.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









خۆشـــەویستییەك لە رێگای مـۆبایلەوە ژیانی نیان بەرەو كوێ دەبات؟
ئا: خەندە گۆران
هەر لەم روانگەیەوە ساتێك دەچینە نێو دونیای خۆشەویستی (نیان) تا بزانین چ دنیایەكی پڕ لە خۆزگە و هیوای هەبووە، (نیان) كچێكی نەرم و ناسك و نیان بوو، هیچ كات بڕوای نەدەكرد رۆژێك لە رۆژان ببێتە عاشق و كوڕێك بێتە نێو ژیانی،(نیان) تەمەنی(18) ساڵ دەبێت قوتابی قۆناغی دواناوەندی دەبێ كاتێك لەلایەن خانەوادەكەی بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری خۆی مارەیی لە كوڕێكی ناسیاوی خۆیان دەبڕدرێ بێ ئەوەی هیچ شتێك لە باری هاوسەرێتی و خۆشەویستی بزانێ ، دوای پێنچ مانگ لە شووكردنی ئەو كوڕەی كە كە مێردی پێ كردبوو بەهۆی رووداوێكی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەست دەدات، دوای شەش حەوت مانگ (نیان) لە ماڵە خەزورانی دەمێنێتەوە، بۆیە ماڵی خەزوری مەوزوعی شووكردنەوەی (نیان) بۆ كوڕێكی دیكەیان لای ماڵی باوكی(نیان) دەكەنەوە ئەمجارە دەیانەوێ رەزامەندی ئەو وەربگرن، بەڵام رەتی دەكاتەوە و دەڵێت بە چاوی خوشكەوە سەیری شوبراكانی دەكات و هیچ كاتیش بیر لەوە ناكاتەوە كە رۆژێك شو بە شوبراكانی بكاتەوە، بۆیە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ماڵی باوكی دەدات تا جارێكی دیكە نەبێتەقوربانی دەستی هیچ كەسێك، هەروەها بڕیاریش دەدات سەر لە نوێ ژیانی خۆی دەست پێ بكاتەوە و درێژە بە خوێندنەكەی بدات، هەر چەندە گوشاری زۆریشی لەسەر بوو، تاوەكو شوبكاتەوە، بەڵام ئەو هەر سووربوو لەسەر بڕیاری خۆی، بەداخەوە مرۆڤ نازانێ، چ نهێنییەك لە ژیان بۆی حەشاردراوە، بەرێكەوت رۆژێك كوڕێك بەهەڵە پەیوەندی بەژمارەكەی (نیان)ەوە دەكات، كە وەڵام دەداتەوە بە كوڕەكە دەڵێت:
بەڕێز ژمارەكەت بە هەڵە لێداوە كوڕەكە ئەوكات بە لێبوردنەوە تەلەفۆنەكە دادەخات، بەڵام بۆ رۆژی دواتر هەمان ژمارە دووبارە پەیوەندی دەكاتەوە كە(نیان) وەڵامی دەداتەوە دەست بە قسەكردن دەكات و ئەمجارەش(نیان) داوای لێ دەكات چیتر پەیوەندی بەو ژمارەیەوە نەكات، پێی دەڵێ بە دڵنیاییەوە من ئەو كەسەنیم كە تۆ بەدوای دەگەڕێی، بۆیە كوڕەكە لەگەڵیدا دەكەوێتە قسەكردن و داوای لێبوردنی دووبارە لێ دەكاتەوە و كە گوایە ئەو لەمجۆرە كوڕانە نییە كە بە كچی خەڵك رابوێرێ و ئەو بە قوتابی زانكۆ خۆی پێ ناساند، ئەم جارەیان قسەكردنەكەیان لە جاری یەكەم زیاتری خایاند(نیان) لەگەڵی نەرم و نیان دەبێت لە قسەكرندا و خواحافیزی لەیەك دەكەن، ئەم رووداوە دەبێتە هۆی یەكتر ناسین و نزیك بوونەوەی ئەم دوو كەسە، بەمجۆرە پەیوەندییەكەیان بەردەوامبوو، رۆژانەقسەیان لەگەڵ یەكتری دەكردوو لە ئەحواڵی یەكتریان دەپرسی تا بووە پەیوەندییەكی خۆشەویستی، ئەوكات بڕیاریاندا كەوا یەكتری ببینن بۆ ئەوەی قسەی زیاتر لە دوا رۆژی خۆیان بكەن، كات و شوێنی ژوانیان دەستنیشانكرد بۆ یەكتر بینین دوای یەكتر بینینوو دانیشتن و قسەكردنێكی زۆر، خواحافیزییان لەیەك كردو و هەر لە رێگادا پەیوەندی بەیەكەوە دەكەن بۆ ئەوەی رای یەكتر لەسەر هەڵسووكەوتوو رووخساری یەكدی بزانن و وەڵامی هەردووكیان ئیجابی دەبێت، بەمجۆرە پەیوەندییەكی قووڵ لە نێوانیاندا دروست دەبێت و دەگاتە رادەی خوازبێنێ(نیان) بە(كاوە) دەڵێت: كەوا بێتە داوای ئەویش رازی دەبێت و (نیان) یش زۆربە خۆشحاڵییەوە ئەم هەواڵە بە ماڵەوەیان رادەگەیەنێ، بەڵام بەشێوەیەكی لە ناكاو(كاوە) تەلەفۆنی بۆ دەكات و پێی دەڵێت : تا دوو مانگی دیكە ناتوانێ بچێت بۆ داوای، چونكە كێشەیەكی خێزانیان هەیە، هەر كاتێ كێشەكەیان چارەسەر بوو ئەوكات خوازبێنی دەكات (نیان) بەم هەڵسووكەوتەی(كاوە) تووڕە دەبێت پێی دەڵێت: بۆچی پێشتر وات نەگوت من بە ماڵەوەم رانەگەیاندبایە، دیارە ئەوە جاری یەكەم دووەمی ئەو كوڕە نابێت كەوا بە ئەمڕۆ و بە سبەی و مانگ و چەند مانگێكی تر پەیوەندییەكە دەباتە سەر و گرفت لە نێو خانەوادەكەی (نیان) پەیدادەكات بەو رادەیەی ماڵەوەیان پێی دەڵێن تۆ كێت هەڵبژاردووە هەر رۆژەی بە بیانوویەك خۆی لە مەسەلەكە دەدزێتەوە؟ هەر یەك لەلایەك قسە دەكەن و پێی دەڵێن تۆ تا دوێنێ ئامۆژگاری ئێمەت دەكرد ئەمڕۆ چۆن دوای كوڕێكی فێڵباز و ساختەچی كەوتووی بەمجۆرە فریوی دای و یاری بە ئەقڵ و سۆزت دەكات؟ بۆیە لەگەڵ ئەم هەموو قسە پێ گوتنە(نیان) دەبوورێتەوە لەهۆش خۆی دەچێت، بە پەلە دەیگەیننە نەخۆشخانەو دوای چەند كاتژمێر مانەوەی دێتەوە هۆش خۆی و لەو ماوەیەش(كاوە) چەندین جار پەیوەندی دەكات، بەڵام ئەو كاتی نابێت وەڵامی بداتەوە و هەر كە دەگەڕێنەوە ماڵەوە پەیوەندی پێوە دەكات و مەسەلەكەی پێ دەڵێت بەڵام ئەو توڕە دەبێت و لەگەل ئەمەشدا هیچ موراعاتی(نیان) ناكات و پێی دەڵێت: من لەبەر ئەوە پەیوندییم پێوەكردی تا پێت بڵێم سەفەرێكم كەوتۆتە پێشوو تا چەند مانگی دیكە ناگەڕێمەوە، بۆیە ناتوانم بێم بۆ داوات بەڵام دڵنیابە كە گەڕامەوە بەسەلامەتی ئەوە هەر بۆ رۆژی دواتر دێمە داوات ئینجا خوا حافیزی دەكا و موبایلەكەی دادەخات.
ئەوكات پشوی هاوین دەبێت بە قسەی خۆی پێش دەست پێكردنی دەوامی كۆلیژ دەگەڕێتەوە، بەڵام دوای چەند رۆژیش لە دەوامی كۆلیژ(كاوە) هیچ هەواڵێكی نابێت و (نیان)یش هەر لە چاوەڕوانی هەواڵێك دەبێت و هەر زەنگی موبایلی هاوڕێكانیشی گوێ لێ بوویایە دەستی بۆ جانتاكەی دەبرد وای دەزانێ زەنگی موبایلەكەی ئەوە، چركەوسات (نیان) هەر لە چاوەڕوانی هەواڵێكی(كاوە) بوو دەترسا لەوەی كە خوانە خواستە نەوەكو(كاوە) شتێكی لێ سەرهاتبێ بۆیە، بیر دەكاتەوە كە بچێت بۆ كۆلیژ و بەڵكو لە هاوڕێكانی هەواڵی خۆشەویستەكەی دەست كەوێت، كە دەچێ لە قوتابییەكانی قۆناغی چوار دەپرسێ هەواڵێكی زۆر ناخۆش دەبیستێ، ئەویش وەرگرتنی مۆڵەتی زەواجی (كاوە)یە دەڵێن ئەمڕۆ دوا رۆژی مۆڵەتەكەیەتی و لەوانەیە ئێستا بەدەربكەوێت، ئەم هەواڵە بۆ (نیان) سەدمەیەكی كاریگەر دەبێ، هەر لەوێ رەنگی زەردەبێت و ئاگای لەخۆی نامێنێ و بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەگەڕێتەوە ماڵەوە ، رۆژ لە دوای رۆژ باری تەندروستی خراپتر دەبێت و تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، ماڵەوەیان چەندین دكتۆری پێدەكەن، بەڵام بەداخەوە لە دەرمانی بێ هۆشكەر زیاتر چی دیكەی بۆ نانووسن و چارەی دەردی دڵی ناكەن، بۆیە لە درەنگانێكی شەودا كاتێك شار هێمن و خامۆشە و خەڵكی لە خرپەی خەوێكی خۆشدان، بەهۆی خواردنی دەرمانێكی زۆر لەو دەرمانانەی كە دكتۆر بۆی نووسیبوو كۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.
من لێرە بڕیار بۆ خوێنەر جێ دێڵم تەنیا ئەوە نەبێ دەڵێم گەر قوتابییەكی زانكۆ ئەوە بیركردنەوەی بێت بۆ خۆشەویستی دەبێ بەیانی چ وانەیەك فێری نەوەی نوێ بكات؟!
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش گیان قوتابی زانکۆ سهرت نیه ههمووی خۆشهویستی بزانن یان لهمانای تێبگهن من ههر بهخویندنهوهی سهرهتای ئهم مهوزوحه که تهلهفونهکهی بهههله کردبوو سی جاری که کردیهوه شهخسیاتی ئینسان دیاری دهکات ئینسانێک ئاوا کچێک بناسێ یان خۆشی بوێت ئهنجامهکهی ههر ئهمهیه لهوانهسه ههبی وا رێکهوتبێ بهلام بهدهگمهن شاز دلنیابه ئهگهر ههردوولا مهرامێکیان نهبی خۆسیان باوهر به پهیوهندی وا ناکهن لهوانهیه کورهکه بلێ باسه چۆن یهکسهر ههر بهتهلهفون وارازی بوو یان کچهکه بهههمان شێوه باسه کورهکه دیاره ئهمه ههر ئیشیهتی ئاخۆ بۆ چهنی کهی کردبێ والله اعلم..
دووباره دهست خۆش

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
