❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیسپانیا .........

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 19:10:01

roma riki
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-18
دواترین سه‌ردان: 2009-08-04
په‌یامه‌كان: 40
WindowsXPFirefox

ئیسپانیا .........

زمانی‌ فه‌رمی‌: ئیسپانیا
پایته‌خت: مه‌درید
گه‌وره‌ترین شار: مه‌درید
سیستمی‌ سیاسی: شانشینی‌ په‌رله‌مانی‌
سه‌رۆكی‌ ده‌وڵه‌ت (پاشا): شا خوان كارلۆس
سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت: حۆسیه‌ لویس پباتیرۆ
ڕووبه‌ر: 504،782 كم²
ژماره‌ی‌ دانیشتوان: 45.116.894 (2007)
چڕی دانیشتوان: 85 كه‌س بۆ هه‌ر كم²
دراو: یۆرۆ (€)
داهاتی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یی: 989 ملیار دۆلاری‌ ئه‌مریكی (2005)
داهاتی‌ میللی‌ تاكه‌كه‌س: 23،911 دولار أمریكی (2005)
جیاوازی‌ كات: UTC+1
سوردی‌ نیشتمان: Marcha Real
هێمای‌ ئوتومبیله‌كانی‌: ES
هێمای‌ ئه‌نته‌رنێت: .es
ژماره‌ی‌ ته‌له‌فون ( كۆد): +34

شانشینی‌ ئیسپانیا:
شانشینی‌ ئیسپانیا به‌ئیســــــپانی پێی‌ ده‌ووترێت (España) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ كیشـوه‌ری‌ (ئه‌وروپــا) وه‌ ، كــه‌ نــزیكه‌ی‌ (85%)ی‌ نیمچه‌ دوورگــه‌ی‌ (ئیبریـــا)ی‌ داگــیر كــردووه‌، ته‌نگه‌به‌ری‌ (جـبل تــاریق) له‌كیشوه‌ری‌ (ئه‌فریقا)ی‌ جیاده‌كاته‌وه‌و زنجیره‌ چیـای‌ (پێرینیه‌) به‌كیشوه‌ری‌
(ئه‌وروپا)وه‌ ده‌یبه‌ستێته‌وه‌، ئیسپانیا له‌خۆرئاواوه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ (پورتوگال)، هه‌روه‌هـــا له‌باكووری‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ (فه‌ره‌نسا)و (ئه‌ندۆرا) و هه‌موو سنوره‌كانی‌ تــریشی‌ ســنوری‌ ئـــاویـن، له‌خۆرهه‌ڵات‌و باشوریدا ده‌كه‌وێته‌ كه‌ناری‌ ده‌ریـای‌ (سپـی‌ ناوه‌ڕاست)و ده‌ریای‌ (بالیار)، له‌باكووره‌وه‌ ده‌كه‌وێتـه‌ كه‌ناری‌ زه‌ریای‌ (ئه‌تڵه‌سی‌)و كه‌نداوی‌ (به‌سكـای‌) یـان (گاسكۆنیا)، هه‌ریه‌ك لـه‌دوورگه‌كــانی‌ (بالـــیار) له‌ده‌ریای‌ (ناوه‌ڕاســـت)و دوورگه‌كـــانی‌ (كه‌نــاری‌) له‌زه‌ریای‌ (ئه‌تڵه‌سی‌) سه‌ر به‌ئیسپانیان، هه‌روه‌هـا كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ (مه‌غریب)دا هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی‌ (سه‌بته‌) و (مه‌لیله‌).
ئیسپانیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌

ئیسپانیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌
*جوگرافیاكه‌ی‌ :
ڕووبه‌ری‌ ئیسپانیا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ (نیو) ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشــه‌، به‌مــــه‌ش ده‌بێته‌ سێیه‌م وڵاتی‌ ئه‌وروپی‌ له‌ ڕووی‌ ڕووبه‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌(پورتوگال) و (ئه‌ندۆرا) به‌شداری‌ ده‌كه‌ن له‌پاراستنی‌ (جبل تاریق)ی‌ به‌ریتانی‌، چونــكه‌ هــه‌موویـــان ده‌كه‌ونه‌ دوورگه‌ی‌ (ئیبریا) وه‌، زۆربه‌ی‌ به‌رزایی‌‌و شاخه‌كانی‌ ئیسپانیا به‌گشتی‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ وڵات، زنجیره‌ چیای‌ (پێرینیه‌) سنوری‌ سروشتی‌ له‌گه‌ڵ (فه‌ره‌نسا) پێكهێنــاوه‌‌و هه‌ردوو وڵاتی‌ له‌یه‌كتری‌ جیا كردۆته‌وه‌، و لوتكـه‌ی‌ (تیــده‌ Teide= ) ده‌كه‌وێـــته‌ دوورگه‌كانی‌ (كه‌ناری‌)و به‌رزیه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (3,718)م به‌رزترین لوتــــكه‌ چیـــایه‌ له‌ئیسپانیا، هه‌روه‌ها شاخی‌ (مۆلهاسین Mulhacén=) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ زنجیره‌چیای‌ (سییرا نیفادا)ی‌ باشــور كه‌ به‌رزترین به‌رزایی‌ سه‌ر وشكایی‌ ئیسپانیایه‌، كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (3,482) م، درێژترین ڕووبه‌ر له‌وپه‌ڕی‌ باكووره‌وه‌ تــا ده‌گـــاته‌ بـاشوری‌ ئیسپانیا (856 )كم، له‌كاتێكدا له‌وپه‌ڕی‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ درێژیه‌كه‌ی‌ تا خۆرئاوا (1020) كم، كـه‌ناره‌كـانی‌ باشـووری‌ بــه‌ زۆری‌ كـه‌نداو جیاده‌كرێته‌وه‌و گرنگترینیان كه‌نداوی‌ (قادس)ه‌.
*گرنگترین ڕووباره‌كانی‌ ئیسپانیا بریتین له‌(دویرۆ)و (تاجۆ) و (ئیبرۆ)و (جوادلكفیر) و (جوادیانا) .

