.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شاری عه‌ده‌ن و موعجیزه‌یه‌کی نوێ
یه‌کێک له ئیعجازه‌کانی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌یه که ده‌فه‌رمووێت: عن حذیفة بن أسید الغفاری قال: اطلع النبی (صلی الله علیه وسلم) و نحن نتذاکر فقال: ماذا تذاکروون؟ قالوا: نذکر الساعة. قال: انها لن تقوم حتی ترون قبلها عشر آیات، فذکر الدخان و الدجال والدابة و طلوع الشمس من مغربها و نزول عیسی ابن مریم علیه الصلاة والسلام و یأجوج و مأجوج، وثلاثة خسوف: خسوف بالمشرق، و خسوف بالمغرب، و خسوف بجزیرة العرب، و آخر ذلک نار تخرج من الیمن تطرد الناس إلی محشرهم. ( وفی روایة عند مسلم: نار تخرج من قعر عند ترحل الناس) مسلم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه، که بورکانێک له (قعر) ی عه‌ده‌ن، (بنی عه‌ده‌ن) ده‌رده‌چیت و خه‌ڵکی ده‌بات به‌ره‌و مه‌حشه‌ر، شاری عه‌ده‌ن زۆربه‌ی به‌ئاوی ده‌ریا ده‌وره دراوه و له بنه‌ڕه‌تدا زه‌ویه‌که‌ی به‌هۆی بورکانێکی گه‌وره‌وه دروست بووه که له‌و ده‌ریایه‌دا بووه، ئه‌م بورکانه پاش هێور بوونه‌وه و سارد بوونه‌وه‌ی ده‌مێکی چاڵی بۆ دروست بووه زۆر زۆر گه‌وره و فراوانه. (وێنه‌ی عه‌ده‌ن له گۆگڵ ئێرثه‌وه که ده‌که‌وێته سه‌ر دوورگه‌یه‌کی بورکانی، که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه)...

که‌س له ڕابوردوودا نه‌یزانیوه که شاری عه‌ده‌ن له‌سه‌رده‌می بورکان دروست بووه، تا ئه‌و کاته‌ی ئینگلیز داگیری کرد و فڕۆکه په‌یدا بوو، کاتێک به‌فڕۆکه له به‌رزاییه‌کی زۆره‌وه سه‌یری عه‌ده‌نیان کرد بینیان شارێکه ڕووه‌که‌ی چاڵه و ده‌مێکی بورکانی گه‌وره‌شی هه‌یه، بۆیه ئینگلیزه‌کان ناویان نا شاری ده‌می بورکان (Kraytar)، ئیتر به‌م ناوه‌وه ناویان ده‌برد نه‌ک ناوی (عه‌ده‌ن).
بیعثه‌یه‌کی مه‌له‌کی به‌ریتانی بۆ زانیاری بورکان له‌ساڵی 1964 دا که‌وتنه دیراسه‌ی بورکانی عه‌ده‌ن به‌سه‌رۆکایه‌تی پڕۆفیسۆر (I.G.Gass) که سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌که‌ی به‌مه ده‌ست پێ ده‌کات که ده‌ڵێت": (به‌ڕاستی بورکانه‌کانی ئێستا وه‌کو ده‌مه‌قاچان و یاری مناڵانه له‌چاو بورکانی عه‌ده‌ندا."
ئه‌مه له‌کاتێکدا که بورکانی زۆر گه‌وره ته‌قیوه‌ته‌وه، وه‌ک بورکانی (کراکاتو) له ئیندۆنیسیا که له ساڵی 1883 دا ته‌قییه‌وه، که زانایان به‌گه‌وره‌ترین بورکانی ده‌زانن تائێستا، که بووه هۆی کوشتنی 36 هه‌زار که‌س و خه‌ڵکی له دووری 5000 کیلۆمه‌تره‌وه گوێیان له ده‌نگی بوو، تۆز‌و خۆڵ و دووکه‌ڵیشی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ڕووناکی خۆری شارده‌وه، وه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شان و نه‌مانی زۆربه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی که تیایدا ته‌قیه‌وه، زانایان هێزی ته‌قینه‌وه‌ی بورکانه‌که مه‌زه‌نده ده‌که‌ن به‌توانا و هێزی ته‌قینه‌وه‌ی 100 بۆمبی هایدرۆجینی... ئینجا بیربکه‌ره‌وه له‌قسه‌ی زانایان که ده‌ڵێن: ئه‌م بورکانه گه‌وره‌یه وه‌ک ده‌مه‌قاچان و یاری مناڵانه له‌چاو ته‌قینه‌وه‌که‌ی بورکانی عه‌ده‌ندا.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه موعجیزه‌یه:
1- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت (قعر عدن) که هیچ که‌س تا زه‌مانی داگیرکردنی ئینگلیز که دیراسه‌یان کرد نه‌یزانیوه که شاری عه‌ده‌ن له چاڵاییه‌کی به‌رفراوانی ده‌می بورکانێکی زۆر گه‌وره‌دایه.
2- دیاره زۆربه‌ی بورکانه‌کانی دنیا، که جارێک ته‌قیونه‌ته‌وه، زۆر ئاساییه که جاری تریش چالاک ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت بورکانێکی ئاوا گه‌وره‌ی وه‌ک بورکانی عه‌ده‌ن که ئاگر و شله‌ی تواووه‌ی خه‌ڵکی ده‌به‌ن به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر ، قورئانیش ئاماژه بۆ بوومه‌له‌رزه و ته‌قینه‌وه‌ی بورکان ده‌کات که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ر موعجیزه‌یه ( إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا، وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا )... الزلزلة.. کاتێک
زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات، هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاند و هێنایه ده‌ره‌وه.
باشه کێ له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) زانیویه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان بورکان و بومه‌له‌رزه‌دا ؟ ئه‌مڕۆ پاش دیراساتی زۆر زانایان ده‌ڵێن: (بومه‌له‌رزه وه‌کو ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی پێش وه‌خته بۆ هاتنی بورکان).
3- له‌گه‌ڵ باسی بورکانی (عه‌ده‌ن) دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی ڕۆچوون ده‌کات که ئه‌مه‌ش دیسان به‌هۆی زه‌مین له‌رزه‌ی به‌هێزه‌وه ده‌بێت که ڕۆچونێکی زه‌وی له ڕۆژهه‌ڵات و یه‌کێکیش له ڕۆژئاوا و یه‌کێکیش له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌بێت، که ئه‌مه‌ش شتێکی ئاسایی‌یه له‌ڕووی زانستی‌یه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و بوومه‌له‌رزه گه‌ورانه‌دا رووبدات.
ده‌نگی ئیسلام


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سازاده شه‌نی بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده‌ت پیرۆزبایی ده‌رجونیشت لێ ئه‌که‌م که ئاماژه‌ت پێیاوه له‌خوا به‌زیا بێت دووباره هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له هه‌موو بواره‌کانی ژیانتا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh bet babateky baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوشبيت بوو با بة تة كةت
لةخوا بة زيابيت كة دةرجوويت نوخشةشبيت لة ئيمة
دووبارة دةست خوش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه