❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چەند روونكردنەوەیەك سەبارەت بەچاندنی گورچیلە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-31 05:38:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چەند روونكردنەوەیەك سەبارەت بەچاندنی گورچیلە

چەند روونكردنەوەیەك سەبارەت بەچاندنی گورچیلە
لە ژمارە (733)ی گۆڤاری (گــــوڵان)ی ئازیز دا دیمانەیەك سەبارەت بەچاندنی گورچیلە لەگەڵ بەرێز(د. مازن یونس محەمەد) دا سازدراوە، جا بۆ ئەوەی زانیاری راست و دروست بخەینە بەردەم خوێنەران و جەماوەر پێویستە ئەم راستییانە بخەینە بەرچاو:

-1 سەبارەت بەوەی كە لە ماوەی دوو ساڵدا(120) نەشتەرگەری كراوە ئەم ژمارەیە وورد نییە، بەڵكو نزیكەی(180) نەشتەرگەری كراوە، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە خەڵكی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە روو لە دەرەوە نەكەن.

-2 سەرەتای دەست پێكردنی دیمانەكە جیاوازی زۆرە لەگە ناوەڕۆكەكەی، چونكە(د. مازن) پسپۆڕە لە نەشتەرگەری(گورچیلە و میز) بەڵام پسپۆڕ نییە لە تیمی چاندنی گورچیلە لە هەولێر یان كوردستان.

-3 یەك لەو پرسیارانەی كە ئاراستەی د. مازن دەكرێت سەبارەت بە گرینگترین ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی لە كاركەوتن و پەككەوتنی ئەندامەكان دكتۆر نەیتووانیوە وەڵامێكی پڕ بە پێست بداتەوە، لە وەڵامدا دەڵێم نەخۆشییەكان زۆرن كە دەبنە هۆی لەكاركەوتنی یەكجارەكی گورچیلە وەكو نەخۆشی شەكرە و بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و هەوكردنی درێژخایەنی گورچیلە.

-4 لە پرسیارێك دا هەر سەبارەت بە گورچیلە هاتووە ئەی ئەندامەكانی تر تونای چاندنی ئەندامی دیكەیان لەلەش دا نییە؟ ئەم پرسیارە لە رووی داڕشتنەوە زۆر لاوازە، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم ئەم بابەتە ناوەڕۆكەكەی لە سەرەوە تاوەكو خوارەوە لە پسپۆڕی و دەسەڵاتی ئێمە و دكتۆر(مازن) یش دا نییە بەڵام لە رووی چاندنی گورچیلەوە هەركاتێك بەخشەرێك بیەوێت گورچیلە بدات ئەوا كارەكان ئەنجام دەدرێت، بەخشەریش دوو جۆرە، بەخشەری زیندوو، یان ئەوانەی بە كارەسات مێشكیان لەدەست دەدەن، لای ئێمە تەنیا بەخشەری زیندوو هەیە، كە ئەوانیش دوو جۆرن(خزم- بێگانە) تا بەخشەر رادەی خزمایەتی زیاتر بێت باشترە بەتایبەتی ئەگەر برا یان خوشك دایك و باوكی نەخۆشەكە بێت.

5- لە رووی زانستی و یاساییەوە، بۆ خۆبەخش لێژنەیەكی تایبەتی پێكهێنراوە، لە رووی مێشك و دەروونیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت كە ئاخۆ تا چ رادەیەك گونجاوە، لە كاتی بەخشینی گورچیلەش دا پێویستە یەكێك لە خانەوادەی بەخشەرەكە ئامادە بێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاخۆ فشاری خراوەتە سەر یان نا یاخود بەكڕین و فرۆشتن ئەم كارە كراوە.

http://kurdzhin.org/uploads/048140ae7c.jpg

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net