*ئاو و هه‌وای‌ (ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست) له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ (ئیسپانیا) به‌دی‌ ده‌كرێت، كه‌ زستانه‌كـــه‌ی‌ مامناوه‌نــده‌ و هاوینه‌كه‌ی‌ گه‌رمه‌، له‌زۆربه‌ی‌ وه‌رزه‌كانی‌ ساڵ به‌فر شاخه‌كانی‌ (پێرینیه‌ و سییرا نیفادا) داپۆشیوه‌.
*دانیشتوان :
ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئیسپانیا ده‌گاته‌ زیاتر له‌ (40) ملیۆن كه‌س ، ئیسپانــیه‌كان زۆرینــه‌ی‌ دانیشتـوانی‌ ئه‌م وڵاتـه‌ن، چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كیش هه‌ن له‌و وڵاته‌ وه‌ك (باسك‌و گالیزی‌) ییه‌كان.
*زمان :
زمانی‌ ئیسپانی‌ زمانی‌ فه‌رمیه‌ له‌گشت وڵاتدا ، له‌كاتێكدا زمانی‌ (كاتالانی‌، گالیزی‌‌و باسك) فه‌رمین له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا، زمانی‌ (ئاراگۆنی‌‌و ئارانی‌) كه‌متر بڵاون و ته‌نها ژماره‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ئیسپانیه‌كان به‌كاری‌ ده‌هێنن.
زمانی‌ ئیسپانی‌ له‌بنچینه‌دا پێی‌ ده‌گوترێت (كاستی‌) كه‌ زمانی‌ نیشتیمانی‌ (كاستیلی)ه‌كانه‌و واپێده‌چێــت كه‌ له‌(كۆردیــیرا)وه‌ گه‌شه‌ی‌ كردبێت و سه‌رچاوه‌ی‌ گرتبێت دوای‌ ڕزگاربوونی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوور له‌سه‌ده‌كانی‌ (8) و (9) ی‌ زایینـــــی‌، زمانی‌ (كاستی‌) له‌هه‌موو باشووری‌ ئیسپانیا په‌ره‌ی‌ سه‌ند‌و جێگه‌ی‌ ئه‌و زمانانه‌ی‌ گرته‌وه‌ كه‌ (مه‌غریب)یه‌كان قسه‌یانه‌ پێـده‌كرد له‌و ناوچه‌یه‌، وه‌ك زمانی‌ عه‌ره‌بی‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م زمانانه‌ پله‌ به‌ په‌ربسێنن و خه‌ڵكی‌ تێیان بگه‌ن‌و له‌كۆتایـدا به‌زمانی‌ (ئیسپان)ی‌ ناسرا.
له‌ئیسپانیدا وشه‌ی‌ (كاستیانۆ) زۆربه‌ی‌ جار به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاماژه‌كردن به‌زمانی‌ ئیسپانی‌، له‌ته‌نیشت وشه‌ی‌ ئیســـپانی‌ ( español).
*ئایین :
نزیكه‌ی‌ (94%) دانیشتوانی‌ ئیسپانیا مه‌سیحی‌ كاسۆلیكین، (پرۆتستانت، مسوڵمان‌و جوله‌كه‌)ش ئــــــــاینی‌ كه‌مینه‌ن له‌ئیسپانیا.
* جه‌ژن‌و پشووه‌كان :
پشووی‌ فه‌رمی‌ (سه‌ری‌ ساڵی‌ زایین)ی‌ یه‌ (یه‌كه‌م رۆژی‌ كانوونی‌ دووه‌م)، فێستــیڤاڵی‌ مه‌سیحی (6 ی‌ كــانونی‌ دووه‌م) ، جـــه‌ژنی‌ خواناس و پیاوچاك جۆزف (19 ی‌ ئــازار) ، جه‌ژنی‌ ئه‌ســته‌ر یان ڕۆژی‌ قیامه‌ت، جه‌ژنی‌ كرێكاران (1 ی‌ ئایار) ، رۆژی‌ نیشتیمانی‌ (12 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م ) ، جه‌ژنی‌ هه‌موو خواناسان (1 ی‌ تشرینی‌ دووه‌م ) ، ڕۆژی‌ ده‌ستور (6 ی‌ كانـونی‌ یـــه‌كه‌م ) ، شــه‌و و رۆژی‌ له‌دایك بوونی‌ شكۆدار و مه‌زن (25 – 26ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م) .
* مێژوو :
ئامێره‌ به‌ردینیه‌كان‌و وێنه‌ی‌ ئه‌شكه‌وته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤـ زیاتر له‌ (10,000) ساڵه‌ له‌نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ (ئیبریا)دا نیشته‌جێیه‌، ( فینیق)یه‌كان چه‌ند شارێكیان له‌سه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی‌ ئیسپانیا بنیات ناوه‌، دوایی‌ ئیمپراتۆریه‌تـی‌ (ڕۆمانی‌) ئه‌م شارانه‌ی‌ گرته‌خۆ، تا (قوته‌ خۆرئاوایه‌كان) (Visigoth) داگیریان كرد نزیكه‌ی‌ ساڵی‌ (450) له‌كاتی‌ ڕاماڵینــی‌ هۆزه‌ جیاوازه‌كانی‌ (به‌ربه‌ر) له‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ئیمپراتۆریه‌تی‌ (ڕۆمان)ی‌ بوون، كه‌ (قوته‌ خۆرئاوایه‌كان) هۆزه‌كانی‌ (وه‌ندال)ی‌ به‌ربه‌ریان ده‌ركرد بۆ باكوری‌ (ئه‌فریقا)، مسوڵمانه‌كانیش به‌سه‌ركردایه‌تی‌ (تاریقی‌ كوڕی‌ زیاد) ساڵی‌ (711) زایینی‌ ئیسـپانیان گرت، له‌شه‌ڕی‌ دۆڵی‌ (لكه‌) به‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ (قوت)دا سه‌ركه‌وتن‌و چوونه‌ ناو زۆرینه‌ی‌ خاكی‌ (ئیسپانیا)وه‌و خستــیانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌لافه‌تی‌ (ئه‌مه‌وی‌)، ده‌سه‌ڵاتی‌ (ئه‌مه‌وی‌)یه‌كان به‌رده‌وام بوو له‌(ئه‌نده‌لوس) تا ده‌وڵه‌تی‌ (ئه‌مه‌وی‌) ڕووخا، پاشای‌ مسوڵمانان (ئه‌نده‌لوس)ی‌ به‌ش به‌ش كردو هه‌ڵمه‌تی‌ ڕاماڵین‌و ده‌ركردن به‌چڕی‌ ده‌ستی‌ پێكرد له‌لایه‌ن مه‌سیــحیه‌كانی‌ (ئیبیریا) وه‌، وایان لێك ده‌دایه‌وه‌ كه‌ جه‌نگی‌ (خاچی‌ پیرۆز)ه‌ دژی‌ مسوڵمانان، (ئه‌نده‌لوس) یه‌كان (مورابیت)ه‌كـــان و دوای‌ ئه‌وانیش (موه‌حید)ه‌كان یارمه‌تیان دان بۆ به‌رگرتن له‌هێرشی‌ مه‌سیحیه‌كان، پاشان ئه‌وه‌ی‌ (موه‌حید)ه‌كان له‌جه‌نگی‌ (عقاب)دا دۆڕان، شاره‌كانیان یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك له‌ده‌ستدا ، له‌ هه‌موو (ئه‌نده‌لوس) مسوڵمانه‌كان ته‌نها (غه‌رناته‌)و ده‌وروبه‌ریان له‌ده‌ستدا مایه‌وه‌.
هه‌ردوو تاجی‌ (ئه‌راگۆن وكاستیا) یه‌كیانگرت تا شانشینی‌ ئیسپانیا پێك بهێنن، شانشینی‌ (ڤالینسیه‌) بوو به‌ئه‌نــدامی‌ شانشینی‌ ئیسپانیا، شانشینی‌ (كاستیا) و شانشینی‌ (لیۆن) و شانشینی‌ (ئه‌راگۆن) یه‌كیان گرت ،هه‌روه‌ها شا (فیرناندۆ)و شاژنه‌ (ئیزابێلا) توانیان ده‌ست به‌سه‌ر شانشینه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا بگرن له‌(ئه‌نده‌لوس) یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك، تا گه‌یشته‌ ئـــه‌و ڕاده‌یه‌ی‌ مسوڵمانان دواهه‌مین بنكه‌ی‌ خۆیان له‌ده‌ستدا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌وان كه‌ (غه‌رناته‌) بوو له‌ساڵی‌ (1492) زایینی‌، شانشینی‌ (غه‌رناته‌) دوو سه‌ده‌و نیو ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌بوو، تا له‌ساڵی‌ (1492) له‌ناوچوو، ئه‌مه‌ ساڵێكی‌ مێژوویی‌ بوو بۆ ئیسپانیه‌كان‌و شـاو شاژنه‌ (ئیزابێل )، كه‌ له‌و كاته‌دا (كۆلۆمبس) یش دونیایه‌كی‌ فراوانی‌ دۆزیه‌وه‌ له‌ده‌وروپشتی‌ ئیسپانیا‌و شاژن به‌م هۆیـــــه‌وه‌ هه‌یبه‌ت و هێزی‌ په‌یداكرد له‌نێوان هه‌ردوو سه‌ده‌ی‌ (16) و (17) ه‌هه‌م، هه‌روه‌ها دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ (فلیپی‌ دووه‌م) چووه‌ سه‌ر ته‌ختی‌ ئیسپانیا، ئیسپانیا بوو به‌ به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا ، له‌ڕووی‌ ئابووریه‌وه‌ به‌هێز بوو، دانیشتوانی‌ ئیسپانیــــــا له‌كۆتایه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ (15)ه‌هه‌م گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ (9) ملیۆن كه‌س .
له‌(25)ی‌ (تشرینی‌ دووه‌م)ی‌ ساڵی‌ (1975) زایینی‌، (خوان كارلۆس) شای‌ ئیسپانیا دوای‌ مردنی‌ (فرانسیـــسكۆ فـــڕانكۆ) له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ ئیسپانیای‌ كرد ڕایگه‌یاند‌و بیروڕای‌ خۆی‌ ده‌رخست بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌، به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ڕاستكراوه‌و گۆڕاو له‌ ساڵی‌ (1978) ئیسپانیا بوو به‌ده‌وڵه‌تی‌ یاسایی‌ دیموكراتی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ژێر سیستمێكی‌ شانشیـــــنی‌ په‌رله‌مانی‌، كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دیكتاتۆری‌‌و گشتگیریدا بوو له‌سه‌رده‌می‌ (فڕانكۆ).

* ڕووبه‌ر :
ڕووبه‌ری‌ ئیسپانیا ده‌گاته‌ (505,993 كم²) و حه‌وت هه‌رێمی‌ ووشكایی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن :
1) میزیتا .
2) چیاكانی‌ باكور .
3) حه‌وزی‌ ئیبرۆ .
4) پێده‌شته‌ كه‌ناریه‌كان .
5) حه‌وزی‌ دۆڵی‌ گه‌وره‌ .
6) دوورگه‌كانی‌ بلیار .
7) دوورگه‌كانی‌ كه‌ناری‌ .
بان یاخود به‌رزایی‌ (میزیتا) بانێكی‌ وشكی‌ گه‌وره‌یه‌ زۆربه‌ی‌ ئیسپانیا داده‌پۆشێت، به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ پێكدێت له‌و ده‌شتانه‌ی‌ كه‌ جیایان ده‌كاته‌وه‌ له‌گردو ته‌پۆلكه‌و چیا نزمه‌كــان، چیا هه‌ره‌ به‌رزه‌كان ده‌كه‌ونه‌ باكوری‌ خۆرهه‌ڵات‌و باشور، (میزیتا) درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ خۆرئاوا تا ده‌چێته‌ ناو خاكی‌ (پورتوگال) ، لوتكه‌ی‌ (مۆلهاسین) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ زنجیره‌ چیای‌ (سییرا نیفادا)ی‌ باشــور كه‌ به‌رزترین به‌رزایی‌ سه‌ر وشكایی‌ ئیسپانیایه‌، كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (3,482) م ، خاكی‌ سوور یان قاوه‌یی‌ مه‌یله‌و زه‌رد زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ی‌ داپۆشیوه‌و ناگونجێت بۆ كشتوكاڵكردن، دارستانه‌كان له‌سه‌ر چیاو ته‌پۆلكه‌كاندا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ ده‌شته‌كانیشدا جگه‌ له‌ دره‌ختی‌ بچوك‌و بێكه‌ڵــك و رووه‌كی‌ گوڵدار هیچی‌ تر نابینرێت، له‌ زه‌وی‌ و خاكی‌ به‌رزی‌ (میزیتا) شدا بزن و مه‌ڕ به‌خێوده‌كرێن، و زۆربه‌ی‌ ڕووباره‌كـــــانی‌ ئیسپانیا له‌خاكی‌ (میزیتا)وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن، ڕووباری‌ (تاجۆ) كه‌ درێژترین ڕووباره‌ بۆ ماوه‌ی‌ (1,007 كم) به‌ناو خاكی‌ (میـزیتا)ی‌ خۆرهه‌ڵاتدا ده‌ڕوات‌و به‌ناو (پورتوگال) دا تێده‌په‌ڕێت‌و پاشان ده‌ڕژێته‌ زه‌ریای‌ (ئه‌تڵه‌سی‌) یه‌وه‌.
* ئاو و هه‌وا:
(میزیتا)و ناوچه‌كانی‌ تری‌ ئیسپانیا خاوه‌نی‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ وشك و خۆره‌تاون به‌درێژایی‌ ساڵ، زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ئیسـپانیا هاوینه‌كه‌یان گه‌رم و زستانه‌كه‌یان سارده‌، پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌رووپله‌ی‌ (27°) سه‌دی‌ له‌ مانگــــی‌ (یۆلیـــۆ)، و له‌هه‌موو مانگه‌كانی‌ تر گه‌رمتره‌، له‌ مانگی‌ (یه‌نایه‌ر) بۆ پله‌یه‌ك بۆ خوار (سفر)ی‌ سه‌دی‌ نزم ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م مانگه‌ له‌هــه‌موو مانگه‌كانی‌ تر ساردتره‌، هاوین و زستانی‌ وشكه‌، ڕه‌شه‌با به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ خاكه‌كه‌ی‌ وشك ده‌كاته‌وه‌، ناوچه‌ سه‌خت‌و هه‌ڵدێری‌ چیا به‌رزه‌كان له‌كاتی‌ زستاندا به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌هۆڵ دایان ده‌پۆشێت.
زستانی‌ باراناوی‌ و له‌گه‌ڵ هاوینی‌ گه‌رمی‌ وشكی‌ خۆره‌تاو له‌پێده‌شته‌ كه‌ناریه‌كان و دورگه‌كانی‌ (بلیار) به‌دوای‌ یه‌كدا دێــن، به‌ده‌گمه‌ن پله‌ی‌ گه‌رمی‌ داده‌به‌زێت بۆ (4°) پله‌ی‌ سه‌دی‌، له‌كاتێكدا پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ (27°) سه‌دی‌ له‌مـانگی‌ (یۆلیۆ)، له‌م ناوچه‌یه‌دا باوبۆرانی‌ باراناوی‌ به‌خوڕو ماوه‌كورت بۆته‌ دیارده‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ له‌زستاندا، به‌ڵام وشكی‌ هاویـن له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ درێژه‌ ده‌كێشێت، وه‌رزی‌ هاوینی‌ خۆرین‌و زێرین به‌ملیۆنان گه‌شتیار بۆ دوورگه‌كانی‌ (بلیار) په‌لكێش ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ ناوچه‌ سه‌وزه‌كان (كۆستا برافا و كۆستا دل سۆل) و سه‌ره‌ڕای‌ ناوچه‌ گه‌شتیاره‌كانی‌ تری‌ كه‌نــاری‌ ده‌ریای‌ (ناوه‌ڕاست) كه‌ چه‌ندین گه‌شتیار ڕووی‌ تێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌مومژ زیاتر ناوچه‌كانی‌ كه‌نار ده‌ریا داده‌پۆشێت، له‌زستاندا له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ تر زۆرتر بارانی‌ لێده‌بارێت، شاخه‌ به‌رزه‌كان به‌سته‌ڵه‌ك‌و شه‌خته‌یه‌كی‌ چڕ به‌خۆوه‌ ده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌گمه‌ن پله‌ی‌ گه‌رمی‌ داده‌به‌زێت بۆ (4°) پله‌ی‌ سه‌دی‌ له‌مانگی‌ (یه‌نایه‌ر) و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌گمه‌ن پله‌ی‌ گه‌رمی‌ بۆ سه‌روو (21°) پله‌ی‌ سه‌دی‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ له‌مانگی‌ (یۆلیۆ) .
* ڕامیاری‌:
* سیستمی‌ ڕامیاری‌:
به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ساڵی‌ (1978) ئیسپانیا بوو به‌ده‌وڵه‌تێكی‌ یاسایی‌ دیموكراسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ژێر سیستمێكی‌ شانشـــــینی‌ په‌رله‌مانی‌، كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دیكتاتۆری‌ و گشتگیریدا بوو له‌سه‌رده‌می‌ (فڕانكۆ)، پادشایی‌ له‌ئیسپانیا پۆستێكی‌ شكۆداری‌‌و فه‌خری‌ یه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نییه‌، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتداری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ وڵاته‌.
په‌رله‌مانی‌ ئیسپانی‌ (Cortes Generales) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ئه‌نجومه‌ن:
1) ئه‌نجومه‌نی‌ پیران (Senado): ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌گاته‌ (259) ئه‌ندام و (51) له‌م ئه‌ندامانه‌ ڕاسته‌وخۆ داده‌نرێن یاخود داده‌مه‌زرێنرێن، به‌ڵام ئه‌وانی‌ تر گه‌ل هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.
2) ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران (Congreso de los Diputados): ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌گاته‌ (350) ئه‌نـــــدام ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش هه‌ر (4) ساڵ جارێك گه‌ل هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.
هه‌روه‌ها (سه‌رۆك وه‌زیر‌و وه‌زیر)ه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ داده‌نرێن به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
گرنگترین پارته‌ سیاسیه‌كانی‌ ئیسپانیا بریتین له‌:
1) پارتی‌ گه‌ل (PP) .
2) پارتی‌ كرێكارانی‌ سۆشیالیستی‌ ئیسپانی‌ (PSOE) .
3) پارتی‌ یه‌كگرتووی‌ چه‌پ (IU) .
4) پارتی‌ هاوپه‌یمانی‌ دیموكراتی‌ كه‌تالۆنیا (CiU) .
5) پارتی‌ نیشتیمانی‌ باسكی‌ (EAJ-PNV) .
6) پارتی‌ چه‌پڕه‌وی‌ كۆماری‌ كه‌تالۆنیا ( ERC) .

*دابه‌شكردنی‌ كــــــــارگێڕی‌ :
ناوچه‌ كارگێڕیه‌كان :
ئیسپانیا دابه‌ش ده‌كرێت بۆ (17) ناوچه‌ی‌ كارگێری‌ (Comunidades Autónomas) كه‌ خاوه‌نی‌ (ئۆتــۆنۆم) ی‌ و حوكمی‌ خۆجێین ، كه‌ له‌سیستمی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئیسپانیا له‌ (58) پارێزگا پێكدێت، هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ (سه‌بته‌‌و مه‌لیله‌) سیستمێكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌.
1) هه‌رێمی‌ باسك (País Vasco)
2) كانتا بریا (Cantabria)
3) ئه‌ستۆریاس (Asturias)
4) جه‌لیقیه‌ (Galicia)
5) كه‌ته‌لۆنیا (Cataluña)
6) به‌لنسیه‌ یان فه‌لنسیه‌ (Comunidad Valenciana
7) مه‌رسیه‌ (Murcia)
8) كاستیا لامه‌نچا (Castilla-La Mancha)
9) ئێكستری مادۆرا (Extremadura
10) مه‌درید (Madrid)
11) ناڤارا (Navarra)
12) ئه‌راگۆن (Aragón)
13) قشتاله‌ و لیۆن (Castilla y León)
14) لاریۆخا (La Rioja)
15) ئه‌نده‌لوس (Andalucía)
16) ناوچه‌ی‌ ئۆتۆنۆمی‌ دورگه‌كانی‌ كه‌ناری‌ (Islas Canarias)
17) ناوچه‌ی‌ ئۆتۆنۆمی‌ دورگه‌كانی‌ بلیار(Islas Baleares
* گرنگترین شاره‌كان:
مه‌درید ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ (4,00,3,153) كه‌سه‌ به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ ساڵی‌ (2005)و گه‌وره‌ترین شاری‌ ئیسپانیایه‌‌و پایته‌ختی‌ وڵاته‌كه‌یه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ (1,582,738) كه‌سه‌ به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ ساڵی‌ (2003) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست و دووه‌م شاره‌ له‌ڕووی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان‌و له‌ڕووی‌ گرنگیشه‌وه‌، شاره‌ گرنگه‌كانی‌ تریش ئه‌مانه‌ن :
* به‌لنسیه‌ (796،000 كه‌س/2006)
* ئیشبیلیه‌ (710،000 كه‌س /2006 )
* ساراگۆسا(641،581 كه‌س / 2003)
* مه‌له‌گا (547،000 كه‌س / 2003)
* مه‌رسیه‌ (410،000 كه‌س / 2006)
* بالما دی‌ مایۆركا (367،277 كه‌س / 2003)
* بیلباو (354،000 كه‌س / 2003)
* ڤایادۆلیز (321،143 كه‌س / 2003)
* ئه‌لیكانتی‌ (319،380 كه‌س / 2006)
* قورتوبه‌ (306،000 كه‌س / 2004)
* فیگۆ(292،566 كه‌س / 2003)
* خیخۆن (266،419 كه‌س / 2003)
* لاكۆرۆنا (243،902 كه‌س / 2003)
* غه‌رناته‌ (237،663 كه‌س / 2003)
* ئۆفییدۆ (213،600 كه‌س / 2003)
* قادس (134،989 كه‌س / 2003)
* ئابوری‌ و ژێرخانی‌ ئابوری‌ ئیسپانیا:
ئابووری‌ ئیسپانیا كه‌ پێشتر به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م پشتی‌ به‌ستبوو به‌كشتوكاڵ، له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی‌ كۆتایی‌ گۆڕا به‌ئابووریـه‌كی‌ جۆراجۆرو خاوه‌ن گرنگیه‌كی‌ تایبه‌ت له‌(ئه‌وروپا)، ده‌سهاتی‌ تاكه‌كه‌س له‌ئیسپانیا به‌پله‌ی‌ چواره‌م وڵات دێت له‌ڕووی‌ بـــــه‌رزی‌ ئاستی‌ ده‌سكه‌وتی‌ تاكه‌ كه‌س له‌ئه‌وروپا به‌راورد به‌ده‌سكه‌وتی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ت، به‌شداره‌ له‌(یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا) له‌ســـاڵی‌ (1986) ه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ئابوریه‌كه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ كرد، گرنگترین پیشه‌سازیه‌كانی‌ بریتین له‌چنین‌و كه‌ره‌سه‌و ماده‌ی‌ خۆراكی‌ و كانزایی‌ و كیمیایی‌ و ئۆتۆمبیل و گشتوگوزار، (فه‌ره‌نسا) و(ئه‌ڵمانیا) گه‌وره‌ترین هاوبه‌ش و شه‌ریكی‌ بــــازرگــــانی‌ ئیسپانیان، گرنگترین به‌روبوومه‌ كشتوكاڵیه‌كانیشی‌ بریتین له‌ (جۆ، سه‌وزه‌، میوه‌، زه‌یتون، ترێ‌، چـــه‌وه‌نده‌ری‌ شه‌كر‌و مزره‌مه‌نی)یه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ڕووی‌ سامانی‌ ماسی‌‌و ئاژه‌ڵه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
لایه‌نی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ باشه‌، هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ حكومیه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واته‌ (RENFE) ، شاره‌كانی‌ (مه‌درید، به‌رشــه‌لۆنه‌، بیلبـــاو‌و فه‌لنســـیه‌)، (ئیشبیلیه‌‌و بالما دی‌ مایۆركا) هێڵی‌ ئاسنینی‌ ژێر زه‌وی (میترۆ) یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها (40) شاری‌ ئیسپانیا فڕۆكه‌خانه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، گرنگترین فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌هه‌ردوو شاری‌ (مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌)دا هه‌ن ، كه‌ بـه‌(10) فڕۆكه‌خانه‌ هه‌ره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی‌ ئه‌وروپا ده‌ژمێرێن، كۆمپانیای‌ (Iberia) له‌ئیسپانیا لێپرسراوه‌ له‌ڕێگه‌ ئاســـمانیه‌ نیشتیمانیه‌كان.
* ڕۆشنبیری‌‌و فێركردن:
بڵابوونه‌وه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ ئیسپانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ فراوانبوونی‌ ئیسپانیا له‌سه‌ده‌كانی‌ كۆتایی‌ هه‌زاره‌ی‌ ڕابردوو، كـه‌ ئێستا ده‌بینین زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانی‌ (ئه‌مریكای‌ باشوور) به‌ئیسپانی‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، ئیسپانی‌ بوو به‌یه‌كێك له‌و زمانانـــه‌ی‌ له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌ستێره‌ی‌ ئیسپانیا له‌هونه‌ردا دره‌وشایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ وێنه‌ كێشان له‌ڕێگه‌ی‌ وێنه‌ كێشی‌ وه‌ك:
بابلۆ بیكاسۆ(Picasso)و سلڤادۆر دالی‌ (Dalí) و فرانسیسكۆ دی‌ گۆیا (Goya) و ئه‌وانی‌ تر .
نوسه‌رو ئه‌دیبه‌كانی‌ ئیسپانیا بریتین له‌: میگیل دی‌ سێرڤانتس (de Cervantes) و ڕۆسالیا دو كاسترۆ (Castro) كه‌ زۆریان خسته‌ سه‌ر ئه‌ده‌بی‌ جیهانی‌ .
هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی‌ ( دیل پرادۆ) له‌(مه‌درید) به‌ یه‌كێك له‌گرنگترین مۆزه‌خانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ (ئه‌وروپــــــا) ده‌ژمێرێت كه‌ چه‌ندین گه‌وهه‌رو لایه‌نی‌ به‌نرخی‌ هونه‌ری‌ له‌خۆ گرتووه‌، خولی‌ ئیسپانی‌ له‌تۆپی‌ پێدا به‌ناوبانگترین خــوله‌ لــه‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان كه‌ ئه‌ستێره‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهان له‌وێدا یاری‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ری رادیۆ ناوخۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-01 21:10:27

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئیسپانیا .........

destt xosh bet

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-03 18:14:54

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ئیسپانیا .........

8ده ست خؤش بيت بؤزانيارى يانه

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-03 18:18:18

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ئیسپانیا .........

8ده ست خؤش بيت بؤ زانيارى يانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-06 18:42:27

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: ئیسپانیا .........

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه‌ به‌سودانه‌ت3
کامه‌رانبییت
به‌ هیوای زانیاری باشتر
بژیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-08 06:32:41

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPMSIE7

Re: ئیسپانیا .........

دةست خؤش هاوري
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-410dd52795.jpg

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net