❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ملیۆنه‌ها خێر له‌ چه‌ند هه‌نگاوێكدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-31 21:48:27

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

ملیۆنه‌ها خێر له‌ چه‌ند هه‌نگاوێكدا

" مَنْ غَسلَ يَومَ الجُمعَةِ واغتسَلَ ,ثم بَكرَ وابْتكرَ ,ومَشىَ ولمْ يَركبْ، وَدنَا مِنَ الإمَام فاسْتمَعَ ولمْ يُلغِ كانَ له بِكلِّ خُطوَةٍ عَملُ سَنةٍ - أجر صيامها وقيامها- " رواه الإمام أحمد وأبو داود.

واته‌: " ئه‌وه‌ی له‌رۆژی جومعه‌دا 1- خۆی شۆرد، 2- و زوو رۆیشت بۆ مزگه‌وت، 3- و به‌پێ رۆیشت نه‌ك به‌سواری، 4- له‌ ئیمامه‌وه‌ نزیك بووه‌وه‌، 5- وبێ ده‌نگ دانیشت و گوێی گرت، بۆهه‌ر هه‌نگاوێك پاداشتی ساڵێكی هه‌یه‌ – پاداشتی به‌رۆژووبوونی و شه‌ونوێژی- "
واته‌: ئه‌وه‌ی له‌رۆژی جومعه‌دا خۆی شۆرد و له‌سه‌رتای كاته‌وه‌ رۆیشت بۆ مزگه‌وت، به‌پێ نه‌ك به‌ترومبێل و ئه‌وشتانه‌، وگه‌یشت به‌خوتبه‌ی یه‌كه‌ما وبه‌بێ ده‌نگی گوێی لێ گرت، و دانیشتنه‌كه‌ی له‌نزیك ئیمامه‌وه‌ بوو، به‌ئیزنی خوا ئه‌وپاداشته‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ له‌ فه‌رموودوه‌كه‌دا باسكرا..
هه‌رموسوڵمانێك ده‌یه‌وێت ئه‌و پاداشته‌ گه‌وره‌ی به‌نسیب ببێت، و به‌هه‌ر هه‌نگاوێك خێری ساڵێكی ته‌واوی له‌عیباده‌ت بۆ بنووسرێ، به‌ نوێژ ورۆژو و شه‌ونوێژ وروۆژووی سوننتیه‌وه‌، یه‌ك هه‌نگاو پاداشتی یه‌ك ساڵی ته‌واو عیباده‌تی هه‌یه‌.. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌یان سه‌د هه‌نگاو له‌مزگه‌وته‌وه‌ دوور بوو، ئه‌و رۆژه‌ به‌قه‌د خێری سه‌دساڵ عیباده‌تی بۆ ده‌نووسرێ، به‌وشه‌رته‌ی مه‌رجه‌ باسكراوه‌كان بێنێته ‌دی.. خۆ ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ی هه‌زار هه‌نگاو دوور بوو ئه‌وا خێری هه‌زار ساڵی بۆ ده‌نووسرێت.. ئای چ كرده‌وه‌یه‌كی كه‌م و پاداشتێكی زۆره‌!!
بێنیه‌به‌خه‌یاڵی خۆتدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م سوننه‌تانه‌ت له‌یه‌ك جومعه‌دا جێبه‌جێ كرد، وماوه‌ی نێوان مزگه‌وت وماڵه‌كه‌تان پێنچ سه‌د مه‌تر واته‌: هه‌زار هه‌نگاو بوو، به‌هه‌ر هه‌نگاوێكت پاداشتی یه‌ك ساڵ عیباده‌تی بێگوناهـ به‌ده‌ست دێنیت، هه‌زار ساڵ به‌نوێژ ورۆژوو شه‌ونوێژ ورۆژووی سوننه‌تیه‌وه‌، و به‌بێ گوناهێكیش..!!
بێنیه‌ به‌خه‌یاڵتا هه‌زار ساڵ نه‌ك ساڵێك، و ده‌، و سه‌د ساڵ، پاداشته‌كه‌ت ده‌بێته‌ پاداشتی یه‌ك هه‌زار ساڵ.. ساڵێكیش 365 رۆژه‌، دبێته‌: 365000 رۆژ، هه‌زار ساڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ ملیۆنێك وهه‌شت سه‌د و بیست وپێنچ هه‌زار نوێژ.. ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زۆر زۆره‌ خه‌ریكه‌ ئینسان باووه‌رِ نه‌كات!!
ئه‌مه‌ هه‌مووی له‌ یه‌ك جومعه‌دا.. له‌ساڵێكا 52 جومعه‌ی تێدایه‌.. ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك ساڵ ئاوه‌ها به‌رده‌ووام بوویت خێری 52 هه‌زار ساڵت به‌ده‌ست هێناوه‌!! ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: فه‌زڵی خوا فراوانه‌..
ئه‌گه‌ر داوا له‌یه‌كێكمان بكرێ دو یاسێ رۆژ به‌رۆژوو بێت زۆر له‌سه‌رشانی قورسه‌، ئه‌ی تۆ چ ده‌ڵێیت به‌رامبه‌ر رۆژووی ساڵێك به‌ هه‌نگاوێك؟! ته‌ماشاكه‌ خوا له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیا چه‌ند به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌!!


سه‌رچاوه‌/ده‌ریای نوور

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net