‌كه‌یه‌تى چونكه ئیمان و كرده‌وه‌ى جوان رِێگره له هه‌موو جۆره تاوان و خراپه‌یه‌ك ،هه‌ركاتێك تاوانێكیش دێته رِێى ئیمانه‌كه‌ى واى لێده‌كات كه خۆى لێبپارێزێت ، وه ئه‌گه‌ر نه‌فس و شه‌یتانیش زۆر هانیاندا له‌سه‌ر كردنى تاوان و توشى تاوانێك بوو ئه‌وا ئیمانه‌كه‌ى واى لێده‌كات كه‌هه‌رزوو په‌شیمانى خۆى بۆ ئه‌و كاره‌ى كردویه‌تى ده‌رببرِێت و زۆر داواى لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارى بكات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كردنى تاوان خۆش حاڵبوو وه چێژى لێوه‌رگرت په‌شیمان نه‌بوو له‌وكرده‌وه خراپانه‌ى كه ئه‌نجامى داوه ئه‌وا لاوازى ئیمانه‌كه‌یه‌تى و كه زۆر پێویسته خه‌مى لێبخوات و به‌زه‌یى به‌دوارِۆژى خۆیدا بێته‌وه .
وه له‌ناو خه‌ڵكیدا باوه كه‌كاتێك یه‌كێك تاوانێك ده‌كات یان ده‌یه‌وێت به‌ره‌و تاوانێك بچێت ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى تر بۆى رِوون بكاته‌وه‌و بڵێت كاكى خۆم ئه‌و كاره‌ى تۆ ده‌یكه‌یت بێ ئه‌مرى خواى گه‌وره‌یه و تاوانه . ئه‌وا ئه‌و وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت (كاكه گیان خوا به‌رِه‌حمه سه‌د گوناح و یه‌ك ته‌وبه) ئه‌مه وته‌یه‌كى جوانه ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستى پێى لێبورده‌یى په‌روه‌ردگار بێت كه ئه‌وه‌نده لێبورده‌یه كه‌هه‌رچه‌ندێك تاوانت هه‌بێت به‌یه‌ك جار ته‌وبه‌كردن خواى گه‌وره له‌هه‌موو تاوانه‌كانت خۆش ده‌بێت ، ئه‌وا منیش ده‌ڵێم نه‌ك سد گوناح به‌ڵكو سه‌دان گوناح و یه‌ك ته‌وبه ، به‌ڵام چۆن ته‌وبه‌یه‌ك ته‌وبه‌یه‌ك كه‌به‌رِاستى له‌دڵته‌وه بێته ده‌ره‌وه‌و به‌زما ده‌ریببرِیت و به‌كرده‌وه له‌ژیانتا رِه‌نگ بداته‌وه ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌پێش ئه‌وه‌ى خراپه‌كه ئه‌نجام بده‌یت بڵێى قه‌یناكه خوا به رِه‌حمه ، له‌به‌رئه‌وه له رِووه‌شه‌وه زۆر خراپه كه ئێمه به شێوازه‌بین كه به‌هیچ جۆرێك خۆمان له‌خراپه نه‌گێرِینه‌وه‌و بڵێین خوا به رِه‌حمه . به‌ڵىَ خواى گه‌وره زۆر له‌وه به‌رِه‌حمتره له‌وه‌ى كه‌من و تۆ ده‌یزانین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواى گه‌وره (شدید العقاب)یشه . وه خواى گه‌وره نمونه‌ى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ى له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا بۆ باس كردووین و ده‌فه‌رموێت (إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرً۬ا لَّمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَہۡدِيَہُمۡ سَبِيلاَۢ)(النساء-137) واتا (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و دوایی ڵاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، دووباره ئیمانیان هێنایه‌وه و دوایی ڵاشگه‌ز بوونه‌وه، له‌وه‌ودوا زیاتر له بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا له‌وانه خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود به‌خش)
وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژیانى سه‌روه‌رمان محمد (ێلى الله علیه وسلم) بكه‌ین ده‌بینینى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا بووه و خواى گه‌وره له‌هه‌موو تاوانێكى رِابردوو داهاتووى خۆشبووه‌و مژده‌ى به‌هه‌شتى پێیه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌میشه خه‌ریكى شه‌ونوێژو كارى چاكه بووه به جۆرێك ئه‌وه‌نده له‌شه‌ونوێژدا ده‌مایه‌وه كه قاچه‌كانى ده‌ئاوسان وه رِۆژانه استغفرالله ى زۆرى ده‌كردو هه‌میشه داواى لێبوردنى له خواى په‌روه‌ردگار ده‌كرد و بۆیه جارێك دایكمان عائیشه خواى لێرِازیبێت ده‌فه‌رموێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ ئه‌وه‌نده ئازارى خۆت ده‌ده‌یت خۆ خواى گه‌وره له‌هه‌موو تاوانكانت خۆش بووه . به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا (ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت) ئه‌ى عائیشه نابێت من به‌نده‌یه‌كى سوپاسگوزارى خوابم ، وه‌هه‌روه‌ها جارێكى تر كاتێك له‌ناو هاوه‌ڵاندا بوو فه‌رموى هه‌موو كه‌سێك به‌رِه‌حمى خواى گه‌وره نه‌بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه و یه‌كێك له هاوه‌ڵان فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆش ؟ پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووى به‌ڵێ منیش به‌رِه‌حمى خواى گه‌وره‌نه‌بێت ناچمه به‌هه‌شته‌وه .
كه‌واته باهه‌موومان بزانین كه شه‌یتان فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى زۆره هه‌ر بۆیه زۆر جار به‌ناوى كارى چاكه‌وه به‌راو تاوانمان ده‌بات به‌وه‌ى كه‌هانمان ده‌دات له‌سه‌ر تاوان و ده‌ڵێت خوا به‌رِه‌حمه وه‌ناچێت یه‌كسه‌ر هانت بدات له‌سه‌ر گوناح و تاوان به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى ته‌دریجى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌راو تاوانت ده‌بات ئه‌گه‌ر یه‌كێك زۆر له‌خواترس بێت له‌سه‌ره‌تاو هه‌وڵى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌دات كه سونه‌ته‌كانى كه‌م كاته‌وه‌و پاشان ورده ورده به‌راو ئه‌و كارانه‌ى ده‌بات كه مه‌كروهه‌و تاواى لێده‌كات له‌ناو تاواندا نوقمى ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر دوو كارى خێرى لبه‌ر ده‌ستدا بێت و بیه‌وێت ئه‌نجامى بدات ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵ ده‌دات كه‌نایه‌ڵێت هیچیان بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رسور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بێت یه‌كێك له‌و دووكاراى له‌به‌رده‌ستیدایه ئه‌نجامى بدات ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و كاره‌یانى پێبكات كه خێرى له‌وه‌ى تریان كه‌متره ، هه‌ر بۆیه جارێك كابرایه‌ك دێته لاى عه‌لى كورِى ئه‌بى تاڵیبو و پێى ده‌ڵێت برِێك پارام شاردۆته‌وه و ئێستا پێویستم پێیه‌تى به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌گه‌رِێم نازانم له‌كوێیا دامناوه‌و نایدۆزمه‌وه ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێى ده‌ڵێت ئه‌وه شتێك نی‌یه له‌قورئاندا باسكرابێت و من بۆتى بدۆزمه‌وه به‌ڵام بچۆره‌وه ماڵه‌وه ئه‌م شه‌و مه‌خه‌وه‌و یادو زیكرى خوابكه به‌ڵكو بێته‌وه یادت ، كابرا بۆ رِۆژى دواتر دێته‌وه‌و ده‌ڵێت قوربان ئه‌م شه‌و تانیوه‌ى شه‌و له عیبادتدابووم پاره‌كه‌م هاته‌وه یاد كه له‌كوێدا هه‌ڵم گرتووه و دۆزیمه‌وه. عه‌لى كورِى ئه‌بى تاڵیبیش خواى لێ رِازى بێت پێى ده‌فه‌رموێت هه‌رزانیم شه‌یتان ده‌ست به‌ردارت نابێت تا به‌یانى له عیبادات دابیت ، به‌ڵام تۆ ده‌بوایه تا به‌یانى دابنیشتیتایه‌وه سوپاسگوزارى خوات بكردایه .
وه‌به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به ناو ژیانى هاوه‌ڵان بگرێین نمونه‌ى زۆر جوانمان دێته به‌رچاو ، ئه‌و كاته ده‌زانین جیاوازى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك له‌پێشتر باسمان كرد ده‌ڵێین (سه‌د گوناح و یه‌ك ته‌وبه) به‌ڵام له‌لاى ئه‌وان (یه‌ك گوناح و سه‌د ته‌وبه) بوو .
له‌كۆتایدا ئومێده‌وارم كه ئه‌م بابته جێى رِه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگارو پاشان سود به‌خش بێت بۆ هه‌مووان .
ئا/ رِه‌ییان به‌رزنجى
س چ ڕێگه‌ی ڕاستی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه