.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زانای ناوداری ده‌روونزانی
*فرۆید له ساڵی 1856 له جیکۆسلاڤیا له دایک بووه که ته‌مه‌نی گه‌یشته (4) ساڵ به خێزانه‌وه چوون بۆ شاری نه‌مسا، کاتێک فرۆید له دایک بوو ته‌مه‌نی باوکی (40) ساڵ بوو و ته‌مه‌نی دایکی (که ژنی دووه‌می بوو) 20 ساڵ بوو ، باوکی پیاوێکی بازرگان بوو توند‌و تیژ بوو ، بۆیه لای فرۆید دوو هه‌ست دروست بووبوو ئه‌ویش بریتی بوو له ترس و خۆشه‌وستی، فرۆید کوڕی یه‌که‌م له (6) منداڵ .
*ساڵێک پێش هاوڕێکانی چووه قۆناغی ناوه‌ندی.
له منداڵی‌دا جگه له زمانی عهبری و ئه‌ڵمانی لاتینی و یۆنانی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی ده‌زانی، هه‌روه‌ها خۆی فێری ئیتاڵی و ئیسپانی کرد.
*کاتێک ته‌مه‌نی (8) ساڵان بوو کتێبه‌کانی (شکسپیر) ی ده‌خوێنده‌وه.
*کۆلێژی پزیشکی هه‌ڵبژارد له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا هه‌رچه‌نده ڕقی ڵێ بوو .
ڕێچکه‌ی زانستی فرۆید :
* 1880 ( جۆزیف برۆیر) ی ناسی که له پزیشکه به‌ناوگه‌کانی ڤێنا بوو ئامۆژگارکهرو هاوڕێی فرۆید بوو، فرۆید کاریگه‌ر بوو پێی کاتێک (برۆیر) ڕێگه‌ی تازه‌ی به‌کارهێنا بۆ چاره‌سه‌رکردنی هستریا ئه‌ویش ڕێگه‌ی ( به‌تاڵ کردنه‌وه) که پێی گوترا (چاره‌سه‌رکردن له ڕێگه‌ی قسه‌کردن) واته نه‌خۆشه‌که باسی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌ی بکات.
*1881 دکتۆرای به ده‌ست هێنا و له کارگه‌ی (ارنست) کاری کرد.
*1882 له نه‌خۆشخانه‌ی (ڤێنا) کاری کرد ئه‌و کات چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه.
*1885 وانه‌ی ده‌ووته‌وه له زانستی نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مارگیری، و له‌م ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی وه‌رگرت چوو بۆ پاریس له زانکۆی (سالبترییر) ده‌یخوێند له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی به‌ناوبانگ ( جین شارکۆ) .
* 1886 گه‌ڕایه‌وه بۆ ڤێننا وه‌ک پزیشکێ کاری کرد وئه‌وه‌ی فێر بوو له ( شارکۆ) جێبه جێی کرد .
*1893 لێکۆینهوهیهکی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ده‌روونی بۆ هستریا.
*1895 کتێبی ( دراسات فی الهستریا) ی بڵاوکرده‌وه، که خاڵی سه‌ره‌تا بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌کان و ده‌روونییه‌کان.
*1908 یه‌که‌م کۆنگره بوو بۆ باسکردنی (شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی) که ڕێگایه‌ک بوو فرۆید دایهێنا و هه‌روه‌ها گۆڤارێک بۆ شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی هاته ده‌ر که فرۆید سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کرد.
*1909 وانه‌ی ده‌ووته‌وه له زانکۆی (کلارک) له وڵاته یه‌ککرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
*1910 کۆنگره‌ی دووه‌می شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی ئه‌نجام دا له (نورمرج) و کۆمه‌ڵه‌ی شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی پێکهێنا.
*فرۆید ده‌ڵێت که (کبت) واته (چه‌پاندن) بریتییه له ململانێ نێوان دوو ئاره‌زووی دژوار ، هه‌روه‌ها (مۆلفین) ی به‌کارهێنا له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان که به هه‌مان ده‌رمان خۆی کوشت.
له‌لای فرۆید که‌سایه‌تی پێکهاتبوو له سێ ئاست له هۆشیاری :( هه‌ست ،پێش هه‌ست و نه‌ست) .
*فرۆید ڕووانگه‌یه‌کی جوان و گه‌شی نه‌دا سه‌باره‌ت به سروشتی مرۆڤ به‌ڵکو مرۆڤ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ململانێکانه.
* له ساڵی 1920تا 1930 گه‌یشته لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ، به‌ڵام ته‌ندروستی تێکچوو (33) نه‌شته‌رگه‌ریی شێرپه‌نجه‌ی بۆ ئه‌نجام درا که ئازارێکی زۆری ده‌کێشت.
* له ساڵی 1939 له له‌نده‌ن گیانی له ده‌ست دا.
ئاماده‌کرنی hana_sweet
وه‌گێران له راپۆرتێکه‌وه.
سیگمۆند فرۆید


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستان خۆش هاورێ گیان بۆ ئه‌م زانیاریه به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه