.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زانست و ژینگە - به پێی دوایین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ده‌ستی پیاوان له ئافره‌تان پاك و خاوێنتره
به پێی دوا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ده‌ستی پیاوان له ده‌ستی ئافره‌تان پاك و خاوێنتره و به‌مه‌ش كۆتایی به‌و ئه‌فسانه‌یه هێنرا، كه ئافره‌تان له پیاوان پاك و خاوێنترن.
به پێی راپۆرتێكی تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) به‌ریتانیا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی جیهانی خاوێنی ده‌ست، كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یاندرا، به پێی ئه‌و ئاماره‌ی كۆكرابوونه‌وه، كۆتایی به‌و ئه‌فسانه كۆنه هێنرا، گوایه "ئافره‌ته‌كان له پیاوه‌كان خاوێنترن".
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی تۆڕی هه‌واڵی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه، پاك و خاوێنی رێگره له گواستنه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان، به‌ڵام ده‌بێ ره‌گ و ریشه‌ی ناوبانگی خاوێنی ئافره‌تان و سه‌رهه‌ڵدانی ناتۆره‌ی گرنگی نه‌دانی پیاوان به پاك و خاوێنی ، بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شێواز و شوێنی كار و پیشه‌ی كۆنی پیاوان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌دراوه به‌وه‌ی، له رابردوودا تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، زۆربه‌ی ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته و زۆربه‌ی ژنانی جیهان، یا كابانی ماڵ بوون یاخو فه‌رمانبه‌ر یان راوێژكاری نووسینگه‌یه‌ك بوون، بۆیه ژماره‌ی ئافره‌تان له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی قورس‌دا زۆر كه‌م بووه و له پیشه‌سازی بیناسازی هیچ بوونێكیان نه‌بووه، بۆیه به ناچاری روخساری به‌دووكه‌ڵ و تۆزاوی وه‌ستا و كرێكارانی كانه‌كان و كارگاكانی تواندنه‌وه‌ی ئاسن، تایبه‌ت به پیاوان بووه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه و خاوێنی و رێكپۆشی بۆ ئافره‌تان بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا تێبینی كراوه، له‌گه‌ڵ به ده‌ستهێنانی به‌شێكی زۆر له مافه‌كانی ئافره‌تان له‌و وڵاته و وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا، بۆ یه‌كسانی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام له هه‌ندێ بوار به تایبه‌تی له بواری كار و پیشه قورسه‌كاندا، رۆلی ئافره‌تان له نێو كانه‌كان و كرێكاری بیناسازی و ماسیگری و كارگه‌كانی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و سه‌دان بواری تر به به‌تاڵی به‌رچاو ده‌كه‌ون و دیار نییه ئه‌م بۆشاییه كه‌ی پڕ ده‌كرێته‌وه؟!.
هه‌ر له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه قوتابخانه‌ی باڵای ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ناوچه گه‌رمه‌كانی سه‌ر به زانكۆی له‌نده‌ن كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی، به وه‌رگرتنی نموونه‌ی پێستی په‌نجه‌كانی ده‌ستی خهڵَكی، له شه‌قام و وێستگه‌كانی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ئه‌نجام داوه، ده‌ڵێت: "رێژه‌ی پیسی ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه به به‌كتریای جۆراوجۆر له باكووری به‌ریتانیا، سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌یه له باشووری ئه‌و دوورگه‌یه هه‌یه، پیاوه‌كان له (لیڤه‌رپول و نیوكاسڵ)پیسترین ده‌ستیان هه‌بووه و له (بێرمێنگهام و كاردیف) ئافره‌تان به‌رزترین رێژه‌یان تۆمار كردووه، به‌ڵام له باشووری به‌ریتانیا پیسترین ده‌ست، ده‌ستی دانیشتوانی له‌نده‌ن بووه.
به هۆی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی پیسی ده‌ستی ئافره‌تان به به‌كتریای زیانبه‌خش ، رێژه‌كه‌ی هێنده زیاتربووه كه پیسی ده‌ستی ئافره‌تان به به‌راورد نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان بووه.
سه‌رۆكی قوتابخانه‌ی باڵای ته‌ندروستی (دكتۆر واڵ كۆرتیس) نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كتریایی به‌رهه‌م هاتووی كۆئه‌ندامی هه‌رس، له سه‌ر ده‌ستی ئافره‌تان و هۆیه‌كه‌شی بۆ گرنگی نه‌دانی رێژه‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان به پاك و خاوێنی جه‌سته و نه‌شوشتنی ده‌سته‌كانیان به ئاوی گه‌رم و سابوون، گه‌ڕاندۆته‌وه، گوایه دوای ده‌رچوونیان له ده‌ستاو گرنگی و بایه‌خ به پاك و خاوێنی ده‌سته‌كانیان ناده‌ن.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ژیانی شارستانی ئه‌مڕۆدا، په‌نجه پیسه‌كان، به گه‌وره‌ترین هۆكاری گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و به‌كتریا له نێوان خه‌ڵكی ناسراوه، چونكه بۆته خێرا گواستنه‌وه‌ی میكڕۆب له رێگای به‌ركه‌وتنی ده‌ست به‌ر شتومه‌ك و یاخود ده‌ست به‌ر یه‌كتر كه‌وتن بڵاو ده‌بێته‌وه..
رێكخراوی یونیسێف، كه سه‌ر به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له رۆژی خاوێنی ده‌ست، داوای له دایك و باوك و مامۆستایان كردووه تا گرنگییه‌كی زۆرتر به خاوێنی ده‌ستی منداڵه‌كانیان بده‌ن و منداڵه‌كانیان فێری خۆپاراستن و پاكوخاوێنی بكه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی له‌نده‌ن پێیوایه، پێویسته سه‌ره‌تا گه‌وره‌كان، له جیاتی منداڵان فێری ئه‌و كاره بكرێن.
له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، به هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تان زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌كانی خواردن و خواردن دروست كردن، سه‌رقاڵ ده‌بن، بۆیه (دكتۆر واڵ كۆرتیس) داوای له ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، رۆژانه چه‌ندین جار ده‌ستیان به ئاو و سابون بشۆن.
سه رجاوه/مالبه رى بلباس

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زور سوباس كاك حسين هيوادارم به دلت وبيت ده ست كانى توش خوشبيت هه ربزيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